٩\٢\٢٠١١
به‌رهه‌مهێنانی
دیکتاتۆر و زۆردار.

سه‌عید حارب
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: عارف که‌ریم
له کتێبه‌که‌یدا - تۆپه‌کانی ئایاتوڵڵاکان - (مدافع ئایات الله) محه‌مه‌د
حه‌سه‌نه‌ین هه‌یکه‌ل باس له‌وه‌ده‌کات که شای ئێران له‌دوای هه‌ڵاتنی
له‌ده‌ست گه‌لانی ئێران ڕوویکرده زیاتر له وڵاتێک که باوه‌شیان بۆنهگرتهوه
و به‌خێرهاتنیان نه‌کرد ، په‌نه‌ما یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ی ته‌نگی
به خۆی و خانه‌واده‌که‌ی - فه‌ره‌ح دیبا - هه‌ڵچنی و داوایلێکردن که
باربکه‌ن و له‌وێ نه‌مێنن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌ره‌ح په‌یوه‌ندیکرد
به - ئاغا خان - سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نێوده‌وله‌تی
سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و داوای لێکرد پاسپۆرتی سه‌فه‌رکردنیان
بۆ سازبکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئازادی هاتوچۆیپێبکهن ، کاتێک وه‌ڵامه‌که
دواکه‌وت و ئه‌وماوه‌یه‌ی به‌وان درابوو بۆ مانه‌وه له په‌نه‌ما ڕووی
له ته‌واوبوون بوو بۆیه جارێکی‌تر فه‌ره‌ح دیبا له‌شه‌وێکی دره‌نگ وه‌ختدا
و به‌ده‌م گریانه‌وه په‌یوه‌ندیکرده‌وه به ئاغا خان و پێیوت : زۆر
زۆر پیویستیمان به هه‌ر بهلگهنامهیهکه بۆئه‌وه‌ی له په‌نه‌ما
پێی بچینه‌ده‌ره‌وه ، تکایه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی پهناهێندهییش
بێت ، بۆمانیبکهن و پێیڕازین ، که‌س بڕواینهدهکرد و به‌بیریا نه‌ده‌هات
ڕۆژێک بێته پێشه‌وه ئیمپراتۆری فارس - فه‌ره‌ح - که تاجێکی له‌سه‌ر
سه‌ری داده‌نا ، به‌هاترین و به‌نرخترین گه‌وهه‌ری دنیای پێوه‌بوو - کهسیتر
ئه‌مه‌ی نه‌بوو - بێت داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌ناهێنده‌یی بکات .
شای ئێران تاقه‌که‌سێک نه‌بوو که‌سه‌ری دنیای لێهاتبۆوه یه‌ک و جێی
حه‌وانه‌وه‌ی نه‌مابوو له‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا ، زهینهلعابدینیش
له تونس دواکه‌س نییه که‌له‌ده‌ستی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵدێ ، هه‌ڵبه‌ته
لیستێکی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵاتووانه . دیکتاتۆرو زۆرداره‌کان
نه باش مێژوو ده‌خوێننه‌وه و نه له‌بزووتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی
گه‌لانیش تێده‌گه‌ن ، که‌واته چی وای لێکردوون که چاو له دیکتاتۆرو
زۆرداره‌کانی پێش خۆیان بکه‌ن و ڕێبازی ئه‌وان بگرنه‌به‌ر و له‌سه‌ری
بڕۆن ؟! بۆچی ئه‌م ئه‌زموونه دووپاتده‌که‌نه‌وه ؟! . به‌رهه‌مهێنانی
دیکتاتۆرو زۆردار له سه‌رده‌می فیرعه‌ون و هاماندا کۆتایی نه‌هات و له‌سه‌رده‌می
بن عه‌لی و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش ڕاناوه‌ستێ و کۆتایی نایه‌ت ، که‌وابوو
چی زۆردار به‌رهه‌م دێنێت ؟
تاقیکردنه‌وه‌ی ( ئه‌زموون ) زۆردار و دیکتاتۆره هه‌ڵاتووه‌کان
پیشانیانداوه که بوون و سه‌رهه‌ڵدانی زۆرداریی و ملهوڕیی به‌هۆی
دیکتاتۆری و زۆردارییه‌وه نییه به‌ته‌نها ، به‌ڵکو به‌هۆی لاوازکردن
و ترساندنی میلله‌ته‌وه‌یه ، هه‌روه‌کوو ئاشکرابوو له تاقیکردنه‌وه‌ی
ڕاکردنی بن عه‌لی له تونس که به‌هۆی په‌خشکردنی فه‌رهه‌نگ و کلتووری
ترس و تۆقاندن و چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان له
ئازادی و یه‌کسانی هاوڵاتیان باڵی کێشابوو به‌سه‌ر تونس دا .
ئه‌مه‌یش کاری ڕژێمی داماڵڕاوی تونس نییه به‌ڵکو حاڵه‌تێکه کۆمه‌ڵگای
جۆربه‌جۆری گرتۆته‌وه و ترس له هوموو شوێن و جێگایه‌ک سه‌رهه‌ڵده‌دات
و باڵی خۆی ده‌کێشێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا ، چپه‌چپ و فسکه‌فسک له‌ناو خه‌ڵکیدا
ده‌ستپێده‌کات ( هه‌مووشتێک له‌ژێر چاودێریدایه-چاوی ئاسایش-) نامه‌گۆڕینه‌وه
له‌نێوان خه‌ڵکیدا ، ته‌له‌فۆنکردن ، پۆستی ئه‌لیکترۆنی و تۆڕه‌کانی
ئینته‌رنێت ، ماڵ و ئوتومنیل و نووسینگه و شوێنی کارکردن و هه‌موو
شتێکی‌تر که په‌یوه‌ندی به ژیانی ئاسایی مرۆڤه‌وه هه‌بێ له ژێر
چاودێری و چاوی ده‌زگا ههواڵگرهکاندایه و له سنوورێکدا ناوه‌ستێته‌وه
و فه‌رهه‌نگی ترساندن و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه
به‌دوای هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه که بیرده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ شتێک بڵی
له‌وانه‌ی دیکتاتۆر نایه‌وێ گوێبیستی بێت ، کارده‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیی
زمانیان بشکی و نه‌وێرن ته‌نانه‌ت ڕووداو یان کاره‌ساتێکی ڕێگاوبان و
هاتوچۆش باسبکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیکتاتۆر و زۆردار نه‌یانتوانیوه
چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکه‌ن و نایانه‌وێ بکه‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکیی
، ئه‌مه‌یش بۆخۆی یاریده‌ده‌ره له درووستکردن و به‌رهه‌مهێنانی
دیکتاتۆر و زۆردار که پهنادهباتهبهر دابه‌شکردنی پۆستی گه‌وره و
پله‌وپایه به‌سه‌رئه‌وانه‌دا که سه‌ربه‌خۆیانن یاخود نزیکی خۆیانن و
ته‌واو ملکه‌چن و ماستاو سارد ده‌که‌نه‌وه و هیچ توانایه‌کی زانستی و
تهکنۆقراتییان تێدا نییه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تری هاوڵاتی
به توانا‌و پسپۆر ، هه‌روه‌ها هیچ یه‌کێک له‌وانه توانای ئه‌وه‌ی نییه
دووکانێکی بچووکی به‌قاڵی لهگهرهکهکهی خۆیدا به‌رێتبه‌ڕێوه ، به‌ڵام
دیکتاتۆر گوێناداتێ و به‌په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی ملکه‌چپێکردن - نه‌ک
لێهاتوویی - کارده‌کات و ده‌ستده‌کات به تاڵان و بڕۆ و دزیکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
سامان و ماڵی میلله‌ت و ڕه‌وانه‌کردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دانانیان
له بانکه‌کاندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌وپووله که هی میلله‌ته سه‌ری
تیا نه‌چێت و حازروبزر له‌به‌رده‌ستیاندابێت و خاوه‌نی ڕه‌سمی هه‌ر
خۆیان بن و ڕه‌وایی یاسایی بۆ په‌یدابکه‌ن . ئه‌مه پرسیارێکه که‌س نه‌یوێراوه
بیکات کاتێک دیکتاتۆر له‌سه‌ر قاچی خۆی وه‌ستابوو ، به‌ڵام له‌دوای که‌وتنی
، ئه‌وا قسه‌وباس که‌وڵکردنی ئه‌وه .
گرنگترینی ئه‌و شتانه‌ی دیکتاتۆری پشتبه‌ستوو به بنه‌ماکانی بیرکردنه‌وه‌ی
فیرعه‌ونی ڕه‌تیده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که‌سێکی تر ڕاوبۆچوونێکی جیاواز
له‌وه‌ی خۆی هه‌بێ ، دیکتاتۆر له رای خۆی به‌ولاوه ، ڕاوبۆچوونی که‌سێکی
تری قه‌بووڵ نییه ، ڕازینابێت که‌سێک به‌شداریبکات به‌ڕای جیاواز ، مه‌گه‌ر
دیکتاتۆر خۆی ڕایه‌کی جیاوازی هه‌بێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک یان کێشه‌یه‌ک
، ئیتر ئه‌وسا خه‌ڵکیتر ده‌توانن هه‌مان بۆچوونی دیکتاتۆریان هه‌بێت ،
واته ده‌ستنده‌خۆر و ملکه‌چ و ماستاوساردکه‌ره‌وه بێت .
که‌وابوو دیکتاتۆر ده‌یه‌وێ ده‌می ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌خنه‌گره‌کان قفڵ بکات
، ده‌نگی ئازاد کپبکات ، شوێن ئازادیخوازان بکه‌وێ و دهریانپهڕێنێ له
نیشتمان ، ناچاریان بکات ببنه په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ر و داوای په‌ناهێنده‌یی
بکه‌ن له وڵاتی جۆراوجۆر ، ئه‌گه‌ر نا له زینداندا توندیان بکات ، به‌رامبه‌ر
به‌مه له‌هه‌وڵی ده‌ست بهسهراگرتندایه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و
ڕیوشوێنانه‌ی ڕێگاو زه‌مینه خۆشده‌که‌ن بۆ ستایش‌کردن و پیاهه‌ڵدانی
کار‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی ، ده‌نگێک له‌سه‌رو ده‌نگی ئه‌مه‌وه به‌رزنابێته‌وه
، ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یڵی ، هه‌قه‌و پێویستی به ڕوونکردنه‌وه نییه ، ئه‌و
به‌ته‌نها له‌توانایدایه تێبگات میلله‌ت پێویستی به‌چی هه‌یه ، ته‌نها
ئه‌و ده‌زانێ چی سوودبه‌خشه بۆ گه‌له‌که‌ی له‌دین و دنیادا ، ئه‌وانیتر
هه‌موو ناحهزو دوژمنن و ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بگێرن ، له‌به‌رئه‌وه
دیکتاتۆر سووره له‌سه‌ر پاراستنی گه‌له‌که‌ی له‌م گه‌نده‌ڵانه ،
پاراستنێکی له‌م شێوه‌یه‌ش مانای ڕێگرتنه له ئازادییه گشتی و تایبه‌ته‌کان
، ده‌ستخستنه کاروباری خه‌ڵکییه به هه‌موو شێوه‌کانی ، هه‌روه‌ها
شێوه‌ی ژیانیان ، ئه‌وان لای دیکتاتۆر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکن پێویستییان به
گه‌وره و سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌یه که ڕزگاریان بکات و ئه‌مه‌یش خێروبهرهکهتێکه
که خوا به‌خشیویه‌تی به سه‌رکرده‌و ئه‌وانی تر ده‌بێ پێزانینیان هه‌بێ
و سوپاسبکهن .
زه‌ینه‌لعابدین له‌تاو تووڕه‌بوون و ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵات و
وڵاتی جێهێشت ، پێش ئه‌و فریدناند مارکۆس ڕای‌کرد له فلیپین و ئێریک
هۆنگه‌ر له ئهلهمانیای ڕۆژهه‌ڵات و عیدی ئه‌مین له ئۆعهندا و حه‌مه‌ره‌زا
په‌هله‌وی له ئێران و ئیبرایم عه‌بود وجه‌عفه‌ر نمیری له سودان و
ئاناستازیۆ سامۆزا له نیکاراگوا و تشارلز تایلور له لیبیریا و
غۆنزالیس سانشیز له بۆلیفیا و جان بتران ئه‌ریستید له هایتی و عه‌سکه‌ر
ئهکاییف له قیرغستان و نیکۆلای تشاوسیسکۆ له ڕۆمانیا و سلۆبودان
میلۆسیفیتش له یۆگۆسلاڤیا .
هه‌موو ئه‌مانه له‌ماوه‌ی سی ساڵدا هه‌ڵاتن له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین
و شۆڕشی گه‌له‌کانیاندا.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی پرسیار بکرێت ؟ کێ له‌دوای ئه‌مانه؟
پرسیار له دیکتاتۆر و زۆرداره‌کان مه‌که‌ن ..... پرسیار له گه‌لان
بکه‌ن!
1\2\2011
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی عارف که‌ریم
|