٢٤\١٠\٢٠١٣
بەری
خۆری پێشکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستان به بێژینگی تاریکپە‌رستان ناگیرێ.

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
ماچ کردن و له باوه‌ش گرتنی خۆشه‌ویستان له سه‌ر شه‌قامه‌کان به
به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه یه‌کێکه له ده‌سکه‌وته کولتوورییە‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه، ئێستا سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و هه‌زار پێنج سه‌د ساڵی پێشوو
نییە، ده‌سکه‌وته زانستییەکان له ده‌ست خه‌ڵکی گۆی زه‌ویدایه، زانست
و ته‌کنه‌لۆژیا هه‌ر رۆژه زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێ شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ندییە کۆمه‌ڵاتییە‌کان له گۆڕان دان ئازادیی تاک و مافه‌کانی
تاک زیاتر بووه.. کولتووری ماچ و خۆشه‌ویستی بە ئاشکرایی بووه‌ته
ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵگای مرۆیی ئه‌مڕۆ.
ماچ کردن له ئادابی پێشکه‌توودا سه‌ره‌تاییترین مافی تاکه.. هه‌ر
که‌س رێگای لێ بگرێ دادگایی ده‌کرێ و سزا ده‌درێ که‌چی له وڵاتانی
دواکەوتوودا پێچه‌وانه‌یه له کوردستانیش تازه یاسا بۆ
قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌رده‌که‌ن.
گه‌رچی پیشکه‌وتنه‌کان له وڵاتانی پێشکه‌وتووه‌وه سه‌ریانهەڵداوه
به‌ڵام زۆر به خێرایی ده‌گه‌نه هه‌موو سووچێکی ئه‌م گۆی زه‌وییە و
وه‌ک لافاو دواکه‌وتووه‌کان ڕاده‌ماڵێ. ناکرێ به‌رگریی له‌م
پێشکه‌وتنه بکرێ ئه‌وانه‌ی به‌رگریی لێ ده‌که‌ن به ناوی
(سه‌وابت)ه‌کان و ئادابی گشتی به‌ر شه‌پۆلی ئه‌م لافاوه ده‌که‌ون
درەنگ یا زوو ڕایانده‌ماڵێ.
ئه‌وه ئادابی گشتی نییە، ئادابی تایبه‌تی کۆنه‌په‌رستانی کۆمه‌ڵگایه
له کوردستاندا داسه‌پێنراوه. نابێ ببێته‌خاڵێکی ده‌ستوور بۆ به‌ڕێوه
بردنی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ئه‌م ده‌ستووره پێش دادگای کردنی خه‌ڵک له
سه‌رلادانی له خاڵ و بڕگه‌کانی ده‌بێ خۆی داداگایی بکرێ. ئه‌وه
سووکایه‌تیه به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ماچ کردنی دوو خۆشه‌ویست
ببێته تاوان وبکه‌ره‌کانی بدرێنه دادگا. ئه‌مه ئادابی مرۆیی ئه‌م
سه‌رده‌مه نییە له هه‌ر کوێیه‌کی جیهاندا بێ. ئه‌وانه‌ی به ئادابی
رەهای گشتی ده‌زانن به کرده‌وه ئه‌یانه‌وێ ڕێگه له پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگا بگرن. خه‌ڵکی کوردستان به‌شێکی دانه‌بڕاوه له کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایەتی. هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی مرۆڤ له باری زانستیی و کو‌لتووریی و
کۆمه‌لایەتییەوە بێ دەسکەو‌تی هه‌موو مرۆڤه‌کانی جیهانه به بێ
جیاوازیی نه‌ته‌وه و نه‌ژاد و سنووره‌کان.. خه‌ڵکی کوردستان بێ به‌ش
نییە له‌م ده‌سکه‌وتانه.
خه‌ڵکی کوردستان خه‌لکێکی مه‌ده‌نی و مۆدیرنه و گه‌نجانی کوڕ و کچی
ئه‌م وڵاته حه‌زیان له کولتووری پێشکه‌وتووی ئه‌ورپا و رۆژئاوایه
به‌ڵام له ژێر سه‌رکوتی ئه‌وانه دان که ده‌ڵێن ماچ کردن به پێی
ئادابی گشتی قەده‌غه‌یه و نایاساییە، کوشتن و تیرۆری به‌رفراوانی کچان
و ژنان له کوردستان و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاشدا له لایه‌ن باوک و
برای سه‌ر به‌و ئادابه گشتییە به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که کچان و کوڕانی
لاوی ئه‌و وڵاتەش هیوای ئه‌وه ده‌خوازن وه‌ک کچان و کوڕانی ئه‌وروپا
بن. دادگایی کردنی خه‌ڵک له سه‌ر ماچ کردن که‌متر نییە له‌م جۆره
تیرۆرانه.. ده‌بێ گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجام
بدرێ.
کوردستان پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م هێزه کۆنه‌رستانه‌ی
ئه‌مڕۆ به ناسیونالیست و ئیسلامه سیاسیه‌که‌یه‌وه، زۆر له‌مڕۆ
مۆدێرنتربوو.. وێنه‌کان گه‌واهی ئه‌م ڕاستیانه‌ن. ته‌نانه‌ته تا پێش
داسه‌پاندنی ئه‌م ده‌ستووره‌ش له ئاهه‌نگێکی سه‌ری ساڵی تازه له‌و
چرکەیەی ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕا بۆ ساڵی ٢٠٠٥ به به‌رچاوی میدیا و
ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ماچی ناو ده‌می هاوسه‌ره‌که‌ی خۆمم کرد و بۆ
خۆشیان به شانازییە‌وه کلیپی ئه‌م ماچه‌یان له سه‌ته‌لایته‌وه
نیشانی سه‌رتاسه‌ری جیهان دا به جۆرێک ببووه قسه‌ی ناو خه‌ڵک و
ده‌یانگوت کوردستان ئێستا ئه‌وروپایه، له‌وانه‌یه هێشتا ئه‌م
کلیپه له ئه‌رشیفی کوردستان تیڤیدا مابێ.
ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا نه‌خشی سه‌ره‌کیی هه‌یه له داسه‌پاندنی
یاسایه‌کی له‌و جۆره که خۆشه‌ویستی و ماچی ئاشکرا به لادان له
ئادابی گشتی له قه‌ڵه‌م بدرێ وه ڕیاکارانه خۆشیان به لایه‌نگری
خۆشه‌ویستی ده‌زانن به‌ڵام به نهێنی و ته‌نها له ماڵه‌وه، ئه‌وه
ده‌بێ کام خۆشه‌ویستی بێ پیاو له گه‌ڵ چوار ژن‌دا هه‌یبێ که ئیسلام
سیاسی ئه‌وه‌شی دا‌سه‌پاندووه وه‌ک یاسا به سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستاندا، ده‌بێ کامه خۆشه‌ویستی بێ ژن مافی ته‌لاقی نه‌بێ، ژن هیچ
مافێکی یه‌کسانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ پیاو و ژن وه‌ک مرۆڤی پلە دوو بێ له
چاو پیاودا.
هه‌مووان چاک ئه‌وه ده‌زانین که شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێشکه‌وتن له بواری
کولتووریدا به‌رێوەیە و به هه‌موو جیهاندا ده‌گه‌ڕێ و خه‌ڵکی هه‌موو
جیهانیش هه‌ڵده‌گری تازه نه ئیسلامی سیاسی نه هیچ ڕه‌وتێکی
کۆنه‌په‌رست ناتوانێ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له کار بخات و
بیوه‌ستێنێ.. که‌س ناتوانێ مێژووی شارستانیه‌ت ڕابگرێ، جێی خۆیه‌تی
لێرەدا بڵێین بەری خۆری پێشکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستان به بێژینگی
تاریکپە‌رستان ناگیرێ.
٢٣\١٠\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|