٢\٥\٢٠١٠
به‌رهه‌م نا ساڵح
راست ده‌کا.

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێک له‌باره‌ی ئه‌م نوسینه‌وه دواکه‌وتومه که
داوای لێبوردن له خوێنه‌ر ده‌که‌م به‌ڵام من پێم وایه به‌رهه‌م نا
ساڵحی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی سێ پارێزگاکه‌ی باشووری کوردستان ڕاست
ده‌کات، به‌رهه‌م نا ساڵح خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ئه‌وه‌نده زۆره که له
خۆیه‌وه گووته‌یه‌کی نابه‌جێ ناکات ، من له‌لای خۆمه‌وه باوه‌ڕێکی ته‌واوم
به به‌رهه‌م نا ساڵح هه‌یه، کاریزمای نا ساڵحی کاک به‌رهه‌م نیشانی
داوه که به‌رهه‌م چه‌ند نا ساڵحه، به زمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که
ساڵحی ئادابه به‌ڵام به زمانی سیاسه‌ت ساڵحی گوێگرتنه، گوێگرتنیش له
سیاسه‌ته مانای قه‌بوڵکردنی هه‌موو ئامۆژگاریه‌کانه، هه‌ر بۆیه به
زمانی دوژمن به‌رهه‌م ساڵحه به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد و پاراستنی به‌ها
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان به‌رهه‌م ده‌بێت به به‌رهه‌م نا ساڵح.
با بێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کێکه‌مان.
ئه‌گه‌ر باس له که‌سایه‌تی هه‌ردوو له به‌رهه‌م ناساڵح و موراد قه‌ره‌یڵان
بکه‌ین ده‌بینین هه‌ردووکیان ده‌رچویی دوو قوتابخانه‌ی جیاوازن ، به‌رهه‌می
ناساڵح بڕوانامه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکای هه‌یه به‌ڵام موراد قه‌ره‌یڵان
ده‌رچوی ئاکادیمیای مه‌عسوم کۆرکمازه که ئۆجه‌لان پرۆفیسۆری یه‌که‌می
ئه‌م دانیشتگایه بووه، من دڵنیام پرۆفیسۆره‌کانی به‌رهه‌می ناساڵح
پێیان گووتووه [ ئێمه ڕۆژێک له ڕۆژان به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ ئێوه ده‌بێت
، ئێوه‌ش ده‌که‌ین به نوینه‌ری کورد و کاری ئێوه‌ش ده‌بێت وابێت که
خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی له چاوی کوردان بزڕێن و له جیاتی هزری به
کوردستانی بوون و سه‌ربه‌خۆی هه‌وڵ بده‌ن کورد به‌ره‌و عێراقچێتی و
پێیان بڵێن که ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه ، ئێمه‌ش له‌باره‌ی
له باره‌ی ژیانتانه‌وه ئێوه ئاسوده ده‌که‌ین ] .
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ناساڵح له وانه‌که‌یدا پله‌ی یه‌که‌می هێناوه .
موراد قه‌ره‌یڵان : ده‌رچووی ئاکادیمیای مه‌عسوم کۆرکماز ، پرۆفیسۆره‌که‌ی
ناوی ئاپۆیه ، له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا ئاپۆی پرۆفیسۆر پێی گووتووه که
قه‌ره‌یڵان تاکو ئه‌مڕۆش وه‌ک گواره‌یه‌ک له گوێی کردووه ئۆجه‌لانی
پرۆفیسۆر گووتویه‌تی :
[ من هاو ڕه‌گه‌زی ئێوه‌م واتا ئێمه کوردین ، من له منداڵیمه‌وه
درکم به یه‌ک نه‌بوونی ڕیزه‌کانی کورد کردووه من هه‌ر له منداڵیمه‌وه
هه‌ستم به پارچه بوونی کوردستان کردووه ، هه‌ر بۆیه پێتان ده‌ڵێم
له ده‌فته‌ره‌کانی خۆتاندا بینووسن ده‌یکه‌م به پرسیاری تاقیکردنه‌وه،
ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتو بێت ده‌توانێت ببێت به ڕێبه‌ری کورد .
له ناو پرسیاره‌کانی تا‌قیکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ناساڵح و موراد قه‌ره‌یڵاندا
ئه‌م پرسیارانه هاتبۆوه :
هه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێک پله‌یه‌کی خۆی هه‌یه .
سه‌ره‌تا پرسیار له به‌رهه‌م ناساڵح کرا و دوایش قه‌ره‌یڵان .
له زانکوی به‌رهه‌م ناساڵحه‌وه :
پرسیاره‌کان :
1- به زمانی کوردی قسه بکه و پۆشاکی کوردی له‌به‌ر بکه به‌ڵام ده‌بێت
خیانه‌ت له کورد بکه‌یت ؟
2- شۆڕشی کورد پره له کاره‌سات و هه‌ره‌س تۆش ببه به سه‌رکرده
ئایا ده‌توانی هه‌ره‌سێکی هزری و نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی به‌سه‌ر
کوردا بهێنیت به شێوه‌یه‌کی مۆدرێن نه‌ک سه‌ربازیانه ؟
3- دوژمن ده‌یه‌وێت تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاسوده بکات به‌ڵام گه‌له‌که‌ت
ماڵ وێرانبێت ئایا تۆ هه‌ر گوێڕایه‌ڵی دوژمن ده‌بیت ؟ .
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا له به‌ڵگه‌نامه‌کانی زانۆکه‌ی به‌رهه‌م
نا ساڵح وه‌ک ئارشیف پارێزراوه و به‌دستمانه‌وه‌یه که وه‌ڵامه‌که‌ی
به‌م شێوه‌یه بووه .
وه‌ڵامی 1
... من به زمانی پاراوی کوردی قسه ده‌که‌م و پۆشاکی کوردیش ده‌پۆشم
به‌ڵام زۆر به سانایش خیانه‌ت له کورد ده‌که‌م ..... نمره ... %100
وه‌ڵامی 2
هه‌ڵبه‌ت کورد هه‌ر شه‌ڕکه‌رێکی کلاسیک بووه هه‌ربۆیه هه‌ره‌سیان
هێناوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی تێکنۆلۆژیا پێشکه‌وتون ئێمه ده‌توانین
به هه‌ره‌سێکی نوێی تێکنۆلۆژیا هه‌ره‌سی ڕوحی و کوردایه‌تیان پێبهێنین
...... نمره ئافه‌رین % 100 .
وه‌ڵامی 3
..... هه‌ڵبه‌ت گه‌له‌که‌م هه‌ر ماڵ وێران بووه له‌به‌ر نه‌زانی خۆیان
با هه‌ر وابن من خۆم ناکه‌م به قوربانی ئه‌وان جا بۆیه له پێناو
ئاسووده‌یی خۆم و ماڵ و منداڵم هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی ئێوه ده‌بم
......... نمره ئافه‌رین % 100 .
قوتابێکه‌ی ئۆجه‌لان له‌باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌وه له ئه‌رشیفه‌که‌یاندا
نووسراوه که موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی داوه‌ته‌وه .
وه‌ڵامی قه‌ره‌یڵان :
وه‌ڵامی 1
من له‌وانه‌یه هه‌موو زاراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زانم و له وانه‌یه
پۆشاکی کوردیشیم له ژیانی ڕۆژانه‌مدا نه پۆشابێت به‌ڵام هه‌رگیز
خیانه‌ت له گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م ناکه‌م ....... نمره ..... ئافه‌رین
%100 .
وه‌ڵامی 2
..... ڕاسته مێژووی کورد پڕه له خیانه‌ت و هه‌ره‌س که دوژمن کاریگه‌ریه‌کی
زۆری هه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌رگیز ڕێگاناده‌م که
دوژمن له ڕێگای تێکنۆلۆژیاوه جارێکی تر هه‌ره‌سی هزری و روحی به‌رسه‌ر
میلله‌تی کوردا بهێنن .. نمره %100 .
وه‌ڵامی 3
من له ژیاندا ئاسوده نابم ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌م ئازاد نه‌بێت هه‌ربۆیه
هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ ئێوه بێت و منیش وه‌ک خزمه‌تکارێک و
شۆڕشگێرێکی ئه‌م میلله‌ته تا دوا هه‌ناسه له پێناو ئه‌م گه‌له سته‌م
دیده‌یه‌م خه‌بات ده‌که‌م ...نمره %100 .
خوێنه‌ری به‌ڕێز :
ئه‌مڕۆ ده‌بینین که که‌سایه‌تی به‌رهه‌م ناساڵح چی پله‌و پایه‌کی هه‌یه
و کچ و کوڕه‌که‌ی که له ئه‌مریکا ده‌خوێنن و خۆشی چۆن سه‌رقاڵه که
کورد بکات به عێراقی و به‌رده‌وامیش بێت له زمان شیری و له کۆشکی
شاهانه‌دا بحه‌وێته‌وه هه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌م ناساڵح پله‌ی یه‌که‌می
هێناوه له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه نه‌ک گه‌لی کورد به‌ڵام موراد قه‌ره‌یڵان
له تاقیکردنه‌وه‌که‌یدا بوو به‌سه‌رکرده‌یه‌ک که مێژووی کورد له
لاپه‌ڕه سه‌روه‌رێکان و شۆڕشگێڕێکانیدا ناوی تۆماربکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی
خۆی ئاسووده بکات و به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سایه‌تی
خۆی بکاته‌وه و کۆشک و پاره‌ی بوێت هه‌موو ژیانی خۆی له پێناو میلله‌تی
کوردا ته‌رخان کرد و وه‌ک هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م نا ساڵح
له کۆشک و قه‌ره‌یلان له قه‌ندیلا ، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ناساڵح دوژمن
ژیانی ده‌پارێزێت به‌ڵام قه‌ره‌یلان گه‌ریلای کورد .
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم گوتنه‌که‌ی به‌رهه‌م ناساڵح که ده‌ڵێت درۆیه ده‌وڵه‌تی
تورک له ئیمرالی دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تیرۆریسته ده‌یه‌وێت به پرۆفیسۆری زانکۆکه‌ی خۆی بڵێت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان
و قه‌ره‌یڵان ببن به نوێنه‌ری کورد من وه‌ک جاران ناتوانم خواسته‌کانتان
به‌جێ بهێنم و ئاسووده بژیم هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌وان تێرۆریست و منیش
زمان زانی کوردی و پۆشاکی کوردی بپۆشم تاکو به ئاسووده‌یی بژیم .
به‌رهه‌م نا ساڵح ئه‌م ناوه‌ت له‌لایه‌ن منه‌وه پیرۆز بێ.
|