٢٦\٤\٢٠٢١
بەسەرکردنەوەی
پانۆرامای چەند ھەواڵ و لێدوانێکی سەرانی ھەرێم.

تاهیر عیسا
ڕۆژانە ڕوودوایی جۆراوجۆر ڕوودەدەن و لێدوان و قسەی جۆراوجۆریش لەسەر
ڕووداوە ناوچەییە ھەنووکەیی ومێژووییەکان، دەبیستین و دەخوێنینەوە! کە
مرۆڤ گوێ بیستیان دەبێت یان دەیانخوێنێتەوە، کەم وزۆر حەزبەوە دەکات،
ڕاو نەزەرو بۆچوونی خۆی لەسەریان بدات و خۆی و ناخ ودەرونی خۆی کە پڕ
دەبێت، بەتاڵکاتەوەو دەردە دڵیەکانی خۆی بڵێت وبنوسێت، بەتایبەت
کوردزمانان، کە جیاواز لەتەوای ڕەگەز زمانەکانی دیکەی ئەم ھەسارەیە،
بەھەل ومەرجێکی زۆر جیاوازترو لەگەڵ دەسەڵات و حکومەتێکی زۆر جیاواز تر
لەوانی دیکە ژیان دەگوزەرێنن و ڕۆژانە لەگەڵ تێپەڕینی سات بەساتی ژیان،
ڕووداوەکان و ھەڵوێستەکانیان نیگەران و ناڕەحەتمان دەکەن!؟
بۆیە بەتایبەت بۆ کرێکارێک، کە زۆربەی کاتەکانی، لە ڕەنج و زەحمەدایە
بۆ بژێوی خۆی وخێزان و فەراھەمکردنی پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەکەی،
قورسە بتوانێت لەسەر تەواوی ئەو ڕووداوانەو ھەڵوێستی سەرانی حیزبی و
حکومیی ھەرێمی کوردستان، شتێک بڵێت یان بنوسێت. نە کات یارمەتی دەرە و
نە ھەندێک جاران حەوسەڵەش!
ھەندێک جار پشو و کاتی بۆشی بێکاریی و دوور لە ڕەنجدانیش کە بەڕەسمی
وەریدەگریت، ھێندە تامەزرۆی بەسەربردنی کاتی پشووەکانتی، لەگەڵ
ئەندامانی خێزانەکەت، دوور لەدۆست و ھاوڕێیان چونکە کۆڕۆناو ھەلومەرجە
دژوارەکەی ئەمڕۆکە، ئەو ماف و ویست و حەزە کۆمەڵایەتیەیان
لێوەرگرتوینەتەوە کە بتوانین لە دەرفەتی پشو و بێکاریەکانماندا، تێکەڵ
بین و لەو بۆشاییانە کەڵک وەرگرین و بێحەوسەڵەیی و گرێ دەرونیەکانمان
بڕەوێنینەوە، بۆیە فریای ئەوە ناکەویت لە کەشێکی لەبار و ئارام
بیربکەیەوە و شتێک بڵێیت یان بنووسیت!
ئەوەی دەمەوێت ئەمڕۆکە، شتێکی خێراو سەرپێییان لەسەر بڵێم،
بەسەرکردنەوەی پانۆڕامای چەند ھەواڵ و لێدوانێکی لێپرسراو و سەرانی
عاجباتیی ھەرێمی کوردستانە، لە پەیوەست بە ڕووداوەکانی کوردستان و
ناوچەکەو جیھان، کە لەسەر ھەر پرس و ڕوودواێکدا، قسەو لێدوانی زۆر
ھەڵدەگرێت، بەڵام من دەمەوێت، بەخێرایی بەسەریاندا تێپەڕم و بەسەریان
کەمەوە!
کە لە دەستپێکی ھەموویاندا چەند ڕۆژ لەمەو بەر گرتن و ڕاوەدوونانی
ھاوڕەگەزخوازەکان بوو، لەژێر ناوی یاسا شکێنی ولەشفرۆشیدا، کە
لەڕاستیدا لەپاڵ ئەم درۆیەدا کە تەنیا بۆ چاوبەستەکێی دنیای دەرەوەی
خۆیان بوو، دەنا خودی حکومەت وحیزبەکانیان، ڕۆژانەو بەردەوام لە
یاساشکێنیدان و جاڕنامە گەردوونیەکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، ھەر
لەپەیوەست بەڕۆژنامەوانان و کوشتنیان و زیندانی کردنی چەندساڵەی بێ
بنەمای یاسایی دوور لەیاسا ستانداردییە نێودەوڵەتیەکان، کە خودی خۆیان
و حکومەت و سیستەمەکەیان و برسیکردنی خەڵک و لێبڕینی موچەو نەدانی وەک
پێویست لەکاتی خۆیدا، ھۆکار گەلێکن، بۆ پەرەدان ونەش ونمای دیاردەی
لەشفرۆشی و زۆر لێکەوتەی خراپی کۆمەڵایەتی تر، پەلاماریان دان، کە
کۆمەڵگای کوردستانی لەڕووی ھەڵوێست وکاردانەوەدا کرد بەدوو بەرە،
بەرەیەکی بەرفراوان و بەھێز لە کۆنەپەرەستیی و دواکەوتویی نەریتی و
دینی، بەرەیەکی دیکەی سوکولارو ئازادیخواز، بەڵام لاوازو شەرمن
لەدەربڕینی ھەڵوێستدا.
بەرەی کۆنەپەرەستی، کەھاوڕەگەزخوازیی بە ھۆمۆو بەلێسبیان، سێکسواڵیەوە،
دوور لەلێکدانەوەی زانستیانەی سەردەمدا، بەمەسەلەی لادان لەڕەوشت و
ئاکاری کۆمەڵایەتی دەبینێت و ناتوانێت لەوە تێبگات کە ئەم دیاردەیە
دیاردەیەکی تەواو بایۆلۆجییەو ھیچ پەیوەندی بەڕەوشت و لادانەوە نییە،
خۆ ھەتا ئەو جێگایەش پەیوەندی بەلادانەوە ھەبێت، ئەوا کۆمەڵگا نەریتیە
دینیە داخراوەکانن، کە کوردستانیش لەم شێوە نەریتیە بەدوور نییە،
ھۆکارێکە بۆ کەبت و ڕامکردنی سروشتیانەی سێکسکردن، لەقۆناغە
ھەستیارەکانی ھەرزەکاریداو ڕێگریکردنی کۆمەڵگاو نەریت وڕێساو یاساکانی
لە پڕاکتیکی سروشتیانەی غەریزە سێکسیەکان لە ھەردوو ڕەگەزی جیاوازداو،
سنووردانان لەنێوان ھەردوو ڕەگەزی نێرو مێداو دانانی ھێڵی سوور لە
نێوانیاندا، کە دواجار دەبێتە ھۆکاری لادان لە موماڕەسەکردنداو
ھەندێکیش لەم ناوەدا وەک ڕەگەزی ھاوتا کە زیاترینیان وەک دیاردە لەناو
ڕەگەزی نێردا دەردەکەوێت، واتە ھۆمۆ، دەکرێنە قوربانی ئەم کەش و
ھەوایەو دەخزێنرێنە ناوھاوڕەگەزبازییەوەو ئاڵودەو ئیدمان دەکرێن،
پەرەگرتنی سێکسی بەربڵاو لەگەڵ ئاژەڵانیش بەرھەمی بەشێک لەو ڕامکردن
وکەبتی جنسیی وغەریزەییەیە، لەکۆمەڵگا نەریتیەکاندا.
من وەک خۆم، کاتێک دەبینم ھۆمۆ سێکسواڵەکان واتە دووپیاو خەریکن دەم
دەخەنە ناو دەمی یەکترەوە، خەریکە ھەڵێنجم دێ ودەڕشێمەوە، بەڵام ئەم
حاڵەتە ھەستیەم و لەگوین ھەڵێنج ھاتنەم، لەجیاتی ئەوەی خوێندنەوەو
لێکدانەوەی زانستیانەی دیکەی پشتی ئەم دیاردەیە ھەڵبگرێت، ناکرێت، ڕەت
بکرێتەوەو وەک دیاردەیەکی جێگای بێڕێزی پێکردنیان تەما شا بکرێت، زۆر
بەدواداچوون وپرسیارو گەڕان بەدوای ھۆکارەکانی، دەتوانی لەوە تێبگەی کە
ئەم دیاردەیە،دیاردەیەکی تەواو بایۆلۆجیەو لەجیھانی ڕۆژئاوادا،
بۆماوەیەک وەک نەخۆشی دەروونی تەماشادەکراو بۆ چەند ساڵ دەخرانە
نەخۆشخانەوەو دەرمان وعیلاجیان بێدەردا، بەڵام بێ ئەنجام بوو، بۆیە بە
نەتیجە، دوای لێکۆڵینەوەو پشکنین وگەشەکردنی زانستی پزیشکی وبایۆلۆجی،
بەو ئاکامە گەیشتن، کە دەبێت بەیاسا، وەڵامی ئەم دیاردەیە بدرێتەوە و
وەک کەسانی ئاسایی لەکۆمەڵگادا تەماشابکرێن.
من ویستم زۆر لەسەر ئەم بابەتە پەیا بکەم وبینووسم، بەڵام بابەتێکی
تێرو تەسەلی ھاوڕێیەک، بەناوی " ماریا کارگەر" کە لەھەندێک سایدە
ئەلەکتڕۆنیەکاندا و بەتایبەتیش لەھاوپشتیدا بڵاو بۆتەوە، تەواو سەرنجی
ڕاکێشام و منیش سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشم، کە بابەتەکەی تەواو
زانستییەو نوسەر ھەوڵی داوە لەڕووی زانستییەوە تەواو وەڵام بەم بابەتە
بداتەوە.
ئەوەی لە وەی پێشووش زیاتر نیگەرانی کردم، لێدوانێکی مەسرور بارزانی
بوو وەک سەرۆکی حکومەت لەپەیوەند بە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و
تێپەربوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستاندا کە گووتی:"
حکومەتی ھەرێم کاری بۆ زیاتر چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی میدیایی و
دیموکراسیی کردووە". منیش، لە ناخ و دەروونمدا، ھێشتا، لەبەرامبەر ئەو
ھەموو ڕۆژنامەوانانەی کە بەدەستی ئەم لێپرسراوو کاربەدەستە حیزبی و
حکومیی وبنەماڵەییانە، تیرۆرکراون، قەھرو خەفەت لە تێداچون و
تیرۆرکردنیان دەخۆم و کەیس و پەروەندەو دۆسیەکانیان، لەلایەن ئەم
جەنابانەوە بۆ یەکجاری داخراون، کەچی لەولاوە لێدوانێکی لەمجۆرە توڕەو
نیگەران وناڕەحەتت دەکات وناچاریی بۆ دەردەدڵیش بێت ئەگەر تەنانەت لە
ژوورێکی بەتالیش بێت، بەچەند وشەو ڕستەیەک دایڕێژیت و بۆخۆت و بەدەنگی
خۆت بیڵێیتەوەو دەرونت خاڵی بکەیت، خۆ ئەگەریش دەرفەت بوو، لەگۆشەیەکدا
یان لە سووچی سایدێکی ئەلەکتڕۆنیدا، بەمافتیانی زانی، بۆت بڵاو
بکرێتەوە، ئەوا خۆ ئەگەر لانیکەم، دەکەسیش بیخوێننەوە، ھێشتا باشترە
لەوەی خۆت بۆ خۆت و ناخی خۆت بیگێڕیتەوەو بیڵێیتەوە!
کاتێک ئەو لێدوانەی مەسرور بارزانیم، خوێندەوە، خۆم لەخۆمم پرسی، ئاخۆ
دەبێت مسرور زۆر گەمژە بێت ، دوای ئەم ھەموو تیرۆرو غەدرو غدورەی
لەڕۆژنامەوانان کراوە، کەچی لێدوانێکی لەمجۆرە چماناو مەغزایەکی ھەیە؟
یان ئەوە مەسرور بارزانیە ئێمەی زۆر پێ گەمژەیە کە لێدوانێکی
لەمجۆرەمان بۆدەدات!؟
لەبیرکردنەوەیەکی زۆرو ڕۆچوونم لەناو خەیاڵدانی خۆمدا، دواتر بەو
ئاکامە گەیشتم، نا، ئەوە ئەو نییە گەمژەیە،بەڵکو،ئەوە ئێمەین گەمژەین،
دەنا، ئەو دوای ئەو ھەموو باکگڕاوەندە ناشیرینە حیزبی وحکومی و
بنەماڵەییە، ئەمڕۆکە نەیدەتوانی وەک سەرۆکی حکومەت، لەو پێگەیەدا بێت
وئەو لێدوانە تەواو ناڕاست و تەواو پێچەوانەیەش بدات، نەیدەتوانی دوای
ئەو ھە موو تیرۆرەی کە تەنیا لەلایەن مەسرورو بنەماڵەو حیزبەکەی وھا
پەیمانەکانیانەوە کراوە، وەک سەرۆکی حکومەت ئەو لێدوانە بدات!
لەھەمان ئان وساتی خوێندنەوەی لێدوانی سەرۆکی حکومەتدا، بیرم بۆ لای
زۆر شت چوو، لەوانە بیرم بۆ لای دایک و باوک وکەس وکارو دۆست و
ئازیزانی ھەموو ئەوانە چوو کە ھەم لە ڕابردووداو ھەم لەئەمڕۆدا بەدەستی
ئەم حوکمڕانانە تیرۆرکراون، یان ئازارو ئەشکەنجە دراون، یان سزای
ناڕەوای زیندانیان بۆبڕاوەتەوە لەھەمان کاتیشدا لێدوان وڕاگەیاندنێکی
لەمجۆرەی سەرۆکی دەزگایەکی ھەستیاری نیشتمانە دزراوەکەیان دەبیستن،
پرسیارم لەخۆمم کرد، دەبێت ھەست ونەست و شعووری ئەوان لەبەرامبەر
خوێندنەوەو بیستنیدا چۆن بێت؟؟
ڕەئوف ئاکرێیی، بۆچی و لەسەرچی تیرۆرکرا ؟ ئەی ڕێناسی زەحمەتکێشان؟ ئەی
نەزیر عومەری کۆمۆنیست؟ ئەی ئەبو نەسیری شیوعی و دکتۆر نافیع ئاکرێی و
عەلی کوخی و ویدات حوسێن و شوکری زەینەدین و سۆرانی مامەحەمە و تاھیر
ستار شەریف و فەرھاد فەرەج و سەردەشت عوسمان و کاوەگەرمیانی و ، ...
دەیانی دیکە، لەسەر کام بنەمای دیموکڕاسی، کە زنجیرێکەو لەسایەی حوکمی
مافیایی و دژە ئازادی ئەم ناجەنابانە، لەکوتایی نایەت، بۆ تیرۆرکران؟
بۆ چەسپاندنی دیموکڕاسیی و ئازادی ڕۆژنامەگەریی و میدیایی، یان بۆ
ھەنوکەیەک، کە بتوانن، دەم ودەنگی خەڵکی ئازادیخوازی ناڕازیی پێ کپ
وبێدەنگ بکەن و بەئارەزو و حەزو ویستی خۆیان، زوڵم و زۆرو چەوساندنەوەی
سەدان ھەزارکرێکارو زەحمەتکێشی کوردستانی، پێ درێژە پێبدەن و پەرژینی
پارێزگاریی لەحوکم وبنەماڵەی فاسیدو موفسیدو سەرمایەکانیان، بەرجەستە و
قایم بکەن؟؟
خۆ لەیادی ئەنفالەکان وکیمیابارانی ھەڵەبجەدا، لێدوان و یادەکانیان،
جگەلە ھەراسان کردن و تێکدانی باری دەروونیمان، ھیچی ترمان بۆ
ناھێڵنەوە، کە پشکی شێری ھەموو ئەو بەڵاو موسیبەتیانەی بەسەر خەڵکی
کوردستانیان ھێنا، لەپێناوی درۆی ڕزگاری نیشتمانی و چارەسەری کێشەی
میللی خەڵکی کوردستان، کە ئەمڕۆکە حاڵی خەڵک و ڕووداوەکان و
ناڕەزایەتیەکانی ڕابردو و خواست و داواکاریەکانیان و وەڵام بەگولەیان
لەحەڤدەی شوبات و دواتریشدا، شاھیدی حاڵە، کە چ ئامانج و ستڕاتیژێک
لەپشتی درۆکانیان بوو.
ھەر وەک چۆن لەیادی کارەساتی شوومی شەنگالیشدا، کە ئەم جەنابانەی تێدا
تاوانبارو ھۆکاربوون لەڕوودانیداو شەنگالیان خستە قورگی ئەژدیھایەکی
وەک داعشەوە، بەڵام لەیادەکانیدا، فرمێسکی تیمساحییان بۆ دەڕێژن و
ھێندەی ئاستی تڕژیدیایی ڕووداوکەو قێزەونی ڕووداوەکە،دووبارە
بەدرۆکانیان ھەراسان وناڕەحەتمان دەکەنەوە.
ڕووداوێکی تڕاژیدی مێژوویی دیکە، جینۆسایدی سەدساڵ لەمەو بەری
ئەرمەنیەکانە، بەدەستی خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی، کە لە ٢٤ نیسانی ١٩١٥
وە ھەتا ١٩٢٣ درێژەی کێشاوە، کە تیایدا ھەزاران ھەزار کەسیان لەمناڵ
وگەنج وپیر، ھەر لەسەر بنەمای ھەویەی دینی بە دڕندانەترین شێوە و
جۆرەھا شکڵ وشێوەی کوشتن وتەعزیب و دەرکردنیان ولەبرسان کوشتنیان
لەڕێگای دوورو درێژی ھەزاران کیلۆمەتری کۆڕەویدا، بەشێکی دیکەیە،
لەبوونیەی ئایدیۆلۆجیای ئیسلامی محەمەدی و دڕندایەتیەکانی.
ئەوەی لەم ڕووداوە مێژوویی تڕاژیدیایەدا، جێگای پێکەنینێکی ئازاربەخشە،
داواکاری پەڕلەمانتارێکی پێشووی فڕاکسیۆنی ئەرمەنیە لەپەڕلەمانی
کوردستان، بەناوی "یروانت نیسان مارکۆس" بۆ بە ڕەسمیەت ناساندنی
جینۆسایدو کوشتاری ئەرمەنیەکان لەلایەن تورکە عوسمانیەکانەوە، کە شەش
ساڵ لەمەو بەر لەسەدەمین ساڵڕۆژی جیۆسایدی ئەرمەنیەکاندا، بەئیمزای ٣٩
پەڕلەمانتار پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کردووەو بەڵام ھەتا ئێستاش وەڵامی
پڕۆژەکەیان نەدراوەتەوە، ئەم دەڵێت، خۆی پاشماوەی قەتڵ وعامی
ئەرمەنیەکانە، کە باپیرەی نۆ ساڵان بووە کە لەتورکیاوە بەتەنیا
ئاوارەبووەو ڕوی لەزاخۆ کردوەو نەیزانیو باوک و دایک وبراو خوشک وکەس
وکارەکەی چییان لێبەسەرھاتوە، کوژراون یان لەشەونخونی و برسێتی
پیادەڕەوی دووردا گیانیان سپاردووە، ئەو دەڵێت ئەو ونبونەی ونبون ئیتر
ھەرگیز نەبینراونەتەوە، ئەوەی بۆ من جێگای سەرنج وسەرسوڕمان بوو،
داواکاری ئەم پەڕلەمانتارەی ئەرمەنەکانە لەپەڕلەمانی کوردستان، بۆ
بەڕەسمیەت ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، نازانم، چۆن و بەچمەنتقێک
ئەم برادەرە ئەرمەنە، داواکاریێکی لەمجۆرەی لە پەڕلەمانێک ھەیە، کە
ئاغاکانی بۆ تەوالێتکردنیشیان دەبێت مۆڵەت لە ئەردۆغان وەرگرن!؟
ئەمڕۆش ھەواڵێکی دڵتەزێنم، لە پەیوەست بە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەیەکی
کۆڕۆنای شاری بەغدا بیست، کە ڕوداوەکە ھەتا دەم ھەڵێنێ تڕاژیدیایی و
غەمئاوارەو مایەی نیگەرانی قووڵی ھەر ئینسانێکی شەڕافەتمەندە، بەڵام
دووبارە و ئەمجارەش لێدوانێکی سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، مایەی
پێکەنینێکی نیگەران ھێنەرە، ئەو داوای لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکەو
لێپێچینەوەی بەرپرسەکانی نەخۆشخانەکە دەکات وخوازیارە ئەوانەی
کەمتەرخەمی کەوتنەوەی ئاگرەکەن، لێپێچینەوەیا لەگەڵدا بکرێت و سزا
بدرێن! باشە ھەتا ئێرە ئێمەش ھاوڕای نێچیرڤان بارزانین، لەسەر
لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوەو بەسزاگەیاندنی ھەموو ئەوانەی لەم کارەساتەدا
کەمتەرخەم ولاموبالات بوون!
بەڵام ئەم لێدوانە بۆ کەسێک دروستەو شیاو گونجاوە کە خۆی لەپەیوەست
بەھاوشێوەی ئەم ڕوداوانە، پاشەڵ وباشخانی پاک بێت!
ئەو دەبێت پێش ئەوەی لێدوانی لەمجۆرە بدات، ئاگای لەپێشینەی ئیدارەی
ھەرێمەکەی خۆی بێت، کە ماوەیەک بەدەرمانی ئێکسپایەر، واتە بەسەرچوو
چاوی چەندین کەسیان لە نەخۆشخانەکانی ھەلێردا کوێر کرد، جەنابی
نێچیرڤان بارزانی ، کە ھەردەم لە مەوقیعیەتی لێپرسراوێتی باڵایی دابووە،
پێمان ناڵێت، کێیان لەسەر ئەم تاوانە و ئەم نابەرپرسیارێتیەی
نەخۆشخانەکان و دەرمان و قاچاخچێتی بەدەرمانی بەسەرچودا، خستە بەردەم
دادگاو لێپێچینەوە؟
ئەی جەنابی نێچیر بارزانی، پێمان ناڵێت، ساڵ نییە، لەناو جەرگەی شاری
ھەولێردا کۆمەڵێک دووکانی ناو قەیسەریەکانی ھەولێر گڕنەگرن و کەل وپەل
وکاڵاکانیان نەبنە قەرەبروت و خاوەنەکانیشیان نەیەنە سەر ساجی عەلی و
نەڕژێنە ناو چینی ھەژاران ونەدارانەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کێدا
کردووەو کێشیان لە زەرەرو زیانەکانی قەرەبوو کردۆتەوە!؟
٢٥\٤\٢٠٢١
taheresa_9@hotmail.com
|