په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەرەو کۆنگرەی دووەمی چاک "بە گەنجکردنی چاک .

 

                                                                                                 

عەلی مەحموود محەمەد

بەشی دووەم


کورد زۆر درەنگ بیری لەوە کردۆتەوە کار لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی بکات ،.لە ڕابردوو مخابن نەک هەر نەمان دەزانی کار لەسەر ئەو کەیسە گرنگە بکەین ، بەڵکە نەمانتوانی لەناو ڕوداوەکانەوە ئەوەندەی لە توانادا بوو کەڵک لە ئێسک و پروسکی کەس و کاریشمان وەربگرین ، لەمەدا حیزب و سیاسییەکان ئۆباڵەکەیان بەر دەکەوێت .


پێش ڕاپەڕین بەو هەموو کارەساتە زۆرو زەبەنەوە ، بەو هەموو کوردەی لە هاندەران هەبوون ، خاوەند ئەزموون لە بواری کاری ڕێکخراوەیی ، نەتوانرا تاکە کۆمەڵەیەک بۆ ئەم پرسە گرنگە پێک بهێنرێت ، کە کارایی گەورەی لەسەر چارەنووسی سیاسی کورد هەیە .


لە دوای ڕاپەڕین دروستکردنی کۆمەڵەی بەرگری لە قوربانیانی ئەنفال C.D.A.W.E لە لایەن برای هێژا کاک نەجمەدین فەقێ عەوڵاوە و پاشتر نووسینی پەرتووکی تونی مەرگ لە لایەن هەر خودی ئەوەوە ، هەنگاوێکی گرنگ و گەورە بوو لەو ڕاستایا .


بەردەوام نەبوونی ئەو کۆمەڵەیە ، دوورەپەرێزی لە کێشە ڕاستەوخۆکانی بەجێماوانی ئەنفال ، لایەنە نەگەتیفەکانی بوون ، وەلێ یەکەم پڕۆژە و هەنگاوی جدی کوردی بوو لە ئاست ئەم دۆزە گرنگە نرا .


لە مانگی 9 ساڵی 1994 یەکەم ڕێکخراوی جەماوەری فەرمی کوردی سەربەخۆ ، بۆ ئەم دۆزە بە ناوی ڕێکخراوی ئاوارەو ئەنفالەکانی کوردستان دامەزرا ، جیاوازی لەگەڵ ڕێکخراوی یەکەم ئەوەبوو ، ئەو لە بواری کاری دۆکۆمێنتی کاری دەکرد ، کەم و زۆر پەیوەست بوو بە دەسەڵاتەوە ، وەلێ ئەم ڕێکخراوە وەک کاردانەوەیەک لە وەڵام نەدانەوەو گرنگی نەدان بە کەسوکاری قوربانیانەوەوە لە دایک بوو .


لە بواری یاساییەوە یەکەم ڕێکخراوی فەرمی بوو ، کە دواتر چەندین هەوڵ خرایە گەڕ لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئیجازەکەی لە بری ئەوەی کۆمەک بکرێت .


ئەمر ِێکخراوە گەورەترین کارکردبێتی لە تەمەنی خۆی تاکو 31-8-1996 ئەمانەی خوارەوە بوو :


- 14-4 ی وەک ڕۆژی ئەنفال سەپاند .
- تاکە ڕێکخراو بوو بوێرانە چووە سەنگەری لایەنە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان ، دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستان ، هێرشی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەستایەوە.
- چەندین کەمپین و هەوڵی دا دژ بە تیرۆرکردنی تێکۆشەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە باشوور .
- یەکەم بەیان دژ بە بۆچوونی حیزبی وەتەنی تورکمانی لەسەر پرسی کەرکووک ئەم ڕێکخراوە دەریکرد .
- داکۆکیکەرێکی سەرسەخت بوو لە داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیان ، چەندین کۆبونەوەی جەماوەری مەزن و خۆپیشاندانی گەورەی ڕێک خست.


دیارە ئاستی هوشیاری پرسەکە لەوکاتە نەگەیشتبووە ئاستی ئێستا ، داخوازو داواکارییەکان لە چوارچێوەی باشترکردنی باری ژیانی بەجێماوان و تاکو ڕادەیەک دادگاییکردنی تاوانکاران سنووردار بوو " پەرتووکی تونی مەرگ و شانۆگەری ئەنفالستان لە نووسینی کەریمۆک و بڵاوکراوەی چارەنووس و ڤیستیڤاڵی یەک و دووی ئەنفالەکان ڕۆڵی گەورەیان لەو بوارەدا گێڕا ".


ڕوداوەکانی دوای 31-8-1996 ، پەرتەوازە بوونی ئێمە ، ڕێکخراوەی ئاوارەو ئەنفالەکانی مراند و پڕۆژەکە کۆتایی پێهات ، هەرچەندە لە دوای ئێمە ڕێکخراوەی ئاوارەو ئەنفالەکان بە پاڵپشتی پارتی دەسەڵاتدار درێژەی بەکارەکانی دا و گۆڕا بۆ ڕێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان ، لێ نەفەسێکی باش بوو ، درێژە کێشانی لە قازانج بوو نەک زیان .


ئیتر وردە وردە گروپ و ناوەندی دیکە بۆ کارکردن بۆ ئەو پرسە گرنگە پەیدا بوو ، جێکەوتنی 14-4 ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو بۆ جێکەوتنی پرسی ئەنفال و کۆکردنەوەی وزەو تواناکان .


بانگەوازی کەمپینی هەڵەبجەو ئەنفال لە 6-1-2002 لە هاندەران ، کۆبونەوەی دواتری دەیان هەڵسوڕاو لە دەوری ئەو بانگەوازە ، کە بەشێکی هەمان ئەو کەسە چالاکانە بوون پێشتر لە ڕێکخراوی ئاوارەو ئەنفالەکانی کوردستان پێکەوە کارمان کردبوو ، هاتنە مەیدانی خەڵکانێکی زۆر بە بۆچوون و دیدی جیاوە ، تەکانێکی گەورەی دا بەم پرسە ، شێوەیەکی ڕێکخراوەیی لە ئاستی بەربڵاو دا بە کارەکان ، بۆیە چاک گەورەترین پڕۆژەی کوردی بوو لەو بوارەدا .


کارە گەورەکانی چاک وەک بۆچوون و میتۆد نەک ناوی چالاکیەکان ئەمانەن :


- یادکردنەوەی کارەساتەکانی لە ئاستی کوردستانی گەورەی کرد بە دیاردە ، هەر کارەساتێک لەناو نەتەوەکەیدا لە سەرەتادا بوو بە قەزیە ، هەنگاوی دواتر کارکردنە لەسەر بە یاسایی کردنی .
- بیری بە دادگاییگەیاندنی لەناو تاکی کورددا چاند .
- کارکردن بۆ دوبارە نەبونەوەی قڕکردن و بە دەنگ هاتنی سەرانسەری لە ئاست هەڕەشەو مەترسی داگیرکەران و پێشێلکارییەکان .
- پەیوەندی بەستن و پێداگرتن لە سەر ناساندنی تاوانەکان بە ژینۆساید .
ئەم کارانە زۆربەی بە عەقڵ و بیرکردنەوەی نەوەی ڕابردوو کراوە ، ئێمە لە ڕاگرتنی کارەساتەکان لە زاکیرەی تاکدا سەرکەوتوو بوینە ، تا ڕادەیەکیش لە بوارەکانی دیکە وەک سازکردنی کۆنقرانسی سەرکەوتوو و بڵاوکردنەوەی هوشیاری بە دادگاییگەیاندن و کاری دیبلۆماسی بەشێوەی ئانارشیستی ڕۆژهەڵاتیانە ، ئەو شێوە کارە بۆ کردنی ئەو کارەساتانە بە قەزیە گرنگ بوو ، بەڵام لەگەڵ خۆماندا کۆمەڵێک نەخۆشیشمان هێناوەتە ناو پرسەکەوە ، ئەوانیش بریتین لە :
- ئانارشیزم لە کارکردن ، کاری وا پێویستی بە دەزگای ستراتیژی و لیکۆڵینەوە هەیە ، لەمەدا زەحمەتە چاک لە ماوەی نزیکدا پێی بگات بەهۆی بێتوانایی ئابوورییەوە .
- هێنانی کۆمەڵێک قینی سیاسی کە پاشماوەی ململانێی سیاسی کوردستانە بۆ ناو ڕێکخراوەکە .
- ساغنەبونەوە لەسەر ئامانجی کارکردن ، کارەکان بە دوو ئامانجەوە دەکرێن ، هەیە وەک کارێکی مرۆڤدۆستانە کار لەسەر پرسەکە دەکات ، هەشە وەک پرسێکی نەتەوەیی ، لێرەدایە دابڕان ڕودەدات .
- خۆڕزگارنەکردن لە کەلتوری سەقەتی سیاسی کوردستان ، دوبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەزموونە سەقەتە سیاسییەکان کە لە بەرامبەر کاری جەماوەری پیادەکراوە .


بۆ دەرچون لەو کەموکوڕیانە ، دەرگای ناوەند خستنە سەرپشت بەڕوی خوێنی تازە بە تایبەت لاوان ، تێکەڵکردنی ئەزموونی نەوەی کۆن کە سەرباری لایەنە نێگەتیفەکان زۆر لایەنی درەوشاوەش لە کارەکانیاندا هەبوەو دەبێت ، لە گەڵ ئەزموونی نەوەی نوێ لە کوردستان توێژێکی خوێن گەرم و ناڕازی و ئیشکەرن، لە هاندەرانیش زیاتر نزیکن لەو نەتەوەو دەزگایانەوەی لە وڵاتەکانیان دەژێن ،ئەم نەوەیە لە داهاتوودا نزیک دەبن لە پێگەی بڕیارەوە لەو وڵاتانە ، بۆیە زۆر گرنگە ناوکی ڕابەرایەتی چاک دیاریبکەن .


چاک ناتوانێت لە ئەزموونەکانی ڕابردووی کوردستان و خۆی بە کودەتایەک دابڕێت ، وەلێ پێویستی بە گۆڕانکاری لەسەرخۆ هەیە ، عەقڵ و بیری ئێمە تا ئێرە بڕی کردووە ، پێویستە بە دوای نەوەی نوێوە بین تەسلیمیان بکەین بۆئەوەی هەنگاوەکانی دواتر ببڕن ، ئەگەر دەمانەوێت چاک هەمیشە ئیشکەر و پشودرێژ و داهێنەر و یەکگرتووو بێت .
 

 

www.anfal.be