دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خانمه شانۆکاری کورد '' ته‌لار هیرانی ''
؛؛؛ به شانۆوه من مرۆڤێکی ته‌واوترم ؛؛؛ ؛؛؛ شانۆ ئاسوده‌یی ڕوحی و جه‌سته‌یی به‌من به‌خشیوه؛؛؛
ئاسایش عوسمان دانش
ساڵانێکی زۆره گـه‌لێک هونه‌رمـــــــــه‌ند و ڕوناکبیر و ڕۆشنبیری کورد لــــــــــه‌به‌ر هــــه‌ر هۆیه‌ک بێت کوردوستانیان به‌جێهێشتوه‌و لــــــــه یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا گیرساونــه‌ته‌وه ، ته‌لار هیرانیش وه‌ک ژنه ئه‌کته‌رێکی هونه‌رمه‌ند ساڵی 1988 هاتۆته وڵاتی سوید‌و ئێستا لـــــــــه‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و کچه‌که‌ی که ته‌مه‌نی 10 ساڵانه له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری ستۆکهۆڵم ژیـــــان ده‌باته سه‌ر ته‌لار هیرانی له شارۆجكه‌ی ڕانیه لـــــه دایک بووه له خێزانێکی کورد په‌روه‌ر و ڕۆشنبیر ، سه‌ره‌تا باوکی تێکه‌لاوی چالاکی سیاسی بووه ، ئه‌مه‌ش وای کرد‌وه کاریگه‌ریه‌کی زۆری لـــه‌سه‌ر بیر‌و هزری باوک و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یه‌وه هه‌بێت ، شه‌هید کـــــــــــــــــــاوه‌ی برای مرۆڤێکی ڕوناکبیرو ڕۆشنفکر بووه ، خونای جوانه مه‌رگی خوشکی هونه‌رمه‌ندو شاعیر بووه ، خه‌رمــان هیرانی خوشکی کچه ئه‌کته‌رێکی ناوداری هونه‌ری نواندن بووه جگه لــــــــه‌وه‌ی خوشک و براکــــــانی تریشی کاریان له شانۆ و نواندندا کرد‌وه..!
نازناوی هیرانی لــــــــه‌گه‌ڵ خۆی و زۆربه‌ی که‌سایه‌تی خوشک و براکانیا ئاوێته بووه کــــــــــه ئه‌مه نازناوی باوکێتی له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی هیران بــووه ، بـه‌ڵام له ناوه‌ڕاستی چله‌کانه‌وه ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی به‌جێهێشتوه‌و سه‌ره‌تا چووته شاری کۆیه‌و دواتر لــه شاری ڕانیه نیشته‌جێ بووه ته‌لار له منداڵیه‌وه حه‌زی له هونه‌ر کرد‌وه بـــــــه هۆی کۆمه‌کی خێزانه‌که‌یه‌وه ، کـــــــاتێک ته‌مه‌نی چوار ساڵان بووه له بۆنه‌یه‌کی یـــــــــــــــــادی دامه‌زراندنی حیزبی شیویعیدا بـــــــــه‌شداری کرد‌وه به خۆێندنه‌وه‌ی شیعرێکی دوور و درێژدا که له‌به‌ری کرد‌وه ، ئـه‌مـه‌ش کاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر توانا‌و هزری مرۆڤ بۆ نواندن ، ده‌ستپێکی چونه ناو دنیای هونـــــــــه‌رو نواندنه‌وه له‌و کاته‌وه بووه که به‌شداری کرد‌وه له نمایشتێکی منداڵانه‌دا.
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری ڕانیه و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان ، به‌شی نواندنیله شاری سلێمانی ته‌واو کرد‌وه.
به‌رهه‌مه شانۆیه‌کانی له ڕانیه ئـــــــــه‌مانه بوون ،، { چۆله‌که‌کان ،، نــــالی و خه‌وێکی ئه‌رخه‌وانی ،، شێته‌کانی ئه‌م ڕۆژگاره } .
له په‌یمانگای هونه‌ره جوانـــــــــه‌کان ،،{ شوورای چین ،، سه‌مای ڤیتنامی،، دایکه ئازاکه ،، شاژن و یاخیبووه‌کان ،، ژووری ژماره 6،، کورسیه‌کان } .
له شاری هه‌ولێر ،، { ماسی یه ڕه‌شه بچکۆله‌کان ،، ( نواندن و ده‌رهێنان) ،، دارستانی به‌ختێاری }
به‌رهه‌مه‌کانی له تاراوگه لــــــه دوای ساڵانی 1988 وه که هاتۆته سوید ،، { له‌گه‌ڵ گرووپی شانۆی ئارارات ، شانۆیی مه‌رگ و کچ ،، له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هـــــــــــــونه‌رمه‌ند به‌شداری فیلمی هیوای کرد‌وه به زمانی سویدی ،، لـــــــــه‌گه‌ڵ گرووپی شانۆی ئیرتیجال شانۆیی به‌رده‌وام بۆ ده‌زگاکان ،، له گه‌ڵ هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی سویدی به‌شداری چه‌ند کـــــــــــورته فیلمێکی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵان کرد‌وه به زمانی سویدی }.
ئێستاش به‌رده‌وامه له چالاکی و کاری نواندن و ئه‌ندامی هه‌ردوو گرووپی شانۆیی ئارارات و شانۆی ئیرتجالی یه.
ته‌لار ئه‌کته‌رێکی به توانای بواری شانۆیه ،، مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو ڕاست گۆیه به‌رهه‌مه‌کانی چــه‌ند ساڵی ڕابردوی گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن زۆر بـــه بوێرانه وه‌ک خانمه شانۆکارێکی کورد توانیویـــه‌تی جێگای خۆی بکاته‌وه له‌م ناوه‌نده‌دا به تایبه‌تی له تاراوگه و لـــه شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ستۆکهۆڵم که پایته‌ختی سویده و هونه‌ر تێدا باڵا ده‌سته‌و گه‌یشتوته لـــــــــوتکه ، لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم تـــــه‌لار ئه‌ندامی گرووپی شانۆی ئاراراته کـــــــه به‌ڕێز دکتۆر فازل جاف سه‌رپه‌رشتی ده‌کات که ریجیسورو نوسه‌رو شانۆکارێکی ئه‌کادیمیی کوردی به توانایه ،، تیپی ئاراراتیش چـــــــــه‌ندان ساڵه به‌رهه‌می ئه‌کادیمیی و سه‌رکه‌وتو نمایش ده‌کات له شاری ستۆکهۆڵم دا وه‌ك { شانـــــــــــــــــــۆیی دوو پێغمه‌ر ، ڕووتبونه‌وه ، نازه‌و ورچ ، ترێ و شووشه ، گێژه‌ن ، میری شه‌بقه له‌سه‌ر ، گه‌لاوێژ و گورگ } .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هۆیانه‌ش جگه لـــــــه‌وه‌ی خودی خۆی ده‌رچویه‌کی به‌شی نواندنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانه رۆڵێکی گرنگی ده‌بێت لـــه سه‌ر توانا‌و هزری نواندنی ته‌لار له شانۆدا ،، بۆیه هیوادارم ته‌لارخان زیاتر هه‌وڵه‌کانی خۆی بــــــــــه هێز بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له دوا ڕۆژدا خزمه‌تی شانۆی کوردی و ئه‌م بواره هه‌ستیاره‌ی هونه‌ری کوردی به گشتی بکات.
ده‌قی دیدار‌و چاۆێکه‌وتنه‌که :
ئاسایش / ته‌لار ساڵانێکه وه‌ک ژنه شانۆکارێکی کورد کار ده‌کات له نێو بزاڤی شانـــــــۆی کوردی‌دا .. ئایا ئه‌زمونی تۆ له شانۆی کوردی‌دا گه‌یشتوته چ ئاستێک به تایبه‌تی کـه تۆ ماوه‌ی چـــه‌ند ساڵیکه له تاراوگه بڕه‌و به کاره‌کانت ئه‌ده‌یت ، ئه‌زمونی ئه‌وروپا کارێگه‌ری چه‌ند کردوته ســـــــــه‌ر کـــارو ژیانی هونه‌ری تۆ.؟
ته‌لار/ ئه‌وه‌ی که هه‌وڵده‌ده‌م ناوی لێنێم ئه‌زموونی من له بواری شانۆدا، دیارده‌یه‌کی فره‌ڕه‌هه‌ند، به‌رزی و نزمی، ئه‌سته‌نگ و ته‌خته‌ڕێ ، متبوون و سه‌رکه‌وتنه. سه‌ره‌تابه شه‌رمنی ده‌ست پێده‌که‌یت و دواتر له‌به‌رامبه‌ر لێپرسراوی گه‌وره خۆت ده‌بینیته‌وه، لــــه ته‌مه‌نێکی که‌مداو به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رو نه‌ریته کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا ته‌نها ڕووبه‌ڕوو ده‌بیته‌وه. له‌ڕانیه‌ی ناوه‌راستی هه‌شتاکاندا، هــــــــــــه‌تا له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیشدا، ته‌نها ده‌رکه‌وتن له‌سه‌ر شانۆدا، مانای گه‌وره‌ی خۆی هــــــــــــــــه‌بوو، دواتریش ده‌توانی باس له جوانکاری کار‌و ڕۆڵه‌که خۆی بکه‌یت. سه‌ره‌تاوه‌ک هه‌ڵوێست ده‌رکه‌وت، هــــــــــــــه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر سیسته‌مه‌کان، جا سیاسی یان کۆمه‌لایه‌تی بێت، بۆیه ئه‌زموونی ئه‌و کـــــــــــــــاته‌م تێکه‌ڵاوێکه له هه‌ڵوێست و بره‌ودان به حه‌زێک به‌رامبه‌ر به شانۆ. دواتر قۆناغی ئه‌کادیمی ده‌ست پێده‌کات، کاتێك شانۆ‌و نواندن ده‌بێته بـــــــــــــــه‌شێکی گرنگی ژیان و کاره‌کان هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی ره‌خنه‌ییان بۆ ده‌کرێت نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوێستێکی ده‌رکه‌وتن. له ئه‌وروپا هه‌نگاوه‌کان به سستی بۆ هونه‌رمه‌ندی بێگانه ده‌رۆن، سیسته‌م، زمان، کلتوور وخــه‌می نان وات لێده‌که‌ن هه‌تا یه‌ک به‌رهه‌میش گه‌وره‌تره‌ین ڕووبه‌ڕووبونه‌وه بێت. بۆیه ئه‌زموونی ئێره‌م پێ زۆر گــــــــــــه‌وره‌ترو گرنگتره، چونکه ژانی له دایکبوونی هه‌ر به‌رهه‌مێک ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه کــــــــه جیگایه‌کی زۆر گرنگ له پانتایی ئه‌زموونی هه‌ر هونــــه‌رمه‌ندێکی بێگانه ده‌گرێت. من له ئه‌زموونی به‌رده‌وامدام، له فێربوون و پرۆسێسی بـــــــــه‌رده‌وامی گونجاندن و قاڵبوونه‌وه‌دام، بۆیه من نازانم ئاسته‌که‌م له کوێدایه، به‌ڵام هه‌ر ئاستێک بێت گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامم.
ئاسایش / تۆ لــه خێزانێکی ڕۆشنبیر و هونه‌ر دۆستی جگــــــــه له تۆ چ که‌سێکی تر لـه ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت هونه‌رمه‌نده ، له چ بوارێک‌دا کار ده‌کات كێ کاریگه‌ری هــــــــه‌بووه به‌وه‌ی کــــــــه تۆ یا که‌سێکی خێزانه‌که‌ت ببنه هونه‌رمه‌ند و سۆز‌و ئیلهامی لێ وه‌ر بگرن.؟
ته‌لار/ باوکم سه‌ره‌تا وه‌ک لاو ئاشنا‌و دواتر چالاکی بــــــــــــــــــــــــــــواری سیاسی ئه‌و کاته بوو، بیری سۆسیالیستی و کۆمونیستی که ئه‌و کاته ده‌روازه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌وتنخوازبوون، کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر‌و هزری باوکم ودواتریش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامی خێزانه‌که‌مدا داده‌نێت. له خێزانه‌که‌مدا، سه‌ره‌تا شه‌هید کــــــــاوه‌ی برام، وه‌ک ڕووناکبیرو به سه‌لیقه، خونای جوانه‌مه‌رگ وه‌ک هونه‌رمه‌ندو شاعیر، خه‌رمان هیرانی خوشکم که ناوێکی دیاری هونه‌ری نواندن بوو.. ئه‌وانی تریش لـــــــــــــــه خوشک و براکانمدا هه‌ر هه‌موومـــــــان کاری شانۆیی و نــــواندنمان کـردووه ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ک هانده‌رو کاریگه‌ری بـــوون له‌سه‌ر من تا زۆر به ئازادانه ئه‌و بواره هه‌ڵبژێرم و به‌رامبه‌ر هه‌موو ته‌وق و کۆته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ببمه‌وه. به‌ڵام خێزانه‌که‌م ته‌نها هۆکار نه‌بوون، به‌ڵکو خۆشم حه‌زێکی گـــــه‌وره‌م به‌رامبه‌ر شانۆ هه‌بوو،که خۆشبه‌ختانه خێزانه‌که‌م بوونه هــــــانده‌رم ده‌ستخۆشکه‌رم له هه‌ر قۆناغیکی ژیانی هونه‌ریمدا به ئیستاوه‌ش.
ئاسایش / دوای به‌جێهێشتنی کوردوستان و ڕوکردنه تاراوگه ئــــه‌و قونــــــاغ و ئاستانه چی بـــــــوو که ئه‌زموونی تۆی پێدا تێپه‌ر بـــــوو ، دوری وڵات کاریگه‌ری هه‌یه لـــــــه‌سه‌ر ژیانی هونه‌ری تۆ وای کرد‌وه که کارکردن و به‌رهه‌مت که‌م بێت.؟
ته‌لار/ وه‌ک ئاماژه‌م پێدا هه‌ر به‌رهه‌مێک لـــــــه ده‌ره‌وی ووڵات ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یـــــــــــه ئه‌وانه‌ی که به‌گه‌وره‌یی دێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر بـــــــــــــــــه ئه‌سته‌می ده‌توانن به‌رده‌وام بن، هه‌تا ئه‌وانه‌ی کــــــــــه زۆر چالاک بوون له وڵات‌دا که دێنه ده‌ره‌وه لوتیان بــــــــــه هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه هه‌لده‌شاخێت که ژیانی تاراوگه بــــــــــــــــــــــــه هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه بۆ هــه‌مووانی دروستده‌کات ، دوورده‌که‌ونه‌وه له کاری هونه‌ری. من کـــه هاتمه ئێره سه‌ره‌تا به‌قۆناغی متبووندا تێپه‌ڕیم، وه‌ک هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه ئیره زمان فیربوون، هه‌ستان لــــــــــه‌و شۆکه کلتوریه‌ی که تا ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک خه‌و به‌رت نادات، ئه‌و خه‌مه گه‌ورانه‌ی ژیان که ده‌رئه‌نجامی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ن له سفره‌وه، هه‌موو ئـــه‌مانه وا ده‌که‌ن که تا ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ر بیریش له کاری هونه‌ری نه‌که‌یته‌وه. کاتێکیش کـــــــــه باروزرووفه‌کان تۆزێ له‌بارتر ده‌بن، ئه‌و کاته که‌مێک ئاسانکاری بـه دیارده‌که‌ون به‌ڵام خودی کـــــــــاری شانۆیی کارێکی هه‌ره‌وه‌زی و به‌کۆمه‌ڵه، ئــــــــــه‌مه‌ش یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م شانۆکاران. دووری لـــــــــه یه‌ک، نه‌بوونی جالیه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ردۆست، کات، نه‌بوونی هۆڵ و لۆکا‌ڵی پرۆڤه‌و نمایش، لــــــــــه وانیش زیاتر گرانی و باری ئابووری، ئه‌مانه هه‌موویان وا ده‌که‌ن که له دایکبوونی به‌رهه‌مێک ژانی زۆر گه‌وره‌ی ده‌وێت. کاتێکیش که کاره‌که‌ت نمایش ده‌که‌یت که‌متر لــــــه سه‌دا پێنجی ئه‌و بینه‌رانه دێن که له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا میوانی به‌رده‌وامن و هه‌ڵده‌په‌رن. له‌گه‌ڵ ئــــــــــه‌مانه‌شدا تاراوگه بۆ من وایکرد که کامڵانه‌تر کاربکه‌م و رێزی زیاتری کاره‌کانی خۆم بگرم.
ئاسایش / ئایا هونه‌رمه‌ندی کورد تا چه‌ند ده‌تۆانی تێکه‌ڵاو به هونه‌ری ئـــــه‌و وڵاته بێت که تێیدا ده‌ژی ، ئه‌و که‌ناڵ و ڕیگایانه چین که هونه‌رمه‌ندی کورد بیگرێته به‌ر بۆ دروست بوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا که لێ ده‌ژی.؟
ته‌لار/ ئاسته‌نگی زمان زۆر گه‌وره‌یه له ئه‌وروپادا، کــــات و ماندووبوونی زۆر زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ببێت ئه‌وا ئاسته‌نگی گه‌وره‌تر لـــــــــــه رێگادان. لێره زووربه‌ی هونه‌رمه‌ندان ئه‌نیستیتیوی هونه‌ری و شانۆییان له وولاتی خۆیان خوێندوه، هونه‌رمه‌ندان لێره له شیواز‌و ئاکاردا نــــــــامۆ نین و ئاسانتر دێنه بواره‌وه. په‌یوه‌ندیه‌کان که رۆلی زۆر گه‌وره له‌کارکردندا ده‌بیینن، بۆ هونه‌رمه‌ندی بێگانه ئه‌گه‌ر که‌م نه‌بن ئه‌وا ئه‌سته‌من. ئه‌گه‌ر له زۆر کاتی که‌میشدا هونه‌رمه‌ندان بتوانن ئه‌و ته‌وقه بشکێنن، ئه‌وا رۆله‌کانیان لـه قاوغی کاراکته‌ری بیگانه زیاتر نابن. بۆیه من پێم وایه سه‌ره‌تا فێربوونی زمان به چاکی، خوێندن وته‌واوکردنی بروانامه‌کـــــــــــــــــــــــــان ده‌ستپێکردن لـــــــــــه هه‌نگاوی بچووکه‌وه و بێ ئومێد نه‌بوون، ده‌کرێت ببنه سه‌ره‌تا بۆ هه‌وڵدان بۆ تێکه‌لاو بوون له گه‌ڵ بواری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانی ئێره.
ئاسایش / مێژووی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئافره‌ت چۆن ده‌بینیت له شانۆی کوریدا ، ئایا توانراوه تا ئێستا کێشه‌ی ژن بهێنرێته شانۆی کوردیه‌وه و ژن ڕۆڵێکی کاریگه‌ر بگێڕیت.؟
ته‌لار/ ژن له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک ژن هاتووه‌ته سه‌ر شانۆ، واتا نـــــــه‌ک وه‌ک شانۆکار، بـــــــــــــه‌ڵکو وه‌ک پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی کــــه سه‌ده‌ها هۆکاری جیاوازجیاوازی لــــــــــــــــــــه پشته، بۆیه ژن خۆی نه‌یتوانیوه شانۆکاری سه‌رکه‌وتوو بێت، چجای ئه‌وه‌ی که کیشه‌ی ژن بێنێنته سه‌ر شانۆ! دوای ده‌یه‌ها ساڵ ئێستا لــــــــــــــــه جاران زیاتر ژنی شانۆکار هه‌ن، ئه‌گه‌ر چی ئێستاش مه‌سه‌له‌ی بۆشایی پڕکردنه‌وه هه‌ر زه‌قه، ئــــــه‌مه‌ش له لاوازی ئه‌و کارانه به‌دیده‌کرێت که ئێستا به زۆری له که‌ناڵه جیاوازه‌کانی راگه‌یاندندا ده‌یان بینین. سه‌ره‌تا ده‌بێت ژن خۆی له‌و ته‌وقه رزگار کات، لــه‌ته‌وقی بۆشایی پرکردنه‌وه‌دا، له‌ته‌وقی ناچاری و بێ ژنیدا بێته ده‌ره‌وه‌و وه‌ک شانۆکار بێته مه‌یدان. دواتر له‌و ده‌قانه‌ی که ژن رۆلیان تیایدا ده‌گێڕێت، رۆلی لاوه‌کی و بچووکن، وه‌ک ڕه‌نگدانــــــــه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای په‌تریارکی که ژن له که‌ناردایه، کــــــه ژن که‌سی دووه‌م و سێه‌مه، په‌راوێز خراوو دووره په‌رێزه. تۆ سه‌یری مێژووی مرۆڤایه‌تی بــکه تاک و ته‌را ژن نه‌بێت ده‌رناکه‌وێت. مه‌سه‌له‌ی ژن زۆر جیهانی تره له‌وه‌ی که شانۆی کوردی توانیبێتی شتێکی بۆ بکات، مه‌سه‌له‌ی ژنان زۆر هــــــــــــه‌نووکه‌ییه که هه‌تا له سوێدیشدا حزووری خۆی هه‌یه. بۆیه من ده‌ڵێم شانۆی کوردی یــــــــــان ڕاستتر شانۆ له کوردستاندا زۆری ماوه که بگاته ئه‌و ئاسته.
ئاسایش / له ئێستادا سستیه‌کی زۆر به شانۆی کوردیه‌وه دیاره ، بــــــه‌لای تۆوه هۆی چیه لـــــــــــه بێ توانایی شانۆکار دایه یان هۆکاری تر هه‌یه بۆ ئه‌م سستیه.؟
ته‌لار / شانۆ له کوردستانداده‌یه‌یه‌کی زێرینی خۆی له هه‌شتاکاندا به‌ڕێکردووه. به‌ڵام داخۆ ئــــه‌و ده‌یه‌یه ده‌یه‌ی شانۆ بووه، یان هۆکاری تر له‌دواوه‌ی بوون. من پێم وا یه کــــه ئه‌وه‌ی هه‌بووه زیاتر مه‌سه‌له‌ی هه‌لوێستی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی بووه که جه‌ماوه‌ر ژان و خه‌ونه‌کانی خۆی له‌م بواره‌ده ده‌بینیه‌وه. شانۆ بــــــــــه بۆچوونی من هه‌رگیز وه‌ک شانۆ، واتا وه‌ک هونــــــه‌رێکی ئیستاتیکی بره‌وی نه‌بووه له کوردستاندا، به‌ڵکو ئامرازی سیاسی بـــــــوو بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک بتوانن بارگه‌ی ڕق و خه‌ونه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا و به‌هۆی شانۆوه خاڵیکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئـــــــــه‌و په‌یامه سیاسیه‌ی شانۆ لـــــــــه دوای ڕاپه‌ڕیندا نامێنێت و شانۆش ناتوانێ په‌یامێکی ئه‌لته‌رناتیڤ ببینێته‌وه، بۆیه ده‌بینین کـــــــــــه شانۆ سست ده‌نوێنێت، کــــــــــــــــــاری شانۆیی که‌من و جه‌ماوه‌ریش که‌متر له جاران شانۆ به هه‌ند وه‌رده‌گرن. به‌لام من پێم وایه لێره‌وه سه‌ره‌تایه‌کی باشتر و ته‌ندروستتر بۆ شانۆ له کوردستان پـــــه‌یدا ده‌بێت.
ئاسایش / کوشتنی دوعا لای تۆ چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بوو به‌سه‌ر ژیانتا ، وه‌ک ژنــــــــــــــه ئه‌کته‌رێک هه‌وڵت دا له ده‌قێکی شانۆیدا خه‌م و ئازاره‌کانی ئه‌م ڕوداو تاوانه به‌رجه‌سته بکه‌یت.؟
ته‌لار / کووشتنی مرۆڤێک گه‌وره‌ترین کۆسته، ئینجا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که‌ش ژنێک بێت که یـــاخیبووانه ویستوویه‌تی خۆشه‌ویستی بکات ئه‌وا کۆسته‌که چه‌ند جار گه‌وره‌تره. به‌لام دوعا یـــــه‌که‌م و دوا ژن نه‌بوو که بکوژرێت، رۆژانه ژن ده‌کوژرین و بکوژانیش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن. من پێم وایه کــــــــــــــــه هه‌زاره‌ها ژن پێش دوعا‌و ده‌یـــه‌هاش دوای ئه‌و کوژراون، زووربـــــــــــــه‌شیان له‌سه‌ر هه‌مان (گوناه)! به‌ڵام ته‌کنه‌لۆژیا و یوتیوب مه‌رگی دوعــــــــــــــــــــــای کرده جیهانی، ده‌نا کاره‌ساته‌کانی ژن‌کوژی له کوردستاندا هیچ له‌وه‌ی دوعا که‌متر نین ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن. من وه‌ک نواندن پێم خۆشه بتوانم بـــــــــه‌شداری له‌ریسواکردنی بکوژاندا بکه‌م، به‌لام به داخه‌وه تا ئیستا ده‌قیکی وام نه‌دیوه و ئه‌وه‌شم بۆ نه‌لواوه که کارێکی وا بکه‌م.
ئاسایش / له مێژووی ده‌ستپێکی شانۆی کوردیه‌وه. ئافره‌ت زۆر کــــــــــه‌م ده‌هاته ســه‌ر شانۆ کــــار گه‌یشبوه ئه‌و ئاسته‌ی پیاو زۆربه‌ی ڕۆڵه‌کانی ژنانی ده‌بیینی ، بـــــــه‌ڵام لــــــــــه دوای ساڵه‌کــــــانی حه‌فتاوه ئه‌م کێشه‌یه به‌ره‌و نــه‌مان چووه دوای ئــــــــــه‌وه‌ی بـــــــــــــــــه ده‌یان و سه‌دان ئافره‌تی به تــــــــــــــوانا په‌یمانگا و ئه‌کادیمیه‌یان تـــــه‌واو کرد، لــــــــه ئێستادا بــــــــــــــــه تایبه‌تی لـــــــــــــــــــه‌م زنجیره درامیانـــــــــــــه‌ی وه‌ک { وه‌سێتنامــــــــــــــــه ،، ڕابوون ، ڕه‌شه‌ی پۆلیس ،، هه‌ردوو به‌شه‌کانی گه‌رده‌لول } و چــــــــــــه‌ندانی تـــــر و له‌سه‌ر شانۆش ژن رۆڵێکی زۆر گرنگ و به‌رز ده‌بینی ، رای تۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنت چیه بۆ ئـــــــه‌م پێشکه‌وتنه گرنگه.؟
ته‌لار / ژن له دوای حه‌فتاکاندا به‌هۆی فه‌زایه‌کی سیاسی تا حه‌دێک کراوه وایکرد کـــه ژن بوێرن بێنه سه‌ر شانۆ به‌لام وه‌ک پێشوو ئاماژه‌م پیدا زووربه‌ی بۆ بۆشایی پرکردنه‌وه بووه. دواتریش کــــــه ژنان ده‌چنه په‌یمانگاو ئه‌کادیمیاکان، تا ئاستێکی دیاریکراو شانۆکاری پرۆفیشنال دروست ده‌بن، به‌ڵام تائیستاش قه‌یران زۆر به قووڵی له‌بواری شانۆکاری ژن‌دا هه‌یه.
ئاسایش / شانۆ په‌یامێکی ڕاسته‌قینه‌و مه‌زنی هه‌یه له ژیانی مرۆڤدا ، بــــــــابزانین شانۆ چی بــه تۆ به‌خشی و چی له تۆ سه‌نده‌وه له ژیانتا وه‌ک ئه‌کته‌ر و ژنه شانۆکارێک.؟
ته‌لار / شانۆ بۆ من وه‌ک جگه‌رگۆشه‌یه‌ک وایه، کــــــــــــــه چاک په‌روه‌رده‌کردنــی، دڵدانـــــــــــه‌وه‌ی ،، به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی، گۆشکردنی، خۆشویستنی.. هتد وا ده‌کات که له دوارۆژدا لـــــــــــــه‌به‌ر سێبه‌ری خۆشه‌ویستی ئه‌ودا بحه‌سێیته‌وه. بۆ مـن شانۆ ته‌نها ئامراز نیه، به‌ڵکو ئامانجیشه، تێکه‌ڵاوبوونێکی نێوان په‌یامێکی مـــــــــــــه‌عریفی ، جوانکاری و مرۆڤایه‌تیه. شانۆ بۆ من وه‌ک سێبه‌رم وایه، من لــه‌سه‌ر شانۆ خۆم وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌کتیڤ ده‌بینمه‌وه، له‌و کاتانه‌دا من که‌سایه‌تیه‌کی گشتگیرم، که جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵمدا له هارمۆنیدایه، ووته‌کـــــــانم خه‌ڵکی ده‌خاته پێکه‌نین، بـــــــــــه گریانیان دێنێت، دۆشیان داده‌مێنێت، ده‌یانخاته نـــــــــــاو بیر‌و رامانه‌وه من له شانۆدا هه‌ر مرۆڤێکم و هه‌موو مرۆڤێکم، له ژیانی ئاساییشدا خۆمم. شانۆ ئاسوده‌یی رۆحی و جه‌سته‌یی بـــــــــــه من به‌خشیوه، مه‌زنی کردووم له‌به‌ر چاوی خۆم، له‌به‌ر چاوی خه‌لك خۆشه‌ویستی کردووم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانۆ منی خستۆته به‌ر لێشاوی توانجی نه‌زانان، ئیره‌یی بێ توانــــایان و زۆر جار له خه‌وی به‌یانیان وته‌مبه‌ڵی رۆژانی پشووی کردووم. به‌ڵام به شانۆوه من مرۆڤێکی ته‌واوترم.
ڕۆژی پانزه‌ی مای 2008 سوید ، شاری بۆرۆس
|