٢٠\١١\٢٠١٢
بەرپرسیارى
رۆژنامەنووس لە ژمارە ''یەک''ى گۆڤار و رۆژنامەدا.
- پرسیارێک بە نموونە؛ لە نەبوونى پارک ئایا شارەوانى چوارقوڕنە
بەرپرسى یەکەمە یان هەموو حکومەت؟ -

بەنگین پیرۆت نورى
هەر کە ژمارەی ئەزموونیی گۆڤار یا رۆژنامەیەکى ژمارە "یەک" دەخوێنیتەوە
نووسەر پێدا دەگرێت ئەوەى میدیاکارى کوردى بەسەر میدیاى داهێناوە
"پاشاگەردانییە" بە بێ جیاوازیی هەمووان لێیى بە بەرپرسیار دەزانێت
تەنیا خۆى نەبێت.
ئەو کەسانەش ئەو جۆرە بابەتانە دەنووسن یا ئەوەتا پێشتر کارى
ڕاگەیاندنى کردوە و شوێنى پێشوو بە میزاجى ئەو نەبوە و خۆى بە
غەدرلێکراو دەزانێت و بە نووکى قەڵەمێکى ئاسنین بۆشایى دەروونى خۆى بە
هەڵڕشتنى چەند وشەیەکى زبر و چەند قسەیەک پڕ دەکاتەوە، پەیوەندییش
دەکات بەو کەسانەى حاڵى ئەویان هەیە. ئەو "پاشاگەردنییەى"وەکو خۆیان
ناویان لێناوە نەیهیڵن،هەندێکیشان ئەوانەن خوێنەرى وانەکانى خوێندنى
خۆشیان نەبوون. ئەم دو جۆرە کەسە خۆیان و ئەوە لەبیر دەکەن کە ئەوان
جاریکى تر جگە لە ژماردنى ژمارە "هیوادارم هەڵەبم" بە دەرچوواندن و
زیادبوونى ژمارەکى تر هەوڵى زۆر و بۆرى دەدەن لە جیاتى هەوڵى
کەمکردنەوەى،ئەوان ئەوەى دەینووسن دەیانتوانى هەر لە شوێنەکەى خۆیان
بینووسن. چونکە لە شوێنى پێشویان هەر هەمان ئەو بۆچوونەیان دەربڕیوە.
یاخود شتێکى زیاتریان لەوەى پێشوو نەووتوە خۆ ئەگەر بڵێن لە شوێنى
پێشوومان نووسراو و بۆچوونەکانمان پێش بڵاوبوونەوەى سانسۆر دەکرا، ئەم
بۆچوونەش راکردنە لە بەرپرسیاریەتى پێشوو، پێم وایە بوونى سانسۆر لە
نەبوونى باشترە، لەبەر هەندێک هۆى دیار و بەرجەستە، ئەو سانسۆرەى من
داکۆکیی لیدەکەم سانسۆر نییە لە بیرکردنەو و هزر، سانسۆرە لەسەر فەوزا.
هەندێک نووسراو هەیە خزمەت نەک بە نووسین و پێشکەوتنى میدیاى کوردى
ناکات بگرە زیانى بۆ خودى رۆژنامەنووسەکەش هەیە.
بابەت هەیە بە بێ بەڵگە دادەبەزێت و بە بێ ڕەچاوکردنى هیچ حسابێک،
تەشهیرە، ناوزڕاندنە، هەرچى بە بیرى داهات گرنگ نییە چ دەینووسێت.
گریمانەى بەشکو ڕاست بێت دەکات، خۆ ئەگەر پێکاى خوێنەر قەرزدار
دەکاتەوە بە ئەها نەمگوت، خۆ ئەگەر نەشیپێکا یاساش ناوێرێت دەستى بۆ
بەرێت ئەوانەى وەکو خۆى بە سەرپێی دەنووسن دەیکەنە هات و هاوارێک، کوا
سەروەریی یاسا کوا مافى رۆژنامەنووس کوا کوایەک تا راستییەکە ون دەبێ.
بابەتى ناو هەندێک رۆژنامە و گۆڤارم بینیوە قابیل بە دابەزاندن نەبووە،
یاخود بابەتم بینیوە و نیشانم دراوە مەرجى دابەزاندنى نەبووە، شیاو
نەبووە، بۆ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاریشى ناردوە بڵاونەکراوەتەوە، لە
جیاتى بە بابەتەکەیدا بچێتەوە، نووسینێکى رەق و وشک لەسەر سانسۆر
دەنووسێت، بە بێ لەبەرچاوگرتنى ئەوەى ئەو نووسیویەتى هەڵەیە نەک
ئەوانیتر هەڵەبن. هەڵەى ئەو کەسانە زۆر جار وا دەکات غەدر لە بابەتى
باش و بە پێزى نووسەر و رۆژنامەنووسى چاک دەکرێت و بەر لە بڵاوکردنەوەى
سانسۆر دەکرێن کە لەوانەیە بابەتەکە لە بەشە قرتێنراوەکە هەڵێنجرابێت.
بۆ نموونە، لەسەر نەبوونى پارک لە چوارقوڕنە بابەتێک بۆ ئەو رۆژنامە یا
گۆڤارە ژمارە "ئەزموونى"یانە ئامادە دەکەیت، بەڵام ئایا چۆن چۆنى
ئامادەى دەکەیت؟ ئایا وەکو خۆى بەو شێوەیەى دۆخەکە هەیە، ئایا شارەوانى
چوارقوڕنە بەرپرسى یەکەمە یان هەموو حکومەت؟
نموونەیەکى تر، نزیکەى "١٠٤" کارگەى بلۆک و "١١" پێشەنگاى کڕین و
فرۆشتنى ئۆتۆمبێل و "٤" کارگەى جبس و "٣" کارگەى کاشى و "٢" کارگەى
بیهارتۆن و کارگەى خوێ و شوشتنى ئۆتۆمبێل و کارگەى... هتد لە دەوروبەرى
دەروازە و ناو چوارقوڕنە هەیە.
لە هەمانکاتدا،"١١" هەزار ماڵ و "٥٩" هەزار کەسە، فەرمانگەى تاپۆ و
دایەنگە و خوێندنگە و یاریگە و مەلەوانگە و نەخۆشخانەى گشتیی منداڵان و
منداڵبوون و فەرهەنگخانە و یانە و سەنتەرى رۆشنبیریی و... هتد کە لە
زۆر شوێن هەیە تەنها لە چوارقوڕنە نییە. چۆن چۆنیی باسى دەکەى؟ ئایا
ژمارەکانى سەرەوە دەبێ پێشمان کەون؟ ئایا ئەوانى تر دەبێ بورووژێن؟
ئایا پێویست دەکات ئێمە جیاوازیی نێوان کەرتى تایبەت و کەرتى گشتیی
بکەین؟ ئەگەر لە رابردوودا نەتتوانیبێت تۆ ببیت بە زمانحاڵى ئەو ژمارە
و واقعى ناحیەیەک کە لەساڵى ١٩٦١ ناحیەیە، ئێستا و داهاتوو لە ژماردنى
ژمارە و بوونە ئەرک بەسەر خوێنەر، چوارقوڕنە هەر پشتگوێ خراوە.. ئێوەش
هەر بنووسن و بنووسن.
bangena.perot@yahoo.com
|