٢١\٥\٢٠١٤
بەردەوامبوون
پێشانگای تایبەتی شێوەکار جاسم
غەفور.
٣٠\٥\٢٠١٤
تا ٢٨\٦\٢٠١٤
ئاهەنگی کردنەوە لەگەل مۆزیک و شیعرخوێندنەوە، رۆژی پێنجشەم
٣٠\٥\٢٠١٤.
پەرتووکخانەی
گشتی شاری نۆتینگهام خۆشحاڵە کە پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی
لەدایکبووی کوردستان و نیشتەجێی شاری نۆتینگهام جاسم
غەفور میوانداریی
بکا.
هونەرمەند بە چەند شێوازێک و بە چەند
کەرەسەی جیاواز کاری کردوە و هەڵبژاردەیەک لە کارە هونەریەکانی ١٢ ساڵی
ڕابوردوو لەم پێشانگایەدا دەخاتە بەردیدەی بینەران.
کارەکانی هونەرمەند رەنگدانەوەی خەیاڵ و
یادەوەرییەکانی خەباتکردنە لە پێناو مانەوە
و ئازادییدا. تیشکخستنە سەر ئەو
هەلومەرجانەیە کە هێڵی نێوان ژیان و مەرگ زۆر بە ئاستەم هەستی پێدەکرێت.
هەرچەندە ئەزموونی تایبەتی هونەرمەند ڕاستەوخۆ لە بابەتی کارە
هونەریەکان ڕەنگی داوەتەوە، هاوکات کارەکان رەگێکی
روونبینانە لە خۆدەگرن و لە ڕێگای
بەکارهێنانی هێما و وێناگەرییەوە
ناوەڕۆکی ململانێ بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارێتی بەیان دەکەن وە دەخوازن
بینەر بۆ وروژاندنی پرسیار و خوێندنەوەی
ناوەڕۆکی کارەکان هان بدەن.
ئەم پێشانگایە لە چوارچێوەی هەفتەی پەنابەردا رێکخراوە
کە خوازیارە ئاماژە بە خاڵە پڕشنگدارەکان و ئەزموونە ئەرێنییەکانی
پەنابەران بکا.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی
بکەن بە جەیسۆن ماککۆرماک:
jason.mccormack@nottinghamcity.gov.uk
٠٠٤٤١١٥٨٧٦١٩٤٣
ماڵپەڕی جاسم غەفور
|