کارهساتی سوتانی
238
زارۆکی کورد له
سینهمای عامودا.
بەڕیزان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی
کوردستان.
بەڕێزانتان ئاستی قەوارەی ئەو مەرگە ساتە دەزانن لە هەرچوار پارچەی
کوردستان دژ بە نەتەوەکەمان ئەنجامدراوە ، لە سێپارچەی مەرگەساتەکان
تاکو ئەمچرکە ساتە درێژەیان هەیە ، یادکردنەوەی ئەو کارەساتانە
پێویستیەکی نیشتمانیە و ئەرکێکە لەسەر شانمان پێویستە پێی هەڵبستین و
ئەنجامی بدەین بەوپەڕی دڵسۆزیمانەوە .
یەکێک لەو کارەسات و مەرگەساتانە سوتانی تراژیدیانەی 283 زارۆکی کوردە
لە ناو سینەمای شاری عامودا ، لە پارچەی باشووری بچووکی نیشتمانەکەمان
، لەم کارەساتەدا شۆفینییەکان زۆر دڵڕەقانە ئەم زارکانەی ئێمەیان
لەقینی خۆیان سوتاند وەک بەشێک لە سیاسەتی پیادەکراوی پاکتاوی نەژادی
دژ بە نەتەوەکەمان ، ڕژێمی دەسەڵاتداری بەعس ویستی ئەمتاوانە وەک
سەرجەم تاوانەکانی دیکەی داگیرکەرانی کوردستان یادنەکرێتەوەو لە بیرو
هۆشیتاکی نەتەوەکەمانی بباتەوە ، لێ دڵسۆزانی کورد نەیان هێشت ئاگری
جەستەی ئەو مناڵانە لە یاد بچێتەوە ، تائێستاش لە ویژدانی هەمووان کڵپە
دەسێنێت ، ئێستا کارەساتی سینەمای عامودا لە هەموو کوردستان ناسراوە ،
بۆ ڕێزگرتن لەو کارەساتە ، ئێمە کۆمەڵێک داواکاری دەخەینە بەردەست
ئێوەی بەڕێز ، هیوادارین بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆتان هەڵبستن و
وەڵام بەم داواکاریانەمان بدەنەوە :
- جێگەیەک "قوتابخەنە ، دایانگا ، پەرتوکخانە ، شەقام ، باخچە ... " لە
شاری هەڵەبجەی شەهید بەناوی عامودا ناوبنێن .
- کارەساتی جەرگبڕی مەحرەقەی عامودا بخەنە چوارچێوەی پەیرەوی خوێندنەوە
.
- زیندوڕاگرتنی یادی کارەساتی عامودا وەک بەشێک لە پێشێلی مافی منداڵی
کورد یاد بکرێتەوە .
- گرنگی دانی زیاتر بە قوتابیانی باشووری بچووک لە هەرێمی کوردستان .
پارت و ڕێکخراوەکان :
- کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی لە هۆڵەندا
- کروبی ڕۆشنبیری کوردی لە هۆڵەندا
- ناوەندی چاک www.chak.be
- دەزگای هێڤی کوردەکانی سوریا لە هۆڵەندا
- کۆمەڵەی کورد لە دێڵفت- هۆڵەندا
- یەکێتی کۆمەڵەکانی کوردی سوریا لە
هۆڵەندا
- کۆمەڵەی تێرز بۆ ڕۆشنبیری
کوردی لە هۆڵەندا
-
کۆمەڵەی بەدرخان بۆ ڕۆشنبیری کوردی لە هۆڵەندا
- موقع باخرە الکورد
وێنەیەک بۆ :
بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان
بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێز وەزیری شارەوانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز قایمقامی هەڵەبجەی شەهید
بەڕێز سەرکی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید
|