به‌ره‌و دامه‌زراندنی پارتێکی سیاسی و ته‌کنۆکراتی کوردستانی.
ڕێکخستنه‌کانی گه‌شه. گه‌شه ڕێکخستنێکی سیاسی گشتگیری کوردستانیه خه‌بات ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی پارتێکی سیاسی و ته‌کنۆکراتی کوردستانی، له‌ڕێی کۆکردنه‌وه‌ی دڵسۆزان و ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی شاره‌زاو پیشه‌یی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان. پرۆژه‌ی کاری ڕێکخراوه‌یی که پرۆژه‌یه‌کی سیاسیه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیری کوردستان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بڵاوکرایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌نجه خستنه‌سه‌ر که‌موکوڕی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی کوردستان. پرۆژه‌که له‌هه‌مان کاتدا باس له چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و که‌موکوڕیانه ده‌کات و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌ییش ده‌ستنیشان ده‌کات. دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه کۆده‌نگیه‌کی باش له‌سه‌ر بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کانی پرۆژه‌که دروستبوو له‌نێوان ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆشنبیرانی کوردستان و دروستبونی ڕێکخستنێکی سیاسی لێهاته ئه‌نجام له‌ژێر ناوی ڕێکخستنه‌کانی گه‌شه. گه‌شه وه‌ک ڕێکخستنێکی سیاسی کاری خۆی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌شێوازێکی ئاشتیانه ده‌کات بۆ پێکهێنانی پارتێکی سیاسی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما دیموکراسیه‌کان و بۆ دروستکردنی کاریگه‌ری له گۆره‌پانی سیاسی کوردستان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی گه‌لی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی سایتی فه‌رمی ڕێکخستنه‌کانی گه‌شه بکه:
|