٢٦\٦\٢٠١٠
به‌رده‌م
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه مه‌یدانی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
سکۆلاریزم له به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستیی ئیسلامیی و راسیزمدا!
![20 June a huge success against Sharia laws – Video 20 June a huge success against Sharia laws – Video]()

ئاماده‌کردنی ریپۆرتاژ: هیوا ئه‌حمه‌د
له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که‌مپینی" یه‌ک یاسا بۆ هه‌مووان" له
به‌ریتانیا، به هاوبه‌شی "ئیران سۆلیداریتی"، ده‌ستی دایه بانگه‌وازکردن
بۆ سازدان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و رێپێوان له 20/6/2010 دا
له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا دژ به هه‌وڵه‌کانی
ئیسلامیی سیاسی و ده‌سته و گروپه جۆربه‌جۆره ئیسلامیی و دینییه‌کان
بۆ به‌ره‌سمیه‌ت ناساندن و دانانی دادگاکانی شه‌ریعه‌ت و یاسای ئیسلامی
له به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌رزراگرتنی
ساڵیادی نه‌دا ئاغا سولتانی که له ناره‌زایه‌تییه‌کانی دژ به رژێمی
ئیسلامی ئیران له تاران به ده‌ستی مرۆڤکوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی
کوژرا.
فه‌رموو
لێره کرته بکه بۆ دیتنی چه‌ند دیمه‌نێک له‌و که‌مپینه:
http://www.youtube.com/watch?v=UIpAvFP62ts

سه‌ره‌تا له کاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆ له به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆک
وه‌زیرانی به‌ریتانیا له داونین ستریت له له‌نده‌ن، سه‌دان که‌س له
خه‌لکانی سکولار و هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی مرۆڤ وژنان و دژ به یاساکانی
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له به‌رامبه‌ر
داگاکانی شه‌ریعه‌ت و دانانی یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و بێده‌نگی
حکومه‌تی به‌ریتانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌سته‌وتاقمه دینی و
ئیسلامییه‌کان بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م یاسایانه له ناو ره‌وه‌ندی
ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا که له به‌ریتانیا ده‌ژین، کۆبوونه‌وه.
له ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌زمانی ئینگلیزی ده‌یان پلاکارت و لافیته‌و
پۆسته‌ر و وێنه وشیعاری جۆراوجۆر به‌رزکرابونه‌وه له چه‌شنی "یه‌ک
یاسای سکۆلار بۆ هه‌موان"،"مافی یه‌کسان بۆ هه‌موان"، نا بۆ یاسایه‌ک
که له‌سه‌ر بنه‌مای دین و شه‌ریعه دارێژرابێت"، راسیزم و فه‌رهه‌نگی
نسبی کۆتایی پێبهێنن"، ئیمه هه‌موومان نه‌دایین، فه‌رزادین"، " نا بۆ
جیاوازی ره‌گه‌زیی"،..
دواتر له لایه‌ن چه‌ند هه‌ڵسواراوێکه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌وباس
پێشکه‌ش کرا، له‌وانه گیتا سهگیل هه‌ڵسوراوی مافی مرۆڤ، مریه‌م
نه‌مازی قسه‌که‌ری که‌مپینی "یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان"، فریپورز پویا له
"کۆمه‌ڵگایه‌کی سکیولار"، یاسمین ره‌حمان هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی ژنان،
ئانا واترس له "یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان" هه‌روه‌ها سو رۆبسن و گریرد
فلیپس و چه‌ند قسه‌که‌ری تر، که هه‌ریه‌که‌یان له گۆشه‌یه‌که‌وه
باسی دادگاکانی شه‌ریعه و ئه‌و هێزانه‌ی له پشتییه‌وه وه‌ستاون و مه‌ترسیه‌کانی
بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاو مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌لک و به‌تایبه‌تیش ژنان و
دروستکردنی جیاوازی و به‌هێزکردنی راسیزم وهه‌روه‌ها گرنگی که‌مپینه‌که
و ئامانجی ناره‌زایه‌تییه‌که کرد.
ئه‌مرۆ له به‌ریتانیا مه‌سه‌له‌ی دادگاکانی شه‌ریعه ناره‌زایه‌تیه‌کی
به‌رفراوانی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ریدا هه‌یه و کار‌و چالاکییه‌کانی که‌مپینی
"یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان"یش له به‌رامبه‌ر دادگا و یاساکانی شه‌ریعه‌دا
رۆژ به‌رۆژ به‌رفراونتر ده‌بێت و خه‌لک و هه‌ڵسواراوانی زیاتر پێوه‌ی
په‌یوه‌ست ده‌بن، ئه‌مه بۆته فشارێکی گه‌وره‌و مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر هه‌وڵه‌کانی
ده‌سته‌و تاقمه دینی وئیسلامییه‌کان بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م یاسا دواکه‌وتوانه‌ی
شه‌ریعه وئیسلام له به‌ریتانیا، هه‌ر بۆیه له‌به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه
و ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی که‌مپینی "یاسایه‌ک بۆ هه‌موان" و به‌مه‌به‌ستی
ترساندنی خه‌لک، گروپێک له ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامییه‌کانی به‌ریتانیاش
له نزیک شوێنی کۆبوونه‌وه ره‌زایه‌تییه‌که کۆبوبونه‌وه و زۆربه‌یان
ده‌موچاویان به ده‌مه‌وانه‌ی ره‌ش شاردبۆوه، که شیعاری "دیموکراسی
سه‌ره‌تانی جیهانه" یان به‌رزکردبۆوه و ده‌ستیان کردبوو به ته‌کبیر
و الله و اکبر وفه‌توادان و قورئان خوێندن و ووتاردان. که له لایه‌ن
هه‌ڵسوراوان و خه‌لکی مه‌ده‌نی ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ی که‌مپینی یه‌ک یاسا
بۆ هه‌موان به‌رامبه‌ریان لێده‌گیرا و به‌هوها کێشان و فیکه لێدان و
وتنه‌وه‌ی شیعاره‌کانی "ده‌بی دادگاکانی شه‌ریعه ببه‌سترێن"، مافی
ژنان مافی مرۆڤه"، یه‌ک یاسای سکۆلار بۆ هه‌موان نا بۆ یاساکانی شه‌ریعه"
وه‌ڵامیان ده‌درایه‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا به‌مه‌به‌ستی شێواندنی ناره‌زایه‌تیه‌کان و نانه‌وه‌ی
ئاژاوه و پشێوی گروپێکی 6-7 که‌سی له راسیسته‌کانی ئه‌ندام له پارتی
نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانی په‌یدابوون و وده‌ستیان کرده هاوارکردن، که به
دروشمی "نا بۆ ره‌یسیزم"، "ره‌یسیزم شه‌رمه" له لایه‌ن که‌مپینی
یاسایه‌ک بۆ هه‌موان به هویهاکێشان وه‌ڵامیان درایه‌وه، و هه‌ر زوو
له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ده‌وروبه‌ری ناره‌زایه‌تیه‌که
دوورخرانه‌وه.
هه‌ر له شوێنی کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که و له ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری
شه‌قامه‌که سه‌دان که‌س له رێبواران وخه‌لکی ئاسایی کۆبوبونه‌وه و
سه‌یری روداوه‌که‌یان ده‌کرد، ژماره‌یکی زۆریشیان ده‌هاتنه ناو ناره‌زایه‌تیه‌که
و پرسیاریان سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تیه‌که ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنج بوو هیچ رێبوارێک له به‌رده‌م گروپه ئیسلامییه‌کانه‌وه
نه‌ده‌رۆیشت و ته‌نانه‌ت پۆلیسیش نه‌یده‌هێشت خه‌لک له به‌رده‌میانه‌وه
بروات چونکه جێگای مه‌ترسی بوون.
شایانی باسه که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له پۆلیس و ئۆتۆمبیل و ڤانی
پۆلیس ته‌نانه‌ت هیلیکۆپتریش به مه‌به‌ستی چاودێریکردن و پاراستن و
کۆنترۆلکردنی شوێن و هه‌لومه‌رجه‌که له رووی ئه‌منییه‌وه له‌وێ
ئاماده‌بوون.
له راستیدا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ناره‌زایه‌تییه به‌م شێوه‌یه‌و هه‌موو
ئه‌م رووداوانه پێکه‌وه ببونه یه‌ک نمایش و شانۆیه‌کی واقعی کێشمه‌کێشم
و شه‌ری واقعی سکۆلاریزم له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و
راسیزمدا.
شایانی باسه ژماره‌یکی زۆر له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی وه‌ک بی بی
سی و ته‌له‌فیزیۆنی روسیای ئه‌مرۆRT.TV و رۆژنامه‌کان له‌وێ ئاماده‌بوون
وخه‌ریکی هه‌واڵ و ریپۆرتاژ ئامده‌کردن بوون. که هه‌ردوو ته‌له‌فیزیۆنی
بی بی سی پرۆگرامی بریکفاست و روسیای ئه‌مرۆ چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆیان
له‌گه‌ل مریه‌م نه‌مازی قسه‌که‌ری که‌مپینه‌که سه‌باره‌ت به ئامانجی
ناره‌زایه‌تیه‌که وکه‌مپینه‌که سازدا.
دوای درێژه‌کێشانی کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که بۆ ماوه‌ی دوو
کاتژمێر به‌پێی به‌رنامه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌که کاتژمیر 4 له‌وێوه خه‌لکه‌که‌به
به‌رێپێوان و دروشم وتنه‌وه دژ به دادگا‌و یاساکانی شه‌ریعه بۆ ماوه‌ی
نزیک به کاتژمێرێک به ناوجه‌رگه‌ی شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن و به‌به‌رچاوی
هه‌زاران که‌سه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رژێمی ئیسلامی ئیران
به‌رێکه‌وتن، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رژێمی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی
کوشتنی نه‌دا ئاغا سولتانی و بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به
کۆماری ئیسلامی، بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک چه‌ند قسه‌وباسێک کراو چه‌ندین
دروشن دژ به رژێمی ئیسلامی وترانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
چه‌ند لایه‌نی تری ئۆپۆزسێۆنی ئیرانی له‌وێ ئاماده‌بوون.
____________________________
بۆ په‌یوه‌ندیکردن به که‌مپینی " یه‌ک یاسا بۆ
هه‌مووان:
قسه‌که‌ری که‌مپین: مریه‌م نه‌مازی
One Law for All
BM Box 2387
London WC1N 3XX، UK
Tel: +44 (0) 7719166731
onelawforall@gmail.com
www.onelawforall.org.uk
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|