په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١\٢٠١٢

بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمان بۆ فیدراسیۆن:

''سێ لێژنه‌ی پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر پرۆژە بڕیاری فیدراسیۆن دەکا''.

سلێمانی: ٢٩-١-٢٠١٢

ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند: "ئەمرۆ بەرپرسی نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پێ راگەیاندم بە فەرمی: ھەرسێ لیجنەی ما‌فی مرۆڤ، لیجنەی یاسای، لیجنەی کاروباری کۆمەلایەتی بەشی منالان لە پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر پرۆژە بریاری فیدراسیۆن دەکەن." .


ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن بە پێویستی زانی وەک پاشکۆ ئەم ھەواڵە تازەبکاتەوە و ھاوپێچی کات: رۆژی پێنج شەمە ١٥-١٢-٢٠١١ لە کۆبوونەوەیەک لەپەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە گەڵ وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-لقی کوردستان کە پێک ھاتبوو لە (ئاری جلال، بەختیار عومه‌ر) چاویان کەوت بە بەرێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر (کەمال کەرکوکی) و بەرێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان (شیروان حیدری سەرۆکی لیژنەی یاسای، عونی کەمال سعید بەزاز جێگر و، رۆژان دزەیی بریاردەری لیژنەی یاسای)پەرلەمانی کوردستان سەبارەت کێشەوگیروگرفتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و دۆخی پەنابەران بەگشتی لەھاندەران تاوتیکرا لەو کۆبوونەوەیەدا لەوبارەوە پرۆژەبریارێک کەلەلایەن فیدراسۆنەوە گەلالەکرابوو بۆدوزینەوەی رێگا چارەیەکی عەمەلی لەپێناو دووبارە تێکەڵکردنەوەی پەنابەرە نێراوەکان بەکۆمەڵگا خرایە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان لەگەل نزیک بە دوو ھەزار ئیمزای پشتیوانی لە خواستەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان کەلەلایەن دەیان کەسایەتی رۆژنامەنوسان وروناکبیرو لایەنی سیاسیەوە ئیمزای لێدرابوو پێدرا. سەرۆکی پەرلەمان سەرباری پشتیوانی لە ھەولەکانی فیدراسیۆن، دوای تەماشاکردنی پرۆژە بریاری پێشنیارکراو لە لایەن فیدراسیۆنەوە..لیژنەی یاسای پەرلەمانی راسپارد کە لەگەل وەفدی فیدراسیۆن دابنیشن رینۆسی یاسای پێبدرێت و ئیمزای لەسەرکۆبکرێتەوە تا ئامادە بچێتە ئەجندەی پەرلەمانەوە بۆزانیاری زیاتر ئەم لینکە تەماشاکەن:

 

 

http://www.kurdistan-parliament.org/Default.aspx?page=articles&c=News-Main&id=13273

 

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک