٩\٦\٢٠١٣
بەرپرسی لقی
کوردستانی فیدراسیۆن نامەیەکی ئاراستەی باڵویزی سوێد کرد لە بەغدا.
بۆ بەرێز Jorgen Lindstrom
سەفیری سوێد لە عێراق
سلاوێکی گەرم....
دەمەوێ
لە رێگای ئەم نامەیەوە ئەوەتان پێرابگەیەنم لقی کوردستانی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەران عێراقی کە لە کوردستاندا نووسینگەی هەیە و
نۆێنەرایەتی خواستی زیاتر لە ٦ هەزار پەنابەری دیپۆرتکراوە دەکات،
پشتیوانی خۆمان رابگەیەنین لەو خۆپیشاندانانەی کە لە ٧ شاری سوێد لە
رۆژی ٦-٦ بەرپا دەکری بۆ بەرگری لە مافەکانی پەنابەران و دژ بە
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران.
ئیمە لە نزیکەوە ئازار و حەسرەتەکانی دیپۆرتکراوەکان دەزانینن ئەوانەی
دوای ساڵانێکی زۆر ژیانکردن لە وڵاتی سوێدەوە دیپۆرتکراونەتەوە،
تەنانەت بەشێکیان خێزانن و منداڵیان لە ولاتی سوێد چاوی بەدنیا
هەڵهێناوە بەڵام بەداخەوە پێچەوانە بەخواست خۆیان لەلایەن حکومەتەکەی
ئێوەوە بە دەست بەتاڵ دیپۆرتکراونەتەوە.
دوایی ئەوەی بەزۆریش دیپۆرتکراونەتەوە هیچ هاوکاری و ئاسانکاریەکیان
لەلایەن حکومەتەوە بۆ ناکرێت تا یارمەتیان بکات بۆ سەرلەنۆی
دامەزراندنەوەی ژیانیان وتێکەڵاوبوونەوەیان بەکۆمەڵگای کوردستان لە
کاتێکدا رێکخراوەکەی ئێمە خواستی ئەو دیپۆرتکراوانەی لە پرۆژە
بریارێکدا خستۆتە بەردەم حکومەتی هەرێم و
پەرلەمانی کوردستان بەڵام بەداخەوە بێ وەڵام ماوەتەوە .
دیپۆرتکراوەکانی کوردستانیش کێشە نیشتەجیبوون و
بیکاریی و ژیانیان هەڵواسراوەو
هەروەها بەشێک لەمانە لە باری دەروونی ناجێگردان تەنانەت حاڵەتی
خۆکۆژیی لێکەتۆتەوە.
بۆیە داوا لە حکومەتی سوێد دەکەین وەلام بە داخوازیەکانی خۆپیشاندەران
بداتەوە کە خۆی لە دانی لێبووردن بە پەنابەران،هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی
ریڤا و راگرتنی سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەراندا دەبینێنتەوە.
جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانە سەرەتارین مافی هەر مرۆڤێکە لە هەر شۆێنێک
بیەوێت ژیان بەسەر ببات. داوا دەکەین حکومەت سوێد نەبێتە هۆکاریک بۆ
زیادکردنی ریژەی دیپۆرتکراوەکان لە کوردستان کە ژیانیان لەگەل گێژاو و
دنیایەک کارەساتدا بەرەو ڕووکراوەتەوە.
ئامانج عەبدولا
بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥\٦\٢٠١٣
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|