به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا با پێشوازی له بانگه‌وازکه‌ی چاک
بکه‌ین ....
رزگار کۆچه‌ر
له‌گه‌ل ده‌ست پێ کردنی زمانی هه‌ره‌شه و کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکری
جنهراڵه تۆرانیه‌کان له سنوری کوردستان ، شه‌قامی تورکی و پارته
ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی هه‌ڵساون بهنهخشاندن وبڵاوکردنه‌وه‌ی ئاڵای
ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ، وه‌ک بڵێی خۆیان بۆ شهرهێکی درێژخایه‌ن ئاماده‌کردبێت
، ئه‌گه‌ر چی حکومه‌تی تورکیا چه‌ندین شێوازی جیاجیای گرتۆته به‌ر
تا شه‌رعیه‌ت به له‌شکرکێشی خۆی بدات و راوه‌دونانی هێزی گرێلای
کوردستان بکاته بیانویه‌ک بۆ تێکدانی باری ئه‌منی و ئاوه‌دانکردنه‌وی
کوردستان ،تا له‌شکرکێشی ببێته به‌ربه‌ست بۆ جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی
140 ....
به‌ڵام لای چاودێرانی سیاسی ئه‌و پروپاگنده زۆره‌ی پاره‌ته
ره‌گه‌ز په‌رسته‌کانی تورکیا بۆته هاوکارێک بۆ زێده تر بوونی گیانی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی لای هاوڵاتیانی تورک له ناوخۆ و به‌رزکردنه‌وه‌ی
وه‌ره‌ی داته‌پیووی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که ره‌وانه‌ی به‌ره‌کانی
شهر ده‌کرێن ، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش له باشوری کوردستان رۆژ له دوای
رۆژ هه‌ره‌شه‌ی که‌مالیسته تۆرانیه‌کان زیاتر ده‌بێت ، هه‌ست ده‌کرێت
هاوڵاتیان له دڵه راوکێ ده‌ژین و گیانی نیشتمان پارێزی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی
به هۆی گه‌نده‌ڵی و که‌م ته‌رخه‌می هه‌ندێ که‌س و لایه‌نی سیاسی
به‌ره‌و که‌ز بوون ده‌چێت ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له هاوڵاتیان به
زمانێک قسه ده‌که‌ن مرۆڤی کورد شه‌رم ده‌کات هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ریان
بکات چونکه ئه‌وان ده‌مێکه خۆیان یه‌ک لا کردۆته‌وه و قه‌تیش گیانی
بهرخوادن و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی دوژمانانیان نه‌کردۆته ئامانج ، به‌ڵکو
ئه‌وان هه‌رده‌م له ئازری بونه‌ته کورو له هیچ له خۆراش شه‌ره‌فی
ده‌سته‌که‌وته‌کانی شه‌هیدان و گه‌لیان له هه‌موو که‌س زیاتر به‌رکه‌وتووه
، چونکه ئه‌وان خۆشگوزرانی خۆیان و منداڵه‌کانیان به هه‌موو دونیا
ناده‌ن ، هه‌ندێ له‌وانه‌ی که ته‌نها له رۆژی خۆشی و شادی ئاڵای
کوردستان به برۆکیان هه‌ڵده‌ده‌ن ئێستا گه‌نده‌ڵی ده‌که‌نه هه‌نجه‌ت
و بیانوو بۆ پارێزگارینهکردن له وڵات ، هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که گه‌وره‌یه‌ی
نیشتمان له‌وه زۆر گه‌وره تره مرۆڤ له‌پێناو هه‌ندێ ده‌ست که‌وتی
تایبه‌ت پابه‌ندی نه‌ته‌وه و خاک و نیشتمان بێت و مل بۆ داگیرکارو
دوژمن شۆر بکات تا ته‌رو وشک به‌یه‌که‌وه بسووتێت..
ناوه‌ندی چاک وه‌ک هه‌موو ده‌ست پێشخه‌ریه نیشتمانیه‌کان و پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی
تری له‌م ماوه‌یه پێشنیارێکی پیرۆز‌و شایسته‌ی له ماڵپه‌ره‌کان
بڵاو کرده‌وه که تێیدا داوا له گشت کوردستانیانی ناوه‌وه کرا
ئاڵای کوردستان له ماڵه‌کانیان یان له گشت شوێنه جیاجیکانی وڵات
به‌رز راگرن ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م پێشنیاره وه‌ک
پێویست پێشوازی لێنه‌کراوه و راگه‌یاندی کوردیش له‌مه‌ر پێشنیاره‌که‌ی
ناوه‌ندی چاک که‌م ته‌رخه‌مه !!
ده‌نا بۆ ده‌بێت له رۆژێکی وه‌ک ئێستا که هه‌ره‌شه‌ی داگیر کردن و
به‌زاندنی سنور رۆژ له دوای رۆژ نزیک ده‌بێت وڵات به په‌رده‌یه‌ک
له نا ئومیدی دا پۆشرێت، ئالای پیرۆزی کوردستانیش له
دڵه‌راوکێیی به‌رز را‌گرتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته بێت که
ئیمرۆ له هه‌موو کات زیاتر چاوه‌رێی ده‌کات ..
ده‌با هه‌موومان له رۆژێکیی وه‌ک ئێستا پێشنیاره‌که‌ی ناوه‌ندی
چاک پێشوازی لێبکه‌ین و کوردستان بکه‌ین به پارچه‌یه‌ک له ئاڵای
کوردستان تا هه‌موو دوژمنانی کورد چاویان به‌م ئاڵایه کوێر بێت
.......
|