بەرگرى نەتەوەیی لە مۆسیقادا.

ئەنوەر قەرەداغى
کاتێک هەر میللەتێک یان هەر گەلێک لە ژیانى ئاساییدا تووشى هەندێک
بەرنگاربوونەوە دەبێت رەنگە لە زۆر روەوە نەتوانێت ئەو بەرەنگاریە
ئەنجام بدات وەک بەرهەڵستى چەکدارى یان بەگژا چوونەوە یان داکۆک کردن
لەسەر مافە رەواکانى بەو شێوانەى ئاسایین ومافى رەواى خۆین.یان کاتێ
بەڵایەکى کۆمەڵاتى یان ئابوورى یاسیاسى ...هتد،دێتە پێشەوە وفریاى ئەوە
ناکەوێت بەرێگایەکى ئاساییى بەرەنگارى ببنەوە،ئەوا هەندێ بوارى تر هەن
کە رۆڵێکى گرنگ دەبینن بۆ ئارام کردنەوەى کۆمەڵ یان
بە وورەدانیان بۆ ئەوەى بتوانن زیاتر خۆ راگربن و بەرهەڵستى بکەن
لەپێناو بیرو باوەڕیان ومانەوەى کۆمەڵ، بەچارە سەریەک ئەو بەرهەڵستیە
بکاتە خەمێکى گەورەى خۆیان و وورەیانى پێ بەرز ببێتەوە تا قۆناغێکى تر
لەگۆڕانکارى گونجاو و لەبار .بێگومان بوارى هونەرو ئەدەب بە
هەموولقەکانیەوە هۆیەکى زۆر گرنگن بۆ رۆڵبینین بۆ ئەم مەبەستە ..چۆن..؟
گۆرانى سیاسى کوردى لە سەرەتای سەدەى پێشووەوە نشونماى کردووە لە گەڵ
گیانى کوێرەوەرى میللەتى کورداو لەگەڵ هەموو ئەو بەرهەڵستى شۆرشانەى
بەرپایان کرددووە، وەک ئەو شۆرشانەى لە کوردستانى عێاق و ئێران و
تورکیا کە بەرامبەر رژێمى ئەو وڵاتانە بەرپایان کردووە دژ بە توانەوەو
لەناو بردنیان.رەنگە جێی داخ بێت کە هەر ئەو رژێمانە بوونە هۆى ئەوەى
کە کورد نەتوانێ وەک پێویست مێژووى هونەرى خۆى بنووسێتەوەو بینگەیەنێتە
ئەم سەردەمە.بەڵام گەیاندى جۆرى ئەو رووداوانە دەماو دەم بەهۆى کارى
هونەرىو ئەدەبى بەشێکى لێتێگەیاندووین و گەیاندوینى بە هەندێ
مەبست،ئەویش لەرێی ئەو بەیت وداستان و لاوک ودیرۆک و....چەندینى تر لەم
بابەتانە
.
گۆرانى سیاسى سەرهەڵدانى دەگەڕێتەوە بۆدەورى ساڵەکانى 1900بەم لاوە
بەتایبەت دواى کپکردنى شۆرشى شێخ مەحمودى نەمر لە ناوچەى سلێمانى دژ بە
داگیر کەرە بەریتانیەکان ساڵى1919 ى زاینى خەڵکى بەهەناسەیەکى پڕلە
گیانى کورد پەروەریەوە بە هۆنراوەو گۆرانى یان سروود یان هەرشێوازێکى
تر لەم شێوازانە وەک(لاوک) کە بە سەردەمى کەسانێکى زۆرەوە بووە و لە
مەجلیس و کۆرو دانیشتنى دیوەخانەکاندا یان زۆر جاریش لەکاتى کارى
کرێکارو جوتیارەکان لە ناو کێڵگەو بێستانەکاندا بەدەم کارکردنەوە دیان
ئەوتەوە،. دەڵێن لەگۆرانیبێژان (دایکى جەمال) کە گۆرانیبێژێکى
(نۆموسوڵمان )بووە وناوى خۆى(بەهیجە خان) بووە یەکەم کەس بووە کە
گۆرانى سیاسى ووتوە بەڵام لەو گۆرانبانەى کە دەست کەوتوون تا ئێستە
چەند دانیەکى کەم نەبێ ئەوانى ترى دیار نیە چونکە کە شووى کردووە
مێردەکەى مەرجى ئەوەى لەگەڵیا هەبووە کە چیتر گۆرانى نەڵێت،هەروەها
دەڵێن یەکەم گۆرانى بێژبووە کە لەهەستى نیشتمانیەوە گۆرانى بۆ شێخ
سەعیدى پیران ووتوە.
بێگومان
زۆر لە شاعیرە گەورەکانى ئە سەردەمە شیعرى زۆر بەرزیان ووتوە کە هەمووى
پەروەردەکردنى هەستى نەتەوەیی پێوە بووە و تەنانەت خۆشیان لە سەر
ئاوازێکى بەر گوێیان کە رەنگە تورکى بووبێ یان عەربى یان فارسى چونکە
ئەو شاعیرانە ئاواز دانەر نەبوون و مۆسیقازانى واش نەبووە ئاواز بۆ ئەو
شیعرانە دابنێت، لەبەر ئەوە هەر وا پەنایان بۆ ئەو ئاوازە بەرگوێیانە بَردووە
و تا ئێستەش زۆرى هەروا ماوە و (کوردێنراوە)جگە لەهەندێک ئاواز کە بە
سەلیقەیەکى سادەى جوان دانراون و دەماودەم گۆڕانیان بەسەردا هاتووە
بەتایبەت پاش ئەوەى دواى ساڵانى 1950-1960 هەندێک هونەرمەند لەبوارى
نوسینەوەى نۆتەى مۆسیقا هاتنە کایەوەو ئەو هەڵانەى هەبوون راستیان
کردنەوە بەتایبەت لە شارى سلێمانى.
کاتێک منداڵ بووم لە پۆلى یەکى سەرەتاییساڵى 1950-1951 لە قوتابخانەى
دووەم لە شارى هەڵەبجەى شەهید هەموو رۆژێک لە ریزدا رایان دەوەستانین
بۆ پشکنینى رۆژانە بزانن کێ پاک و تەمیزە و کێ چڵکن و کوڵکنە هەر بەدەم
ئەو راوەستانەوە لەریزدا مامۆستایان هانیان دەداین کە شتێک پێشکەش کەین
بە قوتابیانى تر ئیتر شیعر بوایە سرودێک بوایە یان هەر چالاکیەکى تر،لە
ناو هەموو ئەو چالاکیانەدا ئەوەى سەرنجى رادەکێشا ئەوە بوو لە پاش ریز
بوون راستەوخۆ دەبوایە سروودێکمان بوتایە کە مامۆستا فێرى کردوین ،ئیتر
تاقمى سروود بیوتایە یان هەموو قوتابیان ،ئێمەش کەمنداڵ بووین ئەو
سروودەمان دەوت بێ ئەوەى لە ماناى تێکستەکەى تێ بگەین وەک پێویست بۆ
نموونە سروودى::
ئەى رەقیب هەر ماوەقەومى کورد زوبان
نایشکێنێ دانەیی تۆپى زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندوە
زیندوە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان ........................هتد
یان
کوردستان جێگاى بەچکە شێرانە
جێگاى هاوارگەى کوردو گۆرانە........................هتد
یان
ئەى کوردینە ئەى مەردینە
تادەست لەناو دەست کەین هەموو.....................هتد
ئیتر چەندین لەم سروودە جوانانە دەوترا ،(خوانەکات گۆرانیەک بوترایە
ئایا فۆلکلۆر بوایە یان دانراو یان باس لە خۆشەویستى ئافرەت و چاوى
جوان و .....ئەم جۆرە شتانە بکات) چونکە ئەوانە بوارى پرۆگرامى خوێندن
نەبوون لە پرۆگرامى خوێندندا تەنها وانەى سروود هەبوو،جارى واش
هەبووگەر هەر قوتابیەک سروودەکەى لەبەر نەکردایە مامۆستا جۆرێک سزاى
ئەدا .ئیمش لە ترسدا لەبەرمان دەکرد تا سزا نەدرێین لەگەڵ ئەمانەشدا
هەندێ جار باسى کوردایەتیان بۆ دەکردین و ئێمەش تەقەى سەرمان دەهات
............قۆناغ بە قۆناغ رۆشتین تامێشکمان دەکرایەوە زیاتر
تێدەگەشتین لە حاڵى خۆمان و بوارى نەتەوەییمان کە میللەتى کورد چۆن
زوڵم لێکراوەو مافەکانى پێشێل دەکرێن لە لایەن دەسەڵاتداران ومیللەتانى
دراوسێوە بۆیە لێکدانەوە لامان پەیدا دەبوو لە ماناى ئەو سروودانە، تا
شۆرشى 14ى تەمووز کە جۆرە ئازادیەکى هێنایەکایەوە و بۆنەکان زۆربەى
زۆرى بە سروودى نەتەوەیی ئەرازێنرایەوەو پێشبڕکێ بو لە نێوان لایەنە
سیاسیەکاندا کامیان گیانى نەتەوەیی دەبەخشن بە خەڵکى و ئاواتەکانیان
دەهێننە دى وداواى دەنگیان دەکرن، هەموو ئەمانە واى لێکردین بچینە ناو
رێکخستنى پارتە کوردیەکان و خۆمان بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ژێر چاودێرى
سەروى خۆمان ئەرکەکانمان وەک ئەرکێکى کوردایەتى ئەنجام بدەین ،رادیۆى
بەغدا هەندێ جار سرووى لێئەدا کە لەوە پێش لە رادیۆوە گوێمان لێنەدەبوو
وەک (ئەى کوردینە )و هەندێ جار (ئەى رەقیب) و سروودەکانى تر پاش
ماوەیەک ئەوەش نەما هەندێک لەشاعیران هەستى خەڵکیان جۆش ئەدا بۆ
دەربڕینى هەستى نەتەوەیی بە خوێندنەوەى هۆنراوەى نەتەوەیی کە دڵى خەڵکى
پڕدەکرد لە هەستى نەتەوەیی وخۆ بینینەوە وەکدێرێک لە هۆنراوەکانى
خواڵێخۆشبوو(کامەران موکرى) کە دەیوت:
کوردەکە ئەوەندە مەرد بوو
کە ئەچووە بەردەمى قەنارەکە
ئەو بە مردنى دەوت رامەکە
بەدواى
ووتنەوەى چەندین جار ئەم دێڕانە خەڵکى ئامادەبوان دەنگى چەپڵە رێزانیان
دەبووە ریتمێکى پڕ خرۆش لە ناخیاندا
هونەرمەندانى تیپى مۆسیقاى مەولەوى ئە سەردەمە لە بۆنە نیشتمانى
وکۆمەڵایەتیە کاندا لە گەڵ سروود و گۆرانى کوردى جوان بە دەنگى
گۆرانیبێژانى ئەو سەر دەمە بە هاوکارى قوتابخانەکان دەنگى سروودەکانیان
ئەدا بە گوێى خەڵکیدا بۆ خرۆشاندنى هەستى نەتەوەیی و نیشتمان پەروەرى
،لە مەکتەبەکاندا مامۆستایانى وانەى سروود کەمتەرخەمیان نەکردووە لە
فێرکردنى قوتابیان بە سروودى جوان کە هەستى هەموو خەڵى ئەبزواندو
بەیانیان دەنگیان دەگەشتە جادەو کۆڵانەکان لە دەرەوە خەڵکى دەوستان و
هەندێ جار دەیان ئەوتەوە، من پاش ئەوەى هاتین بۆ سلێمانى لە قوتابخانەى
(فەیسەلیەى) ئەوسا کە ئێستا قەتابخانەى پێشکەوتنە وەرگیرام لە تاقمە
سروود دانرام دەبوایە هەموو بەیانیەک لە ریز بووندا چەند سروودێکمان
پێشکەش بکردایە و هەندێ جار بە جووڵەى دراماتیکیەوە.لە پاش ساڵى 1961
وە بارودۆخى سیاسى کورد لە کوردستانى عێراق کە بەرەو خراپى رۆشت زۆر
چالاکى بە ئاشکرا نەدەکرا لە بەر ئەوەى یاساغ بوو بەڵام خەڵکى لە مناڵ
و گەورە سروودە کوردیەکانیان بیر نەدەچووەوە و بە ووتنەوەى چ لەرادیۆ
نهێنیە کان چ لە دەرفەتى گونجاودا بەوسروودانە جۆشیان بە دەروونى خەڵکى
و پێشمەرگە ئەدا و لە گەڵ هەستى خۆیدا بۆ دروستکردنى گیانى بەرگرى
مێشکى خۆى پێ پڕ دەکردو ئەوەندەى تر سوور دەبوون لە بیرو باوەرى
کوردایەتیان(ئەمەش لە مێژووى هەموو میللەتانى جیهاندا دیارە کە رۆڵى
ئەو سروودانە چەند کایگەرى هەبووە).
دواى
ساڵانى 1964 ئێمە چەند هونەرمەندێک بووین لە چالاکى قوتابخانەکانى
سلێمانى لە گەڵ برایانى ئازیزم خوالێخۆشبوو (مامۆستا ولێم یۆحەننا و
مامۆستا جەلال عەزیزو هونەرمەندان خالد سەرکارو فەرەنسیس داوود) کە بۆ
یەکەم جار زۆر لە سروودوە کوردییەکانمان تۆمارکرد بە تواناکانى ئەو
سەردەمە ( تا ئێستەش نوسخەى سەرەکیم لا ماوە ) بە سەدان کۆپیمانکردوو
دابەشمان کرد بە سەر هەموو قوتابخانەکانى شارى سلێمانى و شارەکانى
(هەولێر و کەرکوک و بەعقووبە موسل) و چەندین شارى ترو منیش بە
بیرکردنەوەى گەنجى خۆم نۆتەى هەموو سروودەکانم لەگەڵیانووسیەوەو بۆمان
ناردن لە گەڵ نووسینەوەى هەنگاوى هەندێک لە هەڵپەڕکێی کوردى وەک (چەپى
،سێپێی
َ،شێخانى،گوڵشێنى)
و چەندینى تر ...لە ئەنجامى ئەوە لە بەغداوە نووسراوێک هات کە هەموو
ئەو سروودو نۆتانەى قەدەغەکرد ودەبوایە لەرێگاى لێژنەیەکى دیارى
کراوەوە بڕیار بدرایە چ سروودێک لە قوتابخانەکاندا بخوێنرێ لە گەڵ
ئەوەشدا قوتابخانەکان هەر بەردەوام بوون لە سەر فێرکردنى سروودە
کوردیەکان ،ئەمانە هەموو جۆرێک لەگیانى نیشتمان پەروەرى ئەخرۆشاند لە
ناخى لاوەکاندا و( بە عەشق ئەچون بەروە پیرى مەرگەوە)
دروست
بوونى گرووپى هونەرى لە شارى سلێمانى وەک تیپى مۆسیقاى سلێمانى و هەندێ
تیپى تر لە شارەکانى کوردستانداوەک هەولێرو دهۆک و کەرکوک کۆیە ئەمانە
رۆڵى باشیان هەبوو لە ناساندنى هەموو ئەو سروودو گۆرانى سیاسیانەى کە
لەو سەردەمانەدا بڵاو بوون و ئاوازدانەرى کوردى هاتنە گۆڕەپانى هونەرى
مۆسیقاوە و بە هەستێکى زۆر روون هەوڵى خروشاندنى گیانى نیشتمان
پەروەریان ئەدا لە ناو خەڵکید و بەرهەمەکانیان لە ئێستگە
بەرهەڵستیەکاندا بووبوە بەرنامەیەکى رۆژانەو خەڵکى بە بیرو باوەڕێکى
پتەوەوە گوێیان لێ دەگرت و لەبەریان دەکرد،لە هەموو ئەو ئاهەنگانەى
تیپى مۆسیقاى سلێمانى دەیگێڕا یان بەشدارى تیادا دەکرد دەستپێکى
هەمووبەشداریەکیان چەپکێک سروودى خرۆشێنەر بوو کە هۆَڵەکانى
ئەلەرانەوە بە دەنگى ئامادە بووان میواناى سەرسام دەکردَ
،هەر هەستى نیشتمان پەروەرى و نەتەوەیی وبەرپرسیارى واى لە
هونەرمەندانى کورد کرد کە ساڵى 1974 پەیوەندى بە شۆرشى ئەیلولەوە بکەن
لە سەرووى هەموویانەوە تیپى مۆسیقاى سلێمانى و تیپى باواجى کۆیە بوون
لە گەڵ هەندێک لە هونەرمەندانى ناوچەى بادینان و کەرکوک و هەولێر کە
جوانترین و بە خرۆشترین سروودیان پێشکەش بە شۆرش کرد بە جۆرێ وورەى
پێشمەرگەو خەڵکى بەتایبەت خەڵکى ناو شارى بەرز دەکردەوە.
رۆڵى
چالاکى قوتابخانەکانى سلێمانى لە فێستیڤاڵى سالانەیاندا لە هەر شارێک
لە شارەکانى عێراق جێى سەرنجى ئامادەبوان بوون، سیخوڕەکان لە
هەموولایکەوە خۆیان بۆ مەڵازدابوو تا لاپەڕەى رەشى راپۆرتەکانیانیاى پێ
پڕ بکەنەوە بەتایبەت دواى ساڵەکانى 1975 بەم لاوە زۆریش بۆ ئەم مەبەستە
پیرۆزە باجى خۆى ئەدا و بەخەیاڵیشیا نەدەهات هەر ئێرەش مەڵبەندى
فێرکردنى گیانى نەتەوەیی بوو لەناو قوتابیانى هونەر و ئەدەب دا. هەمان
حاڵیش لە فێستیڤاڵەکانى زانکۆکاندا لە شارەکانى عێراقدا تیپى مۆسیقاى
زانکۆى سلێمانى بەشدارى دەکردو واى لە ئامادەبوان دەکرد کە لە هۆڵەکان
بە خۆپیشاندان بێنە دەرەوە وەک لەساڵى 1979رووى دا لەناو جەرگەى بەغدا
رووى داو لێکۆڵینەوە
لە بەرپرسانى فێستیڤاڵەکە کراو دژایەتى دەکران لە لایەن رژێمەوە.
لە
شەڕى قادسیەى دۆڕاودا هونەرمەندى کورد دوورە پەرێز خۆى راگرتیوو لە
پیادا هەڵدانى ئەو شەڕە دۆڕاوە بە پێچەوانەوە سروودو گۆرانیەکانى هەموو
هێما بوون بە یەک دەنگى لە گەڵ لوولەى تفەنگى پێشمەرگەو لە سەنگەرى
قەڵەم و هونەردا بوون بەرامبەر داگیر کەران بەراستى رۆڵى تیپى مۆسیقاى
سلێمانى رۆڵێکى دیارو ئاشکرا بوو لەناو جەماوەرو
پێشمەرگەدا،سروودەکانیان بوبوونە ئاوازى مەشقى بەرەو مەرگ
.
هەر دواى راپەرینیش ئەو بەردەوامیە گەشەى سەند و بەرەو پێشوە چوو
هەرچەندە شەڕى ناو خۆ هونەرمەندانى زۆر تۆرانبو بەوەى ئەو سروودانى
دەوتران بەرامبەر دوژمنى کورد ووترابوون بەڵام ئەمان بەرامبە بەیەک لە
ئێستگەکانیان لێیان ئەدا بۆیە دڵى هونەرمەندانى زویر کردبوو(ئەو بارو
دۆخە بروات و قەت نەیەتەوە).
هەر بە سێوەیەک لەم سێوانە مۆسیق وەک چەکێکى بەرگرى لەناو میللەتى
کرددا بەکار هاتووە وەک هەرمیللەتێکى ئەم جیهانە بەو ئاواتەى ئەوهەموو
زەحمەت وماندووبوونەى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بە فیڕۆ نەڕوات و هەموو
بە یەک دەنگ سروود بۆ ئایندەیەکى گەشى کوردستان بلێین و هەمووپێکەوە
بڵێین:
ئەى کوردینە
ئەى مەردینە
بادەست لە
ناو
دەست کەین هەموو
بۆ
بەرزێتی خاکى وەتەن بۆ یەکێتی بچین هەموو کوردین هەموو

www.anwerqaradaghi.com
|