په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

     بەر لەوەی خۆشت بوێم . 

 

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

1

فێری پێکەنینم مەکە

لەو رۆژەوەی بەگریان چاومکردەوە

من بەتەنیا

لەزمانی گریان تێدەگەم!

 

2

دەستت مەخەرە نێوو دەستم

با دەستم رەنگی تۆ نەگرێ

نەوەک لەتەوقە کردنێکدا

کیژۆڵەیەک رەنگت بدزێ

 

3

سەرت مەنێ بەسنگمەوە

باهێندە بۆنی تۆ نەگرم

زۆر دەترسم کەلێم دووربی

بەبێ ئەو بۆنەی تۆ بمرم ؟!

 

4

هێندە سەیری چاوم مەکە

خۆت دەزانی چەند عاشقم

رەنگە لەو سەیرکردنەدا

تیری حەزێکمت تێبگرم

 

5

هەناسەتم تێکەڵ مەکە

نەکا وەک اقێ درەختێ

بەرگەی شنەبات نەگرمء

بەسەر تۆدا بشکێمەوە

 

6

لێوت مەنێ بە لێومەوە

من دەزانم لە نێوانی لێوەکانمان

سەنگەرێک ، کەمینێک نیە

بەڵام گەر بەیەک بگەن

ئەبێ یەکێکیان شەهید بن

 

7

لەلای کەس ناوم مەهێنە

بانەزانن خۆشم ئەوێ ى

تا ساباتەکانی عەشق ء

باخچەکانی خۆشەویستیء

پەنجەکانی من نەسوتێن؟!

 

8

دەستت مەهێنە بەقژما

جێگەی دەستت نابێتەوە

پڕپڕیەتی لە چەپۆکەکانی دایکمء

گۆچانەکەی دەستی باوکم

 

9

لەگەڵ پێما هەنگاو مەنێ

بۆمن کارێکی گرانە

لەمەملەکەتی ئازادیء تیرۆر

خۆشەویستی سزادانە؟

 

 

10

بەر لەوەی هیچ شتێک بڵێی

فێرم بکە لەمانای لێ بوردن بگەم

تا لەو گوناهانە خۆشبم

بەدیاری درانە دەستی من.

 

Kazhal_3@hotmail.com