٢٥\٢\٢٠١٠
ئاگاداریی ژماره یه‌ک:
به‌ڕێوه‌چوونی
رێوڕه‌سمی یادی سی ساله‌ی
قوربانییه‌کانی جه‌نگی بیست و چوار رۆژه‌ی شاری سنه له ئۆروپا!
جه‌ماوه‌ری خه‌باتکاری کوردستان و کورده‌کانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ئاگادار ده‌که‌ین، ژماره‌یه‌ک له چالاکانی کورد له‌بواره‌کانی
سیاسی و مافی مرۆڤی کورد، له‌ڕۆژی (3)ی گوڵانی ساڵی 1389ی هه‌تاوی
(24/4/2010)، بۆنه‌یه‌ک له شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی ولاتی سوێد،
له‌یادی کوژراوانی جه‌نگی (24) رۆژه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. رێوڕه‌سمه‌که
بریتیده‌بێت له: لێدوانی تایبه‌ت، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست، پێشاندانی
فیلم، ئسلاید، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی زیندوو موزیک بڵاوده‌کرێته‌وه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
له‌مانگی گوڵانی ساڵی 1359 (1980)، کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌بیانووی
پارێزگاریی له سنووره‌کانی رۆژاڤای ولات، له‌سه‌رتاسه‌ری ئێرانه‌وه بۆ
به‌مه‌ستی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، ده‌یانهه‌زار چه‌کدار و ژماره‌یه‌کی
زۆر تانک وتۆپ و فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی خسته‌ڕێ و، وه‌رزی به‌هاری ره‌نگینی
کوردستانی له دانیشتوانی شاری سنه کرده دۆزه‌خ. به‌کرێگیراوانی رژێم،
دڕنده‌ییان گه‌یانده ئاستێک که له سه‌رده‌می مه‌غۆل و هێرشی سه‌دانساڵ
پێشی سوپای عه‌ره‌ب به‌ملاوه، گه‌لی کورد هێرشی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه
نه‌دیبوو.
دانیشتوانی شاری سنه، له‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی
نامرۆڤانه‌ی چه‌کداره‌کانی رژێم، که پاش فتوای جیهادی خومه‌ینیی له‌مانگی
گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، له کوردستان ئه‌نجامیدابوو، بڕیاریاندا
له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌رگریی له شاره‌که‌یان
بکه‌ن.
به‌کرێگیراوانی رژێم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاری سنه به چۆکدا بهێنن،
ئاو و کاره‌با و تله‌فۆنی شاره‌که‌یان بڕی و، رێیانگرت له هێنانی هه‌رچه‌شنه
خوارده‌مه‌نی و سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌کی رۆژانه‌ی خه‌ڵک. شاری سنه،
بۆ ماوه‌ی 24 رۆژ له‌ژێر بۆمبابارانی بێپسانه‌وه و، ده‌سڕێژی گولله‌ی
چه‌کداره‌کانی رژێمی داگیرکه‌ردا بوو. به‌کرێگیراوانی رژێم، بنکه و
شوێن و شه‌قامێکیان نه‌کردبووه ئامانج، به‌ڵکو ته‌واوی شه‌قام و کۆڵان
و بیمارستان و ئامبوڵانس و ته‌نانه‌ت گۆڕستانه‌کان و تێکڕای
دانیشتوانی شار، به‌ژن و منداڵ و لاو و پیروپه‌ککه‌وته‌وه کرابوونه
ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی چه‌کدارانی رژێم.
سه‌ره‌ڕای هێرشی به‌ربڵاوی جیهادچییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و،
بۆمبابارانکردنی به‌رده‌وام، دانیشتوانی خۆڕاگر و قاره‌مانی سنه،
شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، هێرشی یه‌ک له‌دواییه‌کی هێزه‌کانی
رژێمیان تێکده‌شکاند. رووخان و سووتانی ماڵ و سامانی دانیشتوانی شار و
کوژران و برینداربوونی هه‌زاران لاو و ژن و منداڵ و پیر له گه‌ڕه‌ک و
كۆڵانه جیاجیاکانی شاردا، به هیچ چه‌شنێک کاریان نه‌کرده سه‌ر شکان
و لاوازبوونی وره‌ی پۆڵایینی خه‌ڵکی خۆڕاگر وقاره‌مانی شاری سنه، که
ئه‌وه‌ش بێگومان، ره‌نگداوه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕی به‌رزی
دانیشتوانی شاری سنه بوو، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و گه‌یشتن به‌مافه‌ره‌واکانی.
ئامانجی کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌هێرشکردنیان بۆ سه‌ر شاری سنه،
داگیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شار و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی کوردستان بوو که له‌ژێر
ده‌سه‌لاتی کورد خۆیدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ هێرش و گه‌مارۆدانی
سنه، شه‌ڕ و پێکدادان له شاره‌کانی سه‌قز و مه‌ریوان و بانه و چه‌ندین
شار و مه‌ڵبه‌ندی دیکه، له‌نێوان گه‌لی کورد و سوپای هێرشکاری کۆماری
ئیسلامی‌دا به‌رپاكڕان و، له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا، به‌وێنه‌ی شه‌ڕي
خوێناویی سنه، ده‌یان نه‌به‌ردی دلێرانه ئه‌نجامدران، که جێگه‌ی
شانازین و پێویسته له رۆژ و بۆنه‌ی جیاجیادا، یادی هه‌موو ئه‌و
رووداو و کاره‌سات و داستانه پڕ له سه‌روه‌رییانه بکرێنه‌وه، که
به‌شێکن له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان به‌رامبه‌ر
رژێمی داگیرکه‌ری ئیسلامیی ئێران.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێزگرتن له قوربانییه‌کانی جه‌نگی (24) رۆژه‌ی
شاری سنه، به‌ئه‌رکی خۆیده‌زانێت، یادی ئه‌و ئازایه‌تییه که‌موێنه‌یه
به‌رز و زیندوو رابگرێت. له به‌رئه‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه
ده‌که‌ین که خۆیان له‌وکات و رۆژانه‌دا، له سنه، یان له شاره‌کانی
دیکه‌دا ژیاون و له‌نێزیکه‌وه کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی به‌کرێگیراوانی
رژێمیان بینیوه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌ک فیلم و نه‌وار (شریت) و
...هتد یان لایه، که تایبه‌ت بێت به رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه،
تاکو رۆژی 10 خاکه‌لێوه (30 Mars)، به‌م e-mailی خواره‌وه بنێرن بۆمان.
هه‌روه‌ها له‌و به‌ڕێزانه‌ش که خۆیان له‌نێزیکه‌وه ئاگاداری رووداوه‌کان
بوون، داوا ده‌که‌ین چۆنێتیی ده‌ستپێکردن و ئاکامی شه‌ڕه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی
که بینیویانه، به‌وردی بنووسن و، بینێرن بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین
هه‌موو ئه‌و رووداو و کاره‌ساتانه‌ی که له‌لایه‌ن رژێمی دژبه
مرۆڤایه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئیرانه‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
هاتووه، به به‌ڵگه و فیلم و نووسراوه، تۆمار بکه‌ین و، پێشانی
کۆمه‌ڵی پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخوازی جیهانی بده‌ین. هه‌روه‌ها، هه‌ڵیانبگرین
و بیانپارێزین و، بۆ وه‌چه‌کانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به‌جێبهێڵین،
بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری مێژوو و به‌سه‌رهاتی رابوردووی گه‌له‌که‌ی خۆیان
بن.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدانی جه‌نگی (24) رۆژه‌ی شاری سنه
و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی و سه‌رفرازیی کوردستان!
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێزگرتن
له قوربانییه‌کانی جه‌نگی بیست و چوار رۆژه‌ی شاری سنه
چوارشه‌ممه05
اسفند 22 فوريه 2010
awier59@yahoo.com
|