٢٢\١٢\٢٠٢٣
به‌رتـیل له
مێـژوودا!

نەژاد عەزیز سورمێ
به‌رتیل و به‌رتیل خواردن و به‌رتیلخۆر و بهرتیلخۆریی ، وه‌ك دیارده‌یه‌كی
په‌یوه‌ندار بهشێواویی سیسته‌می حوكم و به‌ره‌ڵڵایی ئیداره و ناسه‌قامگیری
قانوون و تێكچوونی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گ داكوتانی ههلپهرستایهتی(ئینتهازیهت)
و خۆپه‌رستی و چاونزی له‌راده‌به‌ده‌ر و له‌ق بوونی بیروباوه‌ڕ..
واپێده‌چێ سه‌ردانانی له ڕۆژگاره هه‌ره دێرینه‌كانه‌وه بووبێت...
چیرۆك نووسی میسری (مجید طوبیا)، له‌م باره‌یه‌وه باسێكی ئاماده‌كراوی
ساڵی ١٩٨١ بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه نوێشكێكیهتی:٠
له‌م ڕۆژگاره‌دا به به‌رتیل ده‌ڵێن ، ده‌ستخۆشانه و شیرینی و هه‌ندێ
جاریش پاداشت!
له‌كاتێكدا زه‌مانی مه‌مالیكه‌كان ڕاشكاوانه پێی گوتراوه به‌رتیل (البرطلة)،
مه‌سه‌لا وتوویانه فڵانه كه‌س به‌رتیلی وه‌رگرت ، واته به‌رتیلخۆره
، ئه‌و بهرتیلهش هه‌ندێك جار پێی گوتراوه پاداشت، كه پاداشتیش هه‌موومان
ده‌زانین پتر په‌یوه‌ندی به به‌خشش و به‌خشینه‌وه هه‌یه.
ڕاستیه‌كه‌ی به‌رتیلیش ئه‌گه‌ر به‌رته‌سك و تاكه كه‌سی بێ ئه‌و بایه‌خ
و مه‌ترسیه‌ی نابێ..
به‌ڵام كه ده‌بێ به دیارده‌یه‌كی گشتی و هه‌موو له هه‌موو ، دیاره
ده‌بێته هۆی داته‌پین و تێكـچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و ده‌ردێكی كوشنده
و په‌تایه‌ك ته‌واوی ده‌وروبه‌ر داده‌گرێ.
هه‌زار و سێ سه‌د ساڵ پێش زایین (حۆرمحهب)ی پاشای میسر قانوونێكی بۆ
به‌رتیلخۆری داناوه تیایدا ئیعدامی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و
كاهینانه داناوه به‌رتیل وه‌رده‌گرن..
دوای ئه‌ویش (سییتی یه‌كه‌م) بڕیاری بڕینی لوت و گوێی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی
داوه شوێنه‌كه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار ده‌هێنێ...
به‌ڵگه‌نامه‌ی تریش زۆرن كه باسی دیارده‌ی به‌رتیل له كۆمه‌ڵگای
گریكی و ڕۆمانی ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ش نامه‌یه‌كی دكتۆرا به‌ناونیشانی
(به‌رتیل له زه‌مانی سوڵتانه‌كانی مه‌مالیك) پێشكه‌ش به زانكۆی
قاهیره كراوه...
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رتیل بۆ سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئیسلام
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، كه له ناو حاكم و وه‌زیر و والی و كرێگرته و
قاز‌یان دا بڵاوببووه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر
دژی ئه‌و دیارده‌یه بوون!
له‌م ڕووه‌وه ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: یه‌كه‌مین كه‌س له ئیسلامدا به‌رتیلی
خواردبێ (مغیره بن شعبه)یه كه ساڵی ٦٦٢ی زایینی والی كوفه بووه ،
ئه‌مه‌ش له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی دا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
له‌سه‌رده‌می عه‌باسیشدا ، ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی وه‌زاره‌ت و پله و پایهكانیتر
بوون له ده‌وڵه‌ت ، بۆ گه‌یشتنیان به‌رتیلیان ده‌دایه ژنانی كۆشك و
فه‌رمانده توركه‌كان ، هه‌ر به نموونه ده‌گێڕنه‌وه : ده‌رگه‌وانی
خه‌لیفه مه‌نسور ، به سه‌د هه‌زار دینار بۆته پێناوی – عراب - (یاقووبی
كوڕی داود) له‌وه‌ی بیكا به وه‌زیر، ئه‌وجا هه‌موو وه‌زیرێكی نوێش
لایه‌نگیر و ده‌وروبه‌ری خۆی به به‌رتیل ده‌هێنا و كاری پێ ده‌دان ،
بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و له فرمانه‌كه‌ی خۆی كاركهنار بكرابووایه ، ئه‌وانیش
نه‌ده‌مان ، ئه‌مه‌ش ببوو به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و
بڵاوبوونه‌وه‌ی بهدڕهوهشتی و پتربوونی زوڵم و زۆری....
ته‌نانه‌ت كار به‌وه گه‌یشتبوو ، له‌سه‌رده‌می عه‌بباسیدا خه‌لیفه‌كان
خۆشیان به به‌رتیلخۆر تاوانباركراون ، به‌و به‌ڵگه‌ی (طبری) له
مێژووه‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: خه‌لیفه هادی هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ
خه‌لیفه هاروون دا كه له بری وازهێنانی له جێنێشینیهتی هه‌زار هه‌زار
دیناری بداتێ!
(مه‌قریزی)ش - ضاهر برقوق- ی یه‌كه‌م سوڵتانی مه‌مالیكه چهركهسییهكان
به‌وه ڕیسوا ده‌كا كه له‌كاتی حوكم كردنی دا به‌رتیل به ئاشكرایی وه‌رده‌گیرا
و ده‌درا ، به‌مه‌ش هه‌رچی ڕه‌زیل و سه‌فیل و هه‌رچی و په‌رچی هه‌بوو
پله و پایه‌ی به به‌رتیل به‌رده‌كه‌وت...
د. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زاق ، كه خاوه‌نی ئه‌و نامه دكتـۆرایهیه له
پێشدا باسمان كرد، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رتیل له زه‌مانی
مه‌مالیكه‌كان دا زیاتر بۆ ده‌ست بڵاوی و زێده ئیسرافی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
، به نموونه ده‌ڵێ ئاهه‌نگی خه‌ته‌نه‌ی كوڕی سوڵتان (قایتهبای) حه‌فت
ڕۆژ و حه‌فت شه‌وی خایاند و هه‌موو قاهیره‌ی تێدا ڕازانراببووهوه ،
یا وه‌ك (ئیبنی ئه‌یاس) ده‌ڵێ: ڕۆژ و شه‌وی جۆرێك بوون ، نه دیترابوون
، نه له‌بیرده‌چنه‌وه!
هه‌ندێ جار ئیش و كار و پله‌و پایه‌ی ئایینیش به‌رتیلی تێدا دراوه ،
وه‌ك ئه‌وه‌ی (محی ا‌لدین النقیب) شه‌ش جاران له‌سه‌ر یه‌ك به‌زه‌بری به‌رتیل
كراوه‌ته‌وه به قازی.
له‌دوا دواكانی ١٠٥١ی زاینیشدا، خه‌ڵكی هه‌بوو به به‌رتیل ته‌نانه‌ت
ده‌گه‌یشته پایه‌ی سوڵتانیش! هه‌ر به نموونه: (الغوری) ناوێك له شه‌ست
ساڵیدا بوو به سوڵتان له‌كاتێكدا وڵات سه‌یار و دهیار كه‌وتبووه‌وه
سه‌ر ساغه ، كابراش له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌شنه‌ها باج و سه‌رانه قسوری
نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام له هه‌موویان خۆشتر كه هه‌ر مه‌قریزی له پێشهاته‌كانی ساڵی
١٤٢٧ی زایینی دا ده‌گێڕێته‌وه ڕووداوی كابرای كه‌چه‌ڵه: گوایه ڕۆژێ
كابرایه‌كی كه‌چه‌ڵ له حزوری سوڵتان دا كڵاوی له‌سه‌ر دادهكهلێ و كهچهڵیهكهی
ده‌رده‌كه‌وێ ، به‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نینی دانیشتووان ، ئیتر
كابرا هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و تكا له سوڵتان ده‌كا بیكا به سه‌رۆكی كهچهڵان..
سوڵتانیش له قاڵبی گاڵته‌دا ده‌ڵێ باشه له‌مڕۆوه تۆ سه‌رۆكی كهچهڵانی!
به‌مجۆره كابرا ده‌بێ به گه‌وره‌ترین به‌رتیلخۆر و له‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كا
، پایه‌ی به‌وه‌ی سه‌رۆكی كهچهڵانه به‌كارده‌هێنێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵی
وڵاتییه باجی ده‌خاته سه‌ر و حه‌واڵه‌ی باخه‌ڵی ده‌كا ، تا ئه‌وه‌ی
باره‌كه ته‌واو ده‌شێوێ و وڵات ده‌شڵه‌ژێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵ هه‌یه
ناتوانێ له‌ترسی سه‌رۆكی كهچهڵان سه‌ری خۆی بخورێنێ! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گاته
ئه‌وه‌ی سوڵتان فه‌رمان بدا جاڕبده‌ن : ئه‌ی كهچهڵهكانی وڵات له‌مه‌ودوا
ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌رتان بخورێنن.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|