٢٤\١١\٢٠١٠ به‌رده‌م زیندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی زوریخ، بووە مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران.
کاتژمێر 2ی دوا نیوه‌ڕۆ خۆپیشانده‌ران له (ڕویملانگ بۆیله‌ر)ه‌وه به پێ به‌ره‌و زیندانی فرۆکه‌خانه به‌ڕیکه‌وتن، به گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران ،زیندانیه‌کان له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌کانی ته‌واوی زیندانه‌که‌وه پێشوازیان ده‌کرد و هاوار و دروشمه‌کانیان ده‌نگی ده‌دایه‌وه. له به‌ر ده‌رگای زیندانه‌که‌دا و له سه‌ره‌تادا (ئه‌حمه‌د عه‌لی) قسه‌وباسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا پێشکه‌شکرد، ئه‌حمه‌د له قسه‌وباسه‌کانیا ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی په‌نابه‌ران و هێڕشه‌کانی حکومه‌تی سویسرا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و یاسا دژه په‌نابه‌ریه‌کانی کرد، باسی له‌وه کرد که هه‌ر له‌م زیندانه‌دا چه‌ن په‌نابه‌ری کورد هه‌وڵی خۆکوشتنیان تیادا داوه‌و ئه‌م زیندانه ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسرا‌و گه‌شه‌ی ڕاسیزمه له‌م وڵاته‌یا، هه‌لومه‌رجی دژواری په‌نابه‌رانی عێراقی به گشتی و هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر کێسه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی باسلێکرد.
له کۆتایدا داوای کرد که یه‌کده‌ست و
هاوسه‌نگه‌ر خه‌باتیان بۆ به‌رگرتن به‌م هێرشانه و کۆتاییپێهێنانی ده‌ردو
کێشه‌کانی په‌نابه‌ران به گشتی درێژه پێبده‌ن.دواتریش قسه‌وباسی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا پێشکه‌شکرا. خۆپیشانده‌ران له ژێر
دروشمی(ئازادی بۆ زیندانیان ، هیچ که‌س نایاسایی نیه،مانه‌وه بۆ په‌نابه‌ران،دیپۆرتی
په‌نابه‌ران ڕاگرن) له به‌رده‌م زینداندا مانه‌وه و کاتژمێر 2.30 و
دوای کاتژمێڕێک خۆپیشاندانه‌که کۆتای پێهات.
_________________________________________________
|