٧\٣\٢٠١١
به‌راوردێک
له نێوان داخوازییه‌کانی مه‌یدانی ئازادی و
داخوازییه‌کانی
هه‌ر سێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆندا.

جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
گومانی تێدانیه که هه‌ردوو پڕۆژه‌که کۆمه‌ڵێک خاڵی زۆر باشیان له
خۆگرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه نه‌ک له‌ماوه‌ی 2 مانگدا وه‌ک له
پرۆژه یاساکه‌ی هه‌رسێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن(گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)
هاتووه که پێویسته جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر له ماوی 6 مانگدا
جێبه‌جێبکرێت، لاموایه خه‌ڵکی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی له
کۆمه‌ڵێک کێشه ڕزگاریان ده‌بێت و ژیانێک دێته پێشه‌وه بۆ خه‌ڵک که
زۆرێک له به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕێزی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
خه‌ڵک، له لایه‌کی تریش خه‌ڵک ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ووردتر و
ڕوونتر بتوانێت له ژیانی داهاتووی خۆی بڕوانێت و ئازادیه‌ک بێته
ئاراوه که هه‌میشه بتوانێت داوای گۆڕانکاریی زیاتر و زیاتر بکات.
هه‌ڵبه‌ت زۆرێک له خاڵه‌کانی هه‌ردوو پرۆژه‌که وه‌ک یه‌ک وان،
ته‌نیان له ڕووی داڕشتنه‌وه ڕه‌نگه جیاوازیه‌کیان هه‌بێت، بۆیه
ئه‌و خاڵانه‌ی که‌وه‌ک یه‌ک وان من ئاماژه‌یان پێناده‌م، ته‌نیا
ئاماژه به‌و خاڵانه ده‌ده‌م که له پرۆژه‌ی مه‌یدانی
ئازادی‌دا(پڕۆژه‌ی خۆپیشانده‌ران) هه‌یه و له پڕۆژه‌ی ئۆپۆزیسوێندا
نیه!. ئه‌وه‌ش به ڕای من هۆکاری خۆی هه‌یه بۆیه له‌گه‌ڵ
په‌نجه‌خستنه سه‌ریان هۆکاره‌کانیشیان به پێی توانا ده‌ستنیشان
ده‌که‌م. پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم
که هه‌ردوو پرۆژه‌که گۆڕانکاریی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمیان له خۆ نه‌گرتووه، ئه‌مه له کاتێکدا که بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان له پڕۆژه 7 خاڵیه‌که‌یاندا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و
په‌رله‌مانیان کردووه.
دواتریش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز (چۆمان هه‌ردی) ده‌که‌م که له
نووسینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر که‌مووکوڕیه‌کانی
پرۆژه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی، که له هه‌موویان زیاتر به‌لای منه‌وه
ئه‌و ڕه‌خنه‌یه زۆر له جێگه‌ی خۆیدایه که باس له نه‌بوونی هیچ
ئاماژیه‌ک بۆ چاکردنی باری ده‌روونی و مادیی که‌س وکاری ئه‌نفالکراوان
و کیمیابارانکراوانه. ئه‌م له کاتێکدا که گه‌نجان و خه‌ڵکی گه‌رمیان
و هه‌ڵه‌بجه له پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندان و چه‌ندین جار پێش 17
.2 خۆپیشاندانیان کردووه و ناڵه‌ی خۆیان گه‌یاندووته هه‌موو لایه‌ک و
ده‌ستپێشه‌خه‌رییان کردوه له دروستبوونی ده‌نگی گشتی و
به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئۆپۆزیسوێنی سه‌رشه‌قامه‌کان.
ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر به‌راوردی هه‌ردوو پرۆژه‌که ئه‌وه
بڵێم که هه‌ردوو پرۆژه‌که گۆڕانی سیسته‌م و عه‌قڵیه‌تی مۆدێلی حیزبی
و ده‌سه‌ڵات نیه له کوردستاندا، بڕواناکه‌م له حاڵه‌تی جێبه‌جێکردنی
سه‌رجه‌م خاڵه باشه‌کانی هه‌ردوو پرۆژه‌که‌شدا، ئه‌و دیموکراتی و
ئازادیی و دادپه‌روه‌رییه بێته ئاراوه که هه‌موومان به
ئاواته‌وه‌ین بۆی، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌م پێدا له چه‌ند دێری یه‌که‌می
ئه‌م نووسینه‌مه‌دا ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی باشه بۆ گۆڕینی سیسته‌م و
عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازی و تێکه‌ولێکه‌ی حیزب و حکومه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و فه‌راهه‌مکردنی زیاتری دیموکراتی و ئازادی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ریی، بۆیه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیمه بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌که.
به‌ڵام زۆر گرنگه که خه‌ڵک به گشتی و گۆڕانخوازان به تایبه‌تی
ئاگاداری ئه‌وه بن که ده‌نگی خۆپیشانده‌ران و پڕۆژه‌که‌یان زۆر زۆر
ڕادیکاڵانه‌تره له پرۆژه‌ی حیزبه‌کان، پێوسته هه‌موو خه‌ڵک و
گۆڕاخوازان ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی به‌رزی سه‌ر شه‌قامه‌کانی
سلیمانی خۆشه‌ویست و پشت به حیزبه ئۆپۆزیسوێنه‌کان زۆر نه‌به‌ستن،
له‌گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تیم بۆ هه‌ر 25 په‌رله‌مانته‌ره‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان، که به‌ڕاستی ته‌نیا گه‌شبینیه‌ک که مابێت له بزووتنه‌وه‌ی
گۆران‌دا خه‌باتی په‌رله‌مانتاره‌کانه. که توانیوانیه په‌رله‌مان و
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیحراج که‌ن.
پرسیاری سه‌ره‌که‌یم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، له
پرۆژه‌ی حیزبه ئۆپۆزیسوێنه‌کاندا نیه و ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه؟
• وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م حیزبه
سیاسیه‌کانی کوردستان، به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، بیانه‌وێت یان
نا، به جۆرێک له جۆره‌کان، به ڕێژه‌یه‌ک له گه‌نده‌ڵیه‌وه ئاڵاون
و توشی نه‌خۆشیه پیسه‌که بوون. ئه‌و حیزبانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدان
و هێزی سیاسیی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان گه‌وره و فراوانه وه‌ک
یه‌کێتی و پارتی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ن و به‌شی شێریان
به‌رده‌که‌وێت. هیچ حیزبێک نیه له کوردستاندا که به جۆرێک له
جۆره‌کان تووشی گه‌نده‌ڵی نه‌بووبێت.
• کۆتایی هێنان به مۆدێلی حیزبایه‌تیه‌ک که بیه‌وێت هه‌موو کۆمه‌ڵگا
بکات به حیزبیی و بۆ خۆی پاوانیبکات، حیزبه ئسلامیه‌کانیش وه‌ک
یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه، که هه‌میشه پشتیان به مینبه‌ری
مزگه‌وت به‌ستووه، ئه‌وه‌تا به ئاشکرا مه‌لاکان هانده‌ده‌ن
فه‌زایه‌کی دینی به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راند بسه‌پێنن و سه‌رای ئازادی
بکه‌ن به سه‌رای نوێژکردن، بۆیه داوایه‌کی له‌و جۆره پشتشکاندنی
خۆیانی تیا ده‌بیننه‌وه و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان له کیس ده‌چێت که
ده‌ڵێن له‌سه‌دا 95 خه‌لکی کوردستان موسڵمانه و ئه‌مانه‌ش حوکمی
ئیسلامیان پیباشه!، ئه‌مه هۆکارێکه بۆ نه‌بوونی گۆڕینی ئه‌و مۆدێله
له حیزبایه‌تی له پڕۆژه‌ی سێ قۆڵیه‌که‌ی گۆران و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ.
• چه‌سپاندنی بنه‌مای ئه‌مه‌ت له کوێ هێناوه(من ڕین لک هژا)، بێگومان
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕانیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه له ئاستی ئه‌م داوایه‌دا چاوی خۆیان
ده‌نوقێنن. گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵک و ماڵی گشتی یان ئه‌و موڵک و ماڵه‌ی به
هۆی پێگه‌ی حیزبییه‌وه به هه‌رزان کریویانه ، یان دا‌گیریانکردوه،
بڕواناکه‌م سه‌رانی ئه‌م سێ حیزبه ئۆپۆزیسوێنه یان حیزبه‌کانیان به
تایبه‌تی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ به‌سانایی ده‌ربچن و تووشی زیان نه‌بن له
جێبه‌جێکردنی داوایه‌کی له‌و جۆره، ئه‌مه‌ش هۆکاری نه‌بوونی ئه‌م
داواکارییه‌یه له پڕۆژه‌ی هه‌رسێ حیزبی ئۆپۆزیسوێندا، به‌ڵام له
پرۆژی مه‌یدانی ئازادی‌دا کراوه به خاڵێکی سه‌ره‌کی له
داواکراییه‌کانیان.
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینکردنی ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌وانه‌ی
که به پله‌ی وه‌زیری خانه‌نشینکراون، به بێ ئه‌وه‌ی به پله‌کانی
خزمه‌ت و ساڵی کارکردن‌دا تێپه‌ڕیبێتن، دیسان هه‌رسێ حیزب ده‌رباز نابن
له جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵه گرنگه، که ئه‌مه‌ش جۆرێکه له
به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و نادادپه‌روه‌ریی، بۆیه ئه‌م داواکردنه‌ش
فه‌رامۆشکراوه.
• له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م سێ حیزبه له
پرۆژه‌که‌یاندا به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ئاشکراکردنی
بێسه‌روشوێنکراوه‌کانی شه‌ری ناوخۆ ناکه‌ن!! ده‌که‌وینه گومانه‌ووه
تۆ بڵێی ئه‌مانه‌ش ده‌ستیان هه‌بێت له بێسه‌روشوێکردنی خه‌ڵکی بێ
تاواندا!! به تایبه‌تی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م خاڵه
بنه‌ڕه‌تییه‌ی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت که مافێکی ڕه‌وای که‌سوکاری
بێسه‌روشوێنکراوه‌کانه، که‌واته بزووتنه‌وه‌ی گۆران له دادگایی‌کردنی
سه‌رانی خۆی ده‌ترسێت بۆیه ئه‌م خاڵه فه‌رامۆش ده‌کات!.
• دابینکردنی بیمه‌یی ته‌ندروستی و بێکاریی، ئه‌م خاڵه‌ش له
پڕۆژه‌که‌ی ئه‌م سێ حیزبه‌دا نه‌هاتووه، با وازله‌وه بهێنین که ئه‌م
داواکارییه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتی خه‌ڵکی تێدایه و ده‌بوایه ئه‌م
سێ حیزبه ئۆپۆزیسوێنه به هیچ جۆرێک له‌بیریان نه‌کردایه، به‌ڵام تۆ
بلێی ئه‌ندامانی ئه‌م سێ حیزبه ئۆپۆزیسوێنه که خۆیان له ده‌یان
هه‌زار ئه‌ندام ده‌ده‌ن، هیچیان بێ کار نه‌بن!!، یان هه‌موویان
ته‌ندروستیان باشبێت و رۆژێک له ڕۆژان تووشی کێشه‌ی ته‌ندروستی
نه‌بن!! وا ئه‌م داواکارییه گشتیه‌ییان بیرچۆته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر
هه‌ردوو حیزبه ئسلامیه‌که( خوا که‌ریم)ه بڵێن له نه‌خۆشی و ده‌ردی
خه‌ڵکی کوردستاندا، ئه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌م خاڵه‌ی بیر
ده‌چێت؟!! ڕه‌نگه ئه‌مانیش بڵێن تۆ ته‌نیا بڵێ: ده‌یگۆڕین، ده‌یگۆڕین،
ئیتر به قودره‌تی قادر ده‌ردونه‌خۆشیه‌کان ده‌گۆڕدرێت بۆ له‌شساخی و
ته‌ندروستی.
• له خاڵێکی تری پرۆژه‌ی سه‌رای ئازادی‌دا، داوای باشکردنی ژیان و
گوزه‌رانی کرێکاران وفه‌رمانبه‌ران کراوه و داوای ئه‌وه کراوه که
پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕه‌چاوبکرێت بۆ ژیانێکی شایسته به مرۆڤ.
ئه‌م خاڵه‌ش له پرۆژه‌که‌ی هه‌رسێ حیزبی ئۆپۆزیسوێندا دیسنا بوونی
نیه. تۆ بڵێی ئه‌م سێ حیزبه بیریان چووبێته‌وه که خۆیان به
تایبه‌تی بزووته‌نه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه باسی گرانی بازاڕ و خراپی
کوالیتێتی خواردن و خواردنه‌وه‌کان و که‌لوپه‌لی هاورده ده‌که‌ن و
باسی نادادپه‌روه‌یی ده‌که‌ن له ته‌وزیعدا؟!، یان ئه‌مه هه‌ر به
قسه‌و ڕاگه‌یاندنه و سیاسه‌تکردنه، تێر ئاگای له‌برسی نیه، بۆیه
ئه‌م حیزبه تێروته‌سه‌لانه خه‌ڵکی گشتیان بیرناکه‌وێته‌وه، گرنگ
ئه‌وه‌یه سه‌رانی خۆیان تێرن چش له برسی و نه‌بوونی خه‌ڵک.
• له خاڵێکی تری پرۆژه‌که‌ی سه‌رای ئازادی‌دا داواکراوه که پێشینه‌ی
هاوسه‌رگیرێتی زیادبکرێت، ئه‌م خاڵه‌ش له پرۆژه سێ قۆڵیه‌که‌ی
ئۆپۆزیسوێندا نیه، ڕه‌نگبێت ئه‌مه‌ش وه‌ک پێشینه‌ی خانوبه‌ره و
پێدانی سلفه‌ی خانودروستکردن به حه‌رام بزانن و گۆڕانیش بۆ
موجامه‌لاتی دین هه‌موو گه‌نجه گۆڕانخوازه‌کانی بیرچۆته‌وه. هیچ
بیانوویه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نیه بۆ خاڵبه‌ندی نه‌کردنی ئه‌م داوا
ڕه‌وایه‌یی گه‌نجان.
ئه‌و خاڵانه‌ی له پرۆژه‌ی سه‌رای ئازادی‌دا هه‌ن و له پرۆژه‌ی سێ
حزبه ئۆپۆزیسوێنه‌که‌دا نین.
6. / کۆتایهێنان به‌م مۆدێله له حیزب که تێیدا کۆی کۆمه‌ڵگا
داگیرده‌کات و به ناوی هه‌موانه‌وه بڕیار ده‌دات وه گۆڕینی بۆ
حیزبی ده‌نگده‌ر که پشت به خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ
به‌رده‌م هاونیشتمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له کاروباری حکومه‌ت و
سه‌ندیکاو ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان وه‌رنادات.
7. / تێنه‌په‌ڕاندنی هیچ پڕۆژه یاسایه‌ک له په‌رله‌مان به بێ
ئه‌وه‌ی که پێشتر هاونیشتمانیان له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کاندا گفتوگۆیان
له سه‌ر نه‌کردبێت و سه‌رنجه‌کانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8 / گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵک و ماڵه گشتی و تایبه‌تیانه‌ی
که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س و لایه‌نێکه‌وه
ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت یاخود به نرخی ڕه‌مزی فرۆشرابن به که‌س
و لایه‌نی دی به‌ده‌ر له یاسای فرَشتن و به‌کرێدانی موڵک و ماڵی
ده‌وڵه‌ت ژماره 32 ی ساڵ 1986 .
10/ لێکۆڵینه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانی حیزبه‌کان و لێپرسراوانی
حیزبی و حکومی وه گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی که‌به
شێوه‌ی نا یاسایی به ده‌ستیان هێناوه وه چه‌سپاندنی بنه‌مای
ئه‌مه‌ت له کوێوه هێناوه (من این لک هژا) ؟
12/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی خانه‌نشینکردنی ئه‌ندام په‌رله‌مان و
وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی که
به پله‌کانی خزمه‌ت و ساڵی کارکردن‌دا تێنه‌په‌ڕیون وه
که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان ب
17/ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ک
کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران توێژه‌کانی دیکه به ڕه‌چاوکردنی پێوه‌ره
نێو ده‌وڵتیه‌کانی ژیانێکی شایسته به مرۆڤ .
18 / ئاشکراکردنی چاره‌نوسی بێسه‌رو شوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ و
بێسه‌روشوینکراوه‌کانی دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان وه
قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان له داهاتی ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌ر پرسه له
دیارنه‌مانیان .
20 / دابینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی و بی‌کاری بۆ هه‌موان . .
21 / ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ کۆتایهێنان به جیاکاری جه‌نده‌ری و بۆ
بنه‌بڕکردنی هه‌ر توندوتیژیه‌ک دژ به ئافره‌تان.
22/ زیادکردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به شێوه‌یه‌ک که بگونجێ
له‌گه‌ڵ پێویستیه‌کانی ڕۆژدا و له‌کاتی ئێستادا له یه‌ک ملیۆن دینار
که‌متر نه‌بێت.
______________________________________
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=3600&Besh=Hewal&Cor=1
:پرۆژه‌ی هه‌ر سێ حیزبه‌که
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Cor=1&Besh=Hewal&Jimare=3560
:داواکاریه‌کانی سه‌رای ئازادی
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|