به‌رهه‌م ساڵح و
کوشتنی ژنان له کوردستان.

عامر سابیر
• به‌رهه‌م
ساڵح و کرێکار و مافه‌کانیان.
• به‌رهه‌م ساڵح و هه‌موارکردنی یاسای
حیزب و کۆمه‌ڵه‌کان.
• به‌رهه‌م ساڵح و کوشتنی ژنان له‌کوردستان.
ڕۆژی چوارشه‌مه28/10/2009 له‌و شوێنه‌ی ناوی په‌رله‌مانی کوردستانه،
به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، سوێندی خوارد و وتارێکی پێشکه‌ش کرد که‌ئه‌جێندای کاره‌کانی
داهاتووی حکومه‌ته‌که‌ی تیادا باسکرد. که‌نه‌بوون و وروژاندنی چه‌ند مه‌سه‌له
تیایدا‌جێگه‌ی سه‌رنج بوو.
1) به‌رهه‌م ساڵح له‌قسه‌کانیدا بۆ یه‌کجاریش چییه‌ناوی کرێکار و مافی
کرێکاری نه‌هێنا له‌وتاره‌که‌یدا، ئه‌مه‌که‌کاتێکدایه‌که‌کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی
ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌بوونی قانونکارێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌یه
که‌تیایدا مافه‌کانی کرێکاران ده‌ستنیشانکراو و پارێزراوبێت.
هه‌روه‌ک چۆن ڕژێمی به‌عس به‌بڕیارێک (151 له1987)دا ناوی (کرێکار)ی
گۆڕی، پێده‌چێت ئه‌مانه‌ش حه‌ساسییه‌تیان به‌هێنانی ناوی کرێکار هه‌بێت
بۆیه‌ناوی کرێکار ناهێنن و له18 ساڵی ڕابردوودا قانونکارێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌که‌میکانیزمی
نێوان کار و سه‌رمایه‌ڕێکبخات، ده‌ریاننه‌کردووه‌و نییه‌له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر کۆنه‌په‌رست و عه‌شایه‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر کار به‌گۆتره‌نه‌کات
و گه‌نده‌ڵی داینه‌ڕزاندبێ. ئه‌وا داڕشتن و ده‌رکردنی قانوونکارێکی
ئینسانی و پێشکه‌وتووخوازازانه‌یه‌که‌م کاری هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌کاربوونی
ده‌بێت.
2) به‌رهه‌م ساڵح له‌کارنامه‌ی کابینه‌که‌یدا نووسیوێتی وه‌هه‌روه‌ها
له‌وتاره‌که‌شیدا له‌په‌رله‌مان دووپاتیکرده‌وه‌که به‌شێوازێکی مۆدێرن
(یاسای حزب و کۆمه‌ڵه‌کان) هه‌موارده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موارکردنه‌چۆنه‌و
به‌چی شێوه‌یه‌که، دیار نییه‌و ئه‌بێت لێره‌به‌دواوه‌ببیندرێت.
له‌ساڵی 1993 په‌رله‌مانی هاوبه‌شی یه‌کێتیی و پارتی به‌بڕیاری ژماره17
(قانوونی ئه‌حزاب)یان ده‌رکرد، که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا یاسایه‌کی دژی ئازادی
و پڕ کۆنه‌په‌رستی بوو، له‌و کاته‌دا به‌و یاسایه‌ده‌یانوویست کوردستان
پاوان بکه‌ن بۆ خۆیان، بۆ دواکه‌وتوێتی ناسیۆنالیزم و کۆنه‌په‌رستێتی
ئیسلامی، به‌بڕیاری ژماره17 جۆره‌ها ڕێگریان دیاریکردبوو بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
ئازادی سیاسی و هه‌ڵسوڕانی هه‌ر حیزب و لایه‌نێکی دیکه، کاتێک بڕیاره‌که‌یان
وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی پێشنیاری بۆ دایه‌لۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه‌بڵاوکرده‌وه، که‌وته‌به‌ر
تووڕه‌یی و ڕه‌خنه‌ی تووندی خه‌ڵک به‌گشتی و کۆمۆنیسته‌کان و نووسه‌رانی
پێشکه‌وتووخواز و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی به‌تایبه‌تی، وه‌زۆر به‌دروستی خه‌ڵک
و زۆر که‌س و لایه‌ن به(یاسایه‌کی به‌عسیانه) پێناسه‌یان کرد. وه‌له‌ئاکامدا
پارتی و یه‌کێتیی نه‌ک گوێیان له‌ڕه‌خنه‌کان نه‌گرت به‌ڵکو که‌وتنه‌هه‌ڕه‌شه‌و
چاوسورکردنه‌وه‌له‌ڕه‌خنه‌گران و هه‌ڵسوڕاوان، وه‌سه‌رئه‌نجام
بێگوێدانه‌ڕای خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و بڕیاره‌یان کرده‌یاسا و په‌سه‌ندیان
کرد و سه‌پاندیان.
هه‌روه‌ها له‌مانگی مه‌ی ساڵی 2002دا په‌رله‌مانه‌که‌ی پارتی له‌هه‌ولێر
بڕیاریدا که‌ئاڵوگۆڕێک به‌سه‌ر قانوونی ئه‌حزابی ژماره17ی ساڵی 1993دا
بهێنێت، که‌ئاڵوگۆڕێکی زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌بوو به‌سه‌ر یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌دا،
که‌هێنده‌ی تر تاریکیان کرد. پارتی دیموکراتی کوردستانی بارزانییه‌کان
چه‌ندین به‌ربه‌ست و قه‌یدوبه‌ندی کۆنه‌په‌رستانه‌ی تریان زیاد کرد بۆ
ئه‌و یاسایه‌که‌ئازادی و هه‌ڵسوڕانی سیاسی و ئازادی ڕاده‌ربڕینی زۆر به‌رته‌سکترکرده‌وه‌له‌کوردستاندا،
بۆ نمونه‌پارتی بۆ دانی مۆڵه‌ت به‌هه‌ر حیزبێک چه‌ندین ڕێگری و به‌ربه‌ستی
تازه‌یان بۆ دروستکرد له‌وانه(ئه‌بێت ژماره‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ر
حیزبێک له50 که‌س که‌متر و ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی له500 که‌س که‌متر
نه‌بێت، وه‌ده‌بێت دامه‌زرێنه‌ران خاوه‌نی توانایی و لێهاتوویی و
جێگاوڕێگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وابن که‌بۆ کاری حیزبی و سیاسی گونجاوبێت
و ئه‌ندامانیش خاوه‌نی ڕۆشنبیری سیاسی و هوشیاری پێویستبن بۆ هه‌ڵسوڕانی
سیاسی). ئایا پارتی و یه‌کێتیی خۆیان که له‌سه‌ره‌تادا دامه‌زران 50
که‌س دایمه‌زراندن، بینن که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک ناتوانن حیزبێک پێک
بهێنن به‌ڵکو ده‌بێت 50 که‌س بن وه‌ئه‌ندامانیش 500 که‌س بێت، وه‌ئه‌وه‌ی
که‌بڕیار له‌سه‌ر هوشیاری و توانایی و لێهاتووی ئه‌مانه‌ده‌دات ئه‌م سه‌رۆک
خێله‌سه‌رکوتکه‌ر و دز و دکتاتۆرانه‌ی کوردستانن! به‌ڵێ ئه‌مه‌پته‌وکردنه‌وه‌ی
دیموکراسی و گۆرانکارییه‌که‌ی کابینه‌که‌ی ئه‌و کاتی (2002)ی پارتی و
نێچیر‌ڤان بوو که‌پاشتریش یه‌کێتیی ڕۆیشته‌وه‌ژێری.
ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی پارتی له‌ساڵی 2002 دا کردی، که‌ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ته‌نها
یه‌ک نمونه‌یه له‌و گۆڕانکارییه‌کۆنه‌په‌رستانه، له‌وکاته‌دا پارتی
به‌ناوی پرۆسه‌ی پته‌وکردنه‌وه‌ی دیموکراسی، ئه‌یفرۆشت به‌خه‌ڵکی
کوردستان، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هێڕشێکی به‌رفراوان و ئاشکرا بوو بۆ سه‌ر
هه‌ر جۆره‌تروسکاییه‌کی ئازادی سیاسی و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و
دیموکراسییه‌ی که‌خۆشیان مێشکی خه‌ڵکی کوردستانیان پێ که‌ڕ کردبوو نه‌ده‌کونجا
به‌ڵکو سه‌پاندنی سه‌رکوت و ملهوڕییه‌کی ئاشکرا و بێپه‌رده‌بوو که(له‌کاتی
خۆیدا هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د له‌ئۆکتۆبه‌ری ژماره38 بڵاوکراوه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق له15/5/2002 به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی لێگرت و
وتارێکی جوانی له‌دژی ئه‌ر ئاڵوگۆڕانه‌ی پارتی نووسیبوو).
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ئایا ئه‌م جاره‌ئه‌م هه‌موارکردنه‌ی به‌رهه‌م
ساڵح باسی ده‌کات هه‌ر له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی بارزانییه‌کان و پارتییه که‌له2002دا
کردیان، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌وازیان له‌چه‌واشه‌کاری هێناوه‌و درکیان
به‌بورکانی توڕه‌یی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان کردووه‌له‌خۆیان
و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکه‌ریان وه‌ئایا بڕیاریان داوه‌هه‌ڵه‌و
تاوانه‌کانی پێشوویان دووباره‌نه‌که‌نه‌وه‌و ئازادی سیاسی به‌ڕه‌سمی
بناسن و ڕێزی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵسوڕانی سیاسی
بگرن. ڕۆژانی داهاتوو له‌پێشه‌بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵێبه‌کانی به‌رهه‌م
ساڵح.
3) له‌کاتێکدا یه‌کێک له‌کێشه‌گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان،
کێشه‌ی ژنانه، که‌هیچ هه‌فته‌یه‌ک نییه‌چه‌ندین ژن نه‌کوژرێت وه‌یان
نه‌سوتێندرێ و لاشه‌کانیان فڕێنه‌درێت، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌ترسناکه‌که‌په‌ڵه‌یه‌کی
ڕه‌شه‌به‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی و
ئاوێزان به‌کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، ئه‌م کێشه‌گه‌وره‌یه‌نه‌بووه‌جێگه‌ی
بایه‌خی قسه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌رله‌ماندا که‌به‌ڵێن بدات بنه‌بڕی
بکات و چیتر درێژه‌به‌م وه‌حشیگه‌رێتییه‌نه‌درێت له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا
به‌رانبه‌ر به‌ژنانی کوردستان.
هه‌رچه‌نده‌له‌پروپاگه‌نده‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردندا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی
که‌سه‌رۆکه‌کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی لیستی گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فا باوه‌ڕی
وایه(که‌له‌کوردستاندا کێشه‌یه‌ک نییه‌به‌ناوی کێشه‌ی ژنان)، به‌ڵام
لیستی کوردستانی له‌ژێر فشاری بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری له‌مافه‌کانی ژناندا،
کێشه‌ی ژنانی باسده‌کرد و قسه‌ی له‌نه‌هێشتنی دیارده‌ی کوشتنی ژنان و
سزای تاوانباران و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان ده‌کرد. به‌ڵام به‌رهه‌م
ساڵح له‌م وتاره‌یدا له‌په‌رله‌مان، به‌هیچ جۆرێک باسی دیارده‌ی
ترسناکی کوشتنی ژنان و سزای بکوژان و به‌ڵێن و کردار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م
تاوانه‌به‌ربه‌ریانه‌یه‌ده‌رحه‌ق به‌ژنانی نه‌کرد. له‌کاتێکدا له‌سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبانه‌دا کوشتنی ژنان تا هاتووه‌زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
نێچیر‌ڤان بارزانیش له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیدا به‌ڵێنی زۆری‌دا و
قسه‌ی بریقه‌داری زۆری کرد وه‌لیژنه‌ی دانا و ڕاوێژکای شه‌خسی هه‌بوو
له‌سه‌ر پرسی ژنان بۆ نه‌هێشتنی کوشتنی ژنان و سوکایه‌تیپێکردنیان. به‌ڵام
له‌دنیای واقیعدا به‌ڵێنه‌بێناوه‌ڕۆکه‌کانی نێچیر‌ڤان نه‌ک بنه‌بڕی ژن
کوژی نه‌کرد به‌ڵکو تا دێت لیستی ژنانی کوژراو و له‌بێمافیدا ڕاگیراو
له‌هه‌ڵکشاندایه‌له‌کوردستاندا.
به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح له‌کارنامه‌ی کابینه‌که‌یدا نووسیوێتی که‌یه‌کێک
له‌کاره‌کانیان (پێداچوونه‌وه‌یه‌به‌و یاسا و بڕیارانه‌دا‌که‌مافه‌کانی
ژنان پێشێل ده‌که‌ن) تۆ بڵێی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبکرێت که‌ئه‌م قسه‌یه‌ی
به‌ڕاست لێوه‌ربگیرێ و له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌ستبه‌کاربوونیدا هه‌وڵی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی بدات و نه‌یهێڵێ، که‌یه‌کێکه‌له‌گه‌وره‌ترین
سوکایه‌تییه‌کان به‌مافه‌کانی ژنانی کوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی به‌جیدی
لێوه‌ربگیرێ و له‌سه‌ره‌تای کاری‌دا ئه‌نجامی بدات، حه‌قیه‌تی که‌قسه‌کانی
سه‌باره‌ت به‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیش به‌جیدی وه‌ربگیرێ!
14/11/2009
asabir79@hotmail.com
|