
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES - IFIR
_______________________________________________________________
بەرگری لە بارزان
ناسری ، محەمەد معماری ، مەهدی سەناتی دەکەین .
بۆ بەرگریکردن لە سێ پەنابەری ئیرانی پێویستمان بەپشتیوانیی ئێوەیە!
بارزان ناسری یەکیک لەو سێ پەنابەرە کە تەمەنی 24
سالە پەنابەریکی کوردی ئیرانییە کە لە
گرتووخانەی چاوەروانی هیلسنکی لەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدایە. کە
ئاشکرایە بەرزان و هەردوو پەنابەرەکەی تریش بەهۆی سەرکوتی حکومەتی
جمهوری ئیسلامی ئیرانەوە لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدان ، جیاواز لە
زیندانی کردن ئیمکانی لەسیدارەدانیشیان هەیە . بارزان لە سالی 2006 لە
فنلاند داوای مافی پەنابەری کردوە بەلام سەرئەنجام لە مافی پەنابەری
بەهرمەند نەکراوەو بەهۆی ئەوەوە کە گوایە وەک پیویست هەلسوراوی سیاسی
نەبووەو مەترسی لەسەر ژیانی نابیت .
بۆیە ئیستە بریار وایە کە دیپۆرتی ئیران
بکرینەوە. هەرەوەها چەند رۆژیک لەمەوبەر یەکیک لەم پەنابەرانە بەناوی
مهدیەوە بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوە لە ریگەی ئەلمانەوە دەنیرینەوە، بەلام
بەهۆی هات و هاوارکردن و ناررەزایەتیەوە لە مەتاری ئەلمان کاپتینی
تەیارە ریگە بە سواربوونی نادات و پاشان دەیگەرینەوە بۆ فنلاندو
بەهەمان شیوە ئەمیش لە ئیستەدا لە گرتوووخانەی هیلسنکی دا لە
چاوەروانیدا دژی .
لەسیدارەدان ، سەنگسار ، سزادان و کوشتن هەروەها قەدەغەکردنی ئازادی
بیروارو ئازادی بەیان و سیاسەتی نائینسانی ئەم حکومەتە ژیانی بەخەلکی
ئەم کۆمەلگایە تالکردوە لەئیراندا، ئێمە کە لە هەموو گوشەوکەناری
دنیاوە ئاگاداری سیاسەتی نائینسانی و سەرکوتگەرانەی حکومەتی حمهوری
ئیسلامی ئیرانین ، کەچی لە ئیستەدا کاربەدەستانی حکومەتی فنلاند
دەیانەوەیت ئەم ئیسنانانە بگەرینەوە بۆ وولاتە نا ئەمنە .
بۆیه بەناوی ئیسنانیەت و بەپشتیوانەی
جارنامەی مافی مرۆڤ و پرۆتۆکۆلە نیونەتەوەیەکانەوەداوا دەکەین کە
بارزان ناسری ، محەمەد معماری ، مەهدی سەناتی بریاری
دیپۆرتکردنەوەکەیان هەلبوشیتەوە لەمافی پەنابەری بەهرمەند بکرین !
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
لە فنلاند
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:
0440464905
سەرنج و بۆچوونەکانی خۆتان بەم ئیمەلە بنیرن
بۆمان: Riikka
Ikävalko
riikka_ikavalko@hotmail.com
|