١\٦\٢٠١٣
بەرنامەکاری
لێژنه‌ی کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی کارنامە‌کانى پرسی ژنان.
سه‌ره‌تای بیرۆکه‌که:
پرسی
ژنان بۆ ماوەی پتر لە ٢٠ ساڵە لە لایەن رێکخراو و گرووپ و تۆڕ و
دامەزراوی جیاواز و بە شێوەی جۆراوجۆر کاری لەسەرکراوە، لەم بارەیه‌وه
زۆر پرۆژە یاسا و خشته‌ی کار و پێشنیار خراوەتە بەردەستی دەسەڵات و
پەرلەمان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و
پڕۆژانه بوون به یاسا و له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگیان پێدراوه، به‌ڵام
یان به که‌موکوڕیی جێبه‌جێکراون یان له باری سیاسیی و یاسایی و
کۆمه‌ڵایه‌تییە‌وه ڕێگرییان لێکراوه.
ئێمه پێمانوایه پرسی ژن پرسێکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه،
رێکخراوه‌کانیش ده‌توانن گوشارێکی پتر دروستبکه‌ن بۆ گۆڕانکاری له
سیسته‌می سیاسی و یاسایی له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ژنان له درێژ ماوه‌دا،
بۆیه به دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه و دانیشتن و تاوتوێکردنی هه‌ندێک
بابه‌ت، بریارماندا، کۆشش بکرێت لە ماوەیەکی کورت‌دا هەموو رێکخراوەکانی
سەرتاسەری کوردستان چ له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه، بە بێ
لەبەرچاوگرتنی پێشینەی ئایدۆلۆژی و حیزبی کۆبکرێنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی
میکانیزمێکی کارا بۆبه سەرەنجام گەیاندنی کارنامە‌کانی کاری تایبه‌ت
به پرسی ژنان.
ناو:
لێژنه‌ی کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی کارنامە‌کانی پرسی ژنان.
پێناسه:
ئه‌م لێژنه‌یه تا ئه‌وکاته کارایه که کارنامە‌کان جێبه‌جێ بکرێن.
جێگره‌وه‌ی هیچ رێکخراو و گرووپێک نییه، به‌ڵکو له کاره‌کانیدا نوێنه‌رایه‌تی
هه‌موو رێکخراو و گرووپه‌کان ده‌کات چ له ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات، به‌پێی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵده‌ستێ به کۆکردنه‌وه‌ی خشته‌کانی کار‌و
پێشنیاره‌کانی هه‌موو رێکخراو و گرووپه‌کان و به به‌شداریی هه‌مووان
کارنامە‌کان داده‌ڕێژرێن.
پێکهاته:
له پێنج کۆبوونه‌وه‌دا له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له
سه‌ره‌نجامی گفتوگۆ و وتووێژێکی زۆر نوێنه‌رانی ئه‌م رێکخراو و ده‌زگایانه
ئاماده‌یی کاریان ده‌ربڕیوه. وه‌ک زۆربه‌ی رێکخراو گرووپه‌کانی ژنانی
سه‌رتاسه‌ری کوردستان و هه‌ندێک له نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی ژنان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی
دژ به ژنان، نوێنه‌ری لێژنه‌ی ژنانی په‌رله‌مان و هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران،
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان.
ئامانج:
• کۆکردنەوە و ئاماده‌کردنی هەموو ئەو کارنامەو بەرنامەکار و
سترتیژییانەی کە تا ئێستا لە لایەن رێکخراو و گرووپەکانی ناوەوە و
دەرەوەی وڵات پێشکەش کراوە و داڕشتنەوەیان لە سێ کارنامەدا بە پێی
ئامانجە کورت ماوە و درێژخایەنەکان بۆ هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان،
جێبەجێکردن و دادوەریی که هه‌ر سێ لایه‌نی ئابووریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌گرنه‌وه.
• پێکهێنانی هاودەنگیی و دیالۆگ له ناو رێکخراو و که‌سایه‌تیه‌کانی
بواری مافه‌کانی ژنان چ له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، بۆ
کارکردن له‌سه‌ر بنه‌ما هاوبه‌شه‌کانی خواستی بزووتنە‌وه‌ی ژنان.
• بەشدارییکردنی ژنان و رێکخراوەکانیان لە هەموارکردن، گۆڕانکاریی و بە
سەرەنجام گەیاندنی یاسا و بڕیارەکانی تایبه‌ت بە مافه‌کانی ژنان، ئەمەش
وەک گرووپێکی گوشاری به‌رفراوا‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی خواسته‌کان وه‌ک
پێداویستییە‌کی هه‌نووکه‌یی.
میکانیزمی کارکردن:
• رێکخه‌ری لێژنه هه‌ڵده‌ستێ به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو مایل و ژماره
ته‌له‌فۆنی رێکخراو و که‌سایه‌تیه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
که له‌سه‌ر پرسی ژنان کارده‌که‌ن. جگه له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له
پرۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌سته‌که ئاگادارن.
• گه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌سته‌که و کاره‌کانی به به‌رده‌وام به هه‌موو
ئه‌و مایلانه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا، سه‌باره‌ت به‌و کارنامانه‌ی
ئاماده ده‌کرێن.
• هه‌موو کارنامە و بەرنامەکارێک، که له‌لایه‌ن رێکخراو و
گرووپه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وی وڵات ده‌رچوه کۆده‌کرێته‌وه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی له ناو په‌رله‌ماندان، بۆ به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه و
داڕشته‌وه‌یان.
• دابه‌شکردنی لێژنه‌که به‌سه‌ر سێ گرووپی کار بۆ داڕشتنی سێ
کارنامە‌که، به پێی زانیاریی و تایبه‌تمه‌ندیی که‌سه‌کان، دواتر
تاوتوێکردنی هه‌ر سێ کارنامە‌که له لێژنه‌که‌دا. پاشان ناردنی بۆ هه‌موو
رێکخراو و که‌سایه‌تییە په‌یوه‌ندییداره‌کان تا سه‌رنجه‌کانیان بنێرنه‌وه
بۆ لێژنه‌که به مه‌به‌ستی گونجاندنیان له ناو کارنامە‌کاندا.
• واژۆکردنی کارنامە‌کان له لایه‌ن رێکخراو و که‌سایه‌تی و ده‌زگا و
په‌رله‌مانتارانه‌وه.
• پاشان کارکردن بۆ گرتنی کۆنفرانسێکی سه‌رانسه‌ریی، که هه‌موو
رێکخراو و داموده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌کان تێیدا به‌شدار بن، بۆ گفتوگۆ
و تاوتوێکردن له‌سه‌ر پاکنووسی کۆتایی کارنامە‌کان و ئاماده‌کردنیان بۆ
پێشکه‌شکردنیان به سێ ده‌سه‌ڵاته‌که.
• به دوای ئه‌مه‌دا دانانی میکانیزمی کار و کاتی جێبه‌جێکردنی
کارنامە‌کان به پێی ئامانجه کورت ماوه و درێژخایه‌نه‌کان و
به‌دواداچوونی له لایه‌ن لێژنه‌که‌وه به پشتیوانیی هه‌موو
رێکخراوه‌کان.
لێژنه‌ی کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی کارنامە‌کانى پرسی ژنان
|