٢٣\٧\٢٠١٠
به‌ڕێویکردنی
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر ئاو له چ کلتوورێک
ده‌خواته‌وه؟

عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
که‌سمان هێشتا ئه‌و ستهیتمێنتهی سه‌رۆ قادر"مان له‌بیر نهچۆتهوهکهلهکۆڕێکدا
گه‌لی کوردی به‌سه‌گ شوبهاند.خودی ئه‌م ستهیتمێنتهکاردانهوهیهکی
له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی هێنایه‌ئاراوه.سته‌یتمێنتی له‌چه‌شنی
ڕه‌خنه‌گر یان نووسه‌ری کورد سه‌گه‌یان که‌ره، ده‌رخه‌ری هیچ شتێک
نییهجگهلهمێشک پووچی خاوه‌ن ستهیتمێنتهکه. به‌ئاژه‌ڵکردنی مرۆڤ
له‌نووسین و گووتاری ڕه‌خنه‌ییدا نیشاندانی لاوازی یان نه‌بوونی عه‌قڵییه‌تێکی
ته‌ندروستی ڕهخنهییهو له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رئه‌نجامی فشاری ده‌ره‌کی
و ده‌روونییه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و ستهیتمێنتانهلهزار
و قه‌ڵه‌می نهخوێندهوارگهلێکهوههاتوونهتهدهرێ که‌پۆستی باڵای
حیزبیان هه‌یه‌و میدیای حیزبی به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن و حیزبێکی سیاسی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته‌و بێمنه‌ت له‌کورد و تاکی کورد به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
ڕۆشنبیری کوردی‌دا ئه‌ڕشێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئهمجارهستهیتمێنتی
له‌و شێوه‌یه‌ی خسته‌به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد نه‌که‌سێکی خاوه‌ن پۆستی
باڵایه‌و نهکادیرێکی به‌رزی حیزبێکی سیاسییه‌و نه‌میدیای حیزبیشی له‌به‌رده‌سته،ئه‌ویش
کاک به‌ختیار عهلییهکهلهحوجرهکهی خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی "ئاوێنه"دا
به‌وتاری"ڕێوییه‌ک له‌کۆشکی ته‌له‌فۆندا " له07-07-2010 بڵاو کراوه‌ته‌وه،
هه‌مان سته‌یتمێنت دووبارهئهکاتهوه. ئهمجارهلای کاک به‌ختیار عه‌لی
نهتاکی کورد و نهخوێنهری کورد نه‌که‌رن و نهسهگن ، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌گرانی
کاک به‌ختیار ڕێوین و خۆیشی شێرێکهلهبێشهی مهعریفهوهچوارپهلی له‌زه‌وی
کوتاوه‌و له‌چاوه‌ڕوانی نێچیردایه.
گیانداره‌کانی سه‌رزه‌وی چ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵی مرۆڤن و چ ئه‌وانه‌ی نا،
به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م بێبه‌زه‌یی و دڵره‌قی مرۆڤدا ڕووبه‌ڕووی
سووکایه‌تی بوونه‌ته‌وه. له‌کلتوری ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا شوبهاندنی مرۆڤ
به‌گیاندار، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێزی مرۆڤه. با چاوێک له‌م دهربڕینهنێگهتیڤانهبکهین
له‌کلتوری کوردی‌دا بزانین چ تێکه‌ڵییه‌ک له‌نێوان مرۆڤ و گیانداراندا
ده‌بینینه‌وه و چ وێنه‌یه‌کی شێواوی مرۆڤ ده‌که‌وێته‌به‌ر دیده‌مان."
ئه‌ڵیی مه‌یمونه، ڕێوییهکهبۆ خۆی، سه‌گی وه‌کو خۆی نییه، ئهوهگورگهگورگ،
پشیله‌ی حه‌وت ڕوحه، که‌ر و بێعه‌قڵه، ئهژدیهایهکهلهوناوه، پیرهکهمتیار،
ئه‌ڵێی حوشتره، کوڕهههی بارگیر، نێرهکهرهنێرهکهر، هه‌ی گامێش ،
هه‌ی مانگا، ئه‌وه به‌شه‌ر نییهوڵاخه، هه‌ی به‌رازی مل ئه‌ستوور، ئه‌ڵێی
بهرانهقۆچ ئه‌هاوێ،...هتد" ئه‌م دهربڕینانهلهدایک بووی هه‌لومه‌رجێکن
که‌کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی پرۆ - کشتوکاڵی بووه‌و ده‌ستگرتن به‌م
دهستهواژهبازاڕییانهدهستگرتنهبهکلتووری کۆمه‌ڵگای پرۆ -
کشتوکاڵی و فیودالیزم و ئه‌گه‌ر ئه‌م دهستگرتنهش له‌لایه‌ن نووسهرێکهوهبێت
کهبهمۆتۆڕی نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند بۆلێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی ناسراوه، ئهوهتراژیدیایه.
به‌ئاژه‌ڵکردنی مرۆڤ و ده‌رخستنی به‌های مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی دانی سیفهتێکهوهناشرینکردنێکی
ئینسانییه‌ته. ئه‌گه‌ر پشیلههێمای سفڵه‌یی بێت ئه‌وا که‌ر هێمای بێعهقڵییهو
به‌راز و فیل و بارگیر بۆ به‌هێزی و مه‌یموون بۆ ناشیرینی و ڕێوی بۆ
ترسنۆکی و شێریش بۆ ئازایه‌تی. به‌پێی ئه‌و به‌ها و هێمایانه بێ له‌نووسینی
" ڕێوییه‌ک له‌کۆشکی ته‌له‌فۆندا" ڕه‌خنه‌گرانی کاک به‌ختیار و نێوه‌ندی
ڕه‌هه‌ند بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی ڕێوین، واتهترسنۆکن و کاک به‌ختیاریش
شێره‌و ئازایه.ئه‌م خۆ به‌شێر و ئازا زانینه‌ی بهختیاریشلهڕاستیدا
نێرگسییهتێکهتهواو عه‌یار.
کاک به‌ختیار له‌ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ پاڵهپهستۆوهدێت له‌بری
ئیش‌کردن له‌سه‌ر تێزێکی مه‌عریفی هاتووهگوڵی به‌های مرۆڤ ئه‌ژاکێنێ و
وه‌کو په‌یکه‌رتاش له‌به‌های مرۆڤ وێنه‌ی ڕێوییه‌کی ڕیوهڵهمان بۆ ئه‌تاشێ
که‌له‌ڕێگای ڕه‌خنه‌و نووسینهوهخهریکهگێچهڵ به‌مام شێر ئه‌کات. ئه‌م
وتاره‌ی کاک بهختیارپێی بزانێ یان نا چه‌ند فرسه‌خ دوورهلهعهقلانییهتهوهو
ناشتوانێ وه‌ڵامگۆ بێت به کێشه‌و گرفتهڕۆشنبیرییهکان، وهسهنگهری
له‌هه‌ر تازه‌گه‌رییه‌ک گرتووه‌و بۆتهپاشکۆی ئه‌و خهرمانهلهنووسین
که‌هه‌ڵگری سووکایه‌تین به‌مرۆڤ.
ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ئیش له‌سه‌ر ناشیرین‌کردنی مرۆڤه‌کان ئه‌کات جا له‌هه‌ر
بوارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، یان فه‌رهه‌نگی بێت هه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی
له‌سه‌ر شانهکهدهیهوێ مرۆڤ له‌هه‌موو به‌هاکان داماڵێ و ڕووتبکاته‌وه.
وێنه‌کێشان و شوبهاندنی مرۆڤ به‌ڕێوی ناتوانێ کۆمه‌کی کاک به‌ختیار
بکات به‌ره‌و داهێنان، له‌بری ئهوهلهچوارچێوهی ئه‌و فهرههنگهدوواکهوتووانهیئههێڵیتهوهکهدانووی
له‌گه‌ڵ هیچ چه‌مک و تێگه‌یشتنێکی مۆدێرندا ناکوڵێت. فه‌رهه‌نگێک کهبهئاژهڵکردنی
مرۆڤ به‌ڕه‌وا ده‌زانێ و به‌هێزی ده‌کات، فهرههنگێکێ نائینسانی و
کۆنه‌په‌رستانه‌یه، فه‌رهه‌نگێکی هێندهدوواکهوتووانهیهکهبۆ هه‌ر
نووسه‌رێکی به‌رگریکه‌ر له‌ئازادی و به‌های مرۆڤ ناکرێ له‌ئاستیدا بێده‌نگ
و بێهه‌ڵوێست بێ. ئه‌و نووسه‌ره‌ی پێیوایه شێره‌و لهجهنگهڵستانهدادپهروهرهکهی
ئه‌ودا نابێ که‌س له‌فه‌رمانی مام شێر ده‌ربچێ و ئه‌بێ هه‌موو گوێڕایه‌ڵی
بن. ده‌رچوون له‌یاسای گوێڕایه‌ڵی مام شێر ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ڕێویکردنی
لێئه‌که‌وێته‌وه. ئه‌م جۆرهنووسینانهلهچهشنی نووسینه‌که‌ی مام
شیر"ڕێوییه‌ک له‌کۆشکی ته‌له‌فۆندا" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناچنه‌خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی
ئهدهبییهوهو جگهلهزیان،هیچ سوودێکیشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
نییه.
به‌ختیار عه‌لی خۆی هاویشتۆتهباوهشی جهنگێکهوهههر لهسهرهتاوهمهعلوومهکهبێجگهلهزیان
هیچ شتێکی‌تر نادوورێته‌وه. جه‌نگی به‌ختیار دژ به‌و نووسه‌رانه‌ی
دونیای ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌نته‌رنێت جه‌نگ نییهلهسهر وهڵامدانهوهبهکێشهو
گرفتی کایه‌کانی ڕۆشنبیریی،به‌ڵکو شهڕهلهسهر شێواندنی ڕاستییه‌ک
که‌کۆمه‌ڵێ ناو و قه‌ڵه‌م گلاونهتهگهندهڵییهکی قێزه‌وه‌ن. به‌ختیار
عه‌لی چاک ئه‌زانێ که‌ئه‌و دهزگایهگهندهڵهو ئه‌وانه‌شی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یان
له‌سه‌ر ساغبۆتهوهشاعیر و چیرۆکنووسن. ئیتر به‌رگریکردن له‌و قهڵهمانهناڕاستهوخۆ
بهرگریکردنهلهگهندهڵی. ئه‌م پیرۆزکردنه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌رچییه‌ک
بێ ئه‌و ڕاستییهناشارێتهوهکهبهرژهوهندییهکی هاوبه‌ش له‌م نێوه‌دا
هه‌یه‌و ئینگلیز وته‌نی" ئه‌گه‌ر پشتم بخورێنێ، پشتت ئهخورێنم". ئه‌م
میتۆد و ده‌زگا فکرییهئفلیجهلهبهرپاکردنی جه‌نگ له‌دژی گه‌نده‌ڵی و
کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات شه‌رعییه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی بدات و نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی
و هونه‌ری کوردی لهفهساددا نقووم بکات.
زمانی ڕه‌خنه‌ی ئێمهپێویستهزمانێکی باڵا و به‌رزبێت و له‌ئاستی ڕێزی
مرۆڤدا بێت. گه‌ر ئێمهداهێنهر بین ئه‌بێ هه‌ر به‌و زمانهباڵایهوهبنووسین
که‌به‌های مرۆڤ بۆ خودی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، نه‌ک به‌های مرۆڤ بخاته‌ژێر
پرسیاره‌وه. سته‌یتمێنتی له‌چه‌شنی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران ڕێون ، که‌رن
، سه‌گن هیچ نییهجگهلهسووکایهتی و ڕووشاندنی به‌های ئینسانی مرۆڤ و
ئه‌مه‌ش له‌دوواجاردا ته‌نهاو ته‌نها خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ و کلتووری
دواکهوتووانهئهکات. نووسه‌ری داهێنه‌ر پێویستهلهئاست ئهرکهڕۆشنبیرییهکانی
خۆی بێ و خۆی دوور بگرێ له‌و شێوازهنووسینهی که‌خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی
داهێنان ناکات.به‌کارهێنانی ئه‌و جۆرهستهیتمێنتانهبێئیعتبارکردنی
خودی نووسهرهکهیهو له‌پله‌ی داهێنانی که‌م ده‌کاته‌وه. زمانی به‌کارهێنراویش
له‌نووسینه‌که‌ی کاک به‌ختیار زمانێکی جوان و به‌رز نییه، به‌ڵکو
زمانێکهنزم و پڕ له‌سووکایه‌تی. زمانێکی زبری داتاشراو بۆ زامدارکردنی
به‌های مرۆڤ و سووکایه‌تی پێکردنییهتی. من پێم وایهکاک به‌ختیار خۆشی
ئه‌و ڕاستییهئهزانێ که‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره‌زمان و وتارانهمهحاڵهو
سه‌رئێشه‌ی بهدوواوهیه.ئیتر ده‌ستگرتن به‌م زمان و شێوازی نووسینهچۆن
کاک به‌ختیار و فه‌رهه‌نگ و جیهانبینی ئه‌و ناخاتهژێر پرسیاره‌وه؟
له‌دووا پهیڤیشم ئه‌ڵێم سته‌یتمێنتی له چه‌شنی به‌ڕێویکردنی نووسه‌ری
کورد زیاتر له‌کلتووری سیاسییه‌کان باڵاده‌سته و ئهوهسیاسییه
موحتهریفهکانن له‌دونیای تایبه‌تی حیزبایه‌تی خۆیاندا ناشرینترین
زمان و شێواز به‌کار ده‌هێنن بۆ لێدانی نه‌یاره‌کانیان.به‌ڵام له‌دونیایه‌ک
که‌ئێمه‌ی نووسه‌ر ئه‌مانه‌وێ جوانییه‌کانی نیشانبده‌ین ئه‌بێ له‌و مههاتهراتانه
خۆ به‌دوور بگرین و به‌شێوازێکی مۆدێرن و ئینسانی و به‌زمانێکی شایستهبهمرۆڤهوهبچینهجهنگی
کلتورهدوواکهوتووهکان.
19\7\2010 -
که‌نه‌دا
mashkhal@shaw.ca
|