به‌رنامه‌ی پشووی هه‌فته و چه‌ند سه‌رنجێک ....
مه‌سیفی
ته‌له‌فزیۆن که هۆکارێکی سه‌ره‌کیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بۆ گه‌یاندنی په‌یام ووشیار کردنه‌وه‌ی خه‌لک ودونیا به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه و ئاشنا کردنی خه‌لک به پێشکه‌وتنه زانستیانه‌کانی دونیا، خۆشبه‌ختانه ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر له بواره‌کانی تری ژیانی رۆژانه‌شمان به کاروانی شۆرشی پیشه‌ازی و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م رانه‌گه‌یشتبین، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار بۆشمان نه‌بوه سودی لێوه‌رگرین ، خۆشبه‌ختانه له بواری هۆکاره‌کانی گه‌یاندنی سه‌رده‌م دا له‌گه‌ل میله‌تانی تری ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌توانم بلێم هاوشانین ، ده‌مێنێته‌وه تا چه‌ند توانیومانه ئه‌م پێشکه‌وتنه بقۆزینه‌وه و له خزمه‌ت میله‌ته‌که‌مانی وه‌گه‌ر خه‌ین و سودی لێ وه‌رگرین ئه‌مه‌یان په‌یوه‌سته به‌خۆمانه‌وه . رۆژی 11-11-2007 له ته‌له‌فزیۆنی کوردستان به‌رنامه‌ی پشووی هه‌فته که هه‌ندێک جار هه‌فتانه‌و هه‌ندێک جار مانگانه ئه‌لقه‌یه‌ک له شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کان نمایش ده‌کات گه‌لێ جار کاره‌کانیان خۆش دیده‌ن بونه به‌لام ئه‌م جاره‌یان له دوو نمایشی جیادا دو که‌سی به‌سه‌ر کردبوه‌وه که‌من له ئاست ئه‌م دو نمایشه دا شه‌رم دای ده‌گرتم ئومێدم ده‌خواست که له‌م ساته‌دا وه‌خته‌دا هیچ له بێگانه‌کان ئه‌م به‌رنامه‌یه نه‌بینن . ئامانجی ته‌له‌فزیۆن به‌ر له‌وه‌ی له ئێمه دیار بێ ده‌بێ له به‌رپرسانی که‌ناله‌کان رون وئاشکرابێت ده‌بێ ئه‌وان ئه‌وه بزانن کاتێک دیمه‌نێک یا روداوێک په‌خش ده‌که‌ن له هه‌مو روێکه‌وه مه‌زنی وپێشکه‌وتویی دیسان هه‌ندێک جار لایه‌نی دیموکراتی ومافی مرۆڤ وچه‌ندین روی تری ئه‌م میلله‌ته به ئاستێکی به‌رز وپێشکه‌وتوانه نیشانی بینه‌ران بدات ، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دیبێ ده‌زانێ من ده‌لێم چی. له دیمه‌نی یه‌که‌میدا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل کورێکی نابینا ده‌کات گوایه ته‌واو نابینایه به‌لام سه‌یاره‌ی ده‌داته‌ده‌ست که لێی ده‌خوری . له‌کاتێکدا ئه‌م کاره‌ی دژ به هه‌مو بنه‌ماکانی یاسای ئۆتۆمبێل لێخورین و پاراستنی مافی مندالان ولایه‌نی پاراستنی گیانی هاولاتیانی سڤیله . پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که وا له خه‌لک ده‌گه‌یه‌نێ که هه‌مو که‌س بۆی هه‌یه له ماله‌وه و به هه‌رته‌مه‌نێک بێ ده‌توانێ فێری لێخورینی ئۆتۆمبیل بێ با نابیناش بێ . کاتێک له ئه‌وروپا ئه‌م دیمه‌نه ده‌بینن هه‌زارو یه‌ک پرسیار‌و لێکدانه‌وه‌یان له‌لا گه‌لاله ده‌بێ که هه‌مویان لایه‌نی نه‌رێنیان هه‌یه . که‌سێکی نابینا به‌ته‌مه‌ن مندال هێشتا 18 ی له ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌کردوه نابینایه چۆن ده‌توانێ ئۆتۆمبێل لێ بخورێ؟.پێم وایه ولاتانی ئه‌وروپا به‌م هه‌مو پێشکه‌وتنانه‌یان تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته که مرۆڤێک له‌و ته‌مه‌نه و هیچ شتێک نه‌بینێ بتوانێ سیاره لێبخورێ یا ئامێرێکی وای بۆ دروست بکه‌ن بتوانێ به‌م کاره هه‌لبستێ . ئه‌مه بێ خه‌به‌ری نه‌بێ له رێنماو یاساکانی سه‌رده‌م هیچی تر نیه . نمایشی دوه‌می کابرایه‌ک که ته‌نها دوو شیشی له دیوی ناوه‌وه‌ی مه‌نجه‌لێک گیر کردوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆرێکی تێلی له‌سه‌ربچه‌سپێ و هه‌ندێک گۆشتی بخاته سه‌ر له ژێریشیه‌وه به ئاگر بیکولێنێ . ئه‌مه زانست وعه‌قلی پێشکه‌وتنی له چێ وله کوێدایه ؟ تا ئاوه‌ها به تامه‌زرۆیی به خه‌لکی نیشان بده‌ن ده‌بێ خه‌لک ئه‌وه‌نده ده‌به‌نگ بێ؟ . ئه‌وه‌ی راستی بێ من بروام نه‌کرد که هه‌مو کاره‌که ئه‌وه‌یه که ده‌یبینم دلنیابوم له‌وه‌ی که له کۆتایی شتێکی چاوه‌روان نه‌کراو ده‌رده‌که‌وێ به‌لام کاتێک کاره‌که به کۆتایی گه‌یشت له‌وه زیاتر هیچی تر نه‌بو . خه‌لک له ئه‌ستێره‌کان ئوتێل دروست ده‌که‌ن بۆ گه‌شتیاران له خواره‌وه‌ش خه‌لکانی بێ پشت وسه‌رمایه و ده‌سه‌لات به دروست کردنی سه‌یاره‌ی بێ به‌نزین وفرۆکه‌ی بێ شوفێر وچه‌ندین داهێنانی تر نه‌وه‌ستاون هه‌ولی شتی تر ده‌ده‌ن . ددانه‌کانمان خه‌ریکه ده‌که‌ون ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌لێین هیچمان له میله‌تان که‌متر نیه له‌روی تێگه‌یشتن وزانین که‌چی کاکی ده‌رهێنه‌ر تازه به‌تازه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می چه‌رخێ به‌ردین وگۆشت برژاندن وه‌کو ئه‌وه‌ی داهێنانێکی نوێی دۆزیبێته‌وه . سه‌یر له‌وه دایه کاتێک دیمانه له‌گل سیاسه‌تمه‌دارێک یا کاربه‌ده‌ستێک له‌بواری هونه‌ر وسیاسه‌تدا ده‌کرێت جاری واهه‌یه ده‌رهێنه‌ر ده‌لێ ته‌نها یه‌ک ده‌قیقه‌ت ده‌ده‌مێ رای خۆت بده یا له مداخه‌له‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا گه‌لێ جار داوای بوردن ده‌که‌ن له پچران چونکه کاتیان نه‌ماوه له په‌رله‌مانی کوردستان له دانیشتنه‌که‌ی پێشوازیی سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق ته‌نها ماوه‌ی 3 ده‌قیقه‌یان به سه‌رۆکی فراکسیۆنێک دا بۆئه‌وه‌ی له‌م 3 ده‌قیقه‌یه هه‌م به‌خێرهاتن وهه‌م راو بۆچونه‌کانی بخاته رو ئه‌ویش به‌هۆی که‌می کاته‌که ئه‌و 3 خوله‌که‌شی نه‌ویست ، به‌لام کاکی داهێنه‌ری مه‌نجه‌لی گۆشت برژاندن ماوه‌ی 20خوله‌ک هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی کرد ئاخۆ ئه‌م بیرۆکه زێرینیه‌ی له‌کێ وه‌رگرتوه؟ له هه‌موی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌بو کاکی داهێنه‌ر له کۆتایی به‌رنامه‌که‌یدا ده‌لێ هیوادارم خه‌لکیش ئاوه‌ها ولاته‌که‌ی به‌ره‌و پێشببات خزمه‌تی بکات . پێشنیارم بۆ ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی له‌م ئاسته ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌کانیان له که‌ناله خۆجێیه کاندا په‌خش که‌ن.
|