٦\٥\٢٠١٠
به‌ر
له ئاوابوون، هه‌ڵهاتنێکی شیرین....!

هه‌ردی ئه‌حمه‌د
ئەو دەمانەی
لەگەڵ گەمەکانی ژیان بێزار بووم
ئەو دەمانەی، شێتانه له ئاسمان ڕادهمــــــــــام
به بێ هیچ هیوایەک .
خه ریکی چەمانەوەی کۆچانێکم بۆ پیریم!
داره دەستەم بێت؛ بۆ سەفەری بێـــــــــئامانەتیــــــــــم
به‌ره‌و ئه ستێره واس واســـــــــــــــــهکانـــــــــــــی
ئاسمان..
نه نه‌بوونی ئارام گه‌یه‌ک لێره، بۆ من، و نه دۆزینەوه چاوەکانی تۆ ،
بارگەم پێ له کۆڵ دەنێت؛ بۆ دۆزینەوه ی تۆ جارێکی تر !
دڵنیام تۆش لێره نیت، له ئاسمانیش نیت، نــــــــا، ناتبینم
منیش تەنیام ، بێ تۆ وا ڕاهاتوم
له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه؛ درۆ زلەکانی ژیان بقۆزمه‌وه !!
قاچه‌کانم له سه‌فه‌ر بشارمه‌وه
ده‌سته‌کانم به ڕه‌نگی که‌مانێکی توڕههاتەوە، گەرم بکەمەوە
که ئێستا، من بێ تۆم، و تۆم لەگەڵدانیت
ژیان خەساندومی له تاوانەکانیدا!!
به، به دیهێنانی ئاسوده ییه ک له خۆمدا
که چی هیچ که لابه رێکی ئه م گه‌ردوونه
نه‌بووه ئارامگایەک؛ بۆ خەونه سواوەکانی شەوانم
ناچار بنواڕمه ئەستێره تۆراوه‌کانی شەو
ئاخر منیش تۆراوی ده‌ستی ڕۆژگارم
له کوچه‌کانی بەر له ئاوابوندا
یه کتر دەبینین، یەکتر دەدوێنین؛
کەس له زمانی من تێناگات؟!
کەسیش چاوەکانی تۆی بۆ ناخوێندرێەوه !!
ڕێگام بدە...
بەر لەم ئاوابوونه دەستت بگرم
له‌گه‌ڵ خۆتا منیش بەره؛ بۆ بنمیچه نهێنیه‌کانی ئاسمان !
له‌وێ، من ڕۆمانه ئیفلیجەکانی ژیانت بۆ دهخوێنمەوه
تۆش چیرۆکه ئه فسوناوییەکانی شەوانم بۆ باس بکه ؟!!
دڵنیابه لێم تێدەگەیت !!
دڵنیام لێت تێدەگەم...
من کوڕی ڕۆژگارێکی مەییوو م له تاوانا !!
تۆش کچی ئاسمانێکی به ستووی له ئازار و ژانا...
*** *** ***
وەره دەرێ، چیدی خۆت حەشار مەده، لە نێو کوشبنەکانی ئاسماندا
منیش بهڕێوەم؛ بۆ لای تۆ ....
چاوه‌ڕوانم به...
تا پێڵاوه‌کانم دادەنێم، به دیاری بەجێیان دەهێڵم بۆ ژیان !!
تۆش ئهزییه مۆرەکه ت و سوخمه نارنجییەکهت بەجێبهێڵه بۆ ئاسمان .
تـــــــــــا بۆ ئه‌به‌دییه‌ت؛ ژیان بۆن بکات به پێڵاوهکانمەموە!
ئه‌و پێڵاوانەی له قه دەرەوه له پێمدایه !
تۆش ئهزییه مۆره‌که‌ت و سوخمه نارنجیهکهت،
توڕدەوە نێو ئاسمـــــــــان!..
ئه‌وەی له بلوق بوونتەوه، به هیوات لەبەری بکه‌یت و
هەورێک پەنچەکانی بۆ بەرێت !!
وەره من چاوەڕوانتم بەر له ئاوابونی ڕۆژگار
وەره بەر له هەڵهاتنی شەوگار.
وەره بێ ماڵئاوایی، بێ فرمێسک ..
وەره نه ژیان چاوی به ئێمه دەکه وێتەوه
نه ئێمەش له ژیان خۆش دەبین!
*** *** ***
تۆ که هاتیت،
بەر له ئاوابونی ڕۆژگار
نیەت بهێنه؛ که ده‌مبه‌یته‌وه بۆ نێو ژیان
پێ هەڵبگره و وه‌ره
تا دوا تروسکاییه کانی ژیان، وەرە
من له وێندەر دانیشتوم
گوێم لێیه ژیان ئاوازێکم بۆ دەڵێت
ئه ستێرەکان مه‌قامێک بۆ تۆ دەبێژن
بولبولەکان دار ئەرخەوانەکان دەشێلن
پەپولەکان سەرقاڵی سوراو کردنی لێوی گوڵاکانن
ئه‌وان ده‌زانن، من و تۆ به‌ڕێوه‌ین؛
بۆ ئێرهدێین ..
ئیتر پێ ههڵبگرەو، وەره
سەدەیەکه چاوەڕوانی هاتنی تۆم!.
سەدەیەکە نییەتم هێناوە، لە گەڵ خۆمدا بەرەو ژیانێکی قەرسیلیت بەرم
هەوڵدەدەم، دوا پێکی زیزیم، لە ژیان بنۆشم!..
چاوەڕوانتم، من ڕیشم شانه دەکەم
هێدی هێدی وەره ..
کاتێک که دێیت، بیرت نه چێت،
سه‌ر گوزه‌شته‌ی شەوهکانت لهیـــــــاد نەکەیت!!!
فەرهەنگێکیم بۆ بهێنە!
من خۆمت پێشکەش دەکەم و
ڕۆمانەکەی ژیانمت پێدەبەخشم….
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|