٢\٦\٢٠١٥
بەرھەمەکانی
"پووران درەخشەندە" لە زانکۆی شیکاگۆی ئەمەریکا نمایش کران.
مەنسوور
جیهانی
بەرھەمە
سینەماییەکانی خاتوو "پووران درەخشەندە" لە زانکۆی "نۆرس وێسترێن" لە
شاری شیکاگۆ لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش کران.
خانمە سینەماکاری کرماشانی "پووران درەخشەندە" کە لەسەر بانگھێشتی
گروپی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای پەردیسی زانکۆی "نۆرس
وێسترێن"ی شیکاگۆ سەردانی وڵاتی ئەمەریکای
کردووە، دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان
ناقیژێنن"، سیناریۆی ئەم فیلمە، بەرھەمە سینەماییەکانی دیکەی و ھەروەھا
کتێبی "خاتوونێک لە زاگرۆس"ی کە بە دنیای سینەمای ئەم دەرھێنەر و
بەرھەمھێنەرە کوردەی سینەمای ئێران تەرخانکراوە، پێشکەش بە ئەرشیڤی
زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆی کرد.
فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە دوایین بەشداری
نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەرنامەیەکدا بە ناونیشانی "چاوخشاندنێک بە
بەرھەمە سینەماییەکانی پووران درەخشەندە" لە رۆژانی ١٤ و ١٦ی
حوزەیرانی ٢٠١٥ لە مۆزەخانەی "بلاک سینەما"
لە پەردیسی زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆ لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا
و لە لایەن مامۆستایان، قوتابیان و ھەروەھا بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.
دوای نمایشی ئەم فیلمە لە ئەمەریکا، کۆڕی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی بە
ئامادەبوونی خاتوو "پووران درەخشەندە" بەڕێوەچوو و ئەم فیلمسازە
کرماشانییە بە وردیی وڵامی پرسیارە جۆراوجۆرەکانی قوتابیانی نەتەوە
جیاوازەکانی دایەوە.
ئەم دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرە بە ئاماژە بەوەی کە بابەتی ئەم فیلمە
تەنیا پەیوەندیی بە ئێرانەوە نییە و گرفت و قەیرانێکی جیھان دەخاتەڕوو،
بە ھۆی نزیککردنەوەی روانینەکان بە یەکتری و ھەوڵ بۆ تێگەیشتنی باشتری
مرۆڤەکان لە یەکتری سوپاسی زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆی کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا ھەروەھا "پووران درەخشەندە" سەبارەت بە پێگەی
سینەمای ئێران گوتی: سینەمای ئێران بە ساکاریی لە مرۆڤ و پێگەی ئەو
دێتە ئاخاوتن، بەڵام بە زمانێک کە مرۆڤێکی غەریب تینووی بیستنێتی.
ھەندێک لە خەڵکی ئامادەبوو خۆشحاڵی خۆیان لە بینینی فیلمی "بێدەنگ!
کچەکان ناقیژێنن" دەربڕی و ئەوەی کە ئەم
زانکۆیە بۆتە پردێکی پەیوەندەیی باش بۆ ناسینی زیاتریی فەرھەنگ و
ھونەری خەڵکی ئێران لە رێگای نمایشی فیلمە باشەکانی سینەمای ئێرانەوە.
"پووران درەخشەندە" ھەروەھا لە شیکاگۆ، لە تەنیشت دیدار و چاوپێکەوتن
لەگەڵ قوتابیانی ئێرانی سەردانی پۆلە جۆراوجۆرە سینەماییەکانی کرد و
ھەروەھا لە چەندین کارگەی پسپۆڕانەدا بەشداریی کرد و ڤۆرکشۆپێکی
سەبارەت بە شێوازیی دەرھێنەریی خۆی ساز کرد.
لە بەرنامەی "چاوخشاندنێک بە بەرھەمە سینەماییەکانی پووران درەخشەندە"
لە زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆ، فیلمە سینەماییەکانی "بێدەنگ!
کچەکان ناقیژێنن"، "منداڵانی ئەبەدیی"، "خەونی خووساو" و چەندین
بەرھەمی دیکەی ئەم فیلمسازە کوردە نمایشکران.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی "بێدەنگ!
کچەکان ناقیژێنن"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|