به‌شداری کردنی ناوه‌ندی چاک له پرانچی سه‌ری ساڵی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له دانمارک.
له‌سه‌ر بانگهێشی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی گه‌نجان له دانمارک که ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تیه و کار له‌سه‌ر مافی گه‌نجان ده‌کات ، شاندی کۆمیته‌ی دانمارکی ناوه‌ندی چاک به‌شداریه‌کی به‌رچاوی هه‌بوو له‌و گردبونه‌وه که کۆمه‌ڵێ ڕێکخراو و که‌سایه‌تی دیکه به‌شداریان تێدا کردبوو وه‌ک (کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی کوردی له دانمارک، مه‌ڵبه‌ندی که‌ڵتوڕی ئه‌فریقی، ئه‌کادیمیای وه‌رزشی دانمارکی و ئه‌فریقی، کۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیه‌تی دانمارکی و پاکستانی ، ڕێکخراوی گه‌نجان بۆ مافی مرۆڤ لقی دانمارک ، به‌ڕێز باجی قوره‌یشی به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی چاودێری میدیایی، پارێزه‌ر ڤیڤیان یۆرنسن، گۆرانیبێژ میمی سیگال، نوسه‌ر شاعیر لیندا گییل) له به‌رواری 30/12/2007 کاتژمێر 11 -14 ی نیوه‌ڕۆ.
نوێنه‌ری چاک له وته‌که‌یدا باسی له مێژووی گه‌لی کورد و کوردستانکرد و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردا کراوه له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابوردودا و گرنگی پشتگیری خێرخوازان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵيتی له بوون و مافه‌کانی گه‌لی کوردی کرد، هه‌روه‌ها کورته باسێک له‌سه‌ر گرنگی به جینۆسایدناساندی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کرد. جێی ئاماژه پێدانه که ئاماده‌بوان به تێکڕا وه‌ک ڕێکخراو وه‌ک که‌سایه‌تی واژۆی داواکاریه‌که‌ی ناوه‌ندی چاکیان کرد بۆ فشارخستنه سه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌تی دانمارک بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و کیمیاباران وه‌ک تاوانی جینۆساید و سۆزی هاوکاری ته‌واویان کرد له به‌دواداچونی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا و کاری هاوبه‌شی ئاینده.
ڕێکخراوی گه‌نجانی کوردی له دانمارک که گه‌نجانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانی کۆکردوه‌ته‌وه ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاویان هه‌بوو له‌و مه‌راسیمه‌دا که له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنی ناوه‌ندی چاک ئاماده‌بوبوون و جێی ستایش و ڕێزی ئاماده‌بوان بوون.
مه‌راسیمه‌که له کاتژمێری 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی چاک 31/12/2007
|