٢٢\٢\٢٠٢٥
بەر
د .

فهرهاد
کەریم
لە شەڕ
گۆڕێک هەڵکەنە
گۆڕ ئارامە بۆ سەیرکردنی دەرەوە
دەرەوە پڕە لە ئاسمانی بچووک
پڕە لە ترسی گەورە
لە فرمێسکی شکاو
لە خەندەی دڕاو
لە خودای زۆر و
تاریکە ڕۆژ
فێرە زمانی مردنبە نەتکوژێ ژیان
ژیان برینێکی قووڵە
برینت پیشان مەدە
گریانت بشارەوە
ئاگات لە ژان و مردن بێ
زەوی شمشێرێکی گەورە و تیژە
لێیدەتکێ خوا
بوونەوەری شەو
سێبەری کورت
سێو نەبوو
گۆڕ خوا.
* * *
ژیان تژییە لە سۆزی وشک
لە باوەشی سارد
ناگەمە ئەودیو
مرۆڤە دیوار
هەناسەی مردن
دەمامکی ژیان
گۆڕ ئاسمانی بچووک
تاریک گۆڕ
مرد ئاسمان.
* * *
زەوی گۆڕێکی گەورەیە
جێی قاچ درێژکردن و
دەست بەرزکردنەوەی لێنابتەوە بۆ ژیان
لە ناوەوە کوژراوی
گۆڕی وەک مرۆڤ
لە بەردیش گۆر هەڵدەکەنێ
مردووی وەک ژیان
بەردی بچووک
گۆڕی گەورە مرۆڤ
زەوی گۆڕێکی جوانە
بۆ رۆژباش و شەوشاد
لە ژیان و مردن
لە بوونەوەری تاریک
لە خۆت و بەرد
ر
ۆ
ژ
ب
ا
ش
ە
و
ش
ا
د ............
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|