١٣\٩\٢٠١٠
به‌رده‌وامیی
تۆببارانی
گونده‌کانی باشورر
و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: دارا ئه‌حمه‌د
رژێمی
کۆماری ئیسلامیی ئێران له پاش راگه‌یاندنی وه‌ستاندنی چالاکییه
سه‌ربازییه‌کان له لایه‌ن(ک.ج.ک)وه له رێکه‌وتی
(١٣ی ئاب)،
له‌و کاته‌وه تا ئه‌وڕۆ، چالاکییه
سه‌ربازییه‌کان و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی دوو هێنده پتر کردووه.
تۆپخانه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سێ رۆژی ئه‌و دوواییه
به بێ وه‌ستان هاوینه‌واره‌کانی (قه‌ندیل)یان
تۆبباران کرد، به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون؛ ئه‌و
تۆببارانانه زیانی گیانییان نه‌بووه، وه‌لی بۆته هۆی دروستکردنی
ترسێکی زۆر له‌نێو گوندنشین و دانیشتووه‌کانی ناوچه‌که و سوتاندنی
دارستانه‌کان و بیستان و به‌ربوومه کشتوکاڵییه‌کانی گوندنشینه‌کان.
له ئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانانه‌دا تا ئێستا
(٥٢٠) خێزانی ئه‌و
گونده سنوورییانه ئاواره بوونه.
هه‌روا له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا له مانگی مایس چوار که‌س که دوو
که‌س له‌وان منداڵ بوون گیانی خۆیان له‌ده‌ست
داوه.
_______________
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی
رۆژهه‌ڵات.
http://farsi.rojhelat.info
١٣\٩\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|