خوێنه‌ری به‌رێز، ئه‌م به‌رنامه و په‌یره‌وه‌ی که له خواره‌وه‌دا هه‌یه، پێشنیاره بۆ کۆنگره‌ی دووه‌می ناوه‌ندی چاک. مه‌به‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، ئێوه به ڕه‌خنه و تێبینیه‌کانتان هاوکاریمان بکه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن.
ئه‌م به‌رنامه و په‌یره‌وه له سایتی ناوه‌ندی چاکدا www.chak.be داده‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌م بابه‌ته بکرێت. ده‌توانن تێبینی، ره‌خنه و وتار سه‌باره‌ت به کۆنگره بۆ ئه‌م ئیمایله بنێرن:
سوپاس
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره
به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی ناوه‌ندی چاک
ناوه‌رۆک
TOC \o "1-3" \h \z \u پێشه‌کی
2. ناوه‌ندی چاک باوه‌ڕی وایه: 3. ناوه‌ندی چاک پشتگیری ده‌کات: 4. شێوازه‌کانی کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی: به‌ندی 2: ئۆڕگانه‌کانی ڕێکخراوی چاک به‌ندی 6: له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌تی به‌ندی 7: جۆره‌کانی لێپرسینه‌وه به‌ندی 8: ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردنی لێپرسینه‌وه و شێوازه‌کانی به‌ندی 12 . به‌شه‌کانی ناو کۆنسه‌ی کارگێر به‌ندی 13: ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌ندی 14: لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون به‌ندی 17: سه‌رچاوه‌کانی دارایی به‌ندی 18: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکخراو
2. ئه‌ندامانی ئاسته‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان 5. به‌شه‌کانی ناو کۆنسه‌ی کارگێر e. به‌شی نه‌خشه و پلان دانان...... 10. کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه (پلینۆم)
پێشهکیکوردستان له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا به‌ژێرده‌ستی مایه‌وه و ئالوگۆڕی له‌لایه‌ن داگیرکه‌ری جیاجیاوه پێکرا، له‌و ماوه‌یه‌دا و تا ئێستا خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وووی چه‌وساندنه‌وه و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بووین، ئه‌و تاونانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان کراون که‌مترنین له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لانی تر وه‌کو هینده‌سوره‌کان، ئه‌رمه‌ن، جوله‌که، که‌مبۆدیه‌کان، هوتووه‌کان، توتسیه‌کان، بۆسنیه‌کان هتد. کراون و ئێستا به‌رامبه‌ر به دارفوریه‌کان ده‌کرێن. به‌درێژایی ته‌مه‌نی داگیرکاری له کوردستاندا، هه‌زاران لادێ و شاره‌دێی کوردستان سوتێندراو‌ن و له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌ختکراون. خه‌ڵکی کوردستان له‌کات و سه‌رده‌می جیاجیادا به سه‌دان هه‌زاریان ده‌رکراون یا ڕاگوێزراون و له شوێنیان‌دا تورک، فارس و عه‌ره‌ب نیشته‌جێکراون. ناسنامه‌یان لێسه‌ندراوه یا به‌زۆر گۆڕدراوه، ڕاوه‌دوونراون، ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان، زیندانی‌کراون، ڕفێندراون و شونبزرکراون. هه‌موو ئه‌و پاکتاوه سیسته‌ماتیکیانه له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه پیاده‌کراون. هه‌موو ئه‌و تاوانانه به‌رامبه‌ر به بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌به‌ر کورد بوون ڕوویانداوه.
داگیرکه‌رانی کوردستان سڵیان له به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی وه‌کو ژاری کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژ نه‌کردۆته‌وه. له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی کورده‌کانی ناوچه‌ی ده‌رسیم له ساڵانی 1937 و 1938دا ژاری کیمیاوی بۆ له‌ناوبردنی کورد له لایه‌ن تورکه که‌مالیسته‌کانه‌وه به‌کارهاتووه. له ساڵی 1987 له سه‌ر‌ده‌شت، شێخوه‌سان و بالیسان ژاری کیمیاوی له کۆمه‌ڵکوژی کوردان‌دا به‌کار هاتووه. له مارسی 1988 دا له هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین هێرشی کیمیاوی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیل له مێژوودا له لایه‌ن عه‌ره‌به به‌عسیه‌کانه‌وه کرایه سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له ناوچه‌کانی قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان، ده‌شتی کۆیه، خۆشناوه‌تی، باڵه‌کایه‌تی و بادینان ژاربارانی ئه‌م ناوچانه کران. کۆمه‌ڵکوژی 8000 بارزانی له ساڵی 1983 و 182.000 هه‌زار که‌س له ساڵی 1988 دا، له‌گه‌ڵ خاپورکردنی نزیکه‌ی 4000 گوند و شاره‌دێی کوردستان به‌ڵگه‌ی بوونی تاوانی ژینۆساید ده‌سه‌لمێنن.
به‌هۆی له‌بیرکردن، که‌مته‌رخه‌می و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2002 دا ده‌سته‌یه‌ک له کوردستانیانی هه‌نده‌ران، بوونی ڕه‌گه‌ڕێکخراوێکیان به پێویست زانی. سه‌ره‌تا له‌ژێر ناوی "که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت له ڕێگه‌ی پاڵتۆلک (ژووری پێشکه‌وتنخوازان) که‌مپینێک له دایک بوو. ئه‌م که‌مپینه درێژه‌ی کێشا و خه‌ڵکی دیکه‌ی لێ کۆبووه‌وه، که پێویستبوونی ڕێکخراوێکی گه‌وره‌تر و خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی دوورتری هێنایه پێشه‌وه. ئه‌وه بوو ناوی که‌مپین گۆردرا به "ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)" که وه‌کو ناوه‌ندی چاک ناسرا. له هاوینی 2006 دا یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆی به‌ست و له کار و چالاکیه‌کانی به‌رده‌وام بووه. له‌م ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نی چاکدا گه‌لێ کار و چالاکی گرنگ له بواره‌کانی ناساندن و به‌داگاییگه‌یاندنی تاوانباران ئه‌نجام دراون.
له‌م نامیلکه‌یه‌دا به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌م ڕێکخراوه نوسراوه، که ورده‌کاری سه‌باره‌ت به ئامانج و هه‌وڵه‌کان، چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی ڕێکخراو، پره‌نسیپه‌کان و چۆنیه‌تی کارکردنی ئۆرگان و ئه‌ندامان ڕوونکراوه‌ته‌وه و دیارکراون. به‌رنامه‌ی چاک
پێناسه:1. ڕێکخراوێکی ناحکومی سڤیلی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌ندامی له زۆر ولاتی جیهاندا هه‌یه. (ڕێکخراوێکی فیدراسۆنیه، له یه‌کگرتنی کۆمیته‌کان پێک دێت. پێشنیاره) 2. کاروباره ناوخۆیه‌کانی به په‌یڕه‌ویکردن له پڕێنسیپ و پێوه‌ره دیموکراتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات. 3. سه‌ربه‌خۆیه له هه‌ر جۆره ئایدیۆلۆژییه‌ک، بیروبۆچون و ڕێبازێکی فکری-سیاسی و هه‌ر حیزبێکی سیاسی. 4. له‌سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید که به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێن کار ده‌کات. 1. ئامانجه‌کان:A. هێنانه‌دی مه‌ڵه‌به‌ندێکی ئه‌نتی ژینۆساید له کوردستاندا، بۆ:1. هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن به دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید.
2. لێکۆڵینه‌وه و به دۆکیومێنت کردنی ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له مێژووی سه‌رده‌مدا بوونه‌ته هۆی قه‌لاچۆکاری و کۆمه‌ڵکوژی له کوردستاندا له لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه بووبێت.
3. هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌و ڕووداوه کۆمه‌ڵکوژی و قه‌لاچۆکاریانه وه‌ک هه‌وڵوته‌قه‌لای پاکسازی ڕه‌گه‌زی و ژینۆساید له مه‌ڵبه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
4. به‌میللیکردنی کاره‌ساته‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید به مه‌به‌ستی دروستکردنی هوشیاریه‌کی کۆی مرۆڤدۆستانه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
5. دادگایه‌کی بێلایه‌ن بۆ داگاییکردنی تاوانباران پێویستیه‌کی له‌پێشه، بۆ ئه‌مه‌ش دادگای نیونه‌ته‌وه‌یی باشترین چاره‌سه‌ره. بۆیه بردنی دۆزی کۆمه‌ڵکوژیه‌کان و ژینۆسایدی گه‌لی کورد بۆ دادگایه‌کی ئه‌وها ئامانجێکی له‌پێشه.
6. کێشکردنی تاوانباران [داڕێژه‌رانی بیرۆکه‌ی پاکتاوی ڕگه‌زی و ژینۆساید، نه‌خشه بۆکێشه‌رانی، جێبه‌جێکه‌رانی و هه‌روه‌ها هاوکاره‌کانیان] بۆ دادگا.
7. ناچارکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه یان جێگره‌کانیان که دوای ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، به ڕاگه‌یاندنی داوای لێبوردن و ئاماده‌بوونیان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه مرۆیی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که له شوێنی ڕوداوه‌که که‌وتووه.
8. به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای یاسایی دژ به‌و کۆمپانیا و ده‌وڵه‌تانه‌ی که هاوکاری ڕژێمی به‌عسیان له فرۆشتن، دروستکردن و په‌ره‌پێدانی چه‌کی کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژ کردووه.
9. درێژه‌دان به ئاشکراکردنی چاره‌نوسی ئه‌نفال کراوه‌کان، که تائێستا چاره‌نوسی زۆرێکیان دیار نیه.
10. درێژه‌دان به گه‌ڕانی تیمه پسپۆڕیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه و پشکنینی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
11. هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی 16/3 وه‌ک ڕۆژی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
12. هه‌وڵدان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی 28/6 به‌رۆژی کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
13. هه‌وڵدان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی ....... به‌رۆژی ژینۆسایدی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان.
B. هێنانه‌دی ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری، بۆ:1. په‌ره‌پێدانی ئاگاهی و ڕۆشنگه‌ری که‌سوکاری قوربانیان و جه‌ماوه‌ریش به‌گشتی، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی پاکتاوکارانه‌ی ڕه‌گه‌زی ئه‌و تاوانانه، وه هه‌روه‌ها ئه‌و مافانه‌ی که که‌سوکاری قوربانیانیان هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگه یاساییانه‌ی که ده‌تواندرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانیان بگیرێته‌به‌ر.
2. ڕێکخراوکردنی که‌سوکاری قوربانیان و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی و ڕابه‌رایه‌تی کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی داخوازیکارانه بۆ به‌دیهێنانی خواسته ڕه‌واکانیان: a. باشکردنی باری ژیانیان له‌لایه‌نی شوێنی ژیان، خانوو و پێداویستيیه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌کانی ژیان. b. هه‌ڵسان به چاره‌سه‌رکردنی قوربانیه‌کانی ژینۆساید، هه‌روه‌ها نه‌وه‌کانی دوای ژینۆساید که به‌هۆی پاشماوه‌ی ژاری کیمیاوی و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژییه‌وه ته‌ندروستیان ناته‌واوه و ئازار ده‌چێژن. c. یارمه‌تی سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌زاران مرۆڤی قو‌ربانی ژینۆساید(به‌تایبه‌تی هه‌زاران بێوه‌ژن و گه‌وره کچ) که به کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تيیه‌وه ده‌ناڵێنن و نامۆیانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و قوربانیانه بکرێت، ڕێزیان بگیرێت و هه‌وڵبدرێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناو ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه. d. یارمه‌تی منداڵانی خێزانه به‌رکه‌وتووه‌کان له بواری خوێندن، په‌روه‌رده و پێداویستیه‌کانی رۆژانه‌یان تا ئه‌و کاته‌ی له‌خه‌م ده‌رده‌چن. e. یارمه‌تی پیر و په‌ککه‌وته‌کان له لایه‌نی ته‌ندروستی، ده‌روونی و گوزه‌رانی ژیان و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
2. ناوه‌ندی چاک باوه‌ڕی وایه:a. ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید له کوردستاندا، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و بوونی مافی سه‌روه‌ریه وه‌ک هه‌ر ووڵاتێکی تر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ڕێکخراوی چاک داننان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد و ئه‌نجامدانی له ڕێگه‌ی ریفڕاندۆمێکه‌وه به پێویست داده‌نێت.
b. هیچ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێک، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی دانپێنراو مافی ئه‌وه‌ی نیه بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران ده‌ربکات. هه‌ر لێبوردنێک له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌رکرابێت و ئه‌و تاوانبارانه‌ی گرتبێته‌وه، به نایاسایی ده‌ناسێت.
c. کوردستان نیشتیمانێکی فره نه‌ته‌وه، فره ئایین و مه‌زهه‌به. جگه له کورد که‌مه نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زی تریش ده‌ژین، وه جگه له ئیسلام چه‌ندین ئایین و مه‌زهه‌بی تریش هه‌ن. ده‌وڵه‌تێک و ده‌سه‌ڵاتێکی سیکیولاری [عیلمانی] هاوچه‌رخ که له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوونی دانیشتوانی کوردستان، جیا له نه‌ته‌وه و ئایینیان دابمه‌زرێت، باشترین دڵنیاییه بۆ به‌یه‌که‌وه ژیانی ئاشتیانه و بۆ پێش‌گرتن به فشارهێنان، ئازاردان و پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و مه‌زهه‌بی له ئێستا‌و له داهاتوودا.
3. ناوه‌ندی چاک پشتگیری ده‌کات:a. له که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیه‌کان، که‌مینه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان که له ئاکامی تاوانه‌کانی ژینۆسایده‌وه له کوردستاندا بوونه‌ته قو‌ربانی. هه‌روه‌ها دژی هه‌رجۆره فشار، هه‌وڵێکی پاکتاوسازی و ده‌ستدرێژیه‌که بۆ سه‌ر مافه‌کانیان له ئێستا‌و له داهاتووشدا. b. له هه‌موو په‌یماننامه و ڕێککه‌تننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و حه‌رامکردنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، ژاری کیمیاوی، مین هتد. هاتوون ده‌کات. c. له ڕێککه‌وتننامه‌ی پێش‌گرتن به ژینۆساید، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، مۆرکراوی 9-12-1948. d. له ڕێککه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی که له ................ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. e. له تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی هه‌موو ڕێکخراو و ناوه‌ندێکی غه‌یره حکومی، دژ به پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، دژ به هه‌ڵایساندنی جه‌نگ، به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، چه‌کی ئه‌تۆمی، چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و به‌کارهێنانی مین . f. له به‌ننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، مۆرکراوی 10-12-1948. g. له تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی هه‌موو ڕێکخراو و ناوه‌ندێکی غه‌یره حکومی، بۆ لایه‌نگری له مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تیش مافه‌کانی ژنان و مناڵان. نه‌هێشتنی سزادان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و سایکۆلۆژی زیندانیان. لابردنی سزای له سێداره‌دان، په‌یڕه‌و نه‌کردنی سزادانی به‌کۆمه‌ڵ. ڕێگرتن به ڕێکخستنی بازرگانی سێکس له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه،............هتد.
4. شێوازه‌کانی کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی:
--------------- ته‌واو ---------------
په‌یڕه‌وی ناوخۆ
به‌ندی 1: ناوی ئه‌م ڕێکخراوه
(.....................................................) ناوی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و کورتکراوه‌که‌ی [......]ه.
- ناوه‌ندی (ڕێکخراوی) دژ به ژینۆسایدی گه‌لی (نه‌ته‌وه‌ی) کورد The Center against Genocide of Kurdish People, CGKP
- ڕێکخراوی چاودێری ژینۆساید له کوردستان Ginocid Watch Organaization in Kurdistan = GWOK
- ڕێکخراوی کوردی بۆ چاودێریی ژینۆساید یان چاودێری ژینۆسایدی کوردی Kurdish Genocide Watch, KGW
- سه‌نته‌ری کوردستان دژ به ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد The Center of Kurdistan against Genocide of Kurdish Nation, CKGNK
- ڕێکخراوی داد دژ به ژینۆسایدی گه‌لی کورد The Organization of Justice against Genocide of Kurdish People, OJGKP
- ناوی ئێستا: ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک). The Center of Halabja against Anafalization and Genocide of the Kurdish People CHAGKP (CHAK)
به‌ندی 2: ئۆڕگانه‌کانی ڕێکخراوی چاک
1) ئه‌ندام. 2) کۆمیته‌ی وڵاته‌کان و لیژنکانی ناو ئه‌و کۆمیتانه. 3) کۆنسه‌ی کارگێڕ و به‌شه‌کانی ناو ئه‌و کۆنسه‌یه. 4) لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون 5) ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر 6) کۆنگره 7) کۆبوونه‌وه‌ی گشتی 8) دارایی
ستره‌کتور به پێی پێشنیار
به‌ندی 3: ئه‌ندام
به ئه‌ندام بوون ئازه‌زومه‌ندانه و کراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێک ، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه :
1. ته‌مه‌نی له 16 ساڵ که‌متر نه‌بێت. (پێشنیار: 18 ساڵ) 2. بڕوای به په‌یڕه‌وی و پڕۆگرام هه‌بێت. 3. پشتیوانی لانی که‌می دوو ئه‌ندامی هه‌بێت. 4. ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی بدات. 5. به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌کردبێت که دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجام دراون. 6. به‌تاونێکی ناشیاو له دادگایه‌کی باوه‌رپێکراودا سزا نه‌درابێت. (پێشنیار: ئه‌و که‌سه خۆشناو بێت) 7. ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری دژ به ژینۆسایدا چاڵاکن، یان که‌سایه‌تی هاوکار و دڵسۆزی دۆزی ژینۆسایدی گه‌لی کوردن، وه‌ک ئه‌ندامی شانازی وه‌ربگیرێن. 8. کۆمیته‌کانی وڵاتان مافی وه‌رگرتنی ئه‌ندامیان هه‌یه. 9. له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی کۆمیته‌دا به‌شی ڕێکخستن مافی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی هه‌یه. 10. ئه‌ندامی هیچ ده‌زگایه‌کی جاسوسی سه‌ر به ولاتانی داگیرکه‌ر، یان ده‌وڵه‌ت و پارتێک نه‌بێت.
به‌ندی 4: مافه‌کانی ئه‌ندام
به‌ندی 5: ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
به‌ندی 6: له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌تی
ئه‌ندامه‌تی هه‌ر که‌سێک له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌دا کۆتایی دێت ئه‌گه‌ر:
1- خۆی به فه‌ڕمی ڕای بگه‌یه‌نێت. 2- دژ به په‌یڕه و پڕۆگرام کار بکات. یا یه‌کێ له مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی که پێی وه‌رگیراوه له‌ده‌ست بدات. 3- له‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی کۆچی‌دوایی 4- ئابوونه ی ئه ندامه تی نه دات . 5- هه وڵی به پاشکۆ کردنی ناوه‌ند بۆ پارت یان لایه‌نێکی ڕامیاری دیاریکراو بدات . 6- هه‌رکه‌سێک هاوکاری هه‌ر حیزب و بزووتنه‌وه و ده‌وڵه‌تێک بکات که هه‌ڵده‌ستێت به کاری دژ به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵ کوژی و ژینۆساید. 7- ئه‌گه‌ر به دۆکیومێنتی فه‌ڕمی 2 جار ئاگادار کرابێته‌وه که له پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی لایداوه، یان ئه‌گه‌ر جارێک سڕکرابێت له‌سه‌ر ئه‌و لادانه‌ی که هه‌یبووه له پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی، دوای ئه‌وه هه‌ر لادانێک له پڕێنسیپه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه که پێشنیاری ده‌رکرنی بخرێته به‌ر‌ده‌ستی کۆنسه‌ی کارگێڕی.
به‌ندی 7: جۆره‌کانی لێپرسینه‌وه
1. ئاگادار کردنه‌وه 2. سڕکردن 3. ده‌رکردن، گه‌وره‌ترین و به‌رزترین سزای ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌یه.
به‌ندی 8: ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردنی لێپرسینه‌وه و شێوازه‌کانی
1. کۆمیته‌کان مافی ئاگادارکردنه‌وه و سڕکردن و ده‌رکردنیان هه‌یه. پێشنیاری ده‌رکردن ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه به ئه‌ندامی ئۆرگانه‌کانی سه‌روو په‌یوه‌ستدار بێت. 2. بڕیاری ده‌رکردن ته‌نها بۆ کۆنسه‌ی کارگێر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ئه‌رکی له ئۆرگانه‌کانی سه‌رووی کۆمیته هه‌بوو. 3. لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سنوری کۆمیته له ده‌سه‌ڵاتی کۆمیته‌دایه. 4. پاش خستنه‌ڕووی پێشنیاری سزا به به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامان یان ئۆرگانه‌کانه‌وه به ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده (50+1) پێشنیاره‌که په‌سه‌ند ئه‌کرێت. 5. ئه‌ندامی سزادراو مافی سکاڵا و پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه به بڕیاری سزاکه‌دا له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له‌ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی ووڵاته‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کۆمیته نه‌بوو له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی چاو‌دێر یان کۆنسه‌ی کارگێر.
به‌ندی 9: وازهێنانی ئه‌ندام
1. هه‌ر ئه‌ندامێک ئازاده له ده‌ستکێشانه‌وه مه‌رجیش نیه ڕوونکردنه‌وه بدات له باره‌یه‌وه. 2. له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی فه‌ڕمی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه، هه‌موو مافێکی ئه‌ندامه‌تی له‌ده‌ست ئه‌دات. 3. بۆی هه‌یه تا 14 ڕۆژ له‌ده‌ست کێشانه‌وه‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان پۆستی ڕێکخراوه‌یی پێشووی. 4. ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دوادچوون بۆی هه‌یه به‌دواداچوون له‌و بابه‌ته بکات. 5. ئه‌ندامی وازهێنه‌ر بۆی هه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه ناو چاک و فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی سه‌رله‌نوێ پڕ بکاته‌وه. به‌مه‌رجێک ئاماده بێت بۆ لێپرسینه‌وه له بارێک‌دا ئه‌گه‌ر له‌پڕۆسه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌یدا، تۆمه‌تی خستبێته پاڵ چاک یان ئۆڕگانه‌کانی چاک و ئه‌ندامانی چاک.
به‌ندی 10 : کۆمیته‌ی وڵاتان
1- یه‌که‌ی بنچینه‌یی و تاکه نوێنه‌ری فه‌ڕمی ڕێکخراوی چاکه له‌و وڵاته‌ی که تیایه‌تی. 2- له هه‌ر ووڵاتێکدا 3 تا 5 ئه‌ندام بنکه پێک ده‌هێنن، 5 ئه‌ندام زیاتر ده‌توانن کۆمیته پێک بهێنن. 3- کۆمیته ده‌توانێت به‌شه‌کانی تایبه‌ت به‌کاره‌کانی وه‌ک دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان، ڕاگه‌یاندن........هتد دروست بکات. 4- پێویسته هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی بکات که تیایدا به‌رپرسی کۆمیته و جێگره‌که‌ی و لیژنه‌کانی ناو کۆمیته و به‌رپرسه‌کانیان دیاری ده‌کرێن. 5- کۆبوونه‌وه‌ی ئاوارته (نائاسایی) به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته ½ + 1 ده‌به‌سترێت و ده‌سه‌لاتی ئاڵوگۆڕی ڕێکخراوه‌یی هه‌یه. 6- پاڵێوراوی به‌رپرسی کۆمیته ده‌بێ یه‌ک ساڵ ئه‌ندام بووبێت. (پێشنیار: 6 مانگ) 7- به پێی توانا کارده‌کات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ناوه‌ندی چاک له وڵاته‌که‌یدا. 8- به ر پرسی کۆمیته ڕاسته‌و‌خۆ ده‌بیته ئه‌ندامی کۆنسه‌ی کارگێڕ. 9- له ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی به‌رپرسی کۆمیته یا دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌به‌ر هۆیه‌کیتر ئه‌وا جێگر یا ئه‌ندامێکی تر به پشتگیری ئه‌ندامان کاره‌کانی به‌رپرس ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 10- ماف و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان له به‌ندی (3) خاڵی 8، هه‌روه‌ها به‌ندی (8) خاڵه‌کانی (1 و 3 و 4) دا هاتووه. 11- ئه‌ندام دوای شه‌ش مانگ ئه‌ندام بوون، مافی کاندیدکردنی ئه‌ندامی دیکه‌ی بۆ کۆنگره هه‌یه. به‌ندی 11: کۆنسه‌ی کارگێر
1- فراوانترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین ئوڕگانی باڵایه. 2- هه‌ڵده‌ستێت به داڕشتن و جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کار و چالاکیه‌کان له نێوان دوو کۆنگره‌دا. 3- پێکدێت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر (3 که‌س)، به‌رپرسی به‌شه‌کان[دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن، نه‌خشه و پلان دانان (5 که‌س)]، به‌رپرسی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان، هه‌روه‌ها به‌رپرسی کۆمیته‌کانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات. 4- ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگیر له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن، جگه له کۆمیته‌ی وڵاتان. 5- ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگیر له هه‌ر وڵاتێکدابن، پابه‌ندی بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمیته‌دا له ماف و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کسانن. 6- مانگانه کۆبوونه‌وه ده‌کات. 7- مافی ئاگادار کردنه‌وه، سڕکردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی هه‌یه هه‌روه‌ک له به‌ندی هه‌شت خاڵی (2)دا هاتووه. به‌ندی 12 . به‌شه‌کانی ناو کۆنسه‌ی کارگێر
1- به‌شه‌کان بریتین له :[ دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن، نه‌خشه و پلان دانان ]. 2- به‌رپرسی ئه‌م به‌شانه ئه‌ندامی کۆنسه‌ی کارگێرن که هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ن. 3- ئه‌ندامانی هه‌ر به‌شێک پێک دێت له به‌رپرس و به‌رپرسانی هه‌مان به‌ش (لیژنه) له کۆمیته‌ی وڵاتان. 4- هه‌ر به‌شێک به‌پێی پێویست کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. 5- هه‌ر به‌شێک ئیما‌یل گروپی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت. که له پاشکۆی ئه‌م په‌یڕه‌ویه‌دا یاساکانی به‌کارهێنانی دیاری کراوه. 6- ئه‌رکه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م به‌شانه و سنووری ده‌سه‌ڵاتیان به پاشکۆیه‌ک دیاری کراوه. 7- به‌شی نه‌خشه و پلان دانان
به‌ندی 13: ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر
1- له سێ ئه‌ندام پێک دێت و له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2- میکانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌که له پاشکۆی ئه‌م په‌یره‌ویه‌دا هاتووه. 3- نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی چاک ده‌کات له سه‌ر ئاستی جیهاندا. 4- هه‌ر یه‌کێک له‌و سێ ئه‌ندامه بۆ ماوه‌ی 8 مانگ ووته‌بێژی فه‌رمی چاک ده‌بێت. 5- ڕاگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنسه‌ی کارگێڕی ده‌که‌ن. 6- مافی پێشنیارکردنی ئاڵوگۆڕ و پێشنیارکردنی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێریان هه‌یه. 7- مافی به‌شداری کردنیان هه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌کاندا، هه‌روه‌ها مافی به‌شداریان له کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه باڵاکانیشدا هه‌یه. 8- مافی پیشنیاری کۆنگره‌ی نائاساییان هه‌یه. 9- له نێوان خۆیاندا ئه‌م کارانه دابه‌ش ئه‌که‌ن: [نه‌خشه و پلان دانان، سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کان، هاوکاری و یارمه‌تی کۆمیته‌ی کوردستان] 10- بڕیاره‌کان به تێکڕای ده‌نگ ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناته‌بایی هه‌بوو، بابه‌ته‌که ده‌خرێته به‌رده‌ست کۆنسه‌ی کارگێر، ئه‌گه‌ر بۆ ماوی 14 رۆژ یه‌کلانه‌بووه‌وه، ئه‌وا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و یاسا یه‌کلای ده‌کاته‌وه. 11- ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ر ئه‌ندامێکی یه‌ده‌گی ده‌بێ و له کۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژیردرێت. ئه‌و ئه‌ندامه مافی ده‌نگدانی نییه، له کاتی پێویستدا و له بزریی ئه‌ندامێکدا به ئه‌رک هه‌ڵده‌ستێت.
به‌ندی 14: لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون
1. له 3 ئه‌ندام و 1 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێک دێت. (پێشنیار: 5 ئه‌ندام) 2. ئه‌ندامانی له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن. 3. نابنه ئه‌ندام له کۆنسه‌ی کارگێڕ به‌ڵام بۆیان هه‌یه وه‌ک میوان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیان بکه‌ن. 4. لانی که‌م ئه‌بێ ساڵێک ئه‌ندام بووبن. 5. ئه‌م لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له کێشه و سنور به‌زاندنه‌کان ده‌کات. چ ئه‌وه‌ی که له لایه‌نێکه‌وه بۆیان پێشنیارکرابێت یان خۆیان دیارده‌یه‌کی سنوربه‌زاندن ببینن. 6. لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌توانێ جۆری سزا بۆ پێشێلکاری وه‌ک پێشنیار دیار بکات. 7. هه‌موو ئۆڕگانه‌کانی چاک ئه‌بێ پابه‌ندبن به‌ئاکامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون. 8. په‌سه‌ندکردنی پێشنیاره‌کانی سزا و بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆنسه‌ی کارگێر و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند ده‌کرێت. 9. لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ڕۆڵی ئاگادارکه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌ئه‌گه‌ری سنوربه‌زاندن و پێشێلکاری پره‌نسیبه‌کانی ناوه‌ند له لایه‌ن ئه‌ندامان، به‌ش و کۆمیته‌کانه‌وه. 10. له کاتی قه‌یرانێکی ڕێکخراوه‌یی گه‌وره‌دا، پاش به‌ده‌ستهێنانی متمانه له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه له ڕاپرسیه‌کی گشتیدا، ڕابه‌رایه‌تی ڕێکخراو ده‌که‌ن تا به‌ستنی کۆنگره‌ی نا ئاسایی. 11. هه‌ر پرسێک که له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه و به‌دواداچووندا به چاره‌نوساز بزاندرێت، ده‌خرێته‌به‌ر گشتپرسی ئه‌ندامان. به‌ندی 15: کۆنگره
1. به‌رز ترین ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده که ده‌توانێ بڕیاری چاره‌سنوسساز بدات. 2. هه ر 2 ساڵ یه ک جار له نوێنه‌رانی کۆمیته‌کان، سه‌رجه‌م کۆنسه‌ی کارگێر و ده‌سته‌ی چاو‌دێر پێک دێت. 3. کۆنگره‌ی نائاسایی له کاتی قه‌یرانێکی گه‌وره‌دا که مه‌ترسی دووکه‌رت بوون و تیاچوونی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی لێ چاوه‌ڕوان بکرێت، یان له‌سه‌ر داخوازی 3/2 کۆنسه‌ی کارگێر ئه‌به‌سترێت. 4. مافی ئاڵوگۆڕی له به‌رنامه و په‌یڕوی ناوخۆدا هه‌یه. 5. مافی گۆڕینی ناوی ڕێکخراوه‌که، چوونه‌ناو ڕێکخراوێکی تر، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی هه‌یه. 6. ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر، ئه‌نجومه‌نی باڵا و ده‌سته‌ی چاودێری تیا هه‌ڵده‌بژێردرێت. 7. ئه‌ندام 6 مانگ ئه‌ندام بووبێت، مافی خۆپاڵاوتنی هه‌یه.
1- بۆ لێدوان له‌سه‌ر چاڵاکی و که‌مپین، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرفته ناوخۆییه‌کان، بیروڕا و هه‌ڵوێست گۆڕێنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ڕۆژ که په‌یوه‌ندیان به [چاک]ه‌وه هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌به‌سترێت. 2- کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به به‌شداری ئه‌ندامان له هه‌موو ئاستێک‌دا، له ژوورێکی پاڵتۆکی تایبه‌تدا مانگی جارێک یان به‌پێی پێویست ده‌به‌سترێت. 3- ئه‌م کۆبوونه‌وانه به بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی باڵا یان کۆنسه‌ی کارگێر ده‌به‌سترێن. 4- بۆی نییه ئه‌و بڕیارانه بخاته ده‌ستووری کاریه‌وه که ئه‌م په‌یڕه‌ویه ناوخۆیه وه‌ک ده‌سه‌ڵات به ئۆڕگانه جیاجیاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی به‌خشیوه.
پێشنیار: ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو: ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو که پێكدێت له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداریان له کۆنگردا هه‌بووه، هه‌ر 3 مانگ یا 6 مانگ جارێک کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌کات. چاودێری کاره‌کان و کۆنسه‌ی کارگێر ده‌کات. به‌ندی 17: سه‌رچاوه‌کانی دارایی1- ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی 50 یۆرۆریه ساڵانه بۆ دانیشتوانی ئه‌وروپا، ئوسترالیا، ئه‌مرکا و که‌نه‌دا، که ده‌کرێت به دوو جار بدرێت. 2- ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی دانیشتووی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاست .......؟ . 3- کۆمه‌گی بێ مه‌رجی که‌س و ڕێکخراوه‌کان. 4- کۆمه‌گی ده‌وڵه‌تی ته‌رخان کراو بۆ ڕێکخراوه و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان. 5- داهاتی ده‌ستکه‌وتوو له بڵاوکراوه و به‌رهه‌مه‌کان و پڕۆژه‌کانی په‌یاکردنی دارایی. 6- سه‌رچاوه‌کانی دارایی و بڕی ئه‌و داراییه‌ی که ئه‌م ڕێکخراوه هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌کانی نابێت شاراوه بێت له ئه‌ندامان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی باڵای دارایی ساڵانه به ڕاپۆرتێک ئه‌م ڕێکخراوه‌ی لێ گادار ئه‌کاته‌وه. به‌ندی 18: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکخراو1- له ئه‌گه‌ری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌دا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌درێت. 2- سامانی ڕێکخراو ده‌به‌خشرێت به ڕێکخراوێکی مرۆڤانه یا بۆ بوارێکی مرۆڤانه به‌کار ده‌هێندرێت. 3- له ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی ڕێکخراودا، ڕێکخراو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا ده‌کرێت.
به‌ندی 19: ڕاوێژکارله کۆنگره هه‌لنابژێردرێت، ڕاوێژکار بۆ یارمه‌تی و زانیاری پێدان له‌سه‌ر بابه‌تێک یا هه‌نگاوێک سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. ڕاوێژکار ده‌کرێ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراو بن و له لایه‌ن ئۆرگانێکی ڕێکخراوه‌وه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
پاشکۆی په‌یره‌وی ناوخۆ
تێبینی: پاشکۆ هه‌مان کاریگه‌ریی په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه و هه‌موو ئه‌ندامان پێیه‌وه به‌ندن. له‌م به‌شه‌دا ورده‌کاری سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کان، شێوه‌ی کارکردن و سنور و پره‌نسیپه‌کانی کار دیارکراون و نووسراون. 1. ئه‌ندام: ئه‌ندام هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی هه‌بێت په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
a. ئه‌ندام ده‌بێ له کاره‌کانیاندا ئه‌ندامانی دیکه (له‌م چوارچێوه پێکهاته‌ییه‌ی ئه‌ندامه‌که کاری تێدا ده‌کات) ئاگاداربکه‌نه‌وه، به‌شێوه‌ی: به‌ر له کاره‌که، له کاتی کاره‌که‌دا و له ئه‌نجامی کاره‌که‌دا، ئه‌وه‌ش له ڕێگای کۆبوونه‌وه یا ئیمایلی هاوبه‌شدا یا ڕێگای دیکه‌ی گونجاو‌دا. b. ئه‌ندام له سنوری ئه‌رکه‌کانی خۆیدا کار ده‌کات، له بواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌رکه‌که‌یدا نابێ به‌بێ پرس و ڕاسپارده‌ی ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار به بواره‌کان به کار هه‌ستن. c. کار وهه‌نگاوه‌کان له هه‌ر ئاستێک‌دا به کراوه‌یی و ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر نامه و ده‌کومێنتێک هه‌بن ده‌بێ بۆ ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار بنێردرێت و لێیان ئاگادار بکرێنه‌وه. d. ئه‌ندام بۆی نییه کاری تاکڕه‌وانه ئه‌نجام بدات، ده‌بێ کاره‌کانی له چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی دابن و به پێ پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو بن. e. ئه‌ندام بۆی نییه به‌یان و نوسراو به ناوی چاک سه‌ربه‌خۆ ده‌ربکات. f. تۆمه‌تبارکردنی ئه‌ندامێک له لایه‌ن ئه‌ندامێکی تره‌وه به‌بێ به‌ڵگه، سزای به‌دواوه دێت. g. هه‌وڵی له‌تله‌تکردن، که به به‌ڵگه ده‌سه‌ڵمێندرێت، به سزا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. h. ئه‌ندام مافی هه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی داخراوی ڕێکخراودا گله‌یی و ڕه‌خنه‌کانی کۆنکرینتیانه به به‌ڵگه‌وه بخاته ڕوو. i. ئه‌ندام ملکه‌چی بڕیاره‌کانه، که به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند ده‌کرێن. j. بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوخۆیدا جێگای خۆی ده‌گرێ، واته دوای پیاده‌کردنی مافه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کێشه‌کانی به‌ر له بڕیار په‌سند ناکرێت. جگه له مۆڵه‌تی ڕێگاپیدراوی ڕێکخراوه‌یی. k. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ڕه‌خنه‌ی له بڕیارێکی په‌سندکراو هه‌بوو: 1. سه‌ره‌تا په‌نابباته‌به‌ر ڕێگا قانونیه‌کان و له که‌ناڵه ڕێکخراوه‌ییه‌کان ڕه‌خنه‌ی خۆی بگرێت. 2. هه‌ڵسان به کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری له دژی بڕیاری دراودا له ده‌روه‌ی ڕێگا قانونیه‌کاندا، په‌سند ناکرێت.
2. ئه‌ندامانی ئاسته‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ی وڵاتهکانئهندام له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی سه‌روو بێت په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات
a. ئه‌ندام به ته‌نها نوێنه‌ری ڕێکخراو نییه و دوور له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی کار ناکات. b. ده‌توانێ ئه‌رک له کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که لێی ده‌ژی له بوارێکه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگرێت. c. ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌رکی دیاری نه‌بوو، به‌راسپارده‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته به کار و ئه‌رک هه‌ڵده‌ستێک. d. ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ئه‌نجومه‌نی باڵا ناکات. e. ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری ناوخۆی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان ناکات.
3. وازهێنانی ئه‌ندامa. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی واز له ڕێکخراو ده‌هێنێت، به‌یانی گشتی ده‌رکرد و له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوی کرده‌وه، به‌ڵام هێرشی ناڕه‌وای نه‌کرده سه‌ر ڕێکخراو، ده‌رکردنی به‌یانه‌که کێشه‌ی خۆی ده‌بێت. b. ئه‌ندامی گه‌راوه دوای 14 رۆژ له وازهێنان، مافی ئه‌ندامه‌تی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان پله و پایه‌ی پێشووی وه‌رناگرێته‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه تا هه‌ڵبژاردن له ئاستی کۆمیته یا ڕێکخراودا وه‌کو ئه‌ندامی ساده ده‌مێنێته‌وه. c. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی له کاتی وازهێناندا نوسراوی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرده‌وه، ناوناتۆره و تۆمه‌تی خسته‌پاڵ ڕێکخراو، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه مه‌رجدار ده‌بێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. d. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ویستی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه به‌م مه‌رجانه ده‌بێت: 1. ده‌بێ پشتگیری ¾ ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر به‌ده‌ست بهێنێت. 2. ده‌بێ له ڕاگه‌یاندنی گشتیدا داوای بوردن له ڕێکخراو بکات.
4. کۆمیته‌ی وڵاتانa. کۆمیته‌ی ولات له‌و ده‌سه‌لاته زیاتری نییه که له په‌یره‌وی ناوخۆدا بۆی دیار کراوه. b. به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ ئه‌ندامانی کۆمیته و کۆنسه‌ی کارگێر ده‌نێرێت. c. به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی کۆنسه‌ی کارگێر، یا ده‌زگاکانیتر بۆ ئه‌ندامان ده‌نێرێت. d. ئیمایلگروپی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت. e. ئه‌گه‌ر که‌سی گونجاو بۆ کارێکی تایبه‌ت نه‌بوو ده‌کرێ سوود له که‌سی ده‌ره‌وه‌ی چاک وه‌ربگیرێت، به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه شیاو و گونجاو بێت. ده‌بێ دیارکردنی ئه‌و که‌سه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆمیته په‌سند بکرێت. f. کۆمیته ده‌توانێت سوود له شاره‌زایی و زانیاریی و ڕێنمایی که‌سانی پسپۆر که له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراودان وه‌ربگیرێت.
5. به‌شه‌کانی ناو کۆنسه‌ی کارگێربهشهکان پێکدێن له ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندی، دارایی، ڕێکخستن، نه‌خشه و پلان دانان. به‌رپرسی ئه‌م به‌شانه له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن.
A. به‌شی ڕاگهیاندنڕاگهیاندن زمانحالی ڕێکخراوه و له‌و که‌ناله‌وه نووسراوه‌کانی ڕێکخراو بۆ بڵاوکردنه‌وه ده‌نێردرێن. به‌شی ڕگه‌یاندن په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات: 1. له چوارچێوه‌ی په‌یره‌و، پرۆگرام، ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراودا نووسراو بڵاوده‌کاته‌وه. 2. له چوارچێوه‌ی ستاندارد و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراوی مرۆڤانه ده‌رناچێت. 3. ڕاستگۆیانه ئاماژه به ڕووداو و سه‌رچاوه ده‌کات. 4. نووسراو بۆ بڵاوکردنه‌وه، به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ کۆنسه‌ی کارگێر ده‌نێردرێت، که: a. چاوه‌ڕوانی تێبینیه‌کان بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ده‌کات. b. له باری تایبه‌تی ناکاییدا ده‌کرێ ئه‌و کاته‌دیارکراوه که‌متر بکرێته‌وه. c. ئه‌گه‌ر بابه‌تێک هه‌نوکه‌یی نه‌بوو ئه‌وه کاتی کۆتایی بۆ وه‌رگرتنی تێبینی دیار ده‌کرێت.
5. ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینیانه ده‌کات که له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ڕێکخراودان. 6. خۆی دوور ده‌گرێ له هه‌ڵوێستی ڕامیاریی و په‌لهاویشتن بۆ ده‌سه‌لات. 7. خۆی به‌دوور ده‌گرێ له به‌کارهێنانی وشه‌ی نزم و ناشیاو. 8. ڕێکخراو ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت که: a. بابه‌ت و نوسراوه‌کانی ڕێکخراو بڵاوده‌کاته‌وه. b. بابه‌ت و نوسراو که له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و ئامانجه‌کانی ڕێکخراودان بڵاوده‌کاته‌وه.
B. به‌شی پهیوهندیبهشی په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌و ئه‌رک و کارانه ده‌گرێته‌وه که ده‌چنه بواری په‌یوه‌ندی ڕێکخراو له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دیکه‌دا. 1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا کۆنسه‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه. 2. په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو ده‌به‌ستێت. 3. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که له بواری مافه‌کانی مرۆڤ و ژینۆسایددا کار ده‌که‌ن، به‌پێی توانا په‌یوه‌ندی ده‌گرێت و ده‌به‌ستێت. 4. خۆی به دوور ده‌گرێت له په‌یوه‌ندیکردن به که‌س یا ڕێکخراوی دژه مرۆڤایه‌تی، گومان‌لێکراو و یا سه‌ربه وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان.
C. به‌شی داراییئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی دارایی ڕێکخراو و ڕێکخستن و پێشخستنی داهاتی ڕێکخراو ده‌کات. 1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا کۆنسه‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه. 2. داهاتی ڕێکخراو ده‌پارێزێت و به‌کاری ده‌هێنێت. 3. ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان. 4. بۆی نییه سه‌ربه‌خۆ داهاتی ڕێکخراو به‌بێ ئاگاداری کۆنسه‌ی کارگێر به‌کار بهێنێت. 5. خۆی به دوور ده‌گرێت له یارمه‌تی که‌س و ڕێکخراوی دژ و گومان لێکراو، یان وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان، یان ولاتانی دژ به ئازادی و مرۆڤایه‌تی. 6. به‌کارهێنانی پاره و داهاتی ڕێکخراو له لایه‌ن ئه‌ندامێکی به‌شه‌وه بۆ کاروباری تایبه‌تی دوور له کاری ڕێکخراوه‌یی، به‌ره‌ورووی سزا ده‌بێته‌وه.
d. به‌شی ڕێکخستنئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنی ڕێکخراو ده‌کات له هه‌موو ئاسته‌کاندا. 1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا کۆنسه‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه. 2. ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان. 3. له نزیکه‌وه یارمه‌تی و هاوکاری کۆمیته‌کان له بواری ڕێکخستنه‌وه ده‌کات. 4. ئاماری ئه‌ندامان لای خۆی ناوه ناوه ده‌کات. 5. فۆرمی ئه‌ندامه‌تی بۆ ئه‌ندامان ده‌نیرێت و داوای پرکردنه‌وه‌یان لێ ده‌کات. 6. له زیادبوون یا که‌مبوونی ئه‌ندام ڕێکخراو ئاگادار ده‌کاته‌وه. 7. ئه‌رکی کۆمیته دروستکردن یان هاوکاری له کۆمیته دروستکردندا هه‌یه.
e. به‌شی نه‌خشه و پلان دانانبهئهرکی دانانی نه‌خشه‌ی ساڵانه و درێژخایه‌نی ڕێکخراو هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌رکی پاراستنی به‌رژه‌وندیه‌کانی ڕێکخراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ. F. ئهرشیفبهشی ڕێکخستن ئه‌رکی ئه‌رشیفکردنی ده‌کومێنت و نوسراوه‌کانی ڕێکخراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 1. به‌رپرسی ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراو ده‌کومێنت و نوسراوه‌کانی ڕێکخراو بۆ ئه‌رشیف ده‌نێرن.
6. کۆنسه‌ی کارگێرپهیرهوی ئه‌م خاڵانه ده‌کات: a. ده‌ست له کاروباری کۆمیته‌ی وڵاته‌کان وه‌رنادات. b. ده‌ست له کاروباری لیژنه بالاکان وه‌رنادات. c. ئامۆژگاری کۆمیته یا ده‌زگاکانی تر ده‌کات. d. له هه‌ر هه‌نگاوێکی خۆیدا گوێ له ئامۆژگاری و پێشنیاره‌کان ده‌گرێت. e. راپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ خواروو ده‌نێرێت.
7. ده‌سته‌ی بهڕێوهبهرپهیرهوی هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی به‌ندی 6 که بۆ کۆنسه‌ی کارگێر هاتووه، ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ: a. سه‌ربه‌خۆ له جیاتی کۆنسه‌ی کارگێر ده‌سه‌لاتی کۆنسه‌ی کارگێری نییه. b. ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ خواره‌وه ده‌نێرێت. c. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر کار و ئه‌رکه‌کانی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌وپه‌یره‌وی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌کات، واته هزر و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی به‌لاوه ده‌نێت.
8. ئیمایلگروپ و بهکارهێنانیئیمایلگرووپ له هه‌ر ئۆرگانێک‌دا به پشگتیری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئۆرگانه په‌سند ده‌کرێت. به‌کارهێنانی ئیمایلگرووپ به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌یه: a. هه‌واڵ گۆڕینه‌وه. b. ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان بۆ کۆبوونه‌وه و چاڵاکی. c. بیروهه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر بابه‌تی تایبه‌تی په‌یوه‌ستدار به کار و ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو. d. تێبینی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نوسراوی چ تایبه‌ت یا گشتی ڕێکخراو. e. نابێ ئیما‌یڵگروپ بۆ سه‌رزه‌نشتکردن یا هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌ندامێک به‌کار بهێندرێت. به‌کارهێنانی جوێن و چه‌مکی ناشیاو دژ به ئه‌ندام یا ده‌زگای ڕێکخراوه‌یی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر که‌سێ ئه‌وه بکات دوای جارێک ئاگادارکردنه‌وه له ئیمایلگروپ ده‌رده‌کرێت.
9. کۆبوونه‌وه‌ی گشتیئهنجوومهنی ڕێکخراو له هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێکخراو پێک دێت و له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خۆیدا له ڕێگای پاڵتۆلک کۆده‌بێته‌وه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات. a. مافی بڕیاردانی له‌سه‌ر که‌مپین یا جێگیرکردنی داواکاری سه‌باره‌ت به بابه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ڕێکخراودا هه‌یه. b. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌شداران په‌سند ده‌کرێت. c. ئه‌ندامانی به‌شدار به‌ڕێزه‌وه تاوتوێی بابه‌ته‌کان بکه‌ن، هه‌ر ئه‌ندامێک وته‌ی ناشیرن و ناشیاو دژ به ئه‌ندامێکی دیکه به‌کاربهێنێت، له کۆبوونه‌وه ده‌رده‌کرێت. d. ده‌کرێ کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌سته‌باڵاکان و بڕیاره‌کانیان به کراوه‌یی له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا بکرێن.
10. کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه (پلینۆم)کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه که له نێوان دوو کۆنگره‌دا ده‌به‌سترێت، په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات. a. به پێشنیاری زۆرینه‌ی کۆنسه‌ی کارگێر ده‌به‌سترێت. b. ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساڵانه به پێشنیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی چاڵاکی کۆنسه‌ی کارگێر ده‌به‌سترێت. c. ده‌سه‌ڵاتی هه‌موارکردنی به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی ڕێکخراوی هه‌یه. d. ده‌توانێ له‌ئه‌گه‌ری به‌تاڵی شوێندا ئه‌ندامی نوێ بۆ ئۆرگانه باڵاکان هه‌ڵبژێرێت. e. ده‌سه‌ڵاتی گۆرینی ناو و ئارمی ڕێکخراوی نییه. f. کۆمیته‌ی ولاته‌کان به‌هاوکاری ده‌سته‌کان ده‌ستنیشانی ئه‌ندامانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن.
11. کۆنگرهجگهلهوهی له به‌ندی 15 په‌یره‌وی ناوخۆدا هاتووه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان بۆ ئۆرگانه‌کان ده‌کرێ په‌یره‌ی ئه‌م ڕێنماییانه بکات، ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ یه‌کلای ده‌که‌نه‌وه: a. هه‌موو ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر سه‌ره‌تا هه‌لبژێردرێن، پاشان سێ که‌س بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و یه‌ک وه‌کو بریکار. b. ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر بۆ ئۆرگانه‌کان هه‌ر یه‌که و به‌جیا هه‌لبژێردرێن. c. هه‌موو ئه‌ندامان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵبژێردرێن، له نێو ئه‌وانه‌دا سێ که‌س که زۆرترین ده‌نگیان هێناوه ببن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا.
|