٢٧\٢\٢٠١٠
به‌رگریی له
که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان، یان شه‌ڕی ده‌نگپچڕین!
- سه‌باره‌ت به په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ
ناوچه دابڕاوه‌کان -

حه‌مه غه‌فور
ڕۆژی 22شوبات2010 نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی گۆڕان په‌یامێکی
بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ی پرسی که‌رکوک‌و ناوچه جێناکۆکیه‌کانی تر، که
به شێوه‌یه‌کی توند ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان کرد‌و سه‌رجه‌می گرفت‌و ناکۆکی‌و جیاوزی‌و پشتگوێخرانه‌کان‌و
هه‌ڵواسراوی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان‌و ته‌نانه‌ت فه‌شه‌ل‌و شکستی
ماده‌ی 140و ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچه‌که‌شی خسته ئه‌ستۆی یه‌کێتی‌و
پارتی‌و ئیداره‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له‌م نێوه‌دا پێویسته ئه‌و ڕاستیه دوپات بکرێته‌وه که سه‌رتاپێی
گۆڕانکاریه‌ک که به‌دوای په‌لاماری ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق‌و
گۆڕبه‌گۆڕبوونی ڕژێمی به‌عسی له عێراقدا هاتۆته‌ئاراوه، شتێک نه‌بوه
جگه له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ناوچه‌ی نفوز‌و سامان‌و داهاتی
ووڵات له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی‌و تائیفی‌و ئایینیی که له پرۆسه‌یه‌کی
ئیئتیلافی‌و ته‌وافوقاتی سیاسی‌دا نزیک به حه‌وت ساڵه کۆمه‌ڵگای
عێراقی ڕۆبردۆته نێو ململانێیه‌کی توندی بێئه‌وپه‌ڕی نێوان هێزو
حیزب‌و لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت‌و پارله‌مانی عیراقی
ئێستاوه. ئه‌م کۆکتێله ئیئتیلافیه ته‌وافوقیه تا ئه‌م
ساته‌وه‌خته‌ش به هاوکاری ئه‌مریکاو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانیشه‌وه نه‌یانتوانیوه ته‌رح‌و ڕێگاچاره‌یه‌کی
یه‌کاڵاکه‌ره‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک‌و موسڵ‌و دیاله‌و خانه‌قین
بخه‌نه‌ڕوو. ماده‌ی 140 که سه‌رده‌می په‌لاماری ئه‌مریکا وه‌کو
دیاری‌و به‌رتیلێک فریوی جووڵانه‌وه‌ی کوردی پێدراو پارتی‌و یه‌کێتی‌و
ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان‌و گۆڕانیش به ته‌نها ڕێگاچاره‌و ته‌نها
ئه‌ڵته‌رناتیڤی دائه‌نێن، له‌ژێر گوشاری فاشیزمی عه‌ره‌بی‌و
شیعه‌گه‌ری‌و سوننه‌گه‌ریدا ناکام مایه‌وه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت جگه
له وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ جه‌ڕوحه‌بلی ئیئتیلافه‌کان هیچی تری لێ
نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه کوردیه‌کان دڵی خۆیانی پێخۆشکه‌ن.
ئه‌م ناو‌چانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ک له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی‌و پارتیدا بوون‌و ئه‌وانیش سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و
شۆڤێنیانه‌ی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی
ئه‌و ناو‌چانه پیاده‌و په‌یڕه‌وکردووه، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ورو نه‌خشی
شۆڤێنزمی عه‌ره‌بی، شۆڤێنیزمی ده‌وڵه‌تی تورکی‌و شۆڤێنیزمی جمهوری
ئیسلامی ئێران نابێت به‌که‌م ته‌ماشابکرێت بۆ ئاڵۆزترکردنی کێشه‌ی ئه‌م
ناوچانه‌و قووڵترکردنه‌وه‌ی نیزاعی قه‌ومی‌و تائیفی تیایدا. خودی
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر کێبه‌رکێ‌و ململانێی قه‌ومی‌و
ئایینی‌و تائیفی دامه‌زراوه. ته‌واوی دۆخه‌که‌و سه‌رتاپای پرۆسه‌ی
سیاسی عێراق له قازانجی چاره‌سه‌ری عادلانه‌ی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک‌و
ناوچه دابڕاوه‌کان نییه. به‌ڵکو خودی پرۆسه‌که فاکته‌ری سه‌ره‌کی
هه‌ڵواسینی کێشه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌و هۆکاری بنه‌ڕه‌تیی
قووڵترکردنه‌وه‌یه‌تی.
نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاشکرا بانگه‌واز ئه‌کات که ئه‌و دوو حیزبه
له که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کاندا په‌یڕه‌و‌ییان له دیدگا‌و سیاسه‌تی
شۆڤێنی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی کوردی کردووه‌و چه‌مکی هاوڵاتیبوونیان
شێواندووه‌و ناسنامه‌ی هاونیشتمانییان له‌به‌ینبردووه‌و پێکه‌وه‌ژیانی
پێکهاته جیاوازه‌کانی ناوچه‌که‌یان به‌جۆرێک دژوارتر کردووه به‌هۆی
ئه‌م سیاسه‌ته‌یان‌و گرتنه‌به‌ری دووئیداره‌یی‌و حیزبسالاری تیایدا،
که ته‌نها لیست یان قه‌واره‌که‌ی ئه‌و واته گۆڕان ده‌کرێ‌و ئه‌توانێ
چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ته‌رح بکات. نه‌وشیروان مسته‌فا
له به‌شێکی په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێ؛"ئه‌وان، مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی
کوردیه، نه‌ک هه‌ر جیاوازیان له‌نێوان کورد‌و تورکمان‌و عه‌ره‌بدا
کردوه، به‌ڵکو له‌به‌ینی کورد خۆشی‌دا جیاوازییان کردوه. ئه‌زمونی
حوکمڕانی دو هێزه کوردیه‌که له که‌رکوک و خانه‌قین و سنجار و
شوێنه‌کانی تر کورده‌کانی خۆمانی له تورک و عه‌ره‌به‌کان زیاتر زویر
کردوه. چونکه به‌ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه که کورد بیت بۆئه‌وه‌ی
لای ئه‌م دو هێزه سیاسیه مافت هه‌بێ و شایسته‌ی ژیان بیت، به‌ڵکو
له‌هه‌مانکاتدا که کوردی، ئه‌بێ سه‌ر به‌حیزبه‌که‌ی ئه‌وان بیت،
ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش به‌س نیه، له‌ناو حیزبیشدا ئه‌بێ سه‌ر به‌که‌سان‌و
گروپێکی ده‌ستڕۆیشتو بیت، ئه‌وسا ماف‌و ئیمتیازات‌و هه‌مو هه‌لی
به‌خته‌وه‌ریت له‌به‌رده‌ستدایه." (هێڵی ته‌ئکید هی منه).
سه‌رۆکی گۆڕان له‌م په‌یامه‌یدا به زمانێک ئه‌دوێ‌و په‌نای بردۆته
به‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌مک‌و ده‌سته‌واژه که دژ‌و ناکۆکن له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌و
ئاراسته‌ی سیاسی ئه‌ودا له بنه‌ڕه‌تی خۆیاندا. نه‌وشیروان مسته‌فا که
له‌نێو فه‌زای سیاسی کوردستان‌و له ئاستی شه‌قامی کوردیش‌دا به
نه‌ته‌وه‌په‌رستێکی کوردی ده‌مارگیرو زبر‌و ڕه‌ق‌و توندڕه‌و وه
ته‌نانه‌ت ناوچه‌گه‌ریش ناسراوه‌و له هه‌موو ژیانی سیاسی خۆیدا نه
ویستوویه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنه‌و وێنا‌و شۆره‌ته ناشیرین‌و
دواکه‌وتوانه‌یه‌ی بداته‌وه، نه باوه‌ڕیشی وابووه که به‌ڕێزیان
هه‌ڵه‌ن‌و دیدگا نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌که‌ی هه‌ڵوێستێکی نادرووست‌و
نابه‌جێ بووبێت، به‌ڵکو به‌لوتبه‌رزیشه‌وه شانازی پێوه کردووه‌و
ته‌نانه‌ت به داهێنه‌ری ده‌مارگیریی سلێمانیچێتیش دائه‌نرێ. که‌چی
ئه‌مڕۆ ئه‌بینین به‌ئامانجی چه‌واشه‌کاری‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌نگپچڕین له
که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کاندا په‌نای بۆ زمانێکی تر‌و فه‌رهه‌نگێکی
سیاسی ته‌واو جیاواز بردووه‌و گۆڕاوه بۆ سکۆلاریستێکی دوامۆدێل‌و
مۆدێرنیزمێکی بێوێنه! نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بووایه به‌ر له‌م
زیاده‌ڕه‌ویه‌ی که به‌سه‌ر ڕیسوایی‌و ئابڕووچوونه‌کانی یه‌کێتی‌و
پارتیدا ده‌ستی بۆی بردووه، وه‌ڵامی ئه‌م گرفته سه‌ره‌کیه‌ی ئاراسته
سیاسیه‌که‌ی‌و بزووتنه‌وه‌که‌شی بدایه‌ته‌وه. ده‌بوایه به کرده‌وه
وه‌ڵامی ئه‌م جێگاوشوێنه‌ی خۆی له‌نێو جیهانی سیاسه‌تدا بداته‌وه
وه‌کو سه‌رۆکی گۆڕان.
سه‌رنج بده‌ن چی ئه‌ڵێ؛" ئێمه کار بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ین مافی یه‌کسان،
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کسان، ئازادی یه‌کسان، خزمه‌تگوزاری یه‌کسان بۆ هه‌مو
هاوڵاتیه‌کی ئه‌م ناو‌چانه دابین بکه‌ین به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌ر به‌چ
نه‌ته‌وه یان دین‌و مه‌زهه‌بێکه."، یان له جێیه‌کی تر ئه‌ڵێ؛ "
ئامانجی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتیه له چه‌سپاندن‌و
گێرانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ مافی هاوڵاتیبون به‌ده‌ر له‌هه‌مو
ئیعتبارێکی حیزبی یان ئایدۆلۆژی یان ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بی و دینی، کار بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ین هه‌موو هاوڵاتیه‌کی
هه‌رێمی کوردستان چونیه‌ک مافیان هه‌بێت‌و چونیه‌کیش به‌شیان
له‌سامان‌و داهاتی هه‌رێم به‌رکه‌وێت. (دیسان هێڵ هی منه). به‌ڕێزیان
ئه‌گه‌ر بتوانێ بۆشی حه‌ریفه‌کانی خۆی بگرێ‌و خاڵه لاواز‌و کوشنده‌کانی
پارتی‌و یه‌کێتی له‌و ناو‌چانه بقۆزێته‌وه بۆ مه‌رامی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن‌و سوئیستیفاده‌یان لێبکات، ئه‌گه‌ر بۆیان ئه‌لوێ به
کۆمه‌ڵێک ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌و چه‌مک‌و دروشمی بریقه‌دارو
ئازادیخوازانه‌ی وه‌کو؛ "ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،
هاوڵاتیبوون.." موزایه‌ده به‌سه‌ر هه‌ر دوو حیزبی دایکی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تیه‌وه بکات، وه بارگرژی‌و ئاڵۆزی‌و قه‌یرانێکی سیاسی ترسناک
سازبکات بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک‌و ناوچه جیناکۆکیه‌کان، یانی باری شانی
هاوڵاتیانی ئه‌و ناو‌چانه نه‌ک سووک به‌ڵکو گرانتر بکات، به‌ڵام بۆی
نالوێ‌و بۆی ناچێته‌سه‌ر موزایه‌ده به‌سه‌ر ئه‌سڵ‌و بنه‌ڕه‌تی خواستی
خه‌ڵکی که‌رکوک‌و ناوچه‌ی به‌رکه‌وتن‌و جێناکۆکیه‌کانه‌وه بکات‌و له
پڕێکا ببێته فریادڕه‌س‌و وه‌ڵامی دنیایه‌ک کێشه‌و گرفت‌و مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵواسراو وه ئاوێزانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بداته‌وه!
گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا جگه له قسه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌و دروشمی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئامانجی پچڕینی
ده‌نگی جه‌ماوه‌ری گیرۆده‌ی ده‌ستی دنیایه‌ک کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی
بێوه‌ڵام‌و بێچاره‌سه‌ر له‌و ناوچانه‌ی به شوێنه دابراوه‌کان ناوی
ده‌به‌ن، نه کارێکیان له‌ده‌ست دێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌و نه خشته‌ی
سیاسی عێراقیش ڕێگای ئه‌وه ئه‌دات ئیدیعای قه‌به‌ی وه‌کو ناوه‌رۆکی
په‌یامه‌که‌ی نه‌وشیروان پێی گیرببێت له ئه‌رز.
وه‌ڵامی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخر بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک‌و ناوچه جێناکۆکیه‌کانی
تریش له ئێستادا به‌سراوه‌ته‌وه به چاره‌نووسی کوردستانه‌وه.
چونکه عێراق ده‌رگیری کۆمه‌ڵێک ململانێێ سه‌نگینی وایه که هێزه
خاوه‌ن بڕیاره‌کان به‌سه‌ریدا ناشکێنه‌وه به‌لایدا بخه‌ن
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عێراق، له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی ناوچه
جیاوازه‌کان‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی تری عێراق. کۆمه‌ڵێک دژه هێزو
دژه ئاراسته‌ی ناوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و جیهانیش ده‌رگیرن تیایدا که تا
ئه‌مڕۆش ئێمه شاهیدی که‌مترین پێشڕه‌وی نین به ئاراسته‌ی ئۆقره‌یی‌و
ئارامی‌و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌رده‌میانه‌دا.
به‌ڵام کوردستان له بار‌و دۆخێکی تاڕاده‌یه‌ک باشتر‌و ئارامترو
له‌بارتردا ئه‌ژی. ئه‌م کوردستانه له‌ژێر ده‌ستی یه‌کێتی‌و پارتیدا
بۆته گه‌نده‌ڵستان‌و نه‌وشیروان‌و هاوه‌ڵه‌کانیشی له‌گه‌ڵدابوون.
ئێستاش که گۆڕان په‌یدا بووه، جگه له جیاوازی له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی
سیاسیاندا بۆ پرسه سه‌ره‌کی‌و بنه‌ڕه‌تیه‌کان، خاوه‌نی هیچ جۆره
پلاتفۆرم‌و به‌رنامه‌و مانیفێستی سیاسی نین که ڕۆشن‌و ئاماده بۆ
وه‌ڵام پێیان خرابێته‌ڕوو. به‌ڵام ده‌مێکه خه‌ڵکی کوردستان له ئاستی
سه‌راسه‌ریداو به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریان داوه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی
کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تیایدا. کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێته هه‌وێن‌و میحوه‌ری یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی پرسی
که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کانیش. له ڕیفراندۆمێکدا خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌توانن هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، ئایا ئه‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا
بمێننه‌وه، یاخود ئه‌یانه‌وێ جیاببنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تیادا
پێکبهێنن؟ ئه‌مه ڕێگاچاره‌ی عادلانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردیش‌و مه‌سه‌له‌ی
ناوچه جێناکۆکیه‌کانیشه پێکه‌وه. داری ده‌ستی هه‌موو هێزه
به‌رگریکاره‌کانی دۆخی ئێستا ئه‌خاته خواره‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فاو گۆڕان ئه‌گه‌ر به هه‌ق به ته‌نگی چاره‌سه‌ری
عادلانه‌ی کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه هه‌ن، ده‌بێ لانیکه‌م له‌م سیاسه‌ته‌دا
خۆیان له یه‌کێتی‌و پارتی جیابکه‌نه‌وه‌و به کرده‌وه پشتیوانی له
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن. وه کار بکه‌ن بۆ سازکردنی
ڕیفراندۆم بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وسا
ئۆقره‌یی‌و سه‌ره‌وه‌ریی کوردستانی گرته‌وه، خه‌ڵکی که‌رکوک‌و ناوچه
دابڕاوه‌کانیش بێ دوودڵیی داوای گه‌ڕانه‌وه ئه‌که‌ن بۆ سه‌ر کوردستانی
سه‌ربه‌خۆ.
25\2\2010
0031681484938
hamagafur@gmail.com
|