٢٢\٥\٢٠١٠
به‌ره‌و ئه‌نارکیزم.*
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. لە فارسییەوە: هەژێن
باوه‌ڕی
گشتی ئه‌وه‌یه، له‌بەر ئەوەی که ئێمه خۆمان به شۆڕشگێڕ نێو ده‌به‌ین،
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که ئه‌نارکیزم به یه‌ک لێدان به‌دی بێت؛
لێدان وه‌ک سه‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌جێی یاخیبوون، که به توندوتیژییه‌وه
هێرش بۆ هه‌رچییه‌ک که هه‌یه ده‌بات و به پێکهاتەی که‌تواری تازه
جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م تێڕوانینه
تەنانەت له نێو هه‌ندێک هاوڕێیاندا که شۆڕش به وه‌ها شێوازێک ده‌رک
ده‌که‌ن، بوونی نییه.
ئه‌م ده‌مارگیرییه ڕوونی ده‌کاته‌وه، که بۆچی ئه‌م هەندێک لە نه‌یاره
ڕاستگۆکان، پێیانوایە که ئه‌نارکیزم شتێکی نه‌لواوه؛ هه‌روه‌ها ئاواش
ڕوونی ده‌کاته‌وه، که بۆچی هه‌ندێک له هاوڕێیان، له بارودۆخی هه‌نووکه‌یی
مۆڕاڵی خه‌ڵکی بێزارن و له بارێک‌دا که ئه‌نارکیزم توانای نییه به‌م
زووانه ڕوو بدات، ئه‌وان له نێوان په‌یگیرییه‌کی هزریی توندڕه‌وانه،
که ئه‌وان له بینینی که‌تواری ژیاندا کوێر ده‌کات و هه‌لپه‌رستییه‌ک
که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له کاردا له‌بیر بکه‌ن، که ئه‌نارکیستن و
ده‌بێت بۆ ئه‌نارکیزم تێ‌بکۆشن، له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ردان.
بەهەر بارێک‌دا سەرکەوتنی ئەنارکیزم ناتوانێت سەرەنجامی پەڕجوویەک بێت؛
واتە ناتوانرێت لە ناکۆکی لەتەک یاساکانی گەشەکردندا (وەک سەلمێندراوە
هیچ گەشەکردنێک بەبێ هۆکار ڕوونادات) بێتە دی، هیچ شتێک بەبێ ئامرازی
پێویست و گونجاو بێتەدی.**
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت میرییه‌ک له‌جێی میرییه‌کی تردا دابنێین، واته
سه‌پاندنی ئاره‌زووه‌کانی خۆمان به‌سه‌ر که‌سانی تردا، بۆ به‌رهه‌ڵستی
له‌به‌رامبه‌ر چه‌وسێنه‌رانی راستەقینە، ته‌نیا تێکه‌ڵاوکردنی هێزه
مادییه‌کان پێویسته، ئەویش به خۆخستنه جێی چه‌وسێنه‌ران.
به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌مان ناوێت، ئێمه ئه‌نارکیزمێکمان ده‌وێت، که
تێیدا کۆمه‌ڵگه له سه‌ر ئازادی و هاریکاری خۆخواستانه بنیات نرابێت-
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که تێیدا هیچ که‌س ناتوانێت خواسته‌کانی به‌سه‌ر که‌سانی
تردا بسه‌پێنێت و تێیدا هه‌مووان بتوانن هه‌ر کارێک که پێیان خۆشه ئه‌نجامی
بده‌ن و له‌ته‌ک یه‌کتردا خۆخواستانه کۆمه‌کی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگه
بکه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌نارکیزم سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری و
جیهانی نابێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی نه‌ک ته‌نیا نه‌یانه‌وێت
فه‌رمان به‌رن، به‌ڵکو مه‌به‌ستی فه‌رماندانیشیان نه‌بێت؛ ئه‌نارکیزم
ئه‌نجامێک به‌ده‌سته‌وه نادات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی باشه‌ی یه‌کگرتن
تێبگه‌ن و بزانن چۆن شێوه‌یه‌ک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێکبخه‌ن، که
تێیدا چیتر نیشانه‌یه‌ک له زۆر و توندوتیژی نه‌بێت. هه‌روه‌ها به هه‌مان
شێوه که ویژدان، ویست و توانای لێهاتوویی مرۆڤه‌کان به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌سێنیت
و له ئاڵوگۆڕی به‌ڕه‌وپێشچووی ده‌وروبه‌ری تازه‌دا، توانای خۆده‌رده‌برنیان
دەبێت و ئاره‌زووەکانیان بەدیهاتوون و له‌ته‌ک بارودۆخ به‌دی هاتوودا
ده‌گونجێن، ئەمە باری ئەنارکیزم دەبێت؛ ئه‌نارکیزم توانای ڕوودانی نییه،
مه‌گه‌ر به‌ره به‌ره و له‌سه‌رخۆ، به‌ڵام لێبراوانه، به توندی و
فراوانییه‌کی زۆره‌وه گه‌شه ده‌کات.
بەم پێیە، پرسەکه ئەوە نییە، کە ئایا ئه‌نارکیزم هه‌ر ئه‌مڕۆ، سبه‌ینێ
یا له نزیکه‌ی 10 سه‌ده‌دا به‌دیده‌هێنین، به‌ڵکو ئێمه ئه‌وڕۆکه،
سبه‌ینێ و هه‌رده‌م به‌ره‌و ئه‌نارکیزم هه‌نگاو ده‌نێین.
ئه‌نارکیزم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤە له‌لایه‌ن
مرۆڤه‌وه، واته هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و میرایه‌تی
(حکومەتی). ئه‌نارکیزم له‌ناوبردنی به‌دبه‌ختییە، ڕزگارکردن لە پڕوپوچی
(خورافات) و نه‌فره‌ت. هه‌ر لێدانێک له پێکهاته‌کانی خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی و دەوڵەت، هه‌ر ستایشێک له ویژدانی مرۆڤ، هه‌ر دابڕانێک له
هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی، ڕوماڵکردنی هه‌ر درۆیه‌ک، هه‌ر به‌شێک له
چالاکی مرۆڤ که له کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رچێت، هه‌ر به‌هێزبوونێکی
گیانی یه‌کێتی و داهێنان، هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئه‌نارکیزم.
گرفت له ناسینی چۆنییه‌تی رێگه‌یه‌کدایه، که به که‌تواری له‌م
ئامانجه نزیکمان ده‌کاته‌وه و له‌مه‌دا پێشکه‌وتنی ڕاسته‌قینه و
ڕیفۆرمی ڕیاکارانه‌مان لێ تێکنه‌چێت. چونکه ڕیفۆرمی درۆینه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سبه‌جێ ئاراستەکەی لادانی خه‌ڵکییە له خه‌بات دژی سه‌روه‌ری و سه‌رمایه‌داری
و له هه‌وڵی ناکاراکردنی چالاکییه‌کانی خه‌ڵکییه و هیوایه‌ک لای
چەوساوان دروست ده‌کات، که ده‌توانن به هۆی سۆزڕاکێشانی به‌هره‌کێشان
و میرییه‌کانه‌وه شتگه‌ێیک به‌ده‌ستبهێنن. گرفت له دەرکی چۆنیەتی به‌کاربردنی
ئەو کەمە هێزەیە که هەمانه؛ ئەوەی کە به ڕێگەیەکی فرەتر ئابوورییانە
بەرەو بەدیهێنان بڕۆین، متمانه‌ی فره‌تر بۆ ئامانجی خۆمان به‌ده‌ست
بهێنین.
له هه‌ر وڵاتێک‌دا میرییه‌ک هه‌یه، که به زۆری دڕندانه، یاساکانی
به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنێت؛ ته‌واوی خه‌ڵکی چ بیه‌وێت و چ نه‌یه‌وێت
ناچار به کۆیله‌تی له‌ژێر به‌هره‌کێشی و مانه‌وه‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی
که له ئارادان ده‌کات. میری کرده‌ییکردنه‌وه‌ی ئامانجگەلی که‌مایه‌تییه‌کان
قه‌ده‌خه ده‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مۆڵه‌ت نادات ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌پێی و هاوکات له‌ته‌ک گەشەی بۆچوونی گشتی بگۆڕدرێت. به توندوتیژی
به‌ر به ڕه‌وتی ئاشتیخوازیی و ئاسایی پێگه‌یین (تکامل) ده‌گیرێت، له‌به‌ر
ئه‌وه پێویسته ئه‌م ڕه‌وته به توندوتیژی بکه‌ینه‌وه و له‌به‌ر ئه‌م
هۆیه‌شه، که ئێمه ئه‌وڕۆکه خوازیاری شۆڕشێکی توندوتیژین، تا کاتێک
که مرۆڤ کۆیله‌ی شتگه‌لێک بێت، که پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووه‌کانین، هه‌رده‌م
پێویسته، توندوتیژی میریی له‌نێوبه‌رن، ئه‌وکات ئیتر توندوتیژی ئێمه‌ش
هیچ بیانوو و پاساوێکی بۆ مانه‌وه، نابێت.
ئێمه به هه‌مان شێوه که ئه‌ورۆکه ناتوانین میری فه‌رمانڕه‌وا
بڕوخێنین، له‌وانه‌یه سبه‌ینێش نه‌توانین له ویرانه‌کانی میرییه‌ک که
هه‌یه، ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی میرییه‌کی هاوشێوه به میری
پێشووبگرین. به‌ڵام ئه‌م پرسه ، نه ئێستا و نه له داهاتوودا، ئێمه
له وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ر شێوه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتداری ناگێڕێته
دواوه؛ هه‌رده‌م تا ئه‌و جێیه‌ی که ده‌لوێت، سه‌رپێچی له ملدان به
یاساکانی ده‌که‌ین و به‌ردوام له به‌رامبه‌ر توندوتیژی سوود له
توندوتیژی وه‌رده‌گرین.
هه‌ر لاوازییه‌ک له هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کدا و هه‌ر گەیشتن بە
ئازادی، به‌ره‌وپێشچوون ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌نارکیزم؛ هه‌رگیز نابێت داوا
بکرێت، ده‌بێت بسێندرێت، هه‌رده‌م ده‌بێت له خه‌باتدا هێزی فره‌ترمان
پێبدات؛ هه‌رده‌م ده‌بێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت وه‌ک دوژمنێک
له‌به‌ر چاو بگرین و هه‌رگیز ئاشتی له‌ته‌کدا نەکه‌ین؛ هەردەم پێویستە
به باشی وه‌بیری خۆمانی بهێنێته‌وه، که که‌مبوونه‌وه‌ی زیانگه‌لێک
که میری هۆکاریانه، که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری و هێزه‌کانیشی ده‌گرێته‌وه،
ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌ده‌ستهاتووه، ده‌بێت له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه
دیاری بکرێت، که میرایه‌تی ده‌کرێن نه‌ک ئه‌وانه‌ی میرایه‌تی ده‌که‌ن.
مه‌به‌ستی ئێمه له میری هه‌رکه‌سانێک یا هه‌ر گروپێک له که‌سانێک لە
ده‌وڵه‌ت و وڵات و کۆمه‌ڵگه یا کۆمه‌ڵه‌یەکدا، که مافی ڕێکخستنی
یاساکانیان هه‌یه و به‌سه‌ر که‌سانی تردا ده‌یانسه‌پێنن، که ئه‌و
یاسایانه‌یان ناوێت.
تا کاتێک که هێشتاکه نەمانتوانیبێت خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له‌نێوبه‌رین،
ناتوانین ئامرزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بۆ کاری ئازادانه به‌کار به‌رین،
له‌وانه‌یه هه‌رواش له بزاڤێکی سەرپێچکەرانەی داهاتووشدا نه‌توانین
ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین. به‌ڵام ئه‌مە چ له ئێستا و چ داهاتوودا،
نابێت له‌وە بمانگێڕێتەوە کە نه‌یاری به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داری یا هه‌ر
شێوه‌یه‌کی تری سه‌رکه‌وتگه‌ری بین. هه‌روه‌ها هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک، هه‌رچه‌نده
بچووکیش بێت، که له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه به‌سه‌ر به‌هره‌کێشانیاندا
بسەپێت، هه‌ر که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی سوود، هه‌ر تۆزێک له سه‌رمایه که
له خاوه‌ندارانی تایبه‌تی ده‌سێندرێتتەوە و ده‌که‌وێته به‌رده‌ست هه‌مووان،
پێشکه‌وتن و هه‌نگاوێکه به‌ره‌وپێش به‌ره‌و ئه‌نارکیزم. هه‌رده‌م ده‌بێت
له پێناو پەرەدان بە داخوازیییه‌کانی کرێکاران و توندکردنه‌وه‌ی خه‌باتیاندا
بێت، هه‌رده‌م ده‌بێت به‌سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌دا بژمێردرێت، نه‌ک
بەرتەرییەک (امتیازێک) که بۆی سوپاسگوزار بین؛ هه‌رده‌م و تا ئه‌وێنده‌رێ
که له توانادا هه‌یه، ده‌بێت له بڕیاری خۆماندا بۆ سوودوه‌رگرتن له
هێز پێ‌داگر بین، به‌و واتایه‌ی، که خاوه‌ندارانی تایبه‌ت، بە پاڵپشتی
دەوڵەت، دزییە له کرێکاران کراوە.
به له‌نێوچوونی مافی سوودوه‌رگرتن له هێز، ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
ده‌که‌ونه ده‌ست هه‌رکه‌سێک که ده‌یه‌وێت کار بکات، ده‌بێت به‌رهه‌می
پێگه‌یینی ئاشتیوازانه بێت.
ئه‌نارکیزم نەیدەتوانی ببێت، هەرگیز نەشدەبوو، ئه‌گه‌ر بۆ کەمایەتییەک
نەبووایە، که خوازیارنی و تەنیا له‌و شتانەدا دەیانەوێت، که به‌بێ به‌شداری
نائه‌نارکیسته‌کان ده‌توانن ئه‌نجامیان بده‌ن. ئه‌مه به پێی پێویست
به‌و واتایه نییه، که نموونەی باڵای ئه‌نارکیزم، که‌مێک پیشکه‌وتنی
بەخۆوە دیتووە یا نە، که‌م که‌م ئامانجه‌کانی بۆ مرۆڤه‌کان و له زۆر
بواردا په‌ره‌ده‌سێنن تا کاتێک که ته‌واوی مرۆڤایەتی و گشت لایه‌نه‌کانی
ژیان ده‌گرێته‌وه.
به له‌ناوبردنی میرایەتی و هه‌موو ئەو ده‌زگه مه‌ترسیدارانەی لە
ئارادان، که به‌هێزه‌وه پارێزگاری له میرایەتی ده‌که‌ن، به سه‌رکه‌وتنی
ئازادی ته‌واو بۆ هه‌مووان و به هۆی کاری ڕێکخراوەوە، که به‌بێ ئه‌و
ئازادی، له درۆیه‌ک به‌ولاوتر نابێت و له کاتێکدا که بۆ گه‌یشتن به‌م
خاڵە له باری خه‌باتداین، مه‌به‌ستمان له‌ناوبردنی شتگه‌لێک نییه، که
که‌م که‌م سه‌رله‌نوێ بنیاتیان ده‌نێینەوە.
بۆ نموونه، له‌م کۆمه‌ڵگه‌ی هەنووکەییدا کاروباری وه‌ک ئاماده‌کردنی
خواردن بوونی هه‌یه. ئه‌م کاره خراپ وبێسەروبەرانە، به‌فێڕۆدانی وزه
و کاڵایەکی زۆر و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری
ئه‌نجام ده‌درێت؛ به‌ڵام سەرەرای هەموو ئەمانە، ئێمه ده‌بێت خواردن
بخۆین. بێواتایه، که بمانه‌وێت سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی
خواردن له‌نێو به‌رین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین که به شتێکی باشتر و
گونجاوتر جێگه‌ی بگرینه‌وه.
خزمه‌تگوزاری پۆستی لە ئارادایە. هه‌زاران ڕه‌خنه‌مان هەیە بۆ گرتن لێی،
بەڵام له‌م ساته‌دا بۆ ناردنی نامەکانمان سوودی لێوه‌رده‌گرین و سه‌ره‌رای
هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانی ناچارین سوودی لێورده‌گرین، تا کاتێک که
توانا‌مان هه‌بێت چاکسازی تێدا بکه‌ین یا به شتێکی تر جێی بگرینه‌وه.
فێرگه (قوتابخانە) لە ئارادان و هەن، به‌ڵام کارکردیان زۆر خراپه.
سەرەرای ئەوەش، بۆمان نییه زارۆکه‌کانمان له نه‌زانیدا بهێڵینه‌وه و
ڕێ فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین بگرین.
له‌م بارەدا، چاوه‌ڕوان ده‌بین و خه‌بات ده‌که‌ین بۆ سه‌رده‌مێک، که
بتوانین سیسته‌مێکی فێرگه‌یی نموونه بۆ چاکسازی ته‌واوی فێرگه‌کان ڕێک
بخه‌ین.
لێرەوە ده‌توانین بینین، که بۆ گه‌یشتن به ئه‌نارکیزم، هێزی مادی ته‌نیا
هۆکارێک نییه بۆ شۆڕشکردن؛ بەلکو پێویسته کرێکارانی ڕێکخراو به
لەبەرچاوگرتنی بەشە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان ، خۆیان بخه‌نه
ڕێوشوێنێکه‌وه، که توانای ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌بێ
پێدویستبوون و کۆمه‌کی سه‌رمایه‌داران و میرایەتییەکانیان، هەیە.
هه‌روه‌ها ده‌بینین، که ئامانجە ئه‌نارکیستییه‌کان، ئاوا کە
“سۆشیالیسته زانستییه‌کان” پاگه‌نده‌ی بۆ دەکەن، لەتەک یاساکانی پێگه‌یین،
بەو جۆرەی کە لەلایەن زانسته‌وه سه‌لمێندراون، له ناکۆکیدا نین؛
وێناکردنێکن له‌ته‌ک ئه‌و یاسایانه به ته‌واوی گونجاون و سیستمێکی ئه‌زموونگه‌ریین،
که له مه‌یدانی ده‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رهه‌م هاوتوون.
__________________________________
*
وتاری بەرەو ئەنارکیزم لەلایەن ئێریکۆ مالا‌تێستا(١٨٥٣-١٩٣٢)
یەکەم جار بە زمانی ئینگلیزی لە سەردەمێکی خامۆشیدا دەرکەوت! ئەم کورتە
وتارە لەلایەن ئەنارکیستی شۆڕشگێڕی زیندانی کارل هارپ (Carl Harp
1949-1981 )ەوە پێشنیاری سەرلەنوێ چاپکردنەوەی لەم فۆرمەی ئێستادا کرا.
یەکەمین چاپی لە ساڵی ١٩٨٢دا لەلایەن چاپەمەنی ( Black Cat Press، P.O.
Box 11261، Edmonton، Alberta، Canada) دەرچوو.
**
ئەم پەرەگرافە لە وەرگێرانە فارسییەکەدا نەهاتووە و لە دەقە
ئینگلیزییەکەوە وەرم گرتووە و ناچار سەرلەبەری وتارەکەم لەتەک دەقە
ئینگلیزییەکەدا بەراورد کردووە. ( و.کوردی)
نووسینەکانی تری نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|