په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١\٢٠١٣

بەراورد بۆ خۆشەوییستیی ئێستا و دڵداریی ئەوسای ناو رۆمانی ''پێشمەرگە''ی دکتور رەحیمی قازی.


بەنگینە پیرۆت نوری  


پێش باس.دەمەوێت ئەوە باس بکەم کە لە نێو ئەم ڕۆمانەدا کە باسی سەردەمی کۆماری مەھاباد دەکات،دکتور ڕحیمی قازیش ساڵی ١٩٥٨ رۆمانەکەی"پێشمەرگە" ی نوسیوە،پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ پێشەکی و حەسەنی قزلجی بە نوسینک،ناوەرۆکی رۆمانەکەیان جوانتر کردوە،بە دو دەربڕین بەڵام کە دەیانخوینیتەوە ئەم دو دەربڕینە دەبەن بە دو پێشبینی.من نامەوێت نوسینەکەی ئەوان جارێکی تر باس بکەمەوە ئەوەندە نەبێ پرۆفیسۆر عیزەدین بە بەراورد بە سەرکەتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر،پێشبینی سەرکەوتنی کوردی کردوە.


حەسەنی قزلی بەم شێوەیە پێکاویەتی"دنیا ئێستا بچوک بووەتەوە میللەتان لە یەکتر نزیک بوونەتەوە و باری ئابوری دنیا بەباز دەچێتە پێشەوە" . ئەم دو دەربڕینە،بەمانا پێشبینیە،ساڵی ١٩٦٠ کە دەکاتە ٥١ ساڵ بەر لە ئەمرۆ.


ئەگەر زولم و ستەمی دەرەبەگەکانی ئەوسا و کوێخایەتی کەمینەیەکی ستەمکار و زۆرینەیەکی ستملێکراوی برسی لێدەربکەیت, ژیانی ئەوسا " ھەرەوەک ئەو باسی ساڵی ١٩٤٥ دەکات" ھەزار جار لە ژیانی ئێستای بیر و مێشک ماندو و جەستە ئیسراحەت خۆشتر بوە.


ھەرکە دەست بەخوێندنەوەی ئەم کتێبە دەکەیت،ھەر لە لاپەڕەی یەکەم موشەکی خەیاڵی ڕابردو دەت پێکێت،دەڵێیی ئەوە خۆتی خەیاڵی ڕابردو دەکەیت نەک دکتۆر ڕەحیمی قازی غوربەتی ڕابردو ئەم ڕۆمانەی پێ نوسیوەتەوە.من کە ئەم کتێبەم دەخوێندەوە، بەخۆم نەبو دەم ویست لە واقعی وشکی ئێستای خۆم ڕابکەم،تفیش لە تەکنەلۆژیای سەردەم بکەم و خۆزگەم بەژیانی سادەی ڕۆمانەکە دەخواست،بەدەست خۆت نیە ژیانە سادەکەی ئەوسا کە ڕۆمانەکە بەزمانە شیرینەکەی کوردی و پەتیەکی ڕەوان باسی دەکات، ئەندێشەت کەمەندکێش دەکات و خەیاڵ دەکەی کە دانیشتن لەبن سێبەری دار گوێزێک و خواردنەوەی خۆرە خۆری ئاوی کانیەک، ھەزار جار خۆشترە لە دانیشتن بەرامبەر شاشەی کۆمپیتەر و درۆ بێتامەکانی فیس بوک .ھەڵتروشکان لەبەر خۆرەتاوی بەیانیان گوی گرتن لە گۆرانیەکی ڕەسەنی کوردی و شمشاڵی شوانکارە و بۆنی ڕەیحانە و خواردنی مێوژ و قرتاندنی گڵەبەڕۆژە و گمە گمی کۆتر " دەنگی مەشک ژاندن،سۆزەی کچانی مانگادۆش،خوێندنی کەڵەشێری بەری بەیانیان،حیلەی ئەسپ،کاڕەکاڕی کاریلەو بەرخ و قاقای قاز و مراوی قەراغی گۆلەکەی بەرماڵان"،و خواردنی شلەتەماتە و شوتی و کالیار بە دەست و پەنجەیەکی تاڵاوی دوای توتن پێوەکردن ھەزار جارخۆشترە لە ھەوای سپلێت و کرماندنی خەیاری بن نایلۆن و کرتەکرتی کیبۆرد و ژاوە ژاوی موزیکی بێسەر و بەری یوتوبی.


خەیاڵ دەکەی،تۆ پیرۆتەکەی کاک مەمەند بایت و نیگای چاوی کچێکی لادێیی وەک مرۆت ھەزار جار نیگا درۆینەی کچە گاڵتەپێکەرەکانی فیس بوک دێنێ.خوێندنەوەی نامەیەکی دەست خەت شڕ و شەپڕێوی عاشقێکی ڕاستگۆ و پەیمانەکەی شێرکۆ و خەزاڵ، ھەزار جار لە مەسیجە کرچ و کاڵەکانی مۆبایل بەتام ترە. گویگرتن لە لێدانی دڵی شێواو و ھەناسە سوار و لەرزوتای دەست و پەنجە و روخسار زەردی دڵدارێک،سیحری ملیۆنان جار زیاتر و جادوی ترە لە دەنگی کۆپی و قسە بی تامەکانی ناو مۆبایل.


چاوەڕوانی یار لە سەرانگوێلک و لەبەر گەرمایەکی پروکێنەر یان سەرمایەک کە دەست و پێ بتەزێنێ،ھەزار جار لە بەیەک گەیشتنەکانی پارک خۆشتر و بەتاسە ترە. " جار جار بایەکی سارد بەسەر دێیەکەدا دێ،وە ئەو لاوانەی کە لە قەراغ سەرانگوێلکەکان و پەنای قەڵاکان بۆ ژوان ڕاوەستاون مەجبور دەکا بچنەوە نێو مزگەوت و ماڵەوە". یان "ئەو کانیانەی کە لە ھەمو لاوە ھەڵدەقوڵێ و لەقەت پاڵەکانەوە بە خۆرە خۆر بۆ لای دۆڵەکان سەرەوژێر دەبێتەوە و بەنێو دۆڵی ئاشەکاندا تێدەپەڕێ،جوانیەکی تایبەتی ...." ھەیە ..ھتد...


دواجار راستیەکی مێژوی خۆی دوبارە دەکاتەوە کە ئەگەر ستەم لەسەر ستەملێکراو ھەبو و ئەگەر برسیەکان لە تێرەکان زور تر بوون و...


ئایا دەربەگی ئەوسا و فرعەونەکانی ئێستا جیاوازیان ھەیە؟. جاران دەرەبەگ ئێستا سەرمایەدار،جاران کوێخا ئێستا کۆمپانیا، جاران ژاندارمە و گەلەجاش و پاسداری داگیرکەر ئێستا تۆپ و فرۆکە .ستەم کە ھەبو لەھەر سەردەم و زەمەنێکدا لە مرۆڤ بکرێت ستەمەکەی ھەر لە سەر مرۆڤە و زاڵمیش ھەر زاڵمە."ئێستا دەوران گۆڕاوە و مشک و شەمشەمە کوێرە سوارن،شێر و پڵینگ پیادە،لە جێی بازان قەل دەقیڕێنێ،لەجێی قوڕینگ کوند دەخوێنێ"
 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک