١٧\١١\٢٠١٢
بەر لە ئاوابوون.

یوسف خەلیل
بەر لەوەى بگەمە جێ سەردەمێک بوو ئاشناى خەونەکانى یەکدی بووین..
چاوەنۆڕم بوو، نیگامان لە نێو یەکدیدا ئاوێتەبوو.. جووڵە و هاتووچۆى
سەرنشینەکان و رۆچوون لە نێو ئاوێنەکەدا وروژاندمى..
- هەست بەچى دەکەیت؟
گومانم نەما رۆشتم هەرچەند بێ باڵیش بووم ..لە نێو هەوادا شەماڵ بووە
هاوەڵم و پۆلێک نەوڕەس وە ئاگایان هێنامەوە.. چاوەنۆڕ بووم بەڕێوەبەر
شوێنێکم بۆ دیارى کات .. کچێک بە نیگایەک بردمى لەگەڵ خۆى ..سەرەتاکان
لێرەوە چرا یان داگیرساند ..منێک دابڕاو لە ماڵ کە شوێنێکیش جێ دێڵیت
خەمۆکى بەرۆکت پێدەگرێت کاتێک ماڵئاوایی دەکەیت ، کە لە هەوارێکى دیکەش
نیشتەجێ دەبیت تا ئاشنایی دروست دەبێت نامۆیی سەرت پێ هەڵدەگرێ ..رەبەنیش
لەلایەکى دیکە بووەستێت ، هەر دەتهێنا و دەتبرد سەرەنێزەکەى نێو رانت
راست دەبۆوە و بە وێنەیەکى تیمارکراو یا بە فیلمێک ژێر بەڕە و کوون و
کەلەبەرەکانت ئاوەدان دەکردەوە ، زۆرجاریش کچە دراوسێکان خۆیان نمایش
دەکرد و سینە و بەرۆکیان شێت و شەیدایان دەکردیت ..بێ درکاندنى وشە خۆت
لە ژوورە خەمۆکییەکەى خۆتدا دادەمرکاندەوە ..وزە نەبوو ئەوەى بیرى
لێدەکەیتەوە لێى بدوێیت ، تۆ کە لە ژینێکى سەرتاپا سەرکوتکردندا سەرت
دەرهێناوە لەمە باشتر ناچنیتەوە!
- ئەمەى تۆ دەیکەى دەمێکە ئێمە بەو دونیایەدا رێمان بڕیووە!
ئەو کچە بە هۆشى هێنامەوە ..کە سەرم هەڵبڕى تاساندمى بە دیدە پڕ
ئەوینەکەى..
- نا شتى خۆمە دەینوسمەوە..
- پێشتر نەمدیویت ..دەمێکە سەرنجت دەدەم خەریبوو دڵم بتەقێ..
تاوێک دوورخستیتەوە لە خەم و هاوڕێیەتى سەرى دەرهێنا ، پەرى
نیگارکێشێکى بە ئەزموون بوو لە خۆ ئارایشکردن و هەڵبژاردنى جل و بەرگدا
..پێکەنین و زەردەى هەمیشە لەسەر لێو بوو ..لەسەر شتەکانى هەرگیز
بێدەنگ نەدەبوو زۆرجاریش تووشى کێشە دەبوو ..خۆمان کرد بە پێشانگایەکدا
باران بە خووڕ دەبارى..
-دەکرێت ئەو هیتەرەم بۆ چۆڵ بکەیت خۆم گەرم بکەمەوە؟
منداڵی نەبوو مێردەکەى خۆش نەدەویست ..بە دڵى خۆى شووى پێنەکردبوو
هەمیشە دەیگووت: من چى لە پیاوێک بکەم بەژنى خۆیم نەزانێ ! کە
پێگەیشتین نەیتوانى لەگەڵم کۆبێتەوە .. لە نەخۆشخانە کارى پێویستیان بۆ
کردم ..هەموو دونیام لەبەر چاو کەوت کەپزیشکەکە لە مێردەکەمى پرسى :
ئەم ژنە چى بەڕێزتە؟ بێ هیچ دوودڵییەک وتى : براژنمە! پیاوێک پێى
شوورەیی بێت من هاوسەرى بم ..ئەبێ چاوەڕێی چى لێبکەم ؟ ئەمێستا وەک
گەشتیار شەوانە یەک دەبینینەوە و هیچ خۆشەویستییەک پێکمانەوە
نابەستێتەوە ..هەناسەیەکى هەڵکێشا و بە زەردەیەکەوە وتى: ئەویش وەک
هەموو پیاوانى دیکە وابەستەى لاساییکردنەوەى رابردوویەتى و نایەوێت
گۆڕانى بە سەرا بهێنێت..
- با وابێ منیشت خستە نێو مەلەفە رەشەکەوە..
- وا تێمەگە تۆ زۆر جیاوازیت!
هەڵمان نەدەکرد هەمیشە بۆ یەک دەخناینەوە ، چووینە ئاهەنگێک هۆڵەکە
هێندە پڕ بوو لەسەر کورسییەک دانیشتین ..گەرمى جەستەى بەر گیانم کەوت و
تەزاندمى ..هێند خۆشنوود بووین نەمان دەزانى دوو کەسى جوداین ، کچێکى
هاوڕێى نامەیەکى بۆ ناردم شادمانى سەرتاپاى جەستەى داگیر کردم
نووسیبووى : هەمیشە ناوى تۆى لەسەر زارە ..بەردەوام باست دەکات ..تۆى
زۆر خۆشدەوێ ، نەمدەویست لە سنوور دەربچێ و کێشەى بۆ دروست بکەم ..
تەنها هاوڕێ بین و هەندێ لە خەمەکانى یەکدى کەم بکەینەوە ، چیرۆکى
هاوڕێیەکى بۆ گێڕامەوە لەگەڵیدا ئاوێزانبووە کە گیرۆدەى نەخۆشى
کۆئەندامى زاووزێی بووە .. لەگەڵ یەکێکى دیکەشدا هەمان شت دووبارە
بۆتەوە و ژنەکەى دڵى لێ پیس کردووە ، هەوڵماندا بیر و ڕامان
هاوسەنگکەین و لە چوارچێوەى هاوڕێیەتى و قوربانیدان دەرنەچین و ژیانى
کەس تێکنەدەین..
- کچە جوانەکە ئەى ئەگەر من پێویستم بە هاوکارى تۆ بێت؟
- ئەوەى بە من بکرێت بۆ تۆى دەکەم..
-ئاخر کەى تێر ئاگاى لە برسى بووە!؟
- چى لە مێردێک بکەم بێ هەست و سۆز بێ خرۆشاندن بە سەیرى فیلم حەزم
لێبکا و خۆى خاڵى بکاتەوە ..منیش لە مقەبایەک بەولاوە هیچى دیکە نەبم
لاى!!
- هەست بە روخاندنى دیوارى هاوسەرێتى ناکەیت؟
- کاتێک پابەند دەبم بەبەڵێنەکانمەوە کەخواستى خۆم بووبێ وخەونم پێوە
دیبێت ! -هەوڵت نەداوە رێگە چارەیەک بدۆزیتەوە؟
- منداڵم بوو لە ناوم برد نەمویست ئەو تاوانە بکەم و کۆرپەیەک بخەمە
زیندانەوە!
- بەڵام تۆ کوشتت؟
- نەمویست هەستى پێبکا و بەردەوام پێی بتلێتەوە..
- بەردەوامى هاوسەریت لە چیدا دەبینیتەوە؟
-بڕیارى خۆم داوە و بێباکیشم و لە کەسیش سڵناکەم ..پشت ئەستوورم بە
کەسێک کە پێم وایە هاوڕێمە!
- بۆ لە منت شاردۆتەوە؟
- باشە ئەو کەسە لە خۆتدا نابینیتەوە!؟
نەمدەزانى چی پێبڵێم وەڵامم بۆ نەدرایەوە پاش سەرسام بونێک بە خۆدا
هاتمەوە..
- بەڵام تۆ دەزانى پەیوەندى خۆشەویستیم هەیە..
- هاوڕێیەتیم لە تۆ دەوێ ..بۆ ئەو مەبەستەش هاوکارى تەواوت دەکەم!
بە هۆى کێشەیەکەوە خرامە بەندینخانە هەموو دونیام لێهاتەوە یەک ، هەستى
کرد گەڕاومەتەوە هاتە ژوورەکەم و تووند دەمى خستە ناو دەمم و نووساندمى
بە خۆیەوە..
-شێتەگیان نیازت نییە بڕۆیتەوە؟
- هەموو شتێکم سازاندووە تۆ ئەمڕۆ میوانى منیت!
هەستم بە تاوان دەکرد بەڵێنى دامێ هیچ شتێک روونادات و مێردەکەى گەشتى
کردووە ،ماڵێکى سارد و سڕ و بێ گیان سەیرم لێدەهات لە وێزگەیەکى وەها
مردوودا رۆحێکى هێندە گەورە و زیندوو دەژى ..خۆى گۆڕى و هەندێ شیرینى
هێنا و دەستى کردە ملم ..ئێدى لیباس و ستیان کەوتنە خوار نەمدەزانى
هەست بەچى دەکەم..سەرسام بووم بە جووانى ژنێک هێندە ئازادانە بڕیار
بدات و خەمەکانى فەرامۆش بکات ..تێر نوساندم بە خۆمەوە و لێوەکانیم
کرۆشت و سینەى بە دەستمەوە گەمەى دەکرد هێند وروژابووین شیرینى چى
هەموو شتێکمان خستە لاوە ..
- هەست بە ژنێتى خۆم دەکەم کە پێشتر ئەمەم لەلا دروست نەبووە..
جگەرەیەکى داگیرساند و دووکەڵەکەى کرد بەسەرمدا..
- هەوڵبدە ئەم جوانیانە وەک خۆیان بمێننەوە ئێمە دروستمان کردوون با
نەبنە خەزان چونکە ئەو ساتانەى پێکەنینیان تێدایە تەمەنیان کورتە و زوو
لەناو دەچن..
بێ ماچ ماڵئاوایمان لە یەکدى نەدەکرد ..بۆ فرسەتێک دەگەڕاین تا لە
ئامێزى یەکدیدا بتوێینەوە ..جیاوازى شوێنەکانمان نەبووە هۆکار بەڵکو
بووە بەڵێنى پەیوەستبوونمان .. گوندێکمان بەسەر کردەوە بە میوانى..
شەرممان نەدەکرد وەک عاشقە و ماشقە تێک دەئاڵاین و یادگاریمان تۆمار
دەکرد هێند تینوو بووین بەردەبووینە گیانى یەکدى تا بۆمان بکرایە
یەکدیمان دەلێسایەوە ..دەورووژاین و هەموو گیانمان دەنیشتە سەر ئاو ..ئێدى
زەردەخەنە سەرتاپاى جەستەمانى داگیر دەکرد ، لە گۆڕستانێک لاماندا لەوێ
ئارامترمان چنگ نەدەکەوت ..پاش دەستبازییەکى زۆر سینەى بۆ دەرخستم
نەمدەزانى چۆنیان بمژم هێند سپى بوو تێربوون لێى مەحاڵ بوو ..خۆى بۆ
نەگیرا و پانتۆڵەکەى لەپێ داکەندم..هێندەى دەست پیاهێنا ئاوم هاتەوە..
برادەرێک دەور وخولى دەدا بە میواندارى کردنى بۆ جەژنى لە دایکبوونى..
- پێم وت کە بەتەنها نایەم ،بەڵام رازى نەبوو! بۆیە پێشنیازەکەیم رەت
کردەوە..
- میواندارى ژنێک بۆ دەرەوەى شار بێ هۆ نییە!؟
سەرەتا بوو بۆ دوژمن کارى ..ئێدى شەڕى لەسەر جێگەکەم دەکرد و هەستم بە
ساردى پەریش دەکرد ، بەمەبەستى نەشتەرگەریی گەشتى کرد بەرەو بەغداد ،بە
فەرمانێک ئەو برادەرە بووە بەرپرسیارى من ! ئەوەى لە ئەستۆمدابوو دامە
دەستى.. هەندێ پارە مابۆوە کەپەری لێی بەر پرس بوو .. کە گەڕایەوە
گەلێک گۆڕابوو ..زەردەخەنە نەدەبینرا بەسەر لێویەوە ! راستەوخۆ
تۆمەتبارى کردم کە کێ دەستکارى پارەکانى کردووە؟
-دۆڵابەکەم شکاوە و ئەمەش لە ئەستۆى تۆدایە!
- هێشتا فریاى سڵاوو نەکەوتویت چۆن زانیت شکاوە؟
کە سەرنجماندا راست بوو کۆمەڵێک پارەى تێدا نەمابوو..
- هەموو لایەک ئاگادارە ئەو ژوورە نە لە ئەستۆى منە وە نە کلیلیشى
لەلاى منە..
بێئاگا لە کودەتا ..لە هەمووى سەیرتر هەڵسوکەوتى پەرى بوو چ وازوو گۆڕا!
- هەموو کەسێک گومان بکات نابێت تۆ بیکەیت..
- چیدى فریوو ناخۆم بەم قسە زلانە!
- چۆن ئەم وشەیە لە رووى مندا بەکار دەهێنیت ..هاوڕێ گیان ناکرێ بە هۆى
ناحاڵیبوونێکەوە هەموو شتێک لە دەست بدرێ..
لیژنە پێکهێنرا ..پاش هێنان و بردنێکى زۆر کێشەکە یەکاڵاکرایەوە و
تاوانەکە خرایە ئەستۆى بەرپرسى نوێ .. بە فەرمانێکى چاوەڕوانکراوو
خرامە بەندینخانە ! بێئەوەى گوێ لە بڕیارى لیژنەکە بگیرێ ..چەند کەسێک
راسپێران بۆ گفتوگۆ و ئازادکرام و بریاریش بوو نیوەى پارەکە بژمێرن
وپاشگەزبوونەوە ! پاش گواستنەوەم ئەویشیان لەوى نەهێشت ! دەبوو
بگەشتایەتە بڕوا کە ئەمە پیلان بوو ، بەرپرسەکەش بە تۆمەتى ونبوونى
پارە تۆمەتبار کرا ..ئەمەش کاریگەری جێنەهێشت کە من تۆمەتبار نیم ،
بێنەوا شەقامم دەبڕى .. تاوانبار کراو و بەبێ ئەوەى هیچ تۆمەتێکم
کردبێت ،چەند جارێک بە نووسین ئەوەى هەمبوو دەرمدەبڕى تا بەشکو بە خۆدا
بچێتەوە.. هاوڕێ نەبوو بەڵکو مرۆڤێک بوو لە وەنەوشە ..لە بێگەردیدا
هاوتاى نەبوو ..سەمەرە بوو کە چۆن فریشتە فریوو درا و بەو دەردە برا ،
لە وێڵبووندا خەریبوو نقووم دەبووم لە هیچ شوێنێکەوە هەواڵى نەبوو ..زەنگى
تەلەفوون بە ئاگاى هێنامەوە ..
- بەڵێ دایکە ..بە راست ..چۆن گەشتە بڕوا ؟ دووایی ..ئێستا دێمەوە..
ئەلیۆن راستى گووت شکست سەرەتایەکە بۆ هەستانەوە ! رازیبوونى باوکى
خەڵات لەو مەرگەساتە دەریهێنام کە گیرۆدەى ببووم ، ئازایانە زەماوەندم
رێکخست و کارتى میوانداریم بۆ هەموو کەسە بێوەفاکان نارد بەڵکو تایان
لێبێ بە هەستانەوەى من ..
ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە تووندى وەستا و خەریبوو دەم و لووتم پڕبێ لە خوێن
..خەڵات گرتمییەوە ..
- دڵەگیان لە کوێ بووى دەمێکە رۆشتووى .. گەر بەم شێوەیە نەوەستایە هەر
نەدەگەڕایتەوە بۆلاى مــن ؟
- ئاسوودەیم بوو هێندە سەرسامى کردبووم کە باڵندەکانى خەون وا بە
سانایی لە خشتەمبەرن و بمبەن لەگەڵ خۆیان ..دەتۆش هێندە خۆت جوان مەکە
با وام لێنەیەت!
توند دەستى گوشیم و لە ئاوێنەکەوە رۆچوومەوە نێو خۆم و دەستلەملانى
خەونەکانم بوومەوە..
- ئێستا لە کوێی ؟ وەک بەڵێنت دا بێوەفا مەبە و بەشدارى خۆشییەکانم بە!
Yousif_kazh@yahoo.com
|