٧\٣\٢٠١٥
تێنییەک لە (ماڵپەڕی
ئەمڕۆ)وە:
ئێمە بابەت و راگەیاندنی حیزبەکان بڵاوناکەینەوە.. چونکە مێژوو
سەلماندی کە حیزب خراپترین رێکخراوبوونی سیاسییە و تەنێ پارێزەری
بەرژەوەندییە خۆپەرستییەکانی کەسەک یان چەند کەسەکی سەرەوەی هەڕەمی
حیزبە، حیزب و حیزبایەتیی وە هەموو رەنگەکانیانەوە تەنێ لە سەرەتای
دامەزراندن و هێزپەیداکردنیان لە ئامانجەکانی گەل دەدوێن کەچی پاشان کە
هێز پەیدا دەکەن یان دەگەنە دەسەڵات نەک هەر دوور دەکەنەوە لەو
ئامانجانە بەڵکە دژیشی دەوەستن و سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵک
دەکەن! لێ ئێمە کە رەخنەی هەر نووسەرەک لەسەر هەر حیزبەک بڵاودەکەینەوە
ئەگەر حیزبەکە بەرسڤی هەبوو ئەوە لە روانگەی مافی ئازادیی دەربڕین و
بەرگریی لەخۆکردن بەرسڤەکە بڵاودکەینەوە.. ئەوەی خوارێ نموونەیەکە لەو
بابەتە.
--------------------------------------------------------------------------------
بەرسڤی ''یەکێتیی'' لەسەر رەخنەیەکی
''مەجید حەقی''، روونکردنەوە و بەرسڤەکی دیکەش.
١-
بەرسڤی ''یەکێتیی'' لەسەر رەخنەکەی ''مەجید حەقی''.
سڵاو بەرێزان..
بابەت: روونکردنەوەییەک بۆ رای گشتی
بەروار: ٧\٣\٢٠١٥
ڕوون کردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ووڵاتی فینلاندا سەبارەت
بەو نامەییەی لەلایەن مەجید حەقی ییەوە ئاراستەی ئەندامان و دۆستان
وڕاگەیاندنەکانی یەکێتی کردوە بەڵکو بۆ سەدەها کەسیش ڕۆیشتووە، بۆییە
پێمان باشە ئەم ڕوونکردنەوەییە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە.
هەروەک چۆن ڕوون و ئاشکراییە بۆ هەموولاییەک دامەزراندنی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بە دەنگەوەهاتنێکی گرنگی پێویستی بزاڤی ڕزگاری خوازی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو، لەڕۆژگارێکدا گەڵی کوردستان لەو پەری
نائومێدی دەژییا وە پێویستی گەڵی کوردستانیش لە پێناوی ڕزگاری بوون لە
دڕندەترین ڕژێم گەیشتن بە مافەڕەواکانی وەک هەر گەلێکی تری دونیا.
ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شۆرش ی
نوێی گەلەکەمان لە خەباتی ڕێکخراوەی و ئازادی ڕادەربرین میدیای ئازاد و
ئازادی پێکەوە نانی حزب و یەکسانی و جەخت کردن وخەبات کردن لە پێناوی
دیموکراس ی ومافی چارەنووس، خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان وشەهیدە
نەمرەکان شایید حاڵن لە مێژوو وە تاوەکو ئێستا کە پێشمەرگەکانی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان دژی تیرۆرستانی داعش دژی
دوژمنانی گەلی کوردستان ڕووبارێک خۆێنی ڕێشتووە ، هەمیشە یەکێتی
نیشتمانی کوردستان چەترێک بووە هەموو بیرو بۆ چوونە جیاوازەکان لەژێر
سێبەری یەکێتی کۆبوونەتەوە یەک ستراتیجی و یەک پیلانی هەبووە لەرێ
خەباتی ڕزگاری نیشتمان پاراستنی خاکی کوردستان.
بۆییە لە هیچ کەس قەبوول ناکەین کە بەبێ بنەماو بەڵگە تومەت بوختان درۆ
قسەی ناشیاو ووشەی گێرەشێوەن بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بکات
بە تایبەتی مەجید حەقی ئەمە یەکەم جارو دووەم جاری نیییە دژی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تومەت بوختان
دروست ئەکات، بۆییە ئێمە ناوەندی دەرەوە و مەکتەبی رێکخستن و
سەرکرداییەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕێگای
ئەوانەوەش ئاسایش ی هەرێمی کوردستان و ئاسایش ی قەزای کۆییە
وئاگاداربکەنەوە کە مەجید حەقی بەبێ بەڵگە درۆ و بوختان و تەشهیرکردن و
ناو زەراندنی سەرکردەکانی یەکێتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گشتی
درۆ و بوختان بۆ ئاسایش ی قەزای کۆییە، ئەم خەڵکانە وەک ئاژاوەچی و
دروست کردنی دووبەرەکی و تێکدانی یەک ڕیزی گەلی کورد کارئەکەن چونکە
کەس ی بوختان کەر بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێت بێگومان تاوانباریش ئەبی
سزای یاسایی خۆی وەرگرێت.
داوا لە ئاسایش ی گشتی کۆییەش ئەکەین ئەو بەڵگەنامانە ڕوون بکرێتەوە کە
لە ساڵی ١٩٩٥ مەجید حەقی لەسەر چی دەست گیرکراوە؟ چونکە ئاسایش ی
هەرێمی کوردستان هەرکرسێک تاوانبار بێت یا خود تاوانی ئەنجام دابێت
دەست گیردەکرێت ، بۆیە داوا ئەکەین ئەو بەڵگەنامانەی ئاسایش ی هەرێمی
کوردستان دووبار و سکاڵای یاسایی لە سەر تۆمار بکرێت وە ئەگە ر
بەردەوام بێت ئەم سکاڵاییە لە دام ودەزگاییی ئەمنی فینلاندی ئاگادار
بێت ،چونکە مەجیدحەقی و نموونەکانی ئەو تومەت و تەشهیرکردن بە لایەنێکی
وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ساڵەهای ساڵە خەبات و قوربانی داوە
بۆ خاک و گەلی کوردستان ، بۆیە نابێت هەروا بە ئاسانی بروانینە ئەم
تومەت و بوختانانە چونکە تەنها لەدژی لایەنێکی سیاس ی دیاریکرا ونییە
بەلک ۆ هەڕەشەکردنە بۆ سەرئاشتی و ئارامی تەواوی هەرێمی کوردستان و
سەرجەم پێکهاتە سیاسیەکانی کوردستان.
تێبینی: هەر بۆ زانیاری مەجید حەقی ئەندامی حزبی دیموکراتی ئێران بووە
لە سەرپێچی کاری ناڕەوا ناپاکی دەرکراوە لە حزبەکەی خۆی لە ناو ڕەوەندی
کوردستان لە فینلاندا ناوبانگی باشیش ی نیییە، ئەمانە هەموو بەبەڵگە
هەیە ، تەنها ئێمە مەبەستمان لەڕێگای یاساییەوە کارەکان ئەنجام بدرێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان /
مەکتەبی رێکخستن
ناوەندی دەرەوە / کۆمیتەی رێکخستنی
فینلاندا
goshnaw11ahmed@hotmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------

٢-
رووکردنەیەکی ''خەلیل غەزەلی'' لەسەر بەرسڤەکەی ''یەکێتیی''.
بۆ کۆمیتەی فێنلاندی (ی. ن. ک).
پاش رێز و سڵاو..
بەرێزان پەیامەکەتان کەلە وەڵامی یا باشتر
بڵێم دژ بە چالاکێکی تاک بەناوی "مەجید حەقی" نووسیوتانە گەیشت.بە
پێویستم زانی منیش چەند دێرێک ئاراستەی ئێوە بکەم.
ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی خاوەن مێژوویەک سەروەری و فیداکاری و شانازیە
هەرکەس نکۆڵی لێ بکات کەتمانی کردوە و دەبێ شک لە دڵسۆزیی و
نیشتمانپەروەری بکرێت. یەکێتی سەردەمی "مەشخەڵان" بووژینەرەوەی هیوا و
ئاوات و شۆڕش بوو. بەتایبەت لە دوای ئەو دڵساری و ناهومێدیەی کە
ئاشبەتاڵ بەسەر کوردی هەرچوار پارچەی سەپاند، سەرهەڵدانی یەکێتی
نیشتمانی ، توانی کورد تەنانەت لە پلانی بەعس بۆ توانەوەی یەکجاری
رزگار بکات. بەڵام ئەو هەموو شانازیانە نابێتە هۆی ئەوە کە تاکی کورد
ئیزنی نەبێت رەخنەی ڵێبگرێ. و نابێت کە رەخنە گیرا، دەمارگرژانە بەگژ
رەخنەگردا بچنەوە.
ئەوەی ڕاستی بێت لە پاش راپەرین و بە دوای دەسپێکردنی کێبەرکێی نیوان
یەکێتی و پارتی، یەکێتی تا هات بۆ پارتیی دابەزاند. ئەوە لەکاتێکدا بوو
کە کاتێک کورانی یەکێتی و رادیو دەنگێ شۆڕشی بوو ڕاپەرینیان بە خوێنی
خۆیان و شانبەشانی جەماوەر تۆمار دەکرد، هێشتا پارتی لە سنووڕەکان
باوەرێ نەدەکرد راپەرێنێک لە ئارادایە. لە گەڕانەوەی بەرەی کوردستانی
یەکێتی نیشتمانی دەتوانم بڵێم زیاتر لە ٧٠ تا ٨٠ لە سەدی گەلی کوردی
لەگەڵ بوو بە هەولێر و بادینانیشەوە. ئایا لە خۆتان ناپرسن ئەی ئەمڕۆ
یەکێتی لە گوێدایە؟ سەنگی یەکێتی و پارتی چەندە؟
بەرێزان ، هەموومان دەزانین ئەمرۆ یەکێتی زۆر بەداخەوە لە پارتێکی
پێشرەو و شارستانی تا ئاستی پارتێکی لێکدابراو کە بوەتە چەند کۆتڵە و
باڵی دەسرۆیشتووی، راست وەک حێزبێکی خێڵەکی هەڵسوکەوت دەکاتی لێهاتوە.
هەر ئەوەشە کە ئەو باڵە دەسترۆیشتوە، هەموو شانازیەکانی یەکێتی خەریکە
لە چاڵ دەنێت. چاو لە نازم دەباغ و هێندەێک سەرکردەی ئەو باڵە بکەن
بزانن چەندە ماستاو بۆ ئێران خەست دەکەنەوە.
بەرێزان ئاخر کێشەی ناوخۆیی یەکێتی و قاسم سلێمانی و نوێنەرانی ئێران
کوجا مەرحبا. ئەی ئەو سەربەخۆییە کە لە قەنیلەوە دەستی پێکرد و دڵی
هەرچووار داگیرکەری کوردستانی وەلەرزەهینابوو چی لێها؟ بۆ ئاگاداریتان
هەر دوێنی کاک فەرید ئەسەسەرد، رایگەیاند کە نیوانگیریەکانی فواد
مەعسوم و ئیڕان هیچ لە کێشەکانی چارەسەر نەکردوە.
باشە ئایا ئەو هێنان و بردنەی ئێران و شیعە بۆ کەرکووک و جەلەولا و
ناوچەکانی دیکە نابێت رەخنەیان لێبگیرێت؟
من بۆ خۆم دڵنیام هێشتا لە ناو یەکێتی دا سەدان رۆڵەی تێکۆشەری
باوەڕمەند بە ئامانج و ئاواتەکانی شەهید ئارامەکان ، عەلی عەسکەریەکان
خاڵە شەهابەکان ، کوێستانییەکان و هەزاران رۆڵەی گیانبەختکردووی
تێدایە، لەم هەلومەرجە کە بۆ یەکێتی هاتوەتە پێش نگرانن . بەڵام من
دەڵێم هەر ئەو رٶلە بە ئەمەگانە ئەرگی سەرشانیانە هەوڵ بدەن، لەرێگەی
یاسایی وەک کونگرە و نوسینی نامەی ئیعترازی بۆ باڵە ناکۆکەکان و بەگشتی
هاتنە مەیدان، یەکێتی بگێرنەوە بۆ سەردەمی پێشەنگایەتی. تا ئەوکاتە
بەرێزان ئیزنی تاکی دڵسۆز بدەن کە رەخنەگرانی چاونەترسی یەکیتیەکەتان
بن. دڵنیا بن بە رەخنە گرتن یەکێتی لەبەیەک ناترزاێت، بەڵکوو درێژەی
ئەم هەلومەرجە و ئەو ریبازەی کە باڵی دەسترۆیشتوو رەچاوی دەکات و هەموو
هێڵکەکانی لە سەلەی ئێران داناوە، زیان بە یەکێتی وە ناو و مێژووی
دەگەیەنێت.
بە هیوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان. بەهیوان
گەیشتنەوەی یەکێتی بە رێکخراوێکی تەندروستی دوور لە کۆتڵە و
دەستەبەندیی و گەڕانەوە بۆ پێشڕەوایەتی و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی.
بەرێوەبەری ماڵپەڕی هەڵوێست
خەلیل غەزەڵی
helwist@gmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------

٣-
بەرسڤی ''مەجید حەقی'' لەسەر
بەرسڤەکەی ''یەکێتیی''.
روونکردنەوەیەک لەسەر
روونکردنەوەی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان.
دوای بڵاو کردنەوەی وتارێکی رەخنەگرانەم لە
ژێر ناوی "کۆماری ئیسلامی دەیھەوێ "حقارەتێکی" بێ کۆتایی بە یەکیەتی
بکات" لە پێوەندی لە گەڵ کردەوەی ھێزی ئاسایش یەکیەتی نیشتیمانی لە
کۆیەو ھێرشیان بۆ سەر کەمپی ئازادی و بێحورمەتی و بیرێزی بە
بنەماڵەکانی دانیشتووی کەمپەکە، دۆستانی یەکیەتی نیشتیمانی لانی کەم لە
ئاستی تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا ھەوڵیانداوە وەڵامی بۆچوونەکانی من بدەنەوە
کە بەلایانەوە ناراست و "ئاژاوەگێری"بووە. ئەمرۆ ھەینی ٧.٣.٢٠١٥
کۆمیتەی رێکخستنی فینلاندی ناوەندی دەرەوەی فینلاند روونکردنەوەیەکی
گشتیان بلاو کردۆتەوەکە بە پێویستم زانی چەند تێبینیەک لە سەر
روونکردنەوەی ئەو دۆستانە بنووسم:
١. ھەر وەک تاک مافی خۆیەتی بیرورای خۆی دەرببڕێت، گرووپ و
رێکخراوەکانیش مافی رەوایانە وەڵامی ئەو رەخنانەی ئاراستەیان کراوە
بدەنەوە و روونکردنەوەی پێویست بدەنەوە. بێگومان ھیچ راستیەک "حەقیقەتی
ڕەھا" نیە و ھەرکەس راستیەکان لە روانگەی خۆیەوە دەبینێت، بۆیە
رەخنەگرتن و دیالۆگی مەدەنیانە تەنیا رێگای بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاو
کەمکردنەوەی ھەڵە و نابەرەکیەکانی ناو کۆمەلگایە.
٢. من یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان وێرای ھەموو رەخنەکانم لە بەرامبەری،
ھەمیشە بە یەکێک لە ھێزە دیار و چارەنووسسازەکانی کوردستان زانیوە و
بەرپرسانی پێشوو و دڵسۆزانی ناو یەکیەتی بە جوانی شاھیدی کار و
چالاکیەکانی من و ھاوکاری من لە گەڵ کۆمیتەی ئەو رێکخراوەیە بووە لە
ماوەی بیست ساڵی رابردوودا و لەو پێوەندیەدا چ وەک ھاونشتیمانیەکی
ئەرکناس و چ وەک بەرپرسێکی ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
لە رادەبەدەریش ھاوکاری ئەوانم کردووە.
٣. ھەروەک لە راگەیاندراوەکەی رێکخستنی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیدا
ھاتووە، یەکیەتی رۆڵی ھەبووە لە ئازادی رادەدربڕین و خەبات کردن لە
پێناو دێموکراسی دا. کەچی ھەر لەو راگەیاندراوەدا دەستیان بە
ھەڕەشەکردووە دۆسیەیان بۆ من ساز کردووە کە دەبێ بەپێی ئەو دادگا بکرێم
و سزا بدرێم. ھەرەشەی لەوچەشنە مرۆڤ وەبیر ئەو حکوومەتە تۆتالیترانە
دەخات کە ئازادی رادەبڕین تەنیا لە چوارچێوەی بیرورای ئەواندە دەبێ
ببێت.
٤. ھێروخان لە وتارێکدا لە مانگی دووی ساڵی رابردوو کە لە ١٤.٢.٢٠١٤ دا
کاناڵی "تەلەڤیزیۆنی گەل"دا بڵاو کراوە دەنووسێت: "مام جەلال فێری
کردین، رەخنەکان و وشەکان بە رەخنە و وشە وەڵام بدەینەوە و یەکیەتی لە
سەر ئەم مەبدەئە دامەزراوە و ھەر لە سەر ئەو رێبازەش بەردەوام دەبین."
پرسیارم لە ئێوە دۆستانی یەکیەتی ھەیە ئێوە کە خۆتان رێبواری رێبازی
مام جەلال دەزانن، شێوەی وەڵامەکانتان بەو شێوەیە کە مام جەلال
وتوویەتی؟
٥. چەندین جار لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیەوە و ھەمیش لەو
روونکردنەوەیەدا ھاتووە کە گۆیا من بە ھۆی کاری ناڕەوا و ناپاکی و بە
قسەی خۆیان دزی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەرکراوم. لەو
پێوەندیەدا بەداخەوە ھەواڵی ناخۆشم بۆ دۆستانی کۆمیتەی فینلاندی
یەکیەتی نشتیمانی ھەیە: من ھیچ کاتێک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران دەرنەکراوم و نەش لەو پێوەندیەدا تەنانەت سەرکۆنەش کراوم. لە
کاری رێکخراوەییدا لەوانەیە ھەڵەم زۆر کردبێت بەڵام ویژدانم لە
بەرامبەر ھەموو رابردووی سیاسیمەوە ئارامە و بێترسم لەو پێوەندیەدا و
گەر قەرار بێت کەسێک لێکۆلینەوە بیرورای لەو پێوەندیەدا ھەبێت ئەوا
حیزبی دێموکرات و رێکخراوەکانی سەر بەو حیزبەن و ئەوان لە ھەموو کەس
چاکتر رابردوو و کارو کردەوەکانی من دەزانن. من لە گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٢
بەھۆی جیاوازی بیرورا لە گەڵ بەرپرسانی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران لە مەڕ ھاوکاری لە گەڵ رێکخراوەکانی سەربە "حیزبی
دێموکراتی کوردستان" لە فینلاند و سزای بە کۆمەڵی کۆمیتەی حیزب لەو
وڵاتە لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات حدکاوە دەستم لە کار کشاوە.
٦. بە پێچەوانەی نووسراوەی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نیشتیمانی من لە
ساڵی ١٩٩٥لە لایەن ئاسایشەوە لە کۆیە نەگیراوم و ئەوکات جارێ ھەرشاری
کۆیەم نەبینیبوو. لەو رێکەوتە من لە لەندەن خەریکی خوێندن و ھاوکاری
رۆژنامەی ژینی نوێ بووم. من لە ٢٧.٧.٢٠٠١ لە دەروازەی کۆیە لە تاکسیدا
کە بەرەو ھەولێر دەھاتمەوە بە ھۆی کراسی زەردەوە گیراوم و جەریمەش
کرام. ئەوکات کاتێک داوای بەڵگەم کرد ھیچ بەڵگەیەکیان نەدا چونکە وتیان
جارێکی دیکە پێت بە کۆیە ناکەوێت و ھەر ئەوکاتیش مەسەلەکەم لە گەڵ
بەرپرسانی ئەو کاتی یەکیەتی لە فینلاند باس کرد و گلەیی خۆمم پێیان
راگەیاند لە مەڕ ئەو کردەوەیە.
روونکردنەوەی کۆمیتەی رێکخستنی یەکیەتی لە فینلاند بەھۆی رەخنەکانمەوە
ھەڕەشەی سزادانم دەکات و داوا لە ئاسایشی یەکیەتی دەکات بە ھۆی ئەوەی
کە نووسراوەکانم "ھەڕەشەن لە سەر ئاسایش و ئارامی ھەرێم" دەبێ بخرێمە
ناو لیستی رەشی ئەو رێکخراوە. ھەرەشەی لەسەر ئاسایش و ئارامی ھەرێم
دەتوانێت سزای مەرگی بەدواوە بێت. لەمەو بەریش چەندین جار لە لایەن ئەو
دۆستانەوە بە شێوەی دەمەکی ھەڕەشەم لێکراوە بەڵام ھێندم وەرنەگرتووە.
ئەو روونکردنەوەی دۆستانی یەکیەتی ھەڕەشەی فەرمی حیزبێکە کە ئیدیعای
دێموکراسی و ئازادی رادەبڕین دەکات و بۆیە لە ھەگەری ھاتنە پێشی
ھەرجۆرە کارەساتێک بەسەر من، یەکیەتی نشتیمانی کوردستان بە بەرپرس
دەزانم. ئەوەش دەبێ بڵێم سەرەرای ھەموو ئەو ھەڕەشانە ئەرکی ھەموومانە
کار بکەین بۆ بەرزکردنەوەی "سەقفی" یەکگەیشتنی خۆمان و سینگفراوانی لە
بەرامبەر رەخنەکاندا.
٧\٣\٢٠١٥
- هێلسینکی
مەجید حەقی
majid.hakki@gmail.com
|