١٨\١\٢٠١٠
به‌ره‌و گۆڕینی دیده چه‌قبه‌ستووه‌کان.

ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له مێژووی کورددا دووجاران کاری ناجۆر و توندوتیژی له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵکانی
سه‌ر به ئایینی دیکه‌ی نائیسلامییانی کوردستان ئه‌نجامدراون. یه‌کێکیان
له سه‌رده‌می پاشای کۆره‌ی ڕه‌واندزدا بووه، کاتێک کوردانی ئێزدی وه‌به‌ر
هێرش و په‌لامار که‌وتوون و توندوتیژییان به‌رانبه‌ر کراوه و کوشتنی
مار شه‌معوونی ئه‌رمه‌نییش له لایه‌ن سمایل ئاغای شکاکه‌وه(سمکۆ)، ئه‌وه‌ی
دووه‌میانه. هه‌ردووکیان کارگه‌لێکی خراپ بوونه. ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی
پێشیندا و له مێژوویه‌کی کۆندا، جارجارێک ناته‌باییه‌ک یا جۆره کێشه‌یه‌ک
له باره‌ی ئایین و ئایینزاوه که‌وتبێته نێوان دانیشتووانی کوردستانه‌وه،
له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌وه‌تی من بۆ خۆم له‌بیرمه، کوردستان هه‌رگیز
وڵاتێک نه‌بووه، چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی و جه‌نگی ئایینزایی تێدا ئه‌نجامدرابێت.
دانیشتووانی کوردستان به‌وه ناسراون، که هه‌میشه یه‌کدییان قه‌بووڵ
کردووه و ڕێزیان بۆ به‌رانبه‌ره‌کانیان داناوه، ئیدی سه‌ر به هه‌ر
ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووبن.
من له باوک و دایکی خۆم و له خه‌ڵکانێکی له خۆم به‌ته‌مه‌نه‌نترم
بیستووه، که هاوسێی جووله‌که‌یان هه‌بووه و هاتووچۆیه‌کی زۆر گه‌رم
له‌نێوانیاندا هه‌بووه و کڕین و فرۆشتن له‌نێواندا هه‌بووه و ئه‌وپه‌ڕی
بڕوایشیان به یه‌کدی هه‌بووه.
له سه‌رده‌می خوێندنم و کارکردنمدا له کوردستان و عیراق، هه‌موو جۆره
خوێندکارێک و هاوکارێکی سه‌ر به ئایین و ئایینزای جیاوازم له‌گه‌ڵدا
بووه و وێکڕا خوێندوومانه و کارمان کردووه و که‌سمان نه‌مانزانیوه
ئه‌وه‌ی دیکه‌مان سه‌ر به چ ئایین یا ئایینزایه‌که. سوننه و شیعه و
فه‌له و ئێزدی و مه‌ندائی و یارسانی و...هه‌موو هاوڕێ و دۆست و که‌سی
یه‌کدی بووینه و ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی و ڕێزمان بۆ یه‌کدی هه‌بووه و
وه‌ک مرۆڤ و دۆست و هاوڕێ سه‌یری یه‌کدیمان کردووه، بێ گوێدانه ئایین
و ئایینزا و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یش.
به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه و به‌گوێره‌ی ئه‌و کراوه‌یی و گۆڕانه
زیاتره‌ی به‌سه‌ر کوردستاندا هاتوون، من پێم باشه:
ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حوکوومه‌تی کوردستان بگۆڕدرێ و بکرێته وه‌زاره‌تی
کاروباری ئایینی کوردستان ، که سه‌رپه‌رشتی کاروبای هه‌موو ئایینه‌کانی
کوردستان بکات و هه‌موو که‌سێکیش، سه‌ر به هه‌ر ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌یه‌که
له کوردستاندا(کورد، تورکمان، کلدان، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی، سریان، عه‌ره‌ب،
مه‌ندائی، سوننه، شیعه، یارسان، ئێزدی، عه‌له‌وی، قادری، نه‌قشبه‌ندی
و..)، به گوێره‌ی به‌هره و توانست و لێوه‌شاوه‌یی و لێزانیی، بۆی هه‌بێت
کاری ئه‌و وه‌زاره‌ته بگرێته ده‌ست و ببێته وه‌زیری کاروباری ئایینی
کوردستان.
خوێندنی ڕشته‌ی ئایینیش له خوێندنگه‌کانی کوردستاندا وه‌ک زانست و
مێژوو و هزر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بخوێنرێ و ببێته ڕشته‌یه‌ک هه‌موو
ئایینێکی تێدا بخوێنرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له خوێندنگه‌کانی وڵاتانی
ئه‌وروپادا پێڕۆ ده‌کرێت. به‌و هه‌نگاوه مێشکی منداڵ و خوێندکار پتر
ده‌کرێته‌وه و دیدیان فراوانتر ده‌بێت و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌بێت و
هه‌مووان شاره‌زای هه‌موو ئایین و ئایین‌زاکانی یه‌کدی و هه‌موو جیهان
ده‌بن.
مه‌لای مزگه‌وته‌کانی کوردستان بڕێک له باسکردنی دووپشک و دۆزه‌خ و
پردی سیرات و ڕۆژی په‌سڵان و سووتاندن و برژاندن و تۆقاندنی خه‌ڵک و...
که‌مکه‌نه‌وه و پتر گوتاره‌کانیان ته‌رخانکه‌ن بۆ کێشه جڤاکی و سیاسی
و ئابوورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و کێشه چینایه‌تییه‌کانیان و
باشترکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی و ڕه‌وتاری ده‌سه‌ڵاته‌وه.
به‌و هه‌نگاوانه، یه‌کگرتوویی و یه‌کیه‌تیی و وڵاتپارێزی و نیشتمانپه‌روه‌ریه‌تی
خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاکانییه‌وه، گه‌لێک
پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت و وه‌ک وڵاتیش ڕه‌نگینتر و ئارامتر و خۆشتر
ده‌بێت و ده‌بێته وڵاتێک بۆ هه‌موو دانیشتووانی.
17-1-2010
|