٤\٧\٢٠١٧
بەرهەمی
سینەماکارانی کورد
لە فیستیڤاڵی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان نمایش دەکرێن.
مەنسوور جیهانی
ئیسفەهان
ـ بەرهەمی سینەماکارانی کورد لە ٣٠ەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهان نمایش دەکرێن.
کۆمەڵێک فیلم لە دەرهێنان و بە رۆڵبینینی سینەماکارانی شارە
جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە بەشە جیاوازەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی
پێشبڕکێی ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهان نمایش دەکرێن و
هەروەها چەندین سینەماکاری کوردیش بە بەرعەمەکانیان لە بەشە
تەکنیکییەکانی ئەم فیستیڤاڵەدا بەشدارن، کە بریتین لە:
ـ فیلمی سینەمایی "٢١ روز بعد" واتە "٢١
رۆژ دواتر" لە دیزاینی سەحنە و جلووبەرگی سینەماکاری پیرانشاری "کامیاب
ئەمیر عەشایری" و لە دەرهێنانی "محەمەد رەزا خێرەدمەندان" لە بەشی
پێشبڕکێی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" سینەمای ئێران.
ـ فیلمی سینەمایی "چهل کچل" واتە "چل کەچەڵ" بە رۆڵبینینی ئەکتەری
ناوداریی سنەیی خاتوو "مریەم بووبانی" و لە دەرهێنانی "سادق سادق
دەقیقی" لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" سینەمای ئێران.
ـ فیلمی سینەمایی "کاتی و ستارە" واتە "کاتی و ئەستێرە" بە رۆڵبینینی
ئەکتەری سنەیی خاتوو "شۆهرە قەمەر" و لە دەرهێنانی "رەزا مەجلێسی" لە
بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" سینەمای ئێران.
ـ ئێپیزۆدی "دایک (کوردستان)" لە دەرهێنانی سینەماکاری شنۆیی خاتو "ماریا
ماوتی" و هەروەها ئێپیزۆدی "دادوەری (عێراق)"
لە دەرهێنانی "محەمەد ئیسفەندیاری" بە زمانی کوردی بەشێک لە فیلمی
سینەمایی "ئاگۆست" لە بەشی فیلمە بڵیندە چیرۆکییەکان.
ـ کورتە فیلمی "بی نام" واتە "بێ ناو" بە رۆڵبینینی سێ ئەکتەری منداڵی
کورد بە ناوەکانی "نیما حەسەن پوور"، "محەمەد رەوانگەر" و "ئاریا گوڵ
محەمەدی" لە دەرهێنانی "ئەمیر کەریمی" لە بەشی کورتە فیلم و فیلمە نیوە
بڵیندە چیرۆکییەکان.
ـ کورتە فیلمی "تابستان قوها" واتە "هاوینی قووەکان" لە دەرهێنانی
خاتوو "مریەم سەمەدی"، لە مۆنتاژی سینەماکاری کورد "تۆفیق ئەمانی" و بە
رۆڵبینینی چەندین ئەکتەری منداڵی کورد بە ناوەکانی "هیوا تەمری"، "هێمن
تەمری"، "ئەمین محەمەدی"، "سارا دیندار" و ... لە بەشی کورتە فیلم و
فیلمە نیوە بڵیندە چیرۆکییەکان.
ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "ناگهان باد برمی خیزد" واتە "لەناکاو با
هەڵدەکات" لە دەرهێنانی سینەماکاری مەهابادی "ئیدریس سامانی" لە بەشی
پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" و بەشی "کورتە فیلم و فیلمە نیوە بڵیندە
ئەنیمەیشنییەکان".
ـ سیناریۆی "برندە" واتە "براوە" لە نووسینی "فەرەیدوون دانشمەند" لە
شاری سنە لە بەشی "سیناریۆکانی بەشی پیشەیی وەرگیراو".
ـ سیناریۆی "افسانەهای هزار اینە" واتە "ئەفسانەکانی هەزار ئاوێنە" لە
نووسینی "فەرەیدوون دانشمەند" لە شاری سنە لە بەشی "سیناریۆکانی بەشی
ئەنیمەیشن".
ـ سیناریۆی "روح بازی" واتە "رۆحی یاری" لە نووسینی خاتوو "شوعلە
شەریعەتی" لە شاری سنە لە بەشی "سیناریۆکانی بەشی پیشەیی نووسراو".
ـ سیناریۆی "پرواز کن وریا" واتە "هەڵفڕە وریا" لە نووسینی "ئەمیر
عەباس رەسافی" لە شاری کرماشان لە بەشی "سیناریۆکانی ئەندێشە نوێیە
نووسراوەکان".
ـ سیناریۆی "ملاقات با بابا و مامان" واتە "دیدار لەگەڵ دایک و باوکم"
لە نووسینی خاتوو "مریەم سەدیق" لە شاری کرماشان بە هاوبەشی لەگەڵ "موحسین
زەمانی" لە بەشی "سیناریۆکانی ئەندێشە نوێیە نووسراوەکان".
ـ دیزاینەری کورد "عەلی باقری" بە پووستەری فیلمی سینەمایی "نەفەس" لە
دەرهێنانی خاتوو "نەرگس ئابیار" لە بەشی پێشبڕکێی "کەرەستە
ریکلامییەکانی پووستەر".
٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد"
و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوندیی
سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین
بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی
کارگا و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی
سینەما و هەروەها چەندین لێزلێنان و بیرئانین لە رۆژانی
٣٠ی حوزەیران تا
٦ی تەمووزی ٢٠١٧ لە شاری مێژوویی ئیسفەهان
لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی
گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان
و مێرمنداڵان
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|