به‌راوردکردنێک له‌نێوان کوردستان و ئه‌وروپا له رووی زانسته‌وه.
* ئاسانکاری له‌ئه‌ڵمانیا نییه، یه‌ک نمره به‌خۆرایی وه‌رناگریت گه‌ر شایسته‌ی نه‌بیت . نه‌ک وه‌ک وولاتی خۆمان له‌به‌ر خاتری ئه‌م و حیزبی فلان و ترس و به‌رتیل. * تا ئێستاش دابه‌شکردن له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیه. ئه‌مانه ته‌نها هه‌وڵده‌ده‌ن پۆسته‌کانیان له‌ده‌ست نه‌چێت. ده‌بێت خزمه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای گونجاو بێت. * من په‌یوه‌ندیم به که‌سایه‌تی کوردستان و زانکۆکان کردوه‌و ده‌ستی یارمه‌تیم بۆ درێژ کردوون، به‌ڵام. به‌ڵام هه‌میشه ده‌ست به ڕوومه‌وه نراوه. * مامۆستايانی زانكۆی هه‌رێمی کوردستان: تکایه ئه‌م دیواره‌ی به‌رلین له‌نێوان خۆتان و قوتابیان بروخێنن.
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ : د.دلێر دزه‌یی
پله‌ی دکتۆرا له جیهاند، به‌لای که‌می دوو ساڵ کرداری و دوو ساڵ تیۆری، چوار بابه‌تی نوێ له رۆژنامه‌کانی جیهانیدا بڵاو بکرێته‌وه، چوار سیمینار له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ‌دا پێشکه‌ش بکه‌یت، بوونی سێ پرۆفێسۆری پسپۆر له هه‌مان بواردا و جگه له چه‌نده‌ها چالاکی ناو زانکۆ‌دا. ئه‌مه ئه‌و به‌هایه‌یه که ده‌توانێت خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به گشتی و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به تایبه‌تی بکات. ئه‌م خاڵانه خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی هێنا‌نی دکتۆران له جیهانی پێشه‌که‌وتوودا.
رێژه‌ی هێنا‌نی پله‌ی دکتۆرا له کوردستان له‌م ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، واته له دوای پرۆژه‌ی رزگارکردنی عێراقدا له هه‌موو دونیادازیاتره‌ه. ئایا زانست له کوردستان له هه‌موو دونیادا زیاتر پێشکه‌وتوتربوه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، یاخود هێنا‌نی دکتۆرا به‌شێوه‌یه‌کی تر به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
پرسیار: چ ناکۆکیه‌ک ڕووبه‌روی خوێندکار ده‌بێته‌وه له ئه‌وڕوپا (به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیادا)
وه‌ڵام : خوێندن له ئه‌لمانیاله به‌رامبه‌ر به ولاته‌کانی تر زۆر گرانتره، ده‌توانم له‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه ڕیز به‌ندیان بکه‌م:
خاڵی یه‌که‌م: ڕێزمانی ئه‌ڵمانی خۆی له‌خۆیدا گرانه، ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانه‌کانیش خۆیان هه‌مان تێڕوانیینیان هه‌یه چونکه له بواری رێزماندا باری شاز هه‌یه واتا رێزمان به‌گوێره‌ی یاسا فێربوون نابێت، گه‌ر به‌راورد به زمانی ئینگلیزی بکه‌ین. بۆنمونه ناو له زمانی ئه‌ڵمانی ئارتیکه‌لی جیاوازی هه‌یه، هیچ یاسایه‌کیش نیه بۆ ئه‌مه، وه‌ک له زمانی ئه‌لمانی بۆ مێینه‌و نێرینه‌و بێ گیان ئارتیکه‌لی جیاوازیان هه‌یه. بۆیه یه‌که‌م شت لێره‌دا فێربوونی زمانه، که ئه‌مه‌ش یه‌ک ساڵی ده‌وێت. پاشان ده‌بێت خوێندکار تاقی کردنه‌وه‌ی زمان بکات ئینجا ده‌توانێت بخوێنێت. خاڵی دوه‌م: ئاسانکاری له‌ئه‌ڵمانیا نیه، نابێت بڵێیت من بێکه‌سم و بێگانه‌م یارمه‌تیم بده‌ن. له ڕوێکه‌وه هه‌لسووکه‌وتی ئه‌ڵمانت له‌گه‌ل ده‌کرێت، یه‌ک نمره به‌خۆرایی وه‌رناگریت گه‌ر شایسته‌ی نه‌بیت.نه‌ک وه‌ک وولاتی خۆمان له‌به‌ر خاتری ئه‌م و حیزبی فلان و ترس و به‌رتیل. له‌لایه‌کی تریشه‌وه تۆ لای ئه‌وان هه‌ر بێگانه‌که‌ی. خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیش به پێچه‌وانه‌ی کورده‌وه گه‌ر زمانه که‌نه‌زانی واده‌زانن تۆ هیچ نازانی. به ئاماژه گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ده‌که‌ن وه‌ک زمانێ که‌ڕ و ڵاڵ، که ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌رونی لای خوێندکار دروست ده‌کات. به‌تایبه‌تی له دوای 11 سێپته‌مبه‌ر و ڕوداوه‌تیرۆریستیه‌کانی دونیا، له‌م وولاته‌دا ژیان بۆ خه‌ڵکی بێگانه زۆر گرانتر بوه. تایبه‌تی تریش باری خوێندکاری کورد له‌ئه‌ڵمانیا له‌چاو ووڵاتانی تر له هه‌مووی،سه‌خت و دژوار تره به‌ڵام به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه فه‌رامۆش نه‌که‌ین که بڕوانامه‌ی ئه‌ڵمانی زۆر به‌رز ده‌نرخێرێت. له نێوه‌ندی هه‌موو زانکۆکانی دونیادا
پرسیار: ئایا حکومه‌تی کوردستان هیچ که‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر زانکۆکان‌دا هه‌یه؟
وه‌ڵامی : پێوسته بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له چه‌ند گۆشه نیگایه‌که‌وه وه‌ڵامه‌کان بده‌مه‌وه:
یه‌که‌م: حکوومه‌تی کوردستان به‌هیچ به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌م ته‌رخه‌می نه‌کردوه، به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م داهاته‌ی حکومه‌تی کوردستان بۆ زانکۆکان سه‌رف ده‌کات زۆر زیاتره له‌وه‌ی که له ئه‌ڵمانیا بۆ زانکۆکان سه‌رف ده‌کرێت. من ئاگاداری نزیکم، وه‌ک به‌راورد به زانکۆی بۆخۆم که من دکتۆراکه‌م هێناوه ده‌یکه‌م. دووه‌م: که‌سانێک که‌ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی زانکۆ و زانست بکه‌ن له شوێنه‌گونجاوه‌کان نین، تا ئێستاش دابه‌ش کردن له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیه. زۆربه‌ی که‌سه‌کانی پۆستی به‌رزیان هه‌یه له زانکۆکان‌دا ماوه‌یه‌کی زۆره لێکۆلینه‌وه‌ی زانستیان جێهێشتوه ئاگایان له‌زانست نه‌ماوه، ئه‌مانه ته‌نها هه‌وڵ ده‌ده‌ن پۆسته‌کانیان له‌ده‌ست نه‌چێت. ده‌بێت خزمه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای گونجاو بێت. سێیه‌م: به به‌راوردێک زانست به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه کوردستان، کوردستان زۆر له دواوه‌یه، له چاو ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته زانستیه گه‌ورانه‌ی وڵاتان و زانکۆکانی ئه‌وروپا به ده‌ستیان هێناوه. من ده‌توانم ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ته‌نها له بواری کیمیا و فیزیا بده‌م. به‌شی پراکسیس (کرداری) زۆر دواکه‌وتوه. ساده‌ترین شت، زانکۆکانی کوردستان له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌زۆره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت ژماره‌ی حیسابیان له گۆڤاره جیهانیه‌کاندا نیه. ئه‌مه‌ش پێویسته گه‌ر بمانه‌وێت له هه‌مان پله‌ی زانستی زانکۆکانی دونیادا بمێنین ده‌بێ بتوانین نوێترین گۆڤار بخوێنینه‌وه. من که لێره ویستم ده‌ست به‌خوێندن بکه‌مه‌وه، بابه‌ته‌کانم نیشان دان، ووتیان ئه‌مه هی چه‌ند شاڵێک پێش ئێستایه، بۆیه سه‌رله‌نوێ خوێندنم کرده‌وه.
پرسیار: خوێندکاری کورد یان ئه‌ڵمان کامه‌یان زیره‌کتره؟
وه‌ڵام: خوێندکاری کورد زۆر زیره‌کتره له خوێندکاری ئه‌ڵمانی گه‌ر ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ بره‌خسێت که بۆ خوێندکاری ئه‌ڵمان گونجاوه. له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بینین له به‌شه ناکرداریه‌کان زانیاریمان زۆره. خوێندکاری ئه‌ڵمان کاتیه زیاده‌کانی له کتێبخانه به‌سه‌ر ده‌بات، له‌به‌رامبه‌ردا. لای خوێندکاری ئه‌ڵمان جل و به‌رگ گرنگ نیه، ته‌نها زیره‌کی، رۆژێک خوێنکارێک نابینی به به‌دله‌و بۆینباغه‌وه. له زانکۆکانی کوردستاندا کاته‌کان به پیاسه کردن و چاوبازی به‌سه‌ر ده‌برێت، ته‌نها جلی پۆشته‌ش ده‌کرێته به‌ر. ئه‌مه به‌شێوه‌ی گشتی به‌ڵام که‌سانێکی یه‌کجار زۆر زیره‌ک هه‌ن گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بێت.
پرسیار: چی پێویسته بکرێت تاوه‌کوو زانست له کوردستان له‌هه‌مان پله‌ی ئه‌روپادا بێت؟
وه‌ڵام : وه‌ک له سه‌ره‌تادا باسم کرد، له‌زۆر خاڵدا ئه‌م شته ده‌بێ باس بکرێت:
یه‌ک: پێویسته پۆسته زانستیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی دوباره دابه‌ش بکرێنه‌وه. من ناڵێم که‌سێک خه‌باتگێر هیچی به‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵکوو به‌شێوکی تر یارمه‌تی ئه‌م بدرێت. ده‌بێ هه‌ستی مرۆیی و کوردی هه‌بێت بڵێت تۆ له‌م پۆسته‌ت ناتوانی خزمه‌ت بکه‌یت، به‌ڵکو خزمه‌تی تۆ په‌خشینی ئه‌م پۆسته‌یه. دوو: ئه‌م دیواره گه‌وره‌ی نێوان قوتابی و خوێندکار لاببرێت. یارمه‌تی له وزاره‌ته‌کان بۆ ئه‌م رێکخراوانه به‌جیا نه‌بێت. بۆیه من لێره‌دا ده‌ڵێم فێرخواز سێ: ده‌ست تێکه‌ڵاو کردن له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه له زانکۆکان‌دا ببێته شتێکی تابوو، حیزبه‌کان ته‌نها یارمه‌تی زانکۆکان بده‌ن به بێ مه‌رج و داواکاری چوار: ناردنه‌ده‌روه‌ی فێرخوازان بۆ خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مای حیزب نه‌بێت و ته‌مه‌نی خوێندکاریش گه‌وره نه‌بێت. ڕاسته له‌م ماوه‌ی دواییدا چه‌ند گه‌نجێک ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کراون. ئه‌م قسانه هی لێپرسراوی ئاڵوگۆڕ کردنی فێرخوازانه له ئه‌ڵمانیا دا به‌شی ئێراقی فیدراڵ. پێنج: مه‌ڵبه‌ندی لێکۆڵینه‌وه بکرێته‌وه له بواری جیاجیادا، ژینگه، کارێکه‌ری یاریده‌ده‌ر، ووزه هتد. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ش ڵێکۆلینه‌وه‌کانی له گۆڤاره جیهانیکان بڵاوبکاته‌وه. یارمه‌تیش له حکوومه‌ته‌وه بدرێت ته‌نها گه‌ر بڵاو کردنه‌وه هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاو کردنه‌وه واته پێشکه‌وتن هه‌یه، چونکه ته‌نها شتی نوێ بڵاو ده‌کرێته‌وه. شه‌ش: مه‌ڵبه‌ندێک بۆ گه‌نجان بکرێته‌وه، وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی ئاره‌زوو. له کوردستاندا گه نجی به‌هره‌دار یه‌کجار زۆره، به ئه‌م گه‌نجانه بتوانن له‌وێدا به‌هره‌کانیان بێننه دی. خه‌ڵاتی به‌رده‌وامیش هه‌بێت بۆئه‌مان تاوه‌کوو بتوانن به‌رده‌وام بن.
پرسیار: هه‌وڵت داوه په‌یوه‌ندی به‌که‌سانێکی کوردستان بکه‌یت، که‌سانێک له‌کوردستان ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ کردووی؟
وه‌ڵام: من په‌یوه‌ندیم به که‌سایه‌تی کوردستان و زانکۆکان کردوه‌و ده‌ستی یارمه‌تیم بۆ درێژ کردوون، به‌ڵام. به‌ڵام هه‌میشه ده‌ست به ڕومه‌وه نراوه. له‌سه‌فه‌ره‌کی پێشووم هه‌وڵمدا هه‌ندێ کاری زانستی بۆ زانکۆکانی کوردستان بکه‌م به‌ڵام ئه‌وان یارمه‌تی منیان ره‌ت کرده‌وه، هه‌ر سێ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین و سوله‌یمانی و کۆیه. من له له‌سالی2004 هه‌لبژێردراه به نوێنه‌ری نوێنه‌ری خوێندکاره بیانیه‌کانی زانکۆی بۆخۆم ، به‌شی کیمییا و بایۆلۆجی. هه‌ر له‌مساڵیشدا تاوه‌کوو 2007 ئه‌ندام بووه لهgraduate school of chemistry and biochemistry .
له‌سالی 2003 دا به ره‌سمی به‌ناوی ئه‌م رێکخراوه‌دا چومه‌وه کوردستان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی زانکۆکانی کوردستان به بێ جیاوازی. به به‌رنامه‌ی ئه‌وه چومه‌وه کوردستان که دوو قوتابی له کوردستان بۆ مه‌به‌ستی دکتۆرا بهێنێته ئه‌لمانیا. هه‌روه‌ها چوار خوێندکاری تریش به مه‌رجێک حکومه‌تی کوردستان پشتگیری ئابوریان بدات. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها بلاوکراوه‌ی جیهانی بۆ زانکۆکان. له‌هه‌مان سالدا به‌ره‌سمی جێگری زانکۆیه‌کی کوردستانی داوه‌ت کرد‌و کۆبونه‌وه‌کی له‌گه‌ل ئه‌مو لێپرسراوی به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت و سه‌رۆکی به‌ش و سه‌رۆکێ بونزنه‌وه رێکخست. له‌م کۆبونه‌وه‌دا په‌یمانێکی زۆر درا به‌و مامۆستایه‌ی کوردستان. چه‌ند خالێک له‌م کۆبونه‌وه‌دا: · په‌یماندرا له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا له‌گه‌ل زانکۆکه‌ی کوردستان کاربکرێت. · زۆر گرنگتر، په‌یمانی زیاتر له سه‌دهه‌زار 100.000 یۆرۆ درا گه‌ر زانکۆکه‌ی کوردستان ده‌ست پێ‌بکات هه‌ڵومه‌رجه‌کان ئاماده‌بکات. · پێکه‌وه بلاوکراوه بنوسن به مه‌رجێک زانکۆکه‌ی کوردستان چه‌ند ئامێرێکی ساکار که ناونرا بۆ لێکۆلینه‌وه بکرن. · په‌یماندرا قوتابیانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا فێربکرێن به ناردنی قوتابیانی دکتۆرای ئه‌لمانی.هه‌روه‌ها قوتابیانی کوردستان لێره کۆرس بکه‌ن له‌سه‌ر ئامێره‌کاندا. به‌لام زانکۆی کوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی نادیار تا ئه‌مرۆش وه‌لامیان نه‌داوه‌و منیش به درۆزن لای زانکۆکه‌م ده‌رچووم، یارمه‌تیان بری. سه‌راری ئه‌مه‌ش توانیم له‌رێگه‌ی تایبه‌تیدا یارمه‌تی قوتابیه‌ک بده‌م و چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی لێره‌دا بکات. ئێستاش به به‌رده‌وام یارمه‌تی ئه‌و خوێندکار و قوتابیانه ده‌ده‌م، ته‌نها له‌بواری زانیاری گشتی ده‌رباره‌ی زانکۆ‌و خوێندنی باڵادا پرسیاریان هه‌یه.
پرسیار: بۆچی یارمه‌تی جه‌نابتیان ره‌ت کردۆته‌وه؟
وه‌ڵام: نازانم بۆچی، به‌هه‌ر حاڵ من که‌سێکی سه‌ربه‌خۆم و دوورم له‌هه‌ر کار و چالاکیه‌کی حزبی، ته‌نها هێنده نه‌بێت وه‌ک کوردیک شادومانم هه‌ستم به کار و وه‌زیفه‌ی خۆم بۆ میله‌ته‌که‌م، چونکه لام ڕوونه ئه‌م به‌هره و زانست و بواره‌ی من کاری تێدا ده‌که‌م، میله‌ته‌که‌م پێوستیه‌تی و منیش ده‌توانم له‌م بواره‌دا خزمه‌تێک گه‌ر بچوکیش بێت بیکه‌م به‌رامبه‌ری ئه‌م میله‌ته‌م وه‌ک ڕه‌وشتی مرۆی خۆم ، خۆم به به‌ر پرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر هه‌موو داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌م. گه‌ر له ڕابردودا نه‌متوانیوه له شاخ خزمه‌ت بکه‌م ئێستا ئاماده‌م خزمه‌ت بکه‌م، هیج به‌لامه‌وه گرنگ نیه له کامه زانکۆ‌و له‌لای کامه پارتدابۆم بره‌خسێت ... هتد . من ئه‌و کاته بێ جیاوازی چوومه زانکۆکانی سه‌لاهه‌ددین له هه‌ولێر زانکۆی کۆیه له کۆیه و سوله‌یمانی. زانکۆی دهۆک ئه‌وکاته به‌شی زانستی نه‌بوو. له هه‌ر سێ زانکۆکان‌دا ئامانجه‌کانی خۆمم بۆ دیارکردن. له‌سه‌ره‌تادا هه‌رسێکیان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێکردم، به‌لام له دوایدا ئاماده نه‌بوون ته‌نها پاره‌ی میوانگاکه‌شم بده‌ن. جگه له‌وه چه‌نده‌ها زانیاری گرنگم پێدان گه‌ر من عاره‌بێک بومایه له‌گه‌ل رێزم بۆ عاره‌ب یان تورک، ئینگلیز هه‌ر چی بوومایه، به وه‌فدی ره‌سمی پێشوازیان لێده‌کردم.
پرسیار: چی شتێک هه‌یه که شانازی پێ بکه‌یت؟
وه‌ڵام : توانیمه بۆ یه‌که‌مین جاره که‌له‌سه‌ر نامه‌ی دکتۆرا له ئه‌وروپاو له دونیادا ووشه‌ی کوردستان بنوسرێت. من وه‌ک کوردێک ناسراو بووم و هه‌ر بۆیه له نامه‌ی دکتۆراکه‌شمدا که وه‌رم گرت وه‌ک وڵات نوسراوه کوردستان دواتر ئاماژه به عێراق کراوه‌و ، ئه‌وه‌ش. که مایه‌ی شانزیه بۆمن و گه‌له‌که‌م حکومه‌تی کوردی مێژوودا.
پرسیار: له‌به‌رچی له کوردستاندا پله‌ی دکتۆرات نه‌هێناوه؟
وه‌ڵام: له‌به‌ر هه‌ژاری خێزاندا کارم ده‌کرد و رۆژی ئاوا ته‌نها یه‌ک فلسیشم له گیرفاندا نه‌بووه. ناچاربوومه زۆرجار تا دوانزه‌ی شه‌وکار بکه‌م نه‌متوانیوه کاته‌کانم بۆ خوێندن بره‌خسێنم و پله‌یه‌کی به‌رز به‌ده‌ست بهێنم. بۆیه به‌یارمه‌تی که‌س و کارم توانیم بچمه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌ست به خوێندن بکه‌م. له ئه‌ڵمانیاشدا دوای زمان خوێندن ته‌قدیمه چه‌ند زانکۆیه‌کم کرد و رۆژانه زیاتر له 10 خوله‌ک ده‌مخوێند.
پرسیار: دوا ووشه‌ت بۆ، مامۆستا، خوێندکار، حکوومه‌ت؟
وه‌ڵام : مامۆستايانی زانكۆی هه‌رێمی کوردستان: تکایه ئه‌م دیواره‌ی به‌رلین له‌نێوان خۆتان و قوتابیان بروخێنن. با خوێندکاران بتوانن به بێ‌ترس موناقه‌شه‌ی زانستیتان له‌گه‌لدا بکه‌ن چونکه ژیری به گه‌وه‌ره‌ی و بچوکی .نیه گه‌ر قوتابیه‌کیش خوێندکار بوو تکایه سه‌یری بکه‌ن له ڕووی تێگه‌یشتنیه‌وه به بێ جیاوازی. خوێندكارانی زانكۆ: تکایه ئه‌و پاره‌یه‌ی له جل و به‌رگ سه‌رفی ده‌که‌ن له کتاب سارفی بکه‌ن، ئه‌و کاته‌ی له‌پیاسه سه‌رفی ده‌که‌ن له په‌رتوکخانه‌یه‌ک بیبه‌نه‌سه‌ر، ئه‌و چه‌ند خوله‌که‌ی ده‌رباره‌ی موناقه‌شه‌ی جنسی، پاره، ئۆتۆمبیل به‌سه‌ری ده‌به‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی زانستی بیبه‌نه سه‌ر. با ڕێپێوانه‌کانتان له به‌ر نه‌بونی کتاب و سه‌رچاوه بێت نه‌ک له به‌ر نه‌بوونی دوو ئوتوو له جیاتی یه‌ک دانه له‌به‌شه ناخۆییه‌کاندا. خوێنه‌ران حکومه‌تی کوردستانی به‌رێز: زۆر زۆر به‌داخه‌وه، له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا به هێنده‌ی گرنگی به بواری ئه‌ده‌ب وهونه‌ر ده‌درێت، ئه‌وه‌نده‌ش به زانست ده‌درێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کرد‌وه پێشکه‌وتنه زانستیه‌کان هێنده گه‌شه‌یان کرد‌وه و چونه‌ته پێشه‌وه. وه‌ک نموونه، هه‌ردوو ووڵاتی ئه‌ڵمانیاو یابان له دوای شه‌ری جیهانیدا ببونه خۆڵ، ئه‌مرؤش پيشه‌وان ته‌نها به‌هۆی زانست و ووڵات په‌رستیه‌وه. که ئێمه‌ی کورد شه‌رم ده‌که‌ین گه‌ر بڵێن ئیمه‌ش خاوه‌نی پاشخانێکی زانستین، بۆیه من پێشنیار ده‌که‌م بۆ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ده‌زگاو ڕێکخراوه زانستی و ڕۆشنبیریه کوردیه‌کان که هێندێکیش گرنگی بده‌ن به بواری زانستی، چونکه ئاینده‌ی هه‌موو میله‌تانی دونیا وه‌ستاو په‌یوه‌سته به زانسته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدا ئاستی پێشکه‌وتنی زانستی هه‌ر میله‌تێک چه‌ندێک به‌رزو له پێشه‌وه بێت، هه‌موو تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سود مه‌ند ده‌بێت لێێ و ئاینده‌یه‌کی ڕوناکیش دروست ده‌کات بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو،، بۆیه ده‌خوازم بڵێم،،، وه‌رن با پێکه‌وه له ماڵی زانست‌دا توانا‌و وزه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ،، چونکه به‌رده‌وامی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان پێوستی به خۆ پڕ چه‌ك کردن هه‌یه له تیشک و تاڵه‌کانی زانست‌دا.
ده‌رباره‌ی دلێر دزه‌یی:
http://www.geocities.com/delerdzayi
· هه‌ر له کاتی ماسته‌رنامه‌که‌دا له پشووی هاویندا له به‌شی لێکۆلینه‌وه‌کان له به‌شی کیمیای نائه‌ندامی کاری لێکۆلینه‌وه‌ی کرد‌وه. هه‌روه‌ها له گه‌وره‌ترین کۆمپانیای کیمیای به ناوی basf دا. · له کۆتایی ماسته‌رنامه‌که‌یدا له گه‌ل مامۆستای لێپرسراوه‌که‌ی به‌شداری کۆنفرانسی زیۆلایتی کرد‌وه له باشووری ئه‌فریقا له شاری کاپ.
· له ساڵی 2003 – 2007 له زانکۆی بۆخم – ئه‌ڵمانیا نامه‌ی دکتۆرای له بواری کارلێکه‌ری یاریده‌ده‌ر به ده‌ست هێناوه. · له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دکتۆرایدا چالاکیه‌کی زۆری له‌بواره جیاجیاکاندا هابوه. · سالانه به‌شداری کۆنفرانسی بونزنی فیزیاییه‌کانی ئه‌لمانیای کرد‌وه به بلاوکراوه یاخود سیمینار. هه‌روه‌ها له سه‌ر بواری جیهانیشدا لا نیوئۆرلێنزی ئه‌مه‌ریکادا به بلاوکراوه. · دوو جار به ئه‌رکی رێکخستنی ئه‌و کۆنفرانسه هه‌ستاوه که به‌شی کیمیای زانکۆز بۆخۆم له‌ئه‌ستۆیدا گرتبوو. · به‌شداری کۆنفرانسی کۆمه‌له‌ی فیزیاگه‌رانی ئه‌لمانی کرد‌وه. · به‌شداری کۆنفرانسی کارله‌که‌ری یاریده‌ده‌ری ئه‌لمانی کرد‌وه چه‌ند جارێکدا. به‌شداری زیاتر له ده کۆنفرانسی ناو ئه‌لمانیای کرد‌وه. · له‌سالی2004 هه‌لبژێردراوه به نوێنه‌ری نوێنه‌ری خوێندکاره بیانیه‌کانی زانکۆی بۆخۆم ، به‌شی کیمییا و بایۆلۆجی. هه‌ر له‌مسالدا تاوه‌کوو 2007 ئه‌ندام بووه لهgraduate school of chemistry and biochemistry .
|