٣\١٠\٢٠١٤ بێ رێزییکردن به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی تەندروستیی له لایه‌ن سه‌ندیکای کارمه‌ندانی تەندروستییه‌وه.
هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی تەندروستیی وفه‌رمانگه‌کانی رۆڵێکی به‌رزیان بینی که هیچی که‌متر نه‌بوو له رۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌و سۆنگه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ییه‌وه خه‌ڵکانێکی به‌رچاو له کارمه‌ندانی تەندروستیی وپزیشکان خۆڕسکانه و به بێ هیج گوشارێک ئاماده‌گییه‌کی زۆر چالاکیان هه‌بووه له به‌ره‌کانی جه‌نگدا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا جێی ئاماژه و هه‌ڵوێسته کردنه ئه‌وه‌یه که سه‌ندیکای کارمه‌ندانی تەندروستیی لقی سلێمانی له رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو مه‌راسیمێکی به ناو رێزلێنانی سازکرد بۆ ئه‌و تیمه پزیشکیانه‌ی به‌شدار بوون له به‌ره‌کانی جه‌نگدا ماونه‌ته‌وه به‌ڵام ره‌نجی هه‌موو ئه‌و که‌رمه‌ندانه‌یان نادیده گرت و ته‌نها چه‌ند که‌سێکیان کرده پاڵه‌وانی داستانه‌که و ریکلامکردن له چوارچێوه‌ی نمایش‌کردنی وێنه‌ی چه‌ند که‌سێک که ده‌سته‌ی کارگیری لقی سه‌ندیکا و هه‌موو ماندووبوونی کارمه‌نده‌کانیان په‌راوێز خست ئەوە وێرای ئه‌وه‌ی مه‌راسیمێکی زۆر بێ پێزیان ئه‌نجامدا و کارمه‌نده‌کان خۆیان له‌سه‌ر زەوییەکە له ژێر پێی خه‌ڵکدا به دوای خه‌ڵاته‌که‌یاندا ده‌گه‌ڕان که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ندیکا کاریگه‌رییه‌کی زۆر نه‌رێنی له سه‌ر ده‌روونی کارمه‌ندان و پزیشکان دروستکرد و ناره‌زاییه‌کی به‌رفراوانی لێ که‌وته‌وه به جۆرێک له‌مه‌ودوا ساردببنه‌وه، له رۆحیه‌تی پێشمه‌رگه ئاسایان، له کاتێکدا خه‌ڵکانێک هه‌بوون ته‌نانه‌ت به فەرمییش به‌ره‌کانی جه‌نگیان نەدیتبوو به‌ڵام له پێش هه‌مووانه‌وه خه‌ڵات کران له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاکانه‌وه هه‌ر دوای رۆشتنی به‌رپرسه‌کان ئه‌و هه‌موو پزیشک و کارمه‌نده‌کان له‌سه‌ر زەوییەکه خه‌ڵاته‌کانیان هه‌ڵگرته‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماده‌بووانی هۆڵه‌که به دەنگی به‌رز دەیانگوت ئه‌وپه‌ڕی بێ رێزییکردن بوو به‌رامبه‌ر به‌و کارمەنده تەندروستییانه‌ی پێشمه‌رگه ئاسا له به‌رەکانی جه‌نگدا له خزمه‌تی پێشمه‌رگه و گه‌ل و خاک‌دا ده‌مانه‌وه.
هیوادارم له‌مه به دواوه، ئه‌وه‌نده‌ی کار له به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند که‌سێکی دیارکراودا ده‌کرێ، سه‌ندیکای کارمه‌ندانی تەندروستیی بیر له‌وه بکاته‌وه خزمه‌تی کارمه‌نده‌کانی بکا باشتره و ئیتر بێ رێزیی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام نه‌دا، به‌رپرسانی تەندروستییش پێویسته ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه باش بناسن، که ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و بۆ خۆده‌رخستن و بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند ئیمتیازێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن و هیچ شتێکی تریان به لاوه گرنگ نییە و به هیچ پێوه‌رێکی ئاکاریی کاره‌کانیان ئه‌نجام ناده‌ن، ته‌نها ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانی تێدایه.
goranfayaq2@gmail.com
|