به‌ره‌ی کورد‌و شیعه له ناو دوو ئه‌جندای ئه‌مه‌ریکی و ئێرانی ناکۆک و دژ به یه‌ک.
مه‌هدی کاوانی
با به ئێرانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین . له سه‌رده‌می شای ئێران، بینیمان که ئێران به تایبه‌تی پاش بێ ئه‌نجام بوونی گفتوگۆی ڕژێمی سه‌دام و ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڕشی ئه‌یلول و دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ، به موباره‌کی ئه‌مه‌ریکی و به کۆمه‌ک کردنیشیانهوه چۆنچۆنی له شۆڕشی کورد هاتنه پێش و زۆر زۆر به فراوانی به تایبه‌تی له ڕووی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به چه‌که هه‌ره قورسهکانیشهوه کۆمه‌ک ده‌کران . ئیتر له ڕێگه‌یه‌وه به ته‌واوه‌تی په‌کی ئالیاتی ڕژێمی عیڕاقیان بڕیبوو و نه‌یان توانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌و تۆ له به‌ره‌کانی شه‌ڕ به ده‌ست بهێنن و به دوایشه‌وه بینیمان له ڕێگه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایری ساڵی 1975 ، چۆن چۆنی معاده‌له‌کان ڕێک پێچه‌وانه بوونه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی نسکۆی بۆ شۆڕشی کورد لێ که‌وته‌وه. له سه‌رده‌می خومه‌ینیش به تایبه‌تی له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێران و عیڕاق په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هه‌ندێ جار به کۆمه‌ک کردنیشه‌وه به شێوه‌یه‌کی بچووک له لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێران ،بۆ کوردان هه‌بوو ، به‌ڵام تا زۆر ڕاده ده‌چوه خانه‌ی ناچاری چونکه بزاڤی ئیسلامی له کوردستان لاواز بوو . ئه‌و کاتانه‌ی لێره‌و له‌وێ هه‌نده‌ک بزاڤی ئیسلامی بچووک بچووک که سه‌ریان هه‌ڵده‌دا ده‌ماندیت که ڕژێمی ناو براو به هه‌موو توانایه‌کیان کۆمه‌کیان ده‌کردن و هه‌وڵێ ئه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌دان که شوێنی بزاڤی نیشتمانی کورد بگرنه‌وه . له پاش ڕاپه‌ڕینیش بینیمان له لایه‌که‌وه له دژی ئه‌زموونی فه‌رماڕه‌وایه‌تی کورد چۆنچۆنی ئێرانیه‌کان کۆمه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان ده‌کردو هه‌موو ساڵێکیش کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیان ڕاسته‌و خۆ له گه‌ڵ تورکیا‌و سووریا و نا ڕاسته‌و خۆش له گه‌ڵ ڕژێمی پێشووی عیڕاق ئه‌نجام ده‌دا له پێناو په‌ره نه‌سه‌ندنی ئه‌زموونی کوردی له باشوور .ئێستاش که ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچهکهنه و دژایه‌تیشیان له گه‌ڵ ئێران هه‌یه ،به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌له کۆمه‌کێ له سه‌ر کوردان هیچ لاریان نیه . بۆئهمهریکاش ده‌بی باش ئه‌وه بزانین که بۆ ئه‌جندای خۆیان هاتوونه‌ته ناوچه‌که‌و له ڕێگه‌یه‌وه کامه هێز بۆیان کارامه بێت و شوێنی خۆی له ناوچه‌که کردبێته‌وه‌و ته‌واوکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بێت ،له گه‌لی ڕێک ده‌که‌ون و ئه‌گه‌ر بواره‌که‌ش گۆڕا ،ئه‌وا ئه‌وان له ڕێگه‌یه‌وه سیاسه‌تی تر ده‌گرنه به‌ر . هه‌ق وایه کورد ڕووداوه‌کانی شه‌ڕی جیهانی یه‌ک له بیر خۆی نه‌باته‌وه . هه‌ق وایه ئاگای له‌وه‌وه بێت چۆنچۆنی ڕێکه‌وتن نامه‌ی سیڤه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی به لۆزانی پشتگوێ خستنی کوردانه‌وه گۆڕایهوهو هه‌مووشی له به‌ر ئه‌وه بوو که که‌مالیزم وه‌ک هێزێکی پارێزراوی بهرژهوههندیهکانیان شوێنی کورده‌کانی گرته‌وه . به‌ڵێ هه‌ق وایه کورد ئه‌وه بزانێ هه‌ر ئه‌وه‌نده له ناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته بڕیار به‌ده‌سته‌کانی جیهان شوێنیان ده‌بێته‌وه که له لایه‌که‌وه بۆ خۆیان هه‌بن وه له لایه‌کی تره‌وه ته‌واکه‌ر،یان ده‌سبه‌رداری بهرژهوههنیهکانی ئه‌وانه‌وه نه‌بن . ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان باشتریان له کورد ده‌ست که‌وێ که له ناوچه‌که، به هۆیانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان پارێزراو ده‌بێت ، پشت له کورد ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچیان نه‌بێت له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر . ههلبهته ده‌بێ به‌رپرسانی کورد ئاگایان له‌وه‌وه هه‌بێت که حالی حازل ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌که له کوردیان باشتر ده‌ست ناکه‌وێ ، بۆیه کۆمه‌کیان ده‌که‌ن . هه‌ر کاتێ باشتریان دۆزیه‌وه ، ئه‌وا تاقی کردنه‌وه‌ی لۆزانێکی تر به سه‌ر کوردان دووباره ده‌بێته‌وه . شیعه‌کان ئێرانیان له پشته ، سونه‌کان وڵاتانی که‌نداو و میسر‌و جامیعه‌ی عه‌ره‌بیان له پشته . ئه‌دی کورده‌کان ئێوه کێتان له پشته . ئه‌گه‌ر به ئه‌مه‌ریکا خۆتان هه‌ڵده‌کیشن له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بۆخۆتان نه‌بن ،لۆزانتان به سه‌ر دووباره بێته‌وه . که‌واته ته‌نیا یه‌ک ڕێگاتان له پێشه که بزوتنه‌وه ڕزگاری نیشتمانیهکهتان با به شێوه‌یه‌کی نا ڕاسته‌و خۆش بێت ، گشت گیر بکه‌ن . ته‌نیا ئه‌وه‌تان له پێشه که بازنه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیتان له چوار چێوه‌ی نیشتمانی دایک به هێز بکه‌ن . به‌ڵێ ئه‌وه‌تان له پێشه که بزوتنه‌وه‌ی باکورو ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵات په‌ره بسه‌نێ و له ڕێگه‌یه‌وه زیاتر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تووشی گیر‌و گرفت بکه‌ن . به‌ڵێ ئه‌وه‌تان له پێشه که نه‌ک عیڕاقی به زۆر دروست کراو ڕێک خه‌نه‌وه ، به‌لکو زیاتر په‌رته‌وازه‌ی بکه‌ن .ئه‌وه‌تان له پێشه که ئه‌زموونی فههرمانڕهوایهتی کوردی باشوور به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن . ئه‌وه‌تان له‌پێشه که ئابووری و ژێرخانی ئه‌و وڵاته په‌ره پێ بده‌ن و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و بی یاسای و زۆرانێکی تری له‌و بابه‌تانه له ره‌گ و ڕیشه ههلتهکێنن . ئه‌وه‌تان له به‌رده‌م دایه که هه‌رچی زووه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و سکۆلاریزم بگوازنه‌وه . ئه‌وه‌تان له به‌رده‌م دایه که ئه‌زموونی کوردی وه‌ک ئه‌زموونی تایوان بکه‌نه ئه‌مری واقیع و پاشه‌کشه هه‌ڵنه‌گرێ . ئه‌وه‌تان له به‌رده‌مدایه ئه‌وها هیزێکی کاریگه‌رو خۆ گونجاو بن له گه‌ڵ سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی که نه‌توانن ده‌ست بهرداریتان بکه‌ن . ئه‌منیش ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و باره سیاسیه‌و مێژووییه‌ی ناوچه‌که‌تان لێک دابێته‌وه‌و له ڕوانگه‌یه‌وه هه‌نگاوه‌کانتان بنێن ، له به‌ره چوار یان پێنج قۆڵیهکهتان تووشی زیان نابن . به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تێ ده‌که‌ون . وه‌ک ڕۆژی ڕووناک دیاره که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ناتوانن ده‌ست به‌رداری شیعه‌کان بن وێرای دابه‌شبوونیان به سه‌ر ته‌یاری دینی و وه‌لائیان بۆ ئێران . که‌واته ده‌بێ ڕێ‌و شوێنێ وه‌ها بگرنه ده‌ست که ده‌بی ته‌وازنێکی هێزی ئه‌و تۆ له نێوان شیعه‌و سوننه پێک بهینن که له ڕێگه‌یه‌وه ئێران به دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی نه‌توانێ ناوچه‌که به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیازن کۆنتڕۆڵ کات . ئه‌وه‌ش دهدزان که سونه‌کان با وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌شیان له پاڵ بن به‌ڵام هه‌م دیسان له ڕێگای دۆستایه‌تی کردنیان له گه‌ڵ کورده‌کان ، ده‌توانن ئه‌و ته‌وازنه ڕاگرن . به‌ڵێ ئا لێره‌یه به‌ره‌ی شیعه‌و کورده‌کان قازانجیان و زیانه‌کانیان لێک ده‌درێته‌وه. به بۆچوونی خۆم ئه‌گه‌ر کورد دۆستی شێعه بێت و له ڕێگه‌یه‌وه بکه‌ویته خانه‌ی دوژمنایه‌تی کردنی سوننه‌کانه‌وه ، کاری وه‌ها جگه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێیه‌وه نیگه‌ران ده‌بن ، به ده‌ستی خۆشیان کێشه‌کان به تایبه‌تی ماده‌ی 140 ئاڵۆزتر ده‌که‌ن .چونکه ئه‌و ماده ده‌ستوریه‌و به کردار کردنی زیاتر په‌یوه‌ندی به سونه‌کانه‌وه هه‌یه ، نه‌ک شیعه‌کان . کورد‌و به‌رپرسی سیاسی ،ئه‌گه‌ر له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دوور بیر بکه‌نه‌وه ،ده‌بێ ئه‌وه بزانن که مه‌ترسی به‌ربه‌سته‌کان بۆ له مه‌و دوا زیاتر تورکیا‌و ئێران ده‌بن ، نه‌ک عه‌ره‌به‌کان . ئه‌و کێشه‌ی ئێمه له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانمان ،ڕاستر له گه‌ڵ سوننهعهرهبهکان هه‌یه که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانه که حالی حازر که جێ بهدجێش نه‌بووه ، کورده‌کان له‌و ناوچانه ده‌سه‌ڵاتیان له عه‌ره‌به‌کان زیاتره . ئه‌گه‌ر ماده‌که‌ش جێ به‌جێ کرا ،ئه‌وا به هۆیه‌وه شتێک له نێوانمان نامێنێت که پێی بگوترێ کێشه . به پێچه‌وانه‌وه کاری له‌مه‌و دوا زیاتر هاوکاری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه ده‌گرێته‌وه‌له هه‌موو ڕوێکه‌وه . بۆ عه‌ره‌به سوننه‌کانیش ئه‌گه‌ر که‌رکوک نه‌که‌نه گیر‌و گرفت له قازانجیانه دۆستی کوردان بن . له ڕێگای هاوپه‌یمانێتیان له گه‌ڵ کورده‌کانه‌وه ته‌وازنی ناوچه‌که‌یان له لایه‌که‌وه پێ ڕاده‌گیرێ وه له لایه‌کی تریشه‌وه ڕاده داده‌نێن له فراوان بوونی نفوزی ئێران به ناوی پان شیعه. بۆ تورکیاش به هه‌مان شێوه. به‌ڵێ له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر نیشتمانی دایک ،به دوایه‌وه کورده‌کان ته‌نیا کێشه‌ی دوو ملیۆن کورده‌کانی سوریایان له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان ده‌مێنێته‌وه ،ئه‌ویش به ڕێگای دیلۆک ئه‌مڕۆ سبه‌ی هه‌ر چاره سه‌ر ده‌کرێ . به‌ڵام ئه‌و به‌فره‌ی که بۆ کوردان به‌سته‌له‌کی گرتووه‌و هه‌رچی ده‌کاو ده‌کا بۆی ناتوێته‌وه زیاتر له 40 ملیۆنی کوردی تورکیا‌و ئێرانه . ئه‌وانن نایه‌ڵن یان له بنه‌وه پیلان ده‌گێڕن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردان نه‌ک له وڵاتانی خۆیان به‌لکو له عیڕاقیش به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چێ . کورده‌کان ئه‌گه‌ر له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان عه‌ره‌بیان له ناو بازنه‌که ده‌رهێناو کردیانن به دۆستی خۆیان ،به دوایه‌وه دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر کێشه‌که‌یان ده‌چێته پێشه‌وه . ئه‌جندای ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له ترسی پاوانخوازی ئیرانیه‌کان خوازیاری کاری وه‌هانه. به‌ریتانیا /04/09/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|