بۆ پشتگیریی لە
بەرگریی قارەمانانەی شەرڤانانی یەپەگە و
یەپەژە و گەنجانی کۆبانی چەند رۆژێکە بە
تایبەتییش لە دوێنێوە کوردانی سەرتاسەری
جیهان بە شێوازی جۆراوجۆر لە خۆپیشاندان و
راپەڕین دان، هەر لە ئامەد و هەولێر و
رۆژهەڵات و تێکڕای شارە کوردییەکانی
باکوور و ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە و قوبرسەوە
تا دەگاتە تێکڕای رەوەندی کوردی لە
شارەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا
و سوێد و رووسیا و هۆلەندا و نەمسا سویسرا
و دانیمارک و... هتد هەموویان بە یەک دەنگ
هێرشی داعشە تاریکپەرستەکان و
هاوکارییەکانی حکومەتی تورکیای فاشیست و
شۆڤێنیست بۆ ئەو چەتە تیرۆریستانە ریسوا و
شەرمەزار دەکەن و داوا لە هێزە
ئاشتییخوازەکانی جیهان دەکەن بە هانای
کۆبانییەوە بچن. تا سەرلەسپێدەی ئەمڕۆش
هەر پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانەکان و
رێکخستنی شەپۆڵی ناڕەزایەتییەکان لە
سەرتاسەری جیهان فراوان فراوانتر دەبێتەوە.
|