١۴\٦\٢٠١٠
به‌ره‌و
یادی بیست و سێ ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانکردنی
شاری سه‌رده‌شت.
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له
ململانێی ناوخۆیی ئیتر تاوانی جه‌نگه.
که‌س و کاری قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت..
جه‌ماوه‌ری کوردستان..
پارت و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان..
هه‌موومان ئاگادارین 23ساڵ پێش ئێستا ، له به‌رواری 28-6-1987 فڕۆکه
مه‌رگهێنه‌ره‌کانی به‌عس ، کاتژمێری 4،30 سه‌ر له ئێواره ژه‌هری قینی
خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی شه‌هید په‌روه‌ر و کورد په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی
قاره‌مان و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریدا باراند ، 4 فڕۆکه‌ی مه‌رگهێنه‌ر
، به‌م تاوانه‌یان ، زیاتر له هه شت هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ر
و شاره‌یان شه‌هید و بریندارکرد ، چه‌ندین خێزانیان له بنه‌چه‌وه
پاککرده‌وه ، تاکو ئێستا زیاتر له 1000 هاووڵاتی بونه‌ته قوربانی ئه‌و
تاوانه نامرۆڤانه‌یه .
له کاتێکدا ئێمه یادی 23 ساڵه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌که‌ینه‌وه ، هێشتا
مه‌رگه‌ساتی سه‌رده‌شت نه‌بۆته دۆزێک بۆ تاوانبارانی به‌غدا ، هێشتا
برینداره‌کانی ئه‌م شاره له ئێش و ئازاردا ده‌ژێن و چاره‌سه‌ری
پێویستیان بۆ نه‌کراوه ، هێشتا ونبوه‌کان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه ، هێشتا
له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی کوردی و لایه‌نه سیاسییه‌کان به تایبه‌ت له
خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گرنگی به‌م مه‌رگه‌ساته
گه‌وره‌یه نادرێت ، هێشتا سه‌رده‌شتییه‌کان به ته‌نها یادی قوربانییه‌کانیان
ده‌که‌نه‌وه و له شین‌دا هاوڕێیان بێکه‌س و هاوڕێن .
ئێمه له چاودێری کوردۆساید که یه‌که‌م ده‌زگای کوردی بووینه
گرنگیمان به‌م یاداوه‌رییه داوه‌و له 7 ساڵی ڕابردوه‌وه ، ساڵانه
یادمان له قوربانیانی سه‌رده‌شت کردۆته‌وه ، له یادی 23 ساڵه‌ی ئه‌م
تاوانه‌دا ، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین ، ئه‌مساڵ یادێک له‌وتاوانه
و و له‌و قوربانیانه‌مان بکرێته‌وه ، شایانی گه‌وره‌یی یاداوه‌ری 23
ساڵه‌ی کاره‌ساته‌که بێت ، ڕۆژی یاداوه‌رییه‌که بکرێته ڕۆژێک بۆ
ڕسواکردنی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی
کیمیاوی و هاوپشتی له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره و پاڵه‌په‌ستۆکردن
بۆ کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانه له دادگای باڵای تاوانه‌کان .
تاوانی کییاباراکردنی شاری سه‌ره‌شت وه‌ک له‌دادگای تاوانباری بازرگانی
مه‌رگ فرانس ڤان ئانرات دیاری‌کرا به‌تاوانی جه‌نگ،هه‌ردوو تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی
جه‌نگ وتاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت ،سزا نه‌دنی تاوانبارانی
ئه‌م تاوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه تاوانێکی دیکه‌یه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی
ئه‌مشاره .
خۆشبختانه له‌کاتێکدا به‌ره‌و یادی 23 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه ده‌ڕۆین ،له‌کۆنگره‌ی
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری که‌مبالای ئۆگه‌ندا "31-5 بۆ
10-6"،به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌ململانێ ناوخۆییه‌کان وه‌ک
تاوانی جه‌نگ په‌سه‌ندکرا ،ئه‌مه‌ش به‌هه‌نگاۆکی
مه‌زن بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌زانین بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له‌جیهاندا
،هه‌نگاوێکی مه‌زنه‌بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی (هه‌ڵه‌بجه‌کان وسرده‌شته‌کان،شێخ
وه‌سانانه‌کان وگ ۆپته‌په‌کان و زه‌رده‌کان،سوێیسنانه‌کان و.....هتد له‌ئاینده‌دا
)) ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له‌مرڤایه‌تی پیرۆز بێت .
پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی
کوردستان..
بێده‌نگی ئێوه له ئاست ئه‌م دۆزه گرنگه و گرنگی نه‌دانتان به‌م
کاره‌ساته گه‌وره‌یه ، مایه‌ی نێگه‌رانی ئێمه‌و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت
و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ته‌واو قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژییه له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین با هه‌موومان یه‌کگرتووانه به‌ره‌و
یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت، یادێکی وای ئه‌و
تاوانه بکه‌ینه‌وه ، له ئاستی گه‌وره‌یی تاوانه‌که و ژماره‌ی
قوربانیانی و تێکۆشه‌ری و مێژووی پڕ له شانازی شاری سه‌رده‌شتدا بێت .
چاودێری کوردۆساید
13\6\2010
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|