بەشداریکردنی '' هۆزان محموود '' لەسمیناریک لە ستۆکهۆلم لەسەر داوای '' فیمینیست فوروم '' .
رێگا رهوف
(فیمینیست فوروم) لەچەندین ریکخراوی فیمینیستی ژنان پیکهاتووە کە هەول دەدات بۆ خستنە بەر باس و لیکۆلینەوەی کیشەکانی ژنان چ لەئاستی سویدا وە چ لەئاستی وولاتانی دەرەوەدا. 3 سالە ئەم ریکخراوەیە ئەم جۆرە سمینارانە بەریدەخات لەهەمان کات وە لەهەمان شویندا کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە وە بەسەدان کەس دین بۆ بەشداری و گویگرتن لەباسەکان.
ئەمسالیش وەک سالانی پیشوو لەماوەی چەند مانگ لەمەوبەرەوە ریکخراوەکان وەلەوانەش ریکخراوی (ئازادی ژن لەعیراق) کاریان بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم رۆژە کردووە کەلەژیر ناونیشانی "فیمینیستەکان سنوورەکان دەبەزینن" بەریوە دەچیت.
چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و هەلسوراوی سویدی وە نیونەتەوەیی بانگهیشت کراون لەوانە (کاترین لیندال، گودرون شیمان، هۆزان محموود، تینا رووسنبەری، ستیفان کارلین) وەچەندین کەسایەتی تر.
ریکخراوی ئازادی ژن لەعیراق لقی سوید بانگەوازی هەموو لایەک دەکات بۆ بەشداری کردن لەم رۆژەدا وە هەروەها بانگەواز وەباوەش دەکاتەوە بۆ هەموو هەلسوراوانی بزووتنەوەی ژنان لەکوردستان کە بین و بەشداری بکەن وەهەروەها ئەمە فرسەتیکە بۆ ناساندنی هەلسوراوانی ژنان چ لەسەر ئاستی سوید و ئەوروپا وە چ لەسەر ئاستی خۆرهەلاتی ناوەراست و عیراق.
سمیناری هۆزان محموود کە رۆژی شەممە کات ژمیر دوو تا چواری پاش نیوەرۆ دەبیت لەهۆلی فابیان لەژیر ناونیشانی "توندو تیژی لەدژی ژنان جیهانیە وە هەربۆیەش وەستانەوەی جیهانی دەخوازێ .
بەخیرهاتنی هەموو لایەک دەکەین وە هاتن بۆ هەموانە.
لیپراسراوی ریکخراوی ئازادی ژن لەسوید 0739126675
|