د. خەیروڵا حەسەن (وەزیری بازرگانیی
عێراق) کە گوایە یەکێکە لە نوێنەرانی کورد
لە نێو حکومەتەکەی مالیکی لە بەغدا، لە
لێدوانێکی سەبارەت بە راگرتنی بودجەی
کوردستان لە لایەن مالیکییەوە گوتی:
''مالیکی گوشاری دەرکیشی لەسەرە''، کە
لێیان پرسی کێن ئەو گوشارەیان خستۆتە
سەری؟ ئەویش زۆر راشکاوانە وەک خەسڵەتی
تێکڕای سیاستەبازە خۆ بە نوێنەرزانەکانی
میللەت کە گوایە سیاسەت دەکەن و لە پێناو
بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیان هەر
زانیارییەک دەشارنەوە کە پەیوەستە بە ژیان
و گوزەرانی میللەت.. گوتی: ''من ناتوانم
لە راگەیاندنەکان باسی بکەم''!!! جا ئەوە
تەنیا وەزیرێکی کارتۆنییە و تەنیا ناوێکی
بێ ناوەرۆکە - دەیەوێ بەو جۆرە نابەجێیە
سادەترین زانیاریی کە هەر کەسێک دەیزانێ
بکاتە نهێنیی و لە میللەتەکەی خۆی
بشارێتەوە، ئەدی دەبێ سیاسەتبازەکانی دیکە
کە کاریگەریی بەهێزیان لەسەر رەوشی سیاسیی
کوردستان هەیە چ نهێنییەکیان لە ژێر سەردا
بێ و چ فێل و تەلەکەبازییەک بەرانبەر بە
خەڵک ئەنجام بدەن و چ بازرگانییەک بە
چارەنووسی میللەتەوە بکەن لە بەغدا و چ
جۆرە پەیوەندییەکی سیخوڕییان هەبێ لەگەڵ
وڵاتانی دەرەوە!؟!؟!؟!؟
|