په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٩\٢٠١٥

بەرژوەندیی کۆمەڵانی خەڵک لە ئەجێندای هێزە سیاسییەکاندا.


ستار محەمەد قادر   


بەیەقینەوە لەهیچ شوێنێکی دونیا وەکو هەرێمی کوردستان گاڵتە بەشعورو ئیحساسی خەڵکی ناکەن و وەکو کارتێکی فشار بۆ بەرژەوەندی بەکار ناهێنرێت، بەحەقیقەت زۆر ئەوە بەلامەوە سەیرە ليَرةو لةم ثانتايية باس لەدەسەڵاتی گەل بکرێت، ئەرێ بەڕاست کاتێک گەل بەدیاری نەوت و بەنزین و ئاو و کارەباوە دەبێت بەسینەماو بەدەستی بێ ئیشی و بێ کاری و نادادپەروەریەوە سەری خۆیان هەڵدەگرن و زێدی خۆیان بەجێدەهێڵن، ئێوە لەکوێ بوون؟


کام گەل؟ ئەو گەلەی بەلایەوە گرنگ نیە کێ دەبێت بەئەندام مەکتەب سیاسی و کێیش دەبێت بە ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و سةرؤكي پەرلەمان و پارێزگارو ئەو ناوانەی وا جگە لەئیمتیازی خۆیان ئیتر تاقە شەخسێک وەبیری ئەوان ناکەوێت، ئەوانە هەر هەموویان لەلایەنی خەڵکەوە تاقیکرانەوە کە جگە لەموزایەدات شتێکی تر لەخۆیان ناگرن!


نازانم ئەو هێزە سیاسیانە چۆن لەروویان دێت باس لەحوکمی گەل و خەڵک دەکەن، بەچاوی خۆیان ئەوە نابینن ئەو خەڵکە لەداوی ئەوان سەری خۆیان هەڵ دەگرن، کام خەڵک؟ شۆربا خۆرەکانی خۆیان!


حزب لەهەرێمی کوردستان کلتورو فەرهەنگێکی زۆر ناشیرینی لەزیهنی خەڵکیدا بەرجەستە کردووە، فڵان مەسئول سەر بەفڵان حزب بێت باش بکات و خەراب بکات، کەس بۆی نیە پێی بڵێ بەري چاوت کلی پێوەیە، ئەمەش جگە لەکاراکتەری گەندەڵ و دیکتاتۆرو کەسایەتی حۆپەرست و فزوڵی هیچ شتێکی تر بەرهەمناهێنێت، بەچاوی خۆمان ئەو هەموو بەرپەرسانە دەبینین کەهەرچی بن لەچەمک و مەفهومی بەرپرسیارێتیەوە دوورن، ئەم دیدەی ئەوان نەک دیکتاتۆر بەڵکو دوورە بەدووری ئاسمان و رێسمان لەپاراستنی شکۆی ئینسان و سەروەری یاساوە، ئەو دیدە تەنها لەیاسای جەنگڵستانةكان شوێنی دەبێتەوە، ئەوەی ئێستا بەسەر ئێمەی میللەت دێت، لەبێخەمی یەک بەیەکی بەرپرسانی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەوان تەنها کاتێک ئاماژە بۆ خەڵک و میللەت دەکەن، کە شپرزە ببن و پاکانە بۆ خواستە قێزەونەکانی خۆیان بهێننەوە، خەڵک و میللەت لەروئیای ئەم هێزە سیاسیانەوە هیچ نیە جگە لەکاڵایەک کە دەیانەوێت بازاڕی خۆیانی پێ گەرم بکەن، وەکو ئەوەی ئێمە ئەوەندە نەزان بین و نەزانین ئێمە لەروانگەی ئەوانەوە جگە لەسیسارک بەهیچی تر ناشوبهێندرێین!
 

ماڵپه‌ڕی ستار محه‌مه‌د قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک