| 
			 
			٢٣\٤\٢٠١٥ 
			
			
			بەرەو 
			بەدیجیتالکردنی رۆژنامەی کوردی. 
			
			  
			
			فەرمان 
			عەزیز شەریف    
			
			   
			 یەکێک لەکارە ھەرە گرنگەکان بۆ مێژووی کورد 
			، ئەرشیف کردن و پاراستنی 
			رۆژنامەی کوردی یە 
			، کە بەیەکێک لەسەرچاوە گرنگەکانی نووسینەوەی مێژوو 
			دادەنرێت. 
			
			 
			بەدرێژایی مێژوو لەدەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی لەساڵی ١٨٩٨ بەناوی 
			(کوردستان) ، تاکو ئێستا بەسەدان رۆژنامە و گۆڤار دەرچوون و دواتر 
			وەستاون ، ھەرچەندە نەمانتوانیووە تەواوی ژمارەکانی ئەو رۆژنامە و 
			گۆڤارانە کۆبکەینەوە و ئەرشبف یان بکەین لەکتێبخانەیەکی نیشتمانی 
			، بۆ 
			ئەوەی ھەموو لێکۆلەرەوانان و کەسانی دیکە بەئاسانی بتوانن دەستیان پێ 
			بگات و بۆ نووسینەوەی مێژوو 
			، و توێژینەوەکان لەھەموو بوارەکان سودی لێ 
			وەربگرن . لەدوای ساڵی ١٩٩١ قۆناغێکی دیکەی رۆژنامەگەری کوردی دەست پێ 
			دەکات و بەدەیان رۆژنامە و گۆڤار دەرچوون 
			، بەڵام ئەرشیفەکەیان نادیارە 
			. وە لەدوای رووخانی رژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ 
			، رۆژنامەگەری کوردی لەباشوری 
			کوردستان چووە قۆناغێکی گرنگی دیکەی رۆژنامەگەری 
			، ئەوەی گرنگە ئەوەیە 
			کە لە رابردوو نەمانتوانیووە رۆژنامەگەری کوردی بەئەلیکترۆنی بکەین 
			، 
			بەڵام لە ١٠ ساڵی رابردوو بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرفراوان 
			بوونی زیاتری تۆڕەکانی ئەنتەرنێت وای کردووە کە ھەموو رۆژنامە و 
			گۆڤارێک خاوەن (سایت)ی تایبەت بەخۆی بێ 
			، بەڵام بەھۆی ناشارەزایی یان 
			کەمتەرخەمی ئەرشیفی رۆژنامەکە لەسەر سایتەکەیان نییە 
			، ھەموو رۆژنامە و 
			گۆڤارەکان لینکی (ئەرشیف) یان داناوە 
			، بەڵام زۆربەیان یان بەتاڵە یان 
			ئەرشیفێکی کرچ و کاڵی رۆژنامەکەیە 
			، کە چەند ژمارەیەکیان داناوە و 
			ئەوانی دیکە کارناکات.  
			
			 
			وەک ھەنگاوێکی سەرەتایی داوا لەھەموو رۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکان 
			دەکەم ھەریەکە و لەلایەن خۆیەوە کاربکات بۆ ئەوەی تەواوی ژمارەکانی 
			رۆژنامەکەی لەبەشی ئەرشیفی سایتەکە دابنێت لەبەر کۆمەڵێک ھۆکار وەک: 
			
			 
			١- بۆ ئەوەی لێکۆڵەرەوانان و توێژەران لەھەموو بوارەکان و لەھەر شوێنێک 
			پێویستیان بوو بتوانن دەستیان بگات بەئەرشیفی رۆژنامەکە. 
			
			 
			٢- خاڵێکی دیکەی گرنگ پاراستنی خودی رۆژنامەکەیە لەھەموو لەناوچونێک . 
			بۆ نموونە ئەرشیفی سەدان رۆژنامە دوای کەوتنی 
			موسل، وداگیرکردنی 
			لەلایەن داعش 
			، وەک میدیاکان باسیان کرد داعش زیاتر لە (١٠٠٠٠٠) کتێبی 
			کتێبخانەکانی (موسل) ی سوتاندووە 
			، ئەی دەبێ ئەرشیفی چەند رۆژنامەی 
			لەناو ئەو کتێبخانانەش دا سوتاندبێت. 
			
			 
			٣- گرنگترین شت لەنووسینگەی سەرەکی ھەر رۆژنامەیەک 
			، خودی رۆژنامەکەیە 
			لەئەگەری سوتاندنی بارەگای رۆژنامەیەک یان وێرانکردنی 
			، دەتوانرێت کەل 
			و پەلەکانی دیکە 
			، لەم ئامێرانەی بۆ کاری رۆژنامەکە بەکاردێت 
			، پەیدا 
			بکرێتەوە ، بەڵام ئەرشیفی ژمارەکانی رۆژنامەکە کەسەدان و ھەندێک جار 
			لەھەزار ژمارە تێپەڕی کردووە . چۆن پەیدا بکرێتەوە؟ 
			
			 
			٤- ھەر رۆژنامەیەک لەسەر سایتەکەی خۆی بەشی ئەرشیف چاڵاک بکاتەوە و ئەو 
			ژمارانەی کە دەردەچن دوای فرۆشتنی لەبازار دواتر بیخاتە سەر سایتەکە و 
			ھەوڵ بدات ھەرچی ژمارەکانی پێشوترە لە ژمارە(١) ەوە بیخاتە سەر سایتەکە 
			، دواجار دەتوانین کۆکراوەی ئەرشیفی ھەموو ئەو رۆژنامە و گۆڤارانە کە 
			بەدیجتاڵی کراون بکەینە ئەرشیفێکی گرنگ و دەوڵەمەندی رۆژنامەگەری 
			کوردی. 
			
			 
			بەسەیرکردن و بەدواداچوونم بۆ زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان 
			، 
			دەتوانم بڵێم ھیچ رۆژنامە و گۆڤارێک ئەرشیفێکی تەواو و بێ کەم وکوڕی 
			لەسەر سایتەکەدا نییە 
			، کە تەواوی ژمارەکانی بەرێک و پێکی بەبەرنامەی (PDF)یان 
			ھەر بەرنامەیەکی دیکە ھەبێت 
			، تاکو بتوانی سود لەئەرشیفەکەی ببینی 
			، 
			بەڵام بەشێکیان لەوانی تر باشترە و ژمارەیەکی زۆریان داناوە 
			، کەچی 
			ھەندێکیان تەنانەت یەک ژمارەشیان لەسەر سایتەکە دانەناوە.  
			
			 
			رۆژنامەی (القدس العربی) کە رۆژنامەیەکی رۆژانەی عەرەبی نێودەوڵەتیە 
			، 
			ئەرشیفەکەی لەساڵی (١٩٩٨) ەوە تاکو ئێستا ھەمووی لەسەر سایتەکە ھەیە 
			، 
			کە دوایین ژمارەکانی تاکو ناوەراستی مانگی ئازاری ئەمساڵ لە (٨٠٥٠) 
			تێپەڕی کردووە 
			، ھەرچەندە ئەو رۆژنامەیەش لەساڵی (١٩٩٠)ەوە دەردەچێت و 
			تاکو ژمارەی (٢٦٩٩)ی لەئەرشیفی سایتەکەی نییە. 
			
			 
			تاکو ئێستا ئەرشیفی ھیچ رۆژنامەیەکی کوردی لەسەر پێگە ئەلیکترۆنییەکان 
			نییە کە لە نێوان ساڵی ١٩٩١ تاکو ٢٠٠٣ دەرچوونە . لەکاتێکدا لەو 
			ماوەیەدا دەیان رۆژنامە و گۆڤار دەرچوونە . ھەرچەندە ئەو رۆژنامانەی 
			کەبەردەوامن لەدوای راپەڕینی ١٩٩١ تاکو ئێستا لە پەنجەکانی یەک دەست 
			تێناپەڕن . سەبارەت بەو رۆژنامە و گۆڤارانەی کە ئێستا وەستاون چۆن 
			لەداھاتوو بتوانین بیان دۆزینەوە و بەشێوەی دیجیتاڵی و ئۆنڵاین 
			ئەرشیفیان بکەین 
			، تاکو لەداھاتوو مێژووی رۆژنامەگەری کوردیمان گەشاوە 
			و روناکتر بێت بەئەرشیفێکی دەوڵەمەند. 
			
			  
			
			
			 
			
			farmandween@yahoo.com
			 
  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |