بەرەو زمانی یەکگرتوو.
عەبدوڵا عەبدوڵازادە
ماوەیەکە باس وخواسی پێکهێنانی زمانی یەکگرتوو لە کوردستان هاتۆتە ئاراوە کە بە خۆشێوە نیشانەی ئاڵ وگۆڕ و بەرەوپێشەوەچوونی باری روشەنبیری و کۆمەڵایەتیە و خەڵکی کوردوستان لە جیاتی فیکر کردنەوە لە ئاوارە بوون و خۆ پاراستن لە شەڕوئاژاوە، ئەودەرفەتەیان بۆ رەخساوە کە بیر لە زمانی یەکگرتوو کە یەکێک لە ڵێوەرە گرینگەکانی نەتەوەیە، بکەنەوە. هیوادارم سایتی ئەمرۆ بیروڕای نووسەران لەمەڕ ئەبابەتە بەهەند وەرگرێ وبڵاویان کاتەوە.
زمانی یەکگرتوو شێوەیەکی موعتەبەری یەک زمانە کە زیاتر لە لایان باسوادانێکی کە لە ناوەندە رإۆشەنبیری و رامیاری و مێدیا گشتێکان دا کار دەکەن قسەی پێدەکرێ. زبانی معیار لە سەرووی شێوەزاری ناوچەیە و لە فێرکاری و خوێندنگاکان و شوێنە رەسمی و ناوەندە حوکمێکان دا دەکار دەکرێ. زمانی یەکگرتوو لە لایان بەشێکی بەرچاو لە کۆمەلی زمانی (Community Linguistics) وەکوو زمانی ئۆلگوو وسەرمەشق قبوڵ کراوە و ئاخێوەرانی شێوەزارەکانی دیکە حەول دەدەن خۆیانی لی نیزیک کەنەوە. زمانی یەکگرتوولە چاو شێوەزار ولق وپۆلەکانی دیکەی زمانی، شکڵ وشێوەی رەسمیتروکتێبی تر وگشت گیرتری بەخۆوە دەگرێ. زمانی ئیستاندارد لە نێوان چینەجۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و کۆمەڵایەتی یەک زمان، جۆرێک یەکێتی و هاودەنگی و دڵسۆزی نەتەوەیی پێکدێنێ و وەک پێوەرێک بۆ ناسینی دروستی و نادروستی وتە و ئاسارە ئەدەبێکان پێناسە دەکرێ وچاوی لێ دەکرێ. دەحیقیقەت دا رۆڵی مەرجەعییەت (سەرچاوەی ئەسڵی) بەخۆی دەگرێ و وشیاری وئاگاداری لە شێوەو وفۆرمەکان (Awareness of norms ) لە کۆمەڵێکی زمانی پێکدێنێ واتا خوێنەران و نووسەران بۆ ناسینی فۆرم و ئیملا (ڕێنووس) و گرامر (ڕێزمان) و تلفوزی (فۆنۆلۆژی) دروست وەک سەرچاوەی ئەسلی ئاماژەی پێدەکەن وچاوی لێدەکەن.
ئەگەر معیارسازی یەک شێوەزاری زمان، بە موشارکت وهاوبەشی ئاسارە ئەدەبی و لۆغەوی (Lexicon)، شێوەزارەکانی دیکەی یەک زمان بێت (وەک زمانی چینی Putunghua) دەتوانێ لە تەعەسوبات و برگری ئیحتمالی دایلەکت و شێوەزارکانی دیکەی یەک زمان لە هەمبەر زمانی یەکگرتوو کەم بکاتەوە. کەوایە ئەگەر لە معیارسازی زمانی کوردی ئەوشێوە دەکارکرێ دەتوانێ لەو دغدغە ومترسێێی کە دوکتور جەماڵ نەبەز وبەڕێز جەعفەر شێخ لئیسلامی لە ژومارەی 88 گۆواری مەهاباد دا ئاماژەی پێدەکەن، بڕەوێنێتەوە.
زمانی یەکگرتوو هەرچەند هاسان و قائیدەمند بێ، بەڵام بێتوو بەرنامە و پڕۆژەی دروست و تۆکمەی ودەوڵەمەندی بۆ نەبێ وئاخێوەرانی پێویستی و علاقەوخۆشەویستیان پێی نەبێ و هەروەها پاڵپشتی ئابوری ورامیاری کۆمەڵایەتی نەبێ، ناتوانێ بەردەوام بێ و گەشەونەشە بکا.
لەناو شێوەزارەکانی زمانی کوردی دوو شێوەزاری کرمانجی سەروو (بە الف وبێ لاتین) و کرمانجی ژوورو (بە ڕێنووسی عەرەبێ) زۆرترین ئاخێوەریان هەیە. و لە زۆربەی ئەو تایبەتمەندیانەی لە سەرەوە ئامەژەیان پێکرا بەشدارن و دەراستیدا بمان هەوەی یا نەمانهەوێ بوونەتە دوو شێوەزاری زمانی یەکگرتووی کوردی. بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە ئەو دوو شێوەزارە رەسەنن و ئەوانی تر بەدەڵ و ناڕەسەن وهەرزەن! و دەبێ دەنێو ئەو دوو زمانە دا بتۆنەوە و مەفح ببنەوە!. نەخێر دەبێ دەو دوو زمانە یەکگرتوو یەدا لەبار ڕستەسازی و مورفۆلۆژی لە شێوەزارەکانی تر کەڵک وەربگیرێ. لە وڵاتی نۆروێژ دوو دایلەکتی نینورسک و بوک مال بەپێی پلان و پڕۆژەی دروست دەبنە یەک زمانی یەکگرتوو و سەرکەوتووش دەبێ و لە لایان ئاخێوەران کەڵکی لێوەردەگیرێ. دەبێ بێژم کە دیالکتی سۆرانی زیاتر لە رووی lexicology دەگەڵ شێوەزارەکانی دیکەی باشووری کوردستان جیاوازی هەیە بەڵام لە هەمبەر شێوەزارکانی باکووری کوردستان ،هەم لە بار لغەوی و هەم لە رووی رێزمان و هەم لە رووی تلەفوز و ڕێنووسەوە جیاوازی هەیە. دەتوانم بێژم گشت شێوەزارەکانی باکوور لە باری ڕێنووس و فۆنۆلۆژی و رێزمان و رستە سازی زۆر لێک نزیکن. پێویستە بڵێم کە زمان تەنیا یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی نەتەوەیە کەسانێک هەنە کە زۆرتر لە باری سیاسێوە دەڕوانە زمان و لە سەر ئەو بیرۆکە کۆنەن کە هەر نەتەوەێەک دەبێ ێەک زمانی هەبێ! یانی بە بڕوای ئەوان بە ئەندازەی زمانەکان نەتەوە هەیە! کە دەراستی دا ئەوە دروست نێ. ئەم جۆرە بیروڕایە بە مفح بوون لە ناوچوونی بن زارەکان و دایلەکتەکان و تەنانەت کەمینەزمانەسەربەخۆکان تەواودەبێ (وەک ئەوەی لە تورکیا هەیە) زۆر نەتەوەی جێاواز هەنە بەڵام زمانەکەیان یەکە وەک: نەتەوەی ئوسترالیاو بریتانیا و ئامریکا. یان وەک وڵات و نەتەوە جێاوازەکانی ئارژانتین وشیلی ومکزیک ودومنیکن بە زمانی ئیسپانی دەدۆمن. هەبوونی زمانی یەکگرتوو بۆ نەتەوەی کورد پێویستە بهڵام هەبوونی زاراوەو بن زار و دیالکتی جێاواز بەمانای لێکترازن و پرشوبڵاوبوونی نەتەوەی کورد نییه.
لە کوردستانی باشور با ئەوەی کە نیزک 40 سالە بە زمانی زگماکی دەرس دەخوینن بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش کومیتەیەک پێک نەهاتۆ تا بە دام ودەزگا دەوڵەتی ومەدەنێکان رێنمایی زمانەوانی بو نووسین لە شوێنە گشتێکان بدا. لە هێندێک شوێنی گشتی وحوکمی، هەڵەی نحوی(Syntax) زۆر زەق وەبر چاو دەکەون وەک: پیشانگای هەولێری نێودەولەتی! یان: قوتابخانەی هانای کچانە! یان: فێرگەی کچانەی دواناوەندی!. کاناڵە ساتەلایتەکان حەوتەیەک پێش هاتنی ئۆباما بو عێراق دەنووسن:« ئۆباما سردانی عێراق دەکا». دوو رۆژ دوای سرانەکەی ئۆباما دەنووسن:« ئۆباما سردانی عراق دەکا و دەگەڵ سرۆک وزیران کۆدەبێتەوە». یانی کردارەکە (verb) بۆ داهاتوو و رابردوو بە یەک جۆر دەنووسن!. و ئەگر زەمانەکەی دەگەڵ نەبێ بیسەر سەری لێ دەشێوێ. سرنج ولێکۆڵینە لەبابەت زمانی کردار (لە داهاتوو-داهاتووی نیزیک-زمانی حاڵ-حاڵی استمراری- ڕابردوو-رابردووی کامڵ و...) زۆر پێویستە وبەڕاستی دەبێ مێدیاکان لەو بارەوە پلانێکی دروست وهاوبەش ودەوڵەمەند و درێژخایەنێن هەبێ. هەبوونی وەها برنامەو پرۆژەیەک یانی هەبوونی زمانی یەکگرتوو.
سەرچاوەکان: 1- جامعە شناسی زبان 2- مجلە اموزش زبان شمارە85 3- اموزش زبان فارسی شمارە 50 4- مجلە مەهاباد شمارەهای 88و89
مەهاباد www.Abdollahzadeh.wetpaint.com
|