٢١\٣\٢٠١١
به‌ری رۆژ به بێژینگ ناگیرێ!
-
له وه‌لام به راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان -

ده‌شتی جه‌مال*
وته‌بیژێک به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانەوە لە رونکردنەوەیەکدا کە لەماڵپەڕەکانی(حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، په‌یامنێرو چاو‌دێر)دا بڵاوکراوەتەوە، راگه‌یاندنەکەی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی دەربارەی گرتن‌و راده‌ستکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی ئێرانی له کوردستان به رژیمی جمهۆری ئیسلامی ئیران به
"بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو" و "هەوڵێکی دیکە بۆ ئالۆزکردنی ره‌وشی ئارامی
هه‌رێم و پێکه‌وە ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێم"دا ناوزەددەکات. ئەوەش
لینکی رونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێمە:
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=01010200&rnr=26&anr=39203
ئێمە لەبەرامبەر ئەم درۆ‌و چەواشەکاریەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی
حکومەتی هەرێمدا ئەم رونکردنەوەیە بەپێویست دەزانین:
ئه‌م ته‌نگه‌تاویەی ووته‌بیژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به دوای
زنجیره‌یه‌ک له هه‌وڵه نه‌پساوه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی دیت که له ده‌ره‌وی وڵات بۆ پشتیوانی له خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی
کوردستان گرتویەتیەبەر، ئەوە بێجگەلە دەوری بەردەوامی فیدراسیۆن بۆ
ئاشکراکردن‌و ریسواکردنی پیلان‌و به‌ندوبه‌سته نهینیەکانی ئه‌م حکومه‌ته
لەگەڵ دەوڵەتانی ئەوروپادا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران‌و،
بەدیاریکراویش ریسواکردنی ئەم خۆشخزمه‌تیەی حکومەتی هەرێم به‌جمهوری
ئیسلامی ئێران.
دەبێ بە حکومەتی هەرێم بڵێین کە ئه‌وه فیدراسیۆن نیه"بوختان"تان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ،
به‌ڵکو ئه‌و میژووی پر له هاوکاری‌و خۆشخزمه‌تیتانە بۆ سیاسه‌تی دژی
په‌نابه‌ری و تاوانکاری خۆتانه یه‌خه‌تان ده‌گرێت. ئەوە ئێوه‌ن که له
6 ساڵی رابردوودا به‌ته‌واوی تواناتانه‌وه هاوکاریی سیاسه‌تی ولاتانی
ئه‌وروپا بوون بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران‌و زانیاریتان سەبارەت
بەوان خستۆتە بەردەستی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا.
زیاتر له‌مانه‌ش نزیک به 6 هه‌زار هاولاتیانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه
دیپۆرتی کوردستان کراونه‌ته‌وه‌و ئێوه‌ش له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو
سلیمانی پیشوازیتان لێکردون. به‌ئیستاشه‌وه که له‌ژیر فشار‌و ناره‌زایه‌تیه‌کانی
په‌نابه‌ران‌و خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و ریکخراوه ئینسانی‌و لایه‌نه جیهانی‌و
ناوخۆیه‌کان ناتوانن راسته‌خۆ په‌نابه‌ران وەربگرنەوە، به ناراسته‌خۆو
لەرێگای حکومەت‌و فڕۆکەخانەی بەغداوە دیپۆرتی په‌نابه‌رانتان قبوڵکرده‌وه،
واش نیشان دەدەن کە دژی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانن!
فیدراسیۆن رێکخراوو ناوه‌ندێکی راستگۆ‌یه‌و به اعتراقی هه‌موو ناوه‌نده
نیوده‌وله‌تی و جیهانیه‌کان، هه‌میشه جێگای متمانه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی
راست‌و بە بەڵگەو دۆکیومێنت بوە، نه‌ک وه‌کو ئێوه سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری
وفریوکاریانه بڵاوبکاته‌وه! ئێوە هەر مەسەلەیەک به‌دڵی خۆتان‌و لە
بەرژەوەندی سیاسی خۆتان نەبێ دەیخەنە خانه‌ی دوژمنایه‌تی‌و تیکدانی
ئارامی کوردستان‌و ئاژاوه‌گیریه‌وه. بەڵام بەراست کێن ئه‌وانه‌ی
ئارامی و ئاسایشی کوردستان تێک ئه‌ده‌ن و ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری
به به‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌پۆشن!؟ کێن ئه‌وانه‌ی به‌چه‌کو کوشتن‌و
تیرورو رفاندن‌و زیندانیکردن وه‌ڵام به خۆپیشاندان وداخوازیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌دەنەوه؟ کێن ئەوانه‌ی ژیانی خه‌ڵکی کوردستنیان به بارمته‌گرتوه
و مۆنۆپۆلی نان‌و ژیانی خه‌ڵکیان کردوە؟ کێن ئه‌وانه‌ی ئاینده‌ی خه‌ڵکی
کوردستانیان له بازنه‌ی شه‌ری تایفی‌و مه‌زهه‌بی عێراقدا راگرتوه؟؟؟؟؟
به‌پێ ئه‌و هه‌واڵەی له کوردستان له‌لایه‌ن که‌مپینی "نا بۆ دیپۆرتی
په‌نابه‌ران"ەوە به فیدراسیۆن گه‌یشتبوو، به‌هۆی به‌شداری په‌نابه‌رانی
ئیرانی له کوردستان له‌ناره‌زایه‌تی به‌رده‌م بالۆیزخانه‌ی جمهوری
ئیسلامی ئیران له هه‌ولێر وه به‌هۆی به‌شداری ژمارەیه‌ک له‌و په‌نابه‌رانە
له خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان رووبه‌رووی دیپۆرت‌و زیندان و هه‌ره‌شه
بونه‌وته‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە. له تازه‌ترین
هه‌والی دیکه‌یاندا ناوی 9 کەس لەپەنابەرانى کوردستانى ئێران
بڵاوکراوەتەوە کە دانیشتووى شارى سلێمانین بەناوەکانى سه‌عید میر ئه‌حمه‌دی،
جه‌میل عه‌لایی، سۆران عبدالله، محمد بدیع، حسێن محمد، مهدی نعمت، قدرت
اسکندری، فاتمه علی، کاوه بابا محمد و لەلایەن هێزەکانى ئاسایشى یەکیتى
نیشتمانیەوە دەستگیر کراون وبەدەست و قاچ بەستراویەوە لەنشینگەى
سلێمانیەوە ڕەوانەى زیندانى جولەکان کراون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه که له‌لایه‌ن که‌مپینی "نا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران"ەوە
به به‌ڵگه‌وه راگه‌یه‌نراوه له راستیەوه دوره ئه‌وا با وته‌بیژی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆیان ئه‌رک بکیشن وه‌لام بده‌نه‌وه!
چاره‌نووسی ئه‌و 9 هاولاتیه‌ی کوردستانی ئێران چی به‌سه‌ر هاتووه با
دیاری بکه‌ن!؟
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له خه‌بات‌و تێکوشانی خۆی
به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو ئازادکردنی ئه‌وپه‌نابه‌ره ئیرانیانه له‌کوردستان‌و
ژیان‌و ئه‌منیت‌و سه‌لامه‌تیان ده‌خاته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان . هاوکات هیچ یه‌کێک له‌و ئیتهاماتانه‌ی ده‌خریته پاڵ
فیدراسیۆن ئێمه له‌هه‌وڵو چالاکیکانمان له پێناو ماف‌و ئازادیه‌کان بۆ
خه‌ڵکی کوردستان سارد ناکاته‌وه.
______________________________
* سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
20\3\2011
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|