١٥\١١\٢٠١٧
بەرەڵایی.

ئەرسەلان مەحمود
تۆۆۆ
وەك من و،
منیش ئەوەندەی دنیا كۆن
بووم!
بژین
بمرررررین،
بەچیییییی دەچێ!
هێندەی كۆلارەیەك كەڵكی فڕین و،
بەشی بەلەمێك پیاسەووو
بای پێكەنینێك هەناسە
لەسینەماندا
نەمابێ!!
خۆشی
هەبێ و نەبێ چییە!
باخێك نەبێێێێێێێ سەوز سەوز
ژیااااااانی تیااااااادا بژەنییی!
فەزایەك نەبێ بەدەم ڕێوە
سێوێكی تیادا
بچنی!!
جوانی
نابێ بەهیییییچ،
پەنجەی تیادا تەڕ نەبێ بەئاگر !
بەفر تیایدا بەتین تر نەبێ لەدڵ!
كرێ بدەیت و سەعات بخەوێ!
ترێ بگاو، شەڕاب
نەبارێ!
با
دەستنوێژ
لەزەمەن بشكێنین!
لەم وەرزە ڕەقانەدا، ڕێمان نابێتەوە،
ئەم ماشێنی وجودە، با بدەینە گێڕی فشە!
بوخچەیەك لەهیچی هەڵپێچە،
با بڕۆین بەرەو هیچ كوێ!
لەهیچ باشترە،
بەرەڵایی!!
خەتا.
لێرررە نی،
وااام لەکافێیەک شیییییییین!
بێتاااااقەتییەکی ڕەش دەخۆۆۆۆۆۆمەوە،
شتێێک لەھییچ بەگوێی خودا
دەچرپێنم!
لەوێ نیم،
وااای لەچوار چێوەی ژورێکدا،
خەونەکانت سەوز سەوز لەتابلۆیەکدا دەچنیت!
سپی سپی خەمەکانت دەھۆنیتەوە،
زەرد زەرد پایزی نۆش دەکەی،
ھیچ لەشتێێێێێکدا
دەچرکێنی!
سێڵفییەک
لە ھەڵوەرینی خەیاڵەکانم
دەنێرم، با بژیت، وێنەیەک لەخەزانی
خەتاکانت بنێرە،
با نەمرم!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|